لە دەشتە پانوبەرینەکانی کینیا، دوو کەر کەدەنی مێینەی سپی باکووری، ناین و فاتوو، بەبێ بەوەستان گیای سەر زەوییەکە دەجوون. لەم کاتەی ئەو ڤیدیۆییە بڵاودەبێتەوە، ئەم دووانە بە کۆتا کەرکەدەنی سپی باکوری ناسێنراون کە لەسەر زەوەی ماوەتنەوە. جۆرەکەیان چالاکانە لە ناودەچن - بەبێ نێرینەیەک، ناین و فاتوو ناتوانن زاوزێبکەن. و هێشتا، هێوایەک هەیە تا کەرکەدەنی سپی باکوری ببوژێنینەوە. ئەم چۆن دەتوانرێت؟ چیرۆکەکە نزیک ٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەست پێدەکات، کاتێک ڕاوجییەکان دەستیانکرد بە ڕاوکردنی نایاسایی هەزارەها کەرکەدەن لە هەموو ئەفریقادا بۆ قۆجەکانیان. ئەمە، کۆبوونەوەی شەڕی ناوخۆی لە هەرێمەکەیان، جۆری کەرکەدەنی سپی باکوری بەتەواوەتی لەناوبرد. نیگەرانی ژینگەدۆستان وایکرد هەوڵبدەن لە باخچەی ئاژەڵان وەچەیان پێبخەنەوە لە ساڵانی ١٩٧٠، کۆکردنەوە و پاشەکەوتکردنی تۆ لە نێرەکان. تەنها چوار کەرکەدەن لەڕێگەی پرۆگرامی وەچەخستنەوەی بەرزخوازی لە دایکبوون. ناین، و کچەکەی فاتوو کۆتا دوو دانەن. لە ساڵی ٢٠١٤، سروشتپارێزان زانیان کەوا هیچیان ناتوانن بێچوو بخەنەوە. هەرچەندە ناین فاتووی بووە، ئێستا ئەو لاقەکانی زۆر بێ هێزبوون، کەوا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت ئەگەردووبارە دووگیان بێتەوە. فاتوو، لەکاتێکدا ناوپۆشی منداڵدانی خراپی هەیە. پاشان، کۆتا جۆری کەرکەدەنی نێرینەی سپی باکوری، سودان، لە ساڵی ٢٠١٨ مرد. بەڵام یەک تروسکە هیوا هەبوو: ئەویش زاوزێکردن لەڕێگەی دەستکردەوە. بەبێ هیچ نێرێک و مێیەک دەتوانرێت پڕۆسەی دووگیانکردن ئەنجام بدرێت، ئەمە تەنانەت بە قسەش پڕۆسەیەکی ئالۆز و مەترسیداریشە. هەرچەندە زاناکان تۆی نێرینەیان هەڵگرتووە پێویستە هێلکەی مێنە کۆبکەنەوە- تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزە پێویستە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر مێکە بورووژێنرێت. دواتر، کۆرپەلەی توانادار لە تاقیگە دروست دەکرێت- شتێک کەوا هەرگیز پێشتر نەکراوە و کەسیش نازانێت چۆن ئەنجامی بدات. هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتاییەکە- دایکی دووگیانکراو لە ڕیگەی چاندنی دەستکردوە جۆری دیکەی کەرکەدەن دەتوانێت کۆرپەلە تا ماوەی ماوەی دووگیانی هەڵبگرێت. مێینەکەن جۆرێکی نزیکن لە کەرکەدەنی سپی باشوری، هەردوو جۆرەکە دەبن بە کلیلێک بۆ گەشەپێدانی کۆرپەلەی کەرکەدەن لە تاقیگە و ڕابەرایەتیکردنی پاڵێوراوەکان بۆ دایکی دووگیانکراو لە ڕێگەی چاندنی دەستکرد. کەرکەدەنی سپی باکوری و باشوری میلیۆنان ساڵە لە یەکتر جیابۆنەتەوە هەرچەندە هێشتا دوو جۆری نزیکن لەیەکەوە. لە هەرێمی جیاواز نشتەجێبوون، و کەمێک سیفەتی جەستەیی جیاوازییان هەیە. لە ڕووداوێکی خۆشبەختانە چەندان لە کەرکەدەنە مێینە سپیە باشورییەکان پێویستیان بە چارەسەرکردن دەبێت بۆ گرفتی زاوزێکردنی خۆیان، و توێژەرەکان دەتوانن هێلکەکانیان کۆبکەنەوە وەک بەشێک لە چارەسەرەکەیان. لە باخچەی ئاژەڵانی دڤور کرالۆڤ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، شارەزایانیIZW بەرلین دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی هێلکە لە کەرکەدەنی سپی باشوری و بۆ ئەڤانتیەیان، تاقیگەی زاوزێکردنی ئاژەڵان لە ئیتاڵیا نارد. زاناکان گەشەیان بە تەکنیکێک دا و نایابیان کردوە تا کۆرپەلەی توانادار دروست بکەن. جارێک تەکنیکەکەیان ئەنجام دا، توێژەرەوەکان هێلکەیان لە ناین و فاتوو وەرگرت لە ٢٢ ئابی ٢٠١٩ و بۆ ئیتالیایان نارد. سێ ڕۆژ دواتر، هێلکەکەیان لەگەڵ تۆی کەرکەدەنێکی نێرینەی سپی باکوری پیتاند. داوای هەفتەکەی تر، دوو هێلکە توانیان بگەنە قۆناغی گەشەکردن کاتێک کۆرپەلە دەتوانرێت ببەستێندرێت و بۆ داهاتوو هەڵبگیرێت. کۆکردنەوەیەکی ترلە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆرپەلەیەکی تری بەرهەمهێنا. لە سەرەتاکانی ٢٠٢٠، پلاندانرا سێ جار لە ساڵێکدا هێلکە لە ناین و فاتوو وەربگیرێت ئەگەر باری تەندروستییان جێگیربێت. لەهەمان کاتدا، توێژەرەوەکان دەگەران بەدوای بەڵینی کەرکەدەنی سپی باشوری دایکی دووگیانکراو لەڕێگەی چاندنی دەستکردەوە- نایابانە توانی ماوەی دووگیانی پێشتری تێپەڕێنێت. پلانی چاندنی دەستکرد هەرچاندە نازانرێت ئەنجامەکەی چی دەبێت- کەرکەدەنە سپییەکانی باکوری و باشوری بەیەکەوە وەچەیان خستۆتەوە لە کۆتاییەکانی چاخی بەستەڵەک و لەم دوایانە لە ساڵی ١٩٧٧، بۆیە توێژەرەوان گەشیبینن کەرکەدەنێکی سپی باشوری دەتوانێت لە تەواوی ماوەی دووگیانی کەرکەدەنی سپی باکوری هەڵبگرێت. هەروەها، ماوەی دووگیانی هەردووو جۆرەکە هەمان درێژیان هەیە. هێشتا، گواستنەوەی کۆرپەلە بۆ کەرکەدەنەکە فێڵە چونکە لەبەر شێوەی کونی زێ مێینە. ئامنجی کۆتایی، کەوا چەند دەیەکی دەوێیت، زیاتکردنی وەچەی کەرکەدەنی سپی باکورییە لە سەر شێوە ڕەسەنەکەیان. توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کەوا نموونەمان هەیە لە هەموو تاکێک بۆ دروستکردنەوەی گرووپەکە لەگەڵ جیناتی هەمەچەشنی جۆرەکان سەدەیەک پێشا ئێستا. هەرچەندە دیاریکراوەی ئەم ڕەنجە نایابە، ەکو جۆری زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی توقێنەر دەبنەوە یاخود چالاکانە لەناودەچن، هەروەها مەیدانێکی زۆرانبازییە بۆ پرسیارە گەورەکان: ئایا ئێمە بەرپرسیارین تا هەوڵبدەین جۆرەکان لە لێواری لەناوچوون بگەڕێنینەوە، بەتایبەتی کردارەکانی مرۆڤ ئەمانی بەم ڕۆژە گەیاندووە؟ ئایا ڕەنجە سنوردارکراوەکان پێویستە بەکاربهێنرین لە پاراستنی ئەم ئاژەڵانەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە؟