WEBVTT 00:00:06.949 --> 00:00:11.521 خەیاڵ بکە شەمەندەفەرێک دەبینیت کە بە خێرایی دەڕوات 00:00:11.521 --> 00:00:15.961 ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی ٥ کرێکار کە توانای دەربازبوونیان لێی نییە. 00:00:15.961 --> 00:00:18.109 تۆش بەڕێکەوت لەتەنیشت گۆڕەڕەک دەبیت 00:00:18.109 --> 00:00:21.550 کە ئاڕاستەی شەمەندەفەرەکە دەگۆڕێت بۆ سەر ڕێگەیەکی دیکە. 00:00:21.550 --> 00:00:22.980 کێشەکە لێرەدایە. 00:00:22.980 --> 00:00:28.069 ئەو ڕێگەیەش کرێکارێکی لەسەرە بەڵام تەنها یەک کەسە. 00:00:28.069 --> 00:00:29.390 چی دەکەیت؟ 00:00:29.390 --> 00:00:32.685 ئایا یەک کەس دەکەیتە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی ٥ کەس؟ 00:00:32.685 --> 00:00:35.274 ئەمە کێشەی گالیسکەیە، 00:00:35.274 --> 00:00:42.103 کە وەکو جۆرێک لە مەتەڵی ئەخلاقی وابوو کە فیلیپا فوتی فەیلەسوف لە ١٩٦٧ دایهێنا. 00:00:42.103 --> 00:00:45.371 شتێکی خوازراوە، چونکە ناچارمان دەکات بیربکەینەوە چۆن هەڵبژاردن بکەین 00:00:45.371 --> 00:00:48.060 کاتێک کە هیچ هەڵبژاردنێکی باشمان لەبەردەستدا نییە. 00:00:48.060 --> 00:00:50.200 ئایا ئەوە هەڵدەبژێرین کە باشترین ئەنجامی هەیە 00:00:50.200 --> 00:00:55.270 یاخود پەیوەست دەبین بە لایەنی ئەخلاقی کە ڕێگری بکات لە مردنی کەسێکی دیکە؟ 00:00:55.270 --> 00:01:00.837 لە ڕاپرسییەکدا، ٩٠% بەژداربوان وتوویانە کە ئاساییە ڕێڕەوەکە بگۆڕیت، 00:01:00.837 --> 00:01:04.250 و ڕێگە بدەیت یەک کرێکار بمرێت بۆ ئەوەی ٥ کەس ڕزگاریان ببێت، 00:01:04.250 --> 00:01:08.328 و لێکۆڵینەوەکانی تریش، لەنێویاندا تاقیکاری واقیعی خەیاڵی بۆ مەتەڵەکە کراوە، 00:01:08.328 --> 00:01:11.040 هەمان دەرئەنجامیان دەستکەوتووەتەوە. 00:01:11.040 --> 00:01:16.061 ئەو بڕیارانە لە بنەمای فەلسەفەی سوودگەراییەوە دێن 00:01:16.061 --> 00:01:18.521 کە گفتوگۆی ئەوە دەکات بڕیاری ئەخلاقی دروست 00:01:18.521 --> 00:01:23.351 ئەوەیە کە زۆرترین سوود و قازانجی بۆ زۆرترین کەس هەبێت. 00:01:23.351 --> 00:01:25.481 پێنج ژیان گرنگتر و لە پێشترە لە یەک ژیان، 00:01:25.481 --> 00:01:30.562 تەنانەت ئەگەر بۆ دەستکەوتنی ئەوەش بڕیاری مردن بسەپێنیت بەسەر کەسێکی دیکەدا. 00:01:30.562 --> 00:01:33.471 بەڵام خەڵکی هەمیشە ئەم بیرکردنەوە سوودگەراییە هەڵنابژێرن، 00:01:33.471 --> 00:01:37.062 ئەویش بە گۆڕانکارییەکی بچووک لە گرفتی گالیسکەدا. 00:01:37.062 --> 00:01:40.303 ئەم جارەیان تۆ لەسەر پردێکیت و ڕاڕەوەکە بە ژێر تۆدا دەڕوات 00:01:40.303 --> 00:01:43.192 لەکاتێکدا گالیسکەکە نزیک دەبێتەوە. 00:01:43.192 --> 00:01:44.873 ئێستا ڕاڕەوی دووەممان نییە، 00:01:44.873 --> 00:01:48.794 بەڵام پیاوێکی زۆر گەورە لەسەر پردەکەیە و لەپەنای تۆدایە. 00:01:48.794 --> 00:01:52.492 ئەگەر پاڵی پێوە بنێیت ئەوا لاشەکەی دەتوانێت گالیسکەکە بوەستێنێت، 00:01:52.492 --> 00:01:54.243 پێنج کرێکارەکەش ڕزگار دەکات، 00:01:54.243 --> 00:01:56.033 بەڵام پیاوەکە دەمرێت. 00:01:56.033 --> 00:01:59.432 بۆ سوودگەراکان بڕیارەکە هەمان شتە، 00:01:59.432 --> 00:02:01.982 ژیانێک لەدەست بدە بۆ ڕزگارکردنی پێنج. 00:02:01.982 --> 00:02:04.584 بەڵام لەم حاڵەتەدا تەنها ڕێژەی ١٠% خەڵکی 00:02:04.584 --> 00:02:08.453 بەلایانەوە ئاسایی بووە کە پاڵ بە پیاوەکەوە بنێن. 00:02:08.453 --> 00:02:12.194 بەڵام شتێک لە ناخماندا پێمان دەڵێت بەئەنقەست ببیتە هۆکار بۆ کوشتنی کەسێک 00:02:12.194 --> 00:02:16.303 جیاوازە لەوەی رێیان بدەیت کە بمرن. 00:02:16.303 --> 00:02:20.953 هەست بە هەڵە و تاوانێک دەکەیت کە قورسە ڕوونی بکەیتەوە. 00:02:20.953 --> 00:02:23.473 ئەم یەکتربڕینەی نێوان ئەخلاق و دەروونناسی 00:02:23.473 --> 00:02:26.604 وەهای کردووە کە کێشەی گالیسکە ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت. 00:02:26.604 --> 00:02:30.984 ئەم بژاردە قورسە بەم شێوە فرەییەوە دەریدەخات کە بیرکردنەوەی ڕاست و هەڵەی ئێمە 00:02:30.984 --> 00:02:36.345 پەیوەستە بە هۆکارەوە وەک لە زیان و قازانجێکى لۆجیکی. 00:02:36.345 --> 00:02:38.835 بۆ نموونە، پیاوان زیاتر ئاسایی بووە بەلایانەوە 00:02:38.835 --> 00:02:42.504 وەکوو لە ئافرەتان، تاکوو پاڵ بنێن بە پیاوەکەوە لەسەر پردەکە. 00:02:42.504 --> 00:02:46.994 هەروەکو خەڵکانێک کە سەیری گرتەیەکی کۆمیدی دەکەن و پاشان ئەنجامی دەدەن. 00:02:46.994 --> 00:02:49.165 و لە توێژینەوەیەکی دیکەی واقیعی خەیاڵیدا، 00:02:49.165 --> 00:02:52.944 خەڵکی زیاتر ویستیان لەسەر ئەوە بووە کە پیاوەکان بکەنە قوربانی وەک لە ئافرەتان. 00:02:52.944 --> 00:02:55.214 توێژەران توێژینەوەیان کردووە لە چالاکیەکانی مێشک 00:02:55.214 --> 00:02:59.535 بۆ ئەو کەسانەی لەو دوو جۆر تاقیکردنەوەیەدا بەژداربوون. 00:02:59.535 --> 00:03:04.054 هەردوو سیناریۆکە ئەو ناوچانەی مێشک کارا دەکەن کە بەژدارن لەبڕیاردانی هۆشیارانە 00:03:04.054 --> 00:03:06.514 و وەڵامدانەی سۆزدارییانە. 00:03:06.514 --> 00:03:10.975 بەڵام لە جۆری پردەکە وەڵامدانەوەی سۆزداریانە زۆر بەهێزترە. 00:03:10.975 --> 00:03:13.194 بەم شێوەیە چالاکییەکانی ناوچەیەکی مێشک 00:03:13.194 --> 00:03:16.884 پێکەوە بەستراوە لە پڕۆسەیەکی ناکۆکی ناوەکییدا. 00:03:16.884 --> 00:03:18.145 جیاوازییەکە چییە؟ 00:03:18.145 --> 00:03:22.912 یەکێک لە ڕوونکردنەوەکان ئەوەیە کە پاڵنانی کەسێک بۆ مردن زیاتر لە شتێکی کەسی دەچێت، 00:03:22.912 --> 00:03:26.925 ئازاری ویژدان چالاک دەکات ئەگەر بتەوێت کەسێکی دیکە بکوژیت، 00:03:26.925 --> 00:03:31.424 بەڵام هەر هەست بە پێکدادان دەکەین چونکە هێشتا دەزانین کە هەڵبژاردنێکی لۆجیکانەیە. 00:03:31.424 --> 00:03:36.405 کێشەی گالیسکە لەلایەن هەندێک فەیلەسوف و دەروونناسەوە ڕەخنەی ئاڕاستە کراوە. 00:03:36.405 --> 00:03:41.266 گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە هیچ شتێک بەدەرناخات چونکە بناغەکەی زۆر ناواقیعیانەیە 00:03:41.266 --> 00:03:45.425 بۆیە بەژداربووان بە شتێکی گرنگ وەریناگرن. 00:03:45.425 --> 00:03:48.556 بەڵام تەکنەلۆژیای نوێ ئەم لێکدانەوە ئەخلاقیانە 00:03:48.556 --> 00:03:50.698 زۆر گرنگتر لێکدەداتەوە وەک لەپێشتر. 00:03:50.698 --> 00:03:54.036 بۆ نموونە لە ئۆتومبێلێکی بێ شۆفێر(زیرەک)دا پێویستە هەڵبژاردن بکات 00:03:54.036 --> 00:03:58.007 لەنێوان تووشبوون بە ڕووداوێکی بچووک بۆ ڕێگریکردن لەڕووداوێکی گەورەتر. 00:03:58.007 --> 00:04:01.626 لەهەمان کاتدا،حکومەتەکان توێژینەوە دەکەن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازییدا 00:04:01.626 --> 00:04:05.976 کە ئایا کەی بڕیاری ئەوە بدەن خەڵکی ئاسایی بخەنە مەترسی و ببنە قوربانی 00:04:05.976 --> 00:04:09.276 بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجێکی گرنگ. 00:04:09.276 --> 00:04:11.197 ئەگەر بمانەوێت ئەو کردارانە ئەخلاقی بن، 00:04:11.197 --> 00:04:15.397 پێویستە بڕیار بدەین لەوەی چۆن نرخاندن بۆ ژیانی مرۆڤ بکەین 00:04:15.397 --> 00:04:17.667 و بڕیاری باشترینەکە بدەین. 00:04:17.667 --> 00:04:20.107 بۆیە ئەوانەی کە توێژینەوە لە سیستمی خودکار دەکەن 00:04:20.107 --> 00:04:22.207 هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ فەیلەسوفەکان 00:04:22.207 --> 00:04:27.628 بۆ ئاماژەدان بەم کێشە ئاڵۆزانەی بەرنامەسازی ئەخلاقی بۆ ناو ئامێرەکان، 00:04:27.628 --> 00:04:30.957 ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە تەنانەت کێشە مەتەڵییە گریمانەییەکانیش 00:04:30.957 --> 00:04:35.058 دەتوانرێت بە پێکداکەوتنێکی قورس لەگەڵ ژیانی ڕاستەقینەدا کۆتایی بێت.