1 00:00:00,560 --> 00:00:03,719 قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت شیری دایک بێبەرامبەرە؟ 2 00:00:05,266 --> 00:00:06,416 (پێکەنین) 3 00:00:06,440 --> 00:00:08,656 بەڵێ جێی پێکەنینە، 4 00:00:08,680 --> 00:00:13,760 چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین. 5 00:00:15,120 --> 00:00:19,696 هەر دایکێک بێت دەتوانێت پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت 6 00:00:19,720 --> 00:00:21,656 بۆ بەشلەکردنی لەشی -- 7 00:00:21,680 --> 00:00:24,216 بۆ تواندنەوەی خۆی -- 8 00:00:24,240 --> 00:00:25,816 (پێکەنین) 9 00:00:25,840 --> 00:00:28,720 کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە بچووکە بەنرخە. 10 00:00:29,120 --> 00:00:31,336 (پێکەنین) 11 00:00:31,360 --> 00:00:33,680 شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین. 12 00:00:35,400 --> 00:00:37,296 لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا، 13 00:00:37,320 --> 00:00:39,256 لە تاقیگەیەکی شیردا، 14 00:00:39,280 --> 00:00:42,056 سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد 15 00:00:42,080 --> 00:00:45,056 بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و 16 00:00:45,080 --> 00:00:47,480 چۆن کار دەکاتە سەر گەشەکردنی منداڵەکە. 17 00:00:48,720 --> 00:00:51,080 گرنگترین شت کە فێریبووم 18 00:00:51,800 --> 00:00:56,920 ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان. 19 00:00:57,720 --> 00:00:59,896 کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین، 20 00:00:59,920 --> 00:01:03,280 هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت: 21 00:01:04,080 --> 00:01:07,256 باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر، پوورەکان، 22 00:01:07,280 --> 00:01:11,360 هاوڕێکان و ناسیاوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن. 23 00:01:12,480 --> 00:01:17,216 کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و درووشمە سادەکان بهێنین و 24 00:01:17,240 --> 00:01:19,030 بە وردی کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین. 25 00:01:20,200 --> 00:01:21,776 من زۆر خۆشبەخت بووم 26 00:01:21,800 --> 00:01:25,456 زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە سەر ئەو وردەکارییانە، 27 00:01:25,480 --> 00:01:27,520 لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک 28 00:01:28,560 --> 00:01:29,856 کاتێک لێی پرسیم، 29 00:01:29,880 --> 00:01:33,160 "دایک ئەبێت هەتا چەندێک شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟" 30 00:01:36,040 --> 00:01:39,920 ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە وەڵامی لێ بڕیم، 31 00:01:40,640 --> 00:01:44,960 چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم کە چی بە لەشی خۆی بکات. 32 00:01:46,800 --> 00:01:48,576 منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن 33 00:01:48,600 --> 00:01:53,256 چونکە شیری دایک خواردن، و دەرمان و ئاماژەیە بۆیان. 34 00:01:53,280 --> 00:01:54,496 بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان، 35 00:01:54,520 --> 00:01:56,456 شیری دایک خواردنی تەواوە 36 00:01:56,480 --> 00:01:59,056 کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان بۆ لەشیان دابین دەکات، 37 00:01:59,080 --> 00:02:00,456 گەشە بە مێشکیان دەدات و 38 00:02:00,480 --> 00:02:02,640 وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان. 39 00:02:03,360 --> 00:02:05,776 شیری دایک خواردنیش دەدات بەو میکرۆبانەی 40 00:02:05,800 --> 00:02:08,240 لە ڕاڕەوی هەرسی منداڵەکەدایە. 41 00:02:08,840 --> 00:02:10,536 دایکان تەنیا بۆ دوو کەس نان ناخۆن، 42 00:02:10,560 --> 00:02:12,720 نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن. 43 00:02:14,560 --> 00:02:18,000 شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و 44 00:02:19,000 --> 00:02:24,000 ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە. 45 00:02:24,800 --> 00:02:26,296 بەڵام لەم دەیانەی دواتردا، 46 00:02:26,320 --> 00:02:28,456 وامان لێهات بە کەم سەیری شیری دایک بکەین. 47 00:02:28,480 --> 00:02:31,456 چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین. 48 00:02:31,480 --> 00:02:36,616 وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک شتێکی بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو، 49 00:02:36,640 --> 00:02:39,810 لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر، تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو. 50 00:02:40,680 --> 00:02:42,856 دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و 51 00:02:42,880 --> 00:02:44,920 وامان کردووە شتی تر گرنگ بێت بەلامانەوە. 52 00:02:46,560 --> 00:02:48,296 لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی 53 00:02:48,320 --> 00:02:49,936 لە واشینگتنی پایتەخت 54 00:02:49,960 --> 00:02:51,800 کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە، 55 00:02:52,520 --> 00:02:55,256 کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە -- 56 00:02:55,280 --> 00:02:59,520 متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری. 57 00:03:00,080 --> 00:03:03,456 دەتوانین وشە بەکاربهێنین بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و 58 00:03:03,480 --> 00:03:04,736 کاتێک ئەوە دەکەین، 59 00:03:04,760 --> 00:03:07,840 دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو هەیە لەسەر دووگیانی، 60 00:03:08,640 --> 00:03:12,000 بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر شیری دایک و شیردان. 61 00:03:12,840 --> 00:03:16,840 کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە، 62 00:03:17,480 --> 00:03:21,976 دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و تەماتە زیاتر دەزانین. 63 00:03:22,000 --> 00:03:23,200 (پێکەنین) 64 00:03:24,520 --> 00:03:28,216 دوو هێندەی شیری دایک لەسەر ڕەپنەبوون دەزانین. 65 00:03:28,240 --> 00:03:29,760 (پێکەنین) 66 00:03:31,950 --> 00:03:34,816 من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان لەسەر ئەو شتانە هەبێت -- 67 00:03:34,840 --> 00:03:37,536 من زانام، پێم وایە پێویستە لەسەر هەموو شتێک بزانین. 68 00:03:37,560 --> 00:03:39,896 بەڵام زانینی کەمتر -- 69 00:03:39,920 --> 00:03:41,696 (پێکەنین) 70 00:03:41,720 --> 00:03:43,016 لەسەر شیری دایک -- 71 00:03:43,040 --> 00:03:45,816 یەکەم شلەمەنی کە شیردەری بێچوو پێی دەژی-- 72 00:03:45,840 --> 00:03:47,200 دەبێت توڕەمان بکات. 73 00:03:47,960 --> 00:03:52,456 لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیان منداڵێکی دەبێت. 74 00:03:52,480 --> 00:03:56,936 واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ لەدایک دەبن. 75 00:03:56,960 --> 00:04:00,080 ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن باشترین زانستیان پێشکەش بکرێت. 76 00:04:01,080 --> 00:04:04,736 توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات، 77 00:04:04,760 --> 00:04:08,000 وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت. 78 00:04:08,800 --> 00:04:11,816 ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە 79 00:04:11,840 --> 00:04:14,816 کە تێکەڵەی شیری دایک و لیکی منداڵ -- 80 00:04:14,840 --> 00:04:16,896 بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ -- 81 00:04:16,920 --> 00:04:20,736 کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات 82 00:04:20,760 --> 00:04:22,520 کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت. 83 00:04:23,880 --> 00:04:26,056 و لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە، 84 00:04:26,080 --> 00:04:29,496 خەریکە لەوە تێدەگەین کە پێکهاتەی زیندەیی شیر، 85 00:04:29,520 --> 00:04:32,640 دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک بەرهەم دەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ، 86 00:04:33,560 --> 00:04:37,176 کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان، 87 00:04:37,200 --> 00:04:39,176 یان شیری قتوی کۆگاکان، 88 00:04:39,200 --> 00:04:41,520 وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت. 89 00:04:41,960 --> 00:04:46,216 بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت، 90 00:04:46,240 --> 00:04:47,456 یان بەشێوەیەکی جیابێت، و 91 00:04:47,480 --> 00:04:49,200 لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە. 92 00:04:50,200 --> 00:04:52,136 دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و 93 00:04:52,160 --> 00:04:55,576 زۆرینەی دایکان بەنیازن شیری خۆیان بدەن، 94 00:04:55,600 --> 00:04:58,440 بەڵام زۆرێک ناگەن بە ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە. 95 00:04:59,520 --> 00:05:01,616 ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛ 96 00:05:01,640 --> 00:05:03,080 هەڵەی ئێمەیە. 97 00:05:03,760 --> 00:05:08,336 هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات، 98 00:05:08,336 --> 00:05:10,210 نەشتەرگەری منداڵبوون و منداڵبونی پێشوەخت 99 00:05:10,210 --> 00:05:12,600 دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی شیردان تێک بدەن. 100 00:05:13,280 --> 00:05:17,000 زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی پێویستیان نییە. 101 00:05:17,520 --> 00:05:18,896 بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، 102 00:05:18,920 --> 00:05:22,576 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا 103 00:05:22,576 --> 00:05:25,510 بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن-- 104 00:05:25,510 --> 00:05:29,216 کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازە لەدایک بوو و 105 00:05:29,240 --> 00:05:30,560 شیرپێدانی مناڵەکە. 106 00:05:31,480 --> 00:05:34,856 لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێنج منداڵ یەکێکیان 107 00:05:34,880 --> 00:05:37,040 لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا لەدایک دەبن. 108 00:05:39,200 --> 00:05:40,456 ئەمە کێشەیە، 109 00:05:40,480 --> 00:05:43,336 چونکە دایکان لەو ماوەیەدا چەندین کێشەیان دەبێت 110 00:05:43,360 --> 00:05:47,416 لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و هەفتەکانی ماوەی شیرداندا. 111 00:05:47,440 --> 00:05:49,936 دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن، 112 00:05:49,960 --> 00:05:51,176 ئازارەکەی توشی دەبن، 113 00:05:51,200 --> 00:05:52,416 دەردانی شیرەکە و 114 00:05:52,440 --> 00:05:53,920 پێدانی شیری پێویست. 115 00:05:55,000 --> 00:05:59,496 دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت 116 00:05:59,520 --> 00:06:01,720 کە لەم پرۆسانە تێبگەن. 117 00:06:02,480 --> 00:06:06,000 دایکەکانی دووچاری ئەو کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، 118 00:06:06,880 --> 00:06:09,280 بە گریانەوە قسە دەکەن، 119 00:06:11,400 --> 00:06:12,600 "ئەمە سوودی نییە. 120 00:06:13,240 --> 00:06:15,896 ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی بتوانم ئەمە بکەم. 121 00:06:15,920 --> 00:06:17,160 بۆچی سوودی نییە؟" 122 00:06:18,240 --> 00:06:21,080 تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ 123 00:06:21,840 --> 00:06:24,800 واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا. 124 00:06:25,560 --> 00:06:28,216 دەزانن چیتر بەشێکە لە پەرەسەندنی مرۆڤ؟ 125 00:06:28,240 --> 00:06:30,520 (پێکەنین) 126 00:06:32,200 --> 00:06:33,496 سێکسکردن. 127 00:06:33,520 --> 00:06:36,456 کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر باشبین تێیدا. 128 00:06:36,480 --> 00:06:38,640 (پێکەنین) 129 00:06:39,480 --> 00:06:44,016 پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی تەندروستی گونجاو پێشکەش بکەن 130 00:06:44,040 --> 00:06:46,056 کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن 131 00:06:46,080 --> 00:06:49,340 دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە بۆ هاندان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان. 132 00:06:49,840 --> 00:06:52,056 بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە بەردەوامەشیان هەبێت، 133 00:06:52,080 --> 00:06:54,216 پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە 134 00:06:54,240 --> 00:06:57,736 لە زانستەکانی ژیانیش و زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، 135 00:06:57,760 --> 00:06:59,456 چونکە پێویستە ئەوە بزانین 136 00:06:59,480 --> 00:07:00,760 کە زۆر جار 137 00:07:01,640 --> 00:07:05,056 خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون 138 00:07:05,080 --> 00:07:08,600 دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و پزیشکەکەیەوە. 139 00:07:09,680 --> 00:07:11,280 لەشیش سیاسییە. 140 00:07:12,760 --> 00:07:16,456 ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان فرەلایەنە نەبێت، 141 00:07:16,480 --> 00:07:18,360 وەک پێویست باش نییە. 142 00:07:19,120 --> 00:07:22,096 بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە بچنەوە سەر کارەکانیان، 143 00:07:22,120 --> 00:07:27,136 لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا، 144 00:07:27,160 --> 00:07:31,320 پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان. 145 00:07:32,400 --> 00:07:35,736 چۆن تەندروستی دایک و مناڵ باشتر بکەین 146 00:07:35,760 --> 00:07:39,096 تەنیا بە پەیام دەربارەی شیری دایک بۆ دایکان 147 00:07:39,120 --> 00:07:41,896 بێ دابینکردنی پشتیوانی دامەزراوەیی 148 00:07:41,920 --> 00:07:44,576 کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دایک و مناڵەکە 149 00:07:44,600 --> 00:07:46,040 بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟ 150 00:07:46,680 --> 00:07:48,680 وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین. 151 00:07:51,000 --> 00:07:53,456 من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان، و 152 00:07:53,480 --> 00:07:55,416 دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن. 153 00:07:55,440 --> 00:08:00,136 قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند 154 00:08:00,160 --> 00:08:02,320 و کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان. 155 00:08:03,360 --> 00:08:07,296 هەموومان بەستراوینەتەوە بە تەندروستی گشتی کۆمەڵگەکەمانەوە، و 156 00:08:07,320 --> 00:08:10,280 هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە لە باشتر کردنیدا. 157 00:08:11,200 --> 00:08:14,280 شیری دایک بەشێکی باشترکردنی تەندروستی مرۆڤەکانە. 158 00:08:15,000 --> 00:08:19,016 لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان، کاتێک مناڵان پێشوەخت یان نەخۆش یان 159 00:08:19,040 --> 00:08:22,920 بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت. 160 00:08:23,150 --> 00:08:24,776 ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان، 161 00:08:24,800 --> 00:08:28,016 یان کۆمەڵگەکانی مەترسی نەخۆشییە درمەکان تێیدا زۆرە، 162 00:08:28,040 --> 00:08:30,496 شیری دایک دەکرێت پاراستنی باش دابین بکات. 163 00:08:30,520 --> 00:08:34,135 کاتێک گێژەڵۆکە و زەمین لەرزەی لەناکاو ڕوودەدات، 164 00:08:34,159 --> 00:08:35,655 کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، 165 00:08:35,679 --> 00:08:37,655 کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت، 166 00:08:37,679 --> 00:08:40,480 شیری دایک دەتوانێت خواردن و تەڕایی بدات بە مناڵەکە. 167 00:08:42,360 --> 00:08:45,056 هەروەها لە ڕوانگەی کارەساتە مرۆییەکانیشەوە، 168 00:08:45,080 --> 00:08:47,750 وەک ئەو دایکە سووریانەی لە ناوچەکانی جەنگ ڕایان دەکرد، 169 00:08:48,240 --> 00:08:53,760 بچووکترین قەترە شیر دەکرێت مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت. 170 00:08:55,480 --> 00:09:00,216 بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و 171 00:09:00,240 --> 00:09:01,760 یاسا دەرکەرەکان. 172 00:09:02,080 --> 00:09:05,176 هەروەها پێویستە لە گرنگی شیری دایکیش تێبگەین 173 00:09:05,200 --> 00:09:07,976 بۆ ئەوەی بتوانین شیری قتوی باشتریش ئامادە بکەین 174 00:09:08,000 --> 00:09:11,800 بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بدەن یان شیری خۆیان نادەن لەبەر هەر هۆکارێک. 175 00:09:12,440 --> 00:09:14,256 هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین 176 00:09:14,280 --> 00:09:17,576 لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن 177 00:09:17,600 --> 00:09:19,320 فرەچەشنی شێوازەکانیان. 178 00:09:20,680 --> 00:09:22,536 لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا لە ململانێدان 179 00:09:22,560 --> 00:09:26,216 بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، 180 00:09:26,240 --> 00:09:28,776 پێویستە دووبارە وێنەی دایکایەتی بکێشینەوە 181 00:09:28,800 --> 00:09:34,016 نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی بوونمان وەک ژنان، 182 00:09:34,040 --> 00:09:38,520 بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی کە ژنان باشترینن تێیدا. 183 00:09:39,080 --> 00:09:40,280 کاتی ئەوەیە. 184 00:09:41,040 --> 00:09:46,443 (چەپڵەلێدان)