WEBVTT 00:00:00.478 --> 00:00:02.213 سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر، 00:00:02.213 --> 00:00:05.463 یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانمم یا. 00:00:05.463 --> 00:00:07.526 وەک بڕیارەکەم بۆ ساڵی نوێ، 00:00:07.526 --> 00:00:11.765 وازم لە رێجیم کردن هێنا، چیتر نیگەرانی کێشم نەبووم، و 00:00:11.765 --> 00:00:14.790 فێربووم بە وریاییەوە نان بخۆم. 00:00:14.790 --> 00:00:18.673 ئێستا کەی برسیم بێت ئەخۆم، و 00:00:18.673 --> 00:00:21.736 ١٠ پاوەند کێشم دابەزیوە. 00:00:21.736 --> 00:00:24.273 ئەمە خۆمم لە ١٣ ساڵییا، 00:00:24.273 --> 00:00:26.813 ئەوکاتەی یەکەم رێجیمم دەستپێکرد. 00:00:26.813 --> 00:00:29.825 ئێستا سەیری ئەو وێنەیە ئەکەم، و بیر ئەکەمەوە، 00:00:29.825 --> 00:00:31.659 پێویستت بە رێجیم نەبووە، 00:00:31.659 --> 00:00:34.330 پێویستت بەوە بووە فێری جل ڕێکخستن ببیت. 00:00:34.330 --> 00:00:36.737 (پێکەنین) 00:00:36.737 --> 00:00:39.806 بەڵام وامئەزانی پێویستە کێشی خۆم کەمکەم، و 00:00:39.806 --> 00:00:41.268 کە کێشەکەم زیا ئەکردەوە، 00:00:41.268 --> 00:00:45.196 بێگومان خۆم خەتابار ئەکرد. و 00:00:45.196 --> 00:00:47.703 بۆ سی ساڵی دواتر، 00:00:47.703 --> 00:00:50.458 چەند جار ئەچوومە سەر ڕێجیم و وازم ئەهێنایەوە. 00:00:50.458 --> 00:00:52.530 گرنگ نییە چیم تاقیکردبێتەوە، 00:00:52.530 --> 00:00:55.361 کێشەکەی کەمم ئەکرد هەمووجارێک سەر ئەکەوتەوە. 00:00:55.361 --> 00:00:58.962 دڵنیام زۆرێک لە ئێوە ئەو هەستە ئەزانێت. 00:00:58.962 --> 00:01:00.523 وەک زانای بواری مێشک، 00:01:00.523 --> 00:01:03.337 بیرم ئەکردەوە، ئەمە بۆ ئەوەنە قورسە؟ 00:01:03.337 --> 00:01:05.897 بێگومان، کێشت چەندێکە پشت ئەبەستێت 00:01:05.897 --> 00:01:08.487 بەوەی چەندێک ئەخۆیت و چەندێک وزە سەرف ئەکەیت. 00:01:08.487 --> 00:01:10.703 ئەوەی زۆر کەس درکی پێناکات 00:01:10.703 --> 00:01:12.516 ئەو برسێتی و بەکارهێنانی وزەیە 00:01:12.516 --> 00:01:14.620 لەلایەن مێشکەوە کۆنترۆڵکراوە، 00:01:14.620 --> 00:01:18.135 بەزۆری بێ ئاگاداری خۆمان. 00:01:18.135 --> 00:01:21.695 مێشکت زۆرێک لە کارەکان ئەکات لە پشت دیمەنەکانەوە، و 00:01:21.695 --> 00:01:23.911 ئەوەش شتێکی باشە، 00:01:23.911 --> 00:01:26.097 چونکە مێشکی هۆشیارت -- 00:01:26.097 --> 00:01:27.964 چۆن بەڕێزەوە بیڵێین؟ -- 00:01:27.964 --> 00:01:31.239 بە ئاسانی بەلاڕێدا ئەبرێت. 00:01:31.239 --> 00:01:33.944 شتێکی باشە پێویست ناکات بیرتبێت هەناسە بەیت 00:01:33.944 --> 00:01:36.584 کاتێک سەیری فلیمێک ئەکەیت. 00:01:36.584 --> 00:01:38.601 بیرت ناچێت بڕۆیت 00:01:38.601 --> 00:01:41.516 لەبەر ئەوەی بیر لەوە ئەکەیتەوە بۆ ئێوارە چی بخۆیت. 00:01:41.516 --> 00:01:43.500 مێشکت تێگەشتنی خۆشی هەیە 00:01:43.500 --> 00:01:45.265 لەسەر ئەوەی ئەبێ کێشت چەندێک بێت، 00:01:45.265 --> 00:01:48.327 گرنگ نییە بە هۆشی خۆت باوەڕت بە چی هەیە. 00:01:48.327 --> 00:01:50.367 ئەمە پێی ئەوترێت خاڵی دیاریکراوت، 00:01:50.367 --> 00:01:52.033 بەڵام ئەوە دەستەواژەیەکی بەهەڵەدابەرە، 00:01:52.033 --> 00:01:53.743 چونکە ڕاستییەکەی زنجیرەیەکە 00:01:53.743 --> 00:01:56.307 لە ١٠ بۆ ١٥ پاوەند. 00:01:56.307 --> 00:01:59.530 ئەتوانیت هەڵبژاردنەکانی ژیانت بەکاربێنیت بۆ گۆڕینی کێشت و 00:01:59.530 --> 00:02:01.598 بەرز و نزمکردنی بەو مەودایەیا، 00:02:01.598 --> 00:02:06.003 بەڵام زۆر زۆر قورسترە لە دەرەوەی بمێنیتەوە. 00:02:06.003 --> 00:02:08.030 هایپۆسالامەس، ئەو بەشەی مێشک 00:02:08.030 --> 00:02:09.943 کە کێشی لەش ڕێک ئەخات، 00:02:09.943 --> 00:02:12.366 زیاتر لە دوانزە ئاماژەی کیمیایی هەیە 00:02:12.366 --> 00:02:14.982 لە مێشکتا کە بە لەشت ئەڵێن کێشت زیاد بکات، 00:02:14.982 --> 00:02:18.666 زیاتر لە دوانزەی تر هەن بە لەشت ئەڵێن کەمیکەن، و 00:02:18.666 --> 00:02:21.976 سیستمەکەش وەک گەرمیپێو کارئەکات، 00:02:21.976 --> 00:02:24.323 وەڵامی بۆ ئاماژەکانی لەش هەیە 00:02:24.323 --> 00:02:27.931 بە ڕێکخستنی برسێتی، چالاکی و زیندەپاڵی 00:02:27.931 --> 00:02:31.657 بۆ هێشتنەوەی لەشت بە هاوسەنگی لەگەڵ گۆڕینی بارودۆخەکە. 00:02:31.657 --> 00:02:33.759 گەرمیپێوی سیستمیش وا ئەکات وانییە؟ 00:02:33.759 --> 00:02:37.191 پلەی گەرمی ماڵەکەت وەک خۆی ئەهێڵێتەوە 00:02:37.191 --> 00:02:39.951 کاتێک کەشی دەرەوە ئەگۆڕێت. 00:02:39.951 --> 00:02:42.773 ئێستا ئەتوانی هەوڵبەیت پلەی گەرمییەکە بگۆڕیت 00:02:42.773 --> 00:02:46.269 لە ماڵەکەتا بە کردنەوەی پەنجەرە لە هاوینا، 00:02:46.269 --> 00:02:50.035 بەڵام ئەوە ڕێکخستنی ناو گەرمیپێوەکە ناگۆڕێت، 00:02:50.035 --> 00:02:52.234 کە کاردانەوەکەی هەڵکردنی هیتەرەکە ئەبێت 00:02:52.234 --> 00:02:54.671 بۆ دووبارە گەرمکردنەوەی شوێنەکە. 00:02:54.671 --> 00:02:57.993 مێشکیشت ڕێک بە هەمان شێوە کاری خۆی ئەکات، 00:02:57.993 --> 00:03:01.136 بە بەکارهێنانی ئامرازی بەهێز وەڵامی کێش کەمبوونەوە ئەیاتەوە 00:03:01.136 --> 00:03:02.290 بۆ ئەوەی لەشت بگەڕێنێتەوە 00:03:02.290 --> 00:03:06.320 بۆ ئەوەی خۆی بە ئاسایی ئەزانێت. 00:03:06.320 --> 00:03:08.295 ئەگەر کێشێکی زۆر لەدەست بەیت، 00:03:08.295 --> 00:03:12.620 مێشکت کاردانەوەی وا ئەبێت وەک ئەوەی برسیت بێت، و 00:03:12.620 --> 00:03:15.252 ئەگەر قەڵەو یان لاواز دەستتپێکردبێت، 00:03:15.252 --> 00:03:18.217 کاردانەوەی مێشکت ڕێک وەک خۆی ئەبێت. 00:03:18.217 --> 00:03:20.490 حەزمان ئەکرد مێشکتان بیتوانیایە پێتان بڵێت 00:03:20.490 --> 00:03:21.956 ئایا ئەتوانن کێش دابەزێنن یان نا، 00:03:21.956 --> 00:03:24.091 بەڵام ناتوانێت. 00:03:24.091 --> 00:03:26.984 ئەگەر کێشێکی زۆر کەمکەیتەوە، 00:03:26.984 --> 00:03:29.283 برسیت ئەبێت، و 00:03:29.283 --> 00:03:32.169 ماسولکەکانت وزەی کەمتر ئەسوتێنن. 00:03:32.169 --> 00:03:34.818 دکتۆر رودی لایبێڵ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا 00:03:34.818 --> 00:03:36.527 دۆزییەوە کە ئەو کەسانەی توانیویانە 00:03:36.527 --> 00:03:38.726 لەسەدا ١٠ی کێشیان دابەزێنن 00:03:38.726 --> 00:03:41.549 ٢٥٠ بۆ ٤٠٠ کالۆری کەمتر ئەسوتێنن 00:03:41.549 --> 00:03:44.057 چونکە زیندەپاڵییان کپ ئەبێتەوە. 00:03:44.057 --> 00:03:46.487 ئەوەش خواردنێکی زۆرە. 00:03:46.487 --> 00:03:48.711 ئەمەش واتای ئەوەیە رێجیمکەرێکی سەرکەوتوو 00:03:48.711 --> 00:03:51.879 پێویستە ئەمەنە کەمتر بخوات بۆ هەتا هەتایە 00:03:51.879 --> 00:03:53.171 لە کەسێکی هەمان کێش 00:03:53.171 --> 00:03:55.474 کە هەموو کات لاواز بووە. 00:03:55.474 --> 00:03:57.264 لە ڕوانگەیەکی پەرەسەندنەوە، 00:03:57.264 --> 00:03:59.808 بەرگری لەشت بۆ کێش لەدەستدان ڕێی تێئەچێت. 00:03:59.808 --> 00:04:02.944 ئەوکاتەی خواردن کەم بووە، مانەوەی باپیرانمان 00:04:02.944 --> 00:04:05.438 پشتی بەستووە بە هەڵگرتنی وزە، و 00:04:05.438 --> 00:04:07.691 کێشەکەیان زیابۆتەوە کاتێک خواردن بەردەست بووە 00:04:07.691 --> 00:04:10.798 ئەیپاراستن لە کەمبوونەوەی دواتری خواردن. 00:04:10.798 --> 00:04:13.325 بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، 00:04:13.325 --> 00:04:16.327 برسێتی کێشەیەکی زۆر گەورەتر بووە 00:04:16.327 --> 00:04:18.011 لە زۆرخۆری. 00:04:18.011 --> 00:04:22.242 ئەمەش لەوانەیە ڕاستییەکی زۆر ناخۆش ڕوونکاتەوە: 00:04:22.242 --> 00:04:25.071 خاڵە دیاریکراوەکان ئەکرێت بەرزبنەوە، 00:04:25.071 --> 00:04:27.943 بەڵام بەدەگمەن دائەبەزن. 00:04:27.943 --> 00:04:30.132 ئێستا ئەگەر دایکت قەت باسی ئەوەی کردبێت 00:04:30.132 --> 00:04:32.428 کە ژیان دادپەروەرانە نییە، 00:04:32.428 --> 00:04:35.221 ئەمە ئەو شتەیە کە باسی کردووە. 00:04:35.221 --> 00:04:38.259 (پێکەنین) 00:04:38.259 --> 00:04:41.444 رێجیمکردنی سەرکەوتوو خاڵە دیاریکراوەکانت دانابەزێنێت. 00:04:41.444 --> 00:04:42.988 تەنانەت دوای ڕێگریکردنیش لە زیادبوونەوە 00:04:42.988 --> 00:04:44.817 هەتا حەوت ساڵیش، 00:04:44.817 --> 00:04:48.790 مێشکت هەر هەوڵ ئەیا واتلێکات کێشەکە سەرخەیتەوە. 00:04:48.790 --> 00:04:52.080 ئەگەر کێش کەمکردنەکە بەهۆی برسێتییەکی درێژخایەنەوە بووبێت، 00:04:52.080 --> 00:04:54.409 ئەوە کاردانەوەیەکی بەجێ ئەبێت. 00:04:54.409 --> 00:04:57.090 لە جیهان نوێکەمان کە هەمبەرگر لەدوای هەمبەرگر ئەخۆین، 00:04:57.090 --> 00:05:00.547 زۆر سەرناگرێت بۆ زۆرێکمان. 00:05:00.547 --> 00:05:04.290 ئەو جیاوازییە لەنێوان ڕابردووی باوباپیرانمان و 00:05:04.290 --> 00:05:06.693 زۆری خواردنی ئێستامان 00:05:06.693 --> 00:05:08.982 هۆکارەکەیە کە وای لە دکتۆر یۆنی فریدهۆفی 00:05:08.982 --> 00:05:11.042 زانکۆی ئۆتاوا کردووە 00:05:11.042 --> 00:05:13.743 هەندێک لە نەخۆشەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی 00:05:13.743 --> 00:05:15.842 خواردن کەمتر بەردەست بووە، و 00:05:15.842 --> 00:05:17.543 هەروەها هۆکارەکەشە 00:05:17.543 --> 00:05:19.927 کە گۆڕینی خواردنی ژینگە 00:05:19.927 --> 00:05:24.043 ئەبێت بە کاریگەرترین چارەسەر 00:05:24.043 --> 00:05:26.153 بۆ قەڵەوی. 00:05:26.153 --> 00:05:29.430 بەداخەوە، کێش زیادکردنی کاتی 00:05:29.430 --> 00:05:31.475 ئەکرێت ببێت بە هەمیشەیی. 00:05:31.475 --> 00:05:34.109 ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە کێشێکی بەرزا بمێنیتەوە، 00:05:34.109 --> 00:05:36.583 لەوانەیە بۆ زۆرێکمان بۆ چەند ساڵێک بێت، 00:05:36.583 --> 00:05:41.021 لەوانەیە مێشکت بڕیار بات کە ئەوە ئاساییە نوێکەیە. 00:05:41.021 --> 00:05:45.081 دەروونناسەکان زۆرخۆرەکان دابەش ئەکەن بۆ دوو گرووپ، 00:05:45.081 --> 00:05:46.699 ئەوانەی پشت بە برسێتیان ئەبەستن و 00:05:46.699 --> 00:05:49.268 ئەوانەش کە کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن 00:05:49.268 --> 00:05:55.331 لەڕێگەی بەهێزی خۆیانەوە، وەک زۆرێک لە رێجیمکەرەکان. 00:05:55.331 --> 00:06:01.842 با پێیان بڵێین ئەوانەی ژیرانە ئەخۆن و ئەوانەش کە خواردنیان کۆنترۆڵ ئەکەن. 00:06:01.842 --> 00:06:04.025 ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە ئەوانەی ژیرانە نان ئەخۆن 00:06:04.025 --> 00:06:06.656 ئەگەری کەمترە کێشیان زۆربێت، و 00:06:06.656 --> 00:06:10.358 کاتێکی کەمتر بەسەر ئەبەن لە بیرکردنەوە لە خواردن. 00:06:10.358 --> 00:06:14.002 زۆرخۆرەکانی خۆیان کۆنترۆڵکردووە مەترسیان زیاترە 00:06:14.002 --> 00:06:16.865 زۆر بخۆن دەرئەنجامی ریکلامێک، 00:06:16.865 --> 00:06:20.728 خواردنی زۆر، و بۆفێی کراوە. 00:06:20.728 --> 00:06:22.473 یەکتۆز خولق کردنیش، 00:06:22.473 --> 00:06:25.679 وەک یەک تۆپ ئایس کرێم 00:06:25.679 --> 00:06:31.289 لەوانەیە ببێتە هۆی دەستپێکردنی خواردن 00:06:31.289 --> 00:06:33.186 لەوانەی کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن. 00:06:33.186 --> 00:06:35.113 منداڵان بەتایبەتی لەبەر مەترسیان 00:06:35.113 --> 00:06:38.242 بۆ ئەم سوڕی رێجیمکردن و ئینجا دەستکردنەوە بە خواردن. 00:06:38.242 --> 00:06:41.071 چەندین توێژینەوەی درێژخایەن دەریخستووە 00:06:41.071 --> 00:06:45.223 کچەکانی لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکارییاندا دەست بە رێجیم ئەکەن 00:06:45.223 --> 00:06:48.548 ئەگەری ئەوەی کێشیان زیاد بکات سێ ئەوەندە زیاترە 00:06:48.548 --> 00:06:50.085 دوای پێنج ساڵ، 00:06:50.085 --> 00:06:52.904 تەنانەت ئەگەر بە کێشێکی ئاساییش دەستیان پێکردبێت، و 00:06:52.904 --> 00:06:55.553 هەموو ئەم توێژینەوانە دەریانخستووە 00:06:55.553 --> 00:06:57.860 کە هەمان هۆکارەکانی 00:06:57.860 --> 00:07:01.254 پێشبینی کێش زیادکردنیان کردووە 00:07:01.254 --> 00:07:04.254 پێشبینی پەرەسەندنی گرفتەکانی خواردنیشیان کردووە. 00:07:04.254 --> 00:07:05.822 هۆکارەکەی تریش بەهەرحاڵ، 00:07:05.822 --> 00:07:07.251 ئەوانەتان کە دایک یان باوکن، 00:07:07.251 --> 00:07:10.480 لەلایەن ئەندامی خێزانەکەیانەوە گاڵتەیان پێکراوە 00:07:10.480 --> 00:07:11.991 لەسەر کێشیان. 00:07:11.991 --> 00:07:13.827 بۆیە ئەوە مەکەن. 00:07:13.827 --> 00:07:15.565 (پێکەنین) 00:07:15.565 --> 00:07:18.201 زۆربەی هێڵکارییەکانم لە ماڵەوە بەجێهێشت، 00:07:18.201 --> 00:07:20.494 بەڵام نەمتوانی ئەمەیان فڕێنەیەم، 00:07:20.494 --> 00:07:22.907 چونکە من مێشکمم تەرخانکردووە، و ئاوا ژیان ئەکەم. 00:07:22.907 --> 00:07:25.386 (پێکەنین) 00:07:25.386 --> 00:07:27.734 ئەمە توێژینەوەیەکە کە سەیری مەترسی مردنی کردووە 00:07:27.734 --> 00:07:29.600 بەدرێژایی ١٤ ساڵ 00:07:29.600 --> 00:07:32.102 بە پشتبەستن بە چوار خووی تەندرووست: 00:07:32.102 --> 00:07:34.222 خواردنی میوە و سەوزەی پێویست، 00:07:34.222 --> 00:07:36.448 هەفتەی سێ جار وەرزش کردن، 00:07:36.448 --> 00:07:37.824 جگەرەنەکێشان، و 00:07:37.824 --> 00:07:39.794 خواردنەوەیەکی مامناوەند. 00:07:39.794 --> 00:07:41.723 با دەستپێکەین بە سەیرکردنی ئەو کەسانەی توێژینەوەکە 00:07:41.723 --> 00:07:43.311 کە کێشیان ئاساییە. 00:07:43.311 --> 00:07:45.198 بەرزی ستونەکان مەترسی مردنە، و 00:07:45.198 --> 00:07:47.579 ئەوانەش سفر، یەک، دوو، سێ، چوار 00:07:47.579 --> 00:07:48.825 لەسەر تەوەرە ئاسۆییەکە 00:07:48.825 --> 00:07:50.858 ژمارەکانی ئەو خووە تەندروستانەن 00:07:50.858 --> 00:07:52.418 کە کەسێکی دیاریکراو هەیەتی. 00:07:52.418 --> 00:07:55.407 وەک چاوەڕێشی ئەکەن، شێوازی ژیانی تەندروستتر بێت، 00:07:55.407 --> 00:07:58.319 ئەگەری کەمتر ئەبێت کەسەکانی توێژینەوەکە بمرن. 00:07:58.319 --> 00:07:59.641 ئێستا با بزانین چی ڕووی یاوە 00:07:59.641 --> 00:08:01.487 لەوانەی کێشیان زۆر بووە. 00:08:01.487 --> 00:08:03.559 ئەوانەی هیچ خوێکی تەندروستیان نەبووە 00:08:03.559 --> 00:08:05.330 مەترسی مردنیان بەرزتر بووە. 00:08:05.330 --> 00:08:07.094 زیادکردنی یەک خوی تەندروست 00:08:07.094 --> 00:08:10.556 خەڵکە کێش زۆرەکە ئەخاتەوە سەر مەودا ئاساییەکە. 00:08:10.556 --> 00:08:13.298 قەڵەوەکانیش کە هیچ خوێکی تەندروستیان نییە، 00:08:13.298 --> 00:08:16.008 مەترسییەکە زۆر بەرزە، حەوت هێندە بەرزتر 00:08:16.008 --> 00:08:18.144 لە تەندروستترین گرووپەکانی توێژینەوەکە. 00:08:18.144 --> 00:08:22.084 بەڵام شێوازێکی ژیانی تەندروست یارمەتی ئەم خەڵکە قەڵەوانەش ئەیات. 00:08:22.084 --> 00:08:24.602 ڕاستییەکەی، ئەگەر تەنیا سەیری گرووپەکە بکەیت 00:08:24.602 --> 00:08:26.876 کە هەر چوار خووە تەندروستەکەیان هەیە، 00:08:26.876 --> 00:08:29.488 ئەتوانی ببینیت کە کێش جیاوازییەکی زۆر کەم درووست ئەکات. 00:08:29.488 --> 00:08:31.544 ئەتوانی کۆنترۆڵی تەندروستی خۆت بکەیت 00:08:31.544 --> 00:08:33.418 بە کۆنترۆڵکردنی شێوازی ژیانت، 00:08:33.418 --> 00:08:34.899 تەنانەت ئەگەر نەتوانی کێش کەمکەیت و 00:08:34.899 --> 00:08:36.635 واهی بیهێڵیتەوە. 00:08:36.635 --> 00:08:40.745 پارێزەکان ئەوەنە پشتپێبەستوو نین. 00:08:40.745 --> 00:08:42.522 پێنج ساڵ دوای پارێز، 00:08:42.522 --> 00:08:45.310 زۆربەی کەسەکان کێشیان سەرخستۆتەوە. 00:08:45.310 --> 00:08:47.792 لەسەدا چلیان تەنانەت قەڵەوتریش بوون. 00:08:47.792 --> 00:08:49.217 ئەگەر بیر لەمە بکەیتەوە، 00:08:49.217 --> 00:08:51.564 ئەنجامی نموونەی پارێزکردن 00:08:51.564 --> 00:08:53.452 ئەوەیە ئەگەری زیاتر ئەبێت کە کێشت زیابێت 00:08:53.452 --> 00:08:56.221 لە مەودایەکی درێژخایەندا وەک لەوەی کەمیکەیت. 00:08:56.221 --> 00:08:59.075 ئەگەر قایلم کردبێتن کە پارێزکردن 00:08:59.075 --> 00:09:01.104 لەوانەیە کێشە بێت، 00:09:01.104 --> 00:09:03.742 پرسیاری دواتر ئەوەیە، ئەی چی بکەیت لەبارەیەوە؟ 00:09:03.742 --> 00:09:08.198 وەڵامەکەشم، بە وشەیەک، هۆشیاربوونە. 00:09:08.198 --> 00:09:10.733 ناڵێم پێویستە فێری تێڕامان بن 00:09:10.733 --> 00:09:12.725 یان بچن بۆ یۆگا. 00:09:12.725 --> 00:09:15.277 باسی ئەوە ئەکەم هۆشیارانە بخۆن: 00:09:15.277 --> 00:09:18.785 فێربن لە ئاماژەکانی لەشتان تێبگەن 00:09:18.785 --> 00:09:21.174 بۆ ئەوەی کەی برسیتان بوو نان بخۆن و 00:09:21.174 --> 00:09:23.516 کەی تێر بوون بووەستن، 00:09:23.516 --> 00:09:25.694 چونکە بەشێکی زۆری کێش زۆربوون 00:09:25.694 --> 00:09:28.760 خواردنە لە کاتێکا برسیت نییە. 00:09:28.760 --> 00:09:30.244 چۆن ئەوە ئەکەیت؟ 00:09:30.244 --> 00:09:32.078 ڕێگە بەخۆت بە 00:09:32.078 --> 00:09:34.283 چەندێک ئەوێت بخۆیت، و ئینجا کاربکە لەسەر ئەوەی بزانیت 00:09:34.283 --> 00:09:36.035 چی وا لە لەشت ئەکات هەست بە باشی بکات. 00:09:36.035 --> 00:09:39.764 داینشە بۆ ژەمی ئاسایی بێ ئەوەی سەرنج بڕوات. 00:09:39.764 --> 00:09:41.563 بیر لەوە بکەرەوە هەستی لەشت چۆنە 00:09:41.563 --> 00:09:43.617 کاتێک دەستئەکەیت بە خواردن و کاتێک ئەوەستیت، و 00:09:43.617 --> 00:09:46.104 با برسێتییەکەت بڕیاربات 00:09:46.104 --> 00:09:47.572 کەی پێویستە تەواو بیت. 00:09:47.572 --> 00:09:49.993 من ساڵێکم پێچوو بۆ فێربوونی ئەمە، 00:09:49.993 --> 00:09:51.764 بەڵام بەڕاستی شایەنی بوو. 00:09:51.764 --> 00:09:54.849 ئێستا زۆر زیاتر بێکێشەم لەگەڵ خواردنا 00:09:54.849 --> 00:09:57.712 وەک لە هەر کاتێکی تری ژیانم. 00:09:57.712 --> 00:10:00.277 زۆرجار بیری لێناکەمەوە. 00:10:00.277 --> 00:10:03.010 بیرم ئەچێتەوە کە چکلێتمان هەیە لە ماڵەوە. 00:10:03.010 --> 00:10:05.954 وەک ئەوە وایە هێزی دەرەکی دەستی گرتبێت بەسەر مێشکما. 00:10:05.954 --> 00:10:08.712 بە تەواوەتی جیاوازە. 00:10:08.712 --> 00:10:11.378 ئەبێ ئەوە بڵێم 00:10:11.378 --> 00:10:14.171 ئەم نزیکبوونەوەیە بۆ خواردن لەوانەیە واتلێنەکات کێش کەمکەیت 00:10:14.171 --> 00:10:17.088 مەگەر شت بخۆیت کاتێک برسیت نییە، 00:10:17.088 --> 00:10:20.986 بەڵام پزیشکەکان هیچ لێنزیکبوونەوەیەک نازانن 00:10:20.986 --> 00:10:25.461 کە کێشکەمکردنێکی زۆر درووستکات لە زۆر کەسا، و 00:10:25.461 --> 00:10:28.831 لەبەر ئەوەشە ئێستا زۆر کەس تیشکیان خستۆتە سەر 00:10:28.831 --> 00:10:30.990 ڕێگەگرتن لە کێش زیادبوون 00:10:30.990 --> 00:10:34.213 لەجیاتی پەرەدان بە کێش کەمکردن. 00:10:34.213 --> 00:10:35.749 با ڕووبەڕووی ببینەوە: 00:10:35.749 --> 00:10:39.960 ئەگەر پارێز بەسوود بوایە، هەموومان ئێستا لاواز بووین. 00:10:39.960 --> 00:10:41.860 (پێکەنین) 00:10:41.860 --> 00:10:43.497 بۆچی هەر هەمان شت ئەکەینەوە و 00:10:43.497 --> 00:10:46.380 چاوەڕێی ئەنجامی جیاواز ئەکەین؟ 00:10:46.380 --> 00:10:48.063 پارێزەکان لەوانەیە لە بێ زیان بچن، 00:10:48.063 --> 00:10:51.781 بەڵام زیانی تری زۆر ئەگەیەنێت. 00:10:51.781 --> 00:10:54.216 خراپترینی، ژیانەکان تێکئەیات: 00:10:54.216 --> 00:10:56.532 خووگرتن بە خواردنەوە ئەبێتە هۆی گرفتی خواردن، 00:10:56.532 --> 00:10:59.475 بەتایبەتی لە منداڵی بچووکدا. 00:10:59.475 --> 00:11:04.353 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەسەدا ٨٠ی کچانی تەمەن ١٠ ساڵ 00:11:04.353 --> 00:11:06.130 ئەڵێن کە پارێزیان کردووە. 00:11:06.130 --> 00:11:08.391 کچەکانمان فێربوون بەهای خۆیان بپێون 00:11:08.391 --> 00:11:11.494 بە پێوەرێکی هەڵە. 00:11:11.494 --> 00:11:13.519 تەنانەت لە باشترینیدا، 00:11:13.519 --> 00:11:16.247 پارێز بەفیڕۆدانی کات و وزەیە. 00:11:16.247 --> 00:11:20.469 پێویست بەو ئیرادەیە ئەکات کە ئەتوانی بەکاریبێنیت 00:11:20.469 --> 00:11:23.091 بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانت هەتا ئەرکی قوتابخانە بکەن 00:11:23.091 --> 00:11:26.707 یان ئەو پرۆژە گرنگەی کارەکەت تەواوکەیت، و 00:11:26.707 --> 00:11:30.194 لەبەر ئەوەی ئیرادە سنووردارە، 00:11:30.194 --> 00:11:34.817 هەر ستراتیجییەک کە پشتی بەستووە بە بەکارهێنانی بەردەوامی 00:11:34.817 --> 00:11:37.600 زۆر گرنتی کراوە 00:11:37.600 --> 00:11:39.693 دەرئەنجام شکست بێنێت 00:11:39.693 --> 00:11:43.542 کاتێک سەرنجت ئەچێتە سەر شتێکی تر. 00:11:43.542 --> 00:11:47.474 با بە دوایین بۆچوونەوە بەجێتان بێڵم. 00:11:47.474 --> 00:11:50.377 چی ئەبێت ئەگەر بە هەموو ئەو کچانە بڵێین کە پارێز ئەکەن 00:11:50.377 --> 00:11:53.378 کە ئاساییە بخۆن کاتێک برسییانە؟ 00:11:53.378 --> 00:11:55.628 چی تیایە ئەگەر فێریان بکەین کار لەگەڵ ئارەزوی خواردنیان بکەن 00:11:55.628 --> 00:11:57.753 لەجیاتی ترس لێی؟ 00:11:57.753 --> 00:12:01.180 پێموابێت زۆربەیان دڵخۆشتر و تەندروستر ئەبن، و 00:12:01.180 --> 00:12:03.195 کە گەورەش بوون، 00:12:03.195 --> 00:12:06.968 زۆرێکیان لەوانەیە لاوازتر بن. 00:12:06.968 --> 00:12:09.081 خۆزگە کەسێک ئەوەی بە من ئەوت 00:12:09.081 --> 00:12:12.502 کاتێک ١٣ ساڵ بووم. 00:12:12.502 --> 00:12:14.508 زۆر سوپاس. 00:12:14.508 --> 00:12:22.867 (چەپڵەلێدان)