ئایا هه‌رگیز تێبینی شتێكت كردووه
كه له مەودای بینینت مه‌له بكات؟
له‌وانه‌یه وه‌كو كرمێكی ورد
یاخود دڵۆپێكی ڕوون بێته به‌رچاو،
و هه‌ر كاتێك هه‌وڵ بده‌یت
نزیكتر ببیه‌وه، ون ده‌بێت،
ته‌نیا ئه‌و كاتانه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
هه‌ركه سه‌رنجت ده‌گۆڕیت.
!به‌ڵام مه‌چۆ چاوه‌كانت بشۆیت
ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینیت
دیارده‌یه‌كی باوه
پێی ده‌گوترێت مهلهوانكهر.
ناوی زانستیی ئه‌م بابه‌تانه
موسكای ڤۆلیتانتسه،
لاتینییه به‌مانای
مێشووله‌ی فڕیو" دێت،"
ناوه‌كه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌یه،
ده‌توانرێت هه‌ندێك بێزاركه‌ر بن.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وان مێشووله یاخود هیچ
جۆره ته‌نێكی ده‌ره‌كیی نین به هیچ جۆرێك.
به‌ڵكو، له‌ناو چاوت هه‌ن.
مه‌له‌وانكه‌ره‌كان له‌وانه‌یه زیندوو دیار
بن، چونكه ده‌جووڵێن و شێوه‌یان ده‌گۆڕن
به‌ڵام زیندوو نین.
مه‌له‌وانكه‌ره‌كان ته‌نی وردن كه
سێبه‌ر ده‌هاوێنه سه‌ر تۆری چاو،
شانه‌ی هه‌ستیار به ڕووناكیی
له به‌شی پشته‌وه‌ی چاوت.
له‌وانه‌یه بڕێكی زۆر بچووكی شانه بن،
خڕۆكه سووره‌كانی خوێن،
یاخود تۆپه‌ڵی پڕۆتین بن.
و له‌به‌رئه‌وه‌ی به شووشه ته‌ن
هه‌ڵده‌واسرێن،
شله‌یه‌كی وه‌كو جێله
كه ناوه‌وه‌ی چاوت پڕ ده‌كاته‌وه،
مه‌له‌وانكه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی
چاوت ڕاده‌ماڵرێن،
وا دیاره كه‌مێك هه‌ڵبه‌زودابه‌ز
ده‌كات كاتێك چاوت ده‌وه‌ستێت.
له‌وانه‌یه مه‌له‌وانكه‌ره‌كان زۆر به‌ی
كات زۆر به زه‌حمه‌ت بناسرێنه‌وه .
چه‌ند له تۆڕی چاو نزیكتر ببنه‌وه
ئه‌وه‌نده باشتر ده‌بینرێن،
هه‌روه‌ك چۆن ده‌ستت ده‌گریت
له نزیك مێزێكی ڕووناكیی ژوورسه‌ر
ده‌بێته سێبه‌رێكی زیاتر دیاریكراو.
و مه‌له‌وانكه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
دیاریكراو تێبینی ده‌كرێن
كاتێك سه‌یری ڕووێكی بریسكه‌داری
یه‌كگرتوو ده‌كه‌یت،
وه‌كو روونمایەکی كۆمپیوته‌ری به‌تاڵ،
به‌فر،
یاخود ئاسمانێكی ڕوون،
كه گونجاویی پشتینهكه واده‌كات
به ئاسانیی بناسرێنه‌وه.
ڕووناكییه‌كه چه‌ند بریسكهدارتر بێت،
ئه‌وه‌نده زیاتر بیلبیلهت كرژده‌بێت.
ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی لێكچووی هه‌یه بۆ
جێگرتنه‌وه‌ی جێگری ڕووناكیی گه‌وره‌و بڵاو
له‌گه‌ڵ تاكه گڵۆپێكی ژوورسهریی ،
كه واش ده‌كات
سێبه‌ره‌كه ڕوونتر ده‌ربكه‌وێت.
دیارده‌یه‌كی بینراوی تر هه‌یه كه
كه له مه‌له‌وانكه‌ره‌كان ده‌چێت
به‌ڵام له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندیی پێوه نییه.
گه‌ر خاڵی وردی ڕووناكیتان بینیبێت
به‌خێرایی ده‌رده‌چن
كاتێك سه‌یری ئاسمانی شینی
بریسكه‌دار ده‌كه‌یت.
ئه‌وه‌ت تاقیكردۆته‌وه كه به دیارده‌ی
بواری بینینیی شین ده‌ناسرێت.
به ڕێگه‌یه‌كی تر، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی
بینینی مهلهوانكهرهكانه.
لێره، تۆ سێبه‌ر نا‌بینیت
به‌ڵام په‌نجه‌ره‌ی جووڵاوی بچووك
ڕێگه به ڕووناكیی ده‌ده‌ن بۆ تۆڕی چاو.
ڕاستییه‌كی په‌نجه‌ره‌كان به‌هۆی
خڕۆكه سووره‌كانی خوێن ڕووده‌ده‌ن
له ڕێی موولووله بچووكه‌كانی خوێن
ده‌جووڵێن بۆ ڕووی تۆڕی چاو.
ئه‌م خڕۆكه سپییانه ده‌توانرێت زۆرگه‌وره
بن به ڕادده‌یه‌ك به نزیكه‌ی مولووله‌كان
پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی
كردنه‌وه‌ی مه‌ودای پلازما له پێشیان.
چونكه مه‌ودا وخڕۆكه سپییه‌كانی خوێن
هه‌ر دووكیان بۆ ڕووناكیی شین ڕۆشنن
وه‌ك له خڕۆكه سووره‌كان
به ئاسایی له موولووله‌كان هه‌ن،
له هه‌ر كوێیه‌ك ئه‌مه ڕوو بدات
خاڵێكی جووڵاوی رووناكیی ده‌بینین،
به دواكه‌وتنی ڕێڕه‌وی موولوولهكانت وله
كاتی پێویست له‌گه‌ڵ ترپهكهت ده‌جووڵێت.
له ژێر باری بینینی نموونه‌یی،
ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه شتێك ببینیت كه
وه‌كو كلكێكی تاریك به‌دوای خاڵه‌كان دێت.
ئه‌مه خڕۆكه سووره‌كانی خوێنه كه
له پشت خڕۆكه سپییه‌كان كۆبۆته‌وه.
هه‌ندێك مۆزه‌خانه‌ی زانستیی پێشانگایهكیان
هه‌یه له شاشه‌یه‌كی ڕووناكیی شین پێك دێت
كه ڕێگه ده‌دات ئه‌و تارماییانه‌ی ئاسمانی
شین زۆر ڕوونتر ببینیت وه‌ك له‌وه‌ی ئاسایی
له كاتێكدا چاوی هه‌موو كه‌سێك ئه‌م
جۆره كاریگه‌رییانه به‌خۆوه ده‌بینێت
ژماره و جۆره‌كه به زۆریی ده‌گۆڕێت.
له پرسی مه‌له‌وانكه‌ره‌كان،
به‌زۆریی بێ ئه‌وه‌ی تێبینی بكرێن ده‌ڕۆن،
كه مێشكمان فێر ده‌بێت گوێی پێ نه‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ژماره‌كه نائاسایی زۆره
یاخود مهلهوانكهری گه‌وره‌كه
له‌گه‌ڵ بینین ده‌ست تێده‌خه‌ن
له‌وانه‌یه ئاماژه‌ی بارێكی زیاتر مه‌ترسیی
دار بن، پێویستی به چاره‌سه‌ری ڕاسته‌وخۆی
پزیشكیی بێت. به‌ڵام زۆربه‌ی
كاته‌كان دیارده‌ی بینین،
وه‌كو مه‌له‌وانكه‌ره‌كان و
تارماییه‌كانی ئاسمانی شین،
ته‌نیا به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی نه‌رمونیانن
كه ئه‌وه‌ی وابیرده‌كه‌ینه‌وه ده‌بینین
پشت به بیر و بایه‌لۆجیمان ده‌به‌ستێت
هه‌روه‌ك چۆن پشت به جیهانی
ده‌ره‌كیی ده‌به‌ستێت.