نەخێر، جیهان هەمیشە شین نییە،
بەڵام زۆبەی کات،
دەوەستێتە سەر ئەوەی
کە ئێمە چۆنی دەبینین،
بیرت بێتەوە، لەو ڕۆژانەی باران
بە خوڕ دەبارێت،
نزا دەکەین تا ئاسمان جارێکی دیکە ساماڵ بێت
لە ناکاو پەلکەزێڕینە دروست
دەبێت لە ئاسماندا
و دڵخۆشین؟
ئەمە دەرئاسایە لە لایەن خوداوە.
نەخێر، هەموو کات ئەوەی لە
باخچەکانمان دەیبینین گوڵ نییە،
بەڵکو هیوایە، لەو زەویە وشکەی بێزاریدا.
لەم ڕۆژە تایبەتەی ئۆتیزم، دونیا
ناوەستێت بەردەوام دەبێت،
لەم ڕێگە بەردینەدا.
بۆ مرواری دەگەڕێن،
لەم قەپاغە توندە داخراوەی کە ئۆتیزمە.
با خەونەکانمان لێک بدەین، بۆ بردنەوەی ئەم
دێوەزمەی پشتگوێ خستنە،
با هەنگاوەکانمان یەکخەین،
کە زۆر ماندوون لە هەنگاونان،
گەڕان بەدوات، لە شوێنکێکی تاریکدا.
ئێمە ترساوین، ناتوانین وازبێنین.
زۆرکات، دەچەمێینەوە. بەڵام هەرگیز ناشکێین.
دڵمان شەق دەبات لە تاو ئازار.
ڕۆژیک دەڕوات، ژیان بەردەوام دەبێت،
بەڵام هەرگیز شەڕەکە بە لەخۆبایی
بوونەوە نییە.
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، هۆشیاری دەدەین
بە مرۆڤایەتی،
ئێوە سێبەر نین، ئێوە خەڵکن،
کە لە شەیتان پارێزراون، بەهۆی ئۆتیزمەوە.
(چەپڵەڕێزان)