0:00:00.560,0:00:03.719 قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت[br]شیری دایک بێبەرامبەرە؟ 0:00:05.266,0:00:06.416 (پێکەنین) 0:00:06.440,0:00:08.656 بەڵێ جێی پێکەنینە، 0:00:08.680,0:00:13.760 چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و[br]وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین. 0:00:15.120,0:00:19.696 هەر دایکێک بێت دەتوانێت[br]پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت 0:00:19.720,0:00:21.656 بۆ بەشلەکردنی لەشی -- 0:00:21.680,0:00:24.216 بۆ تواندنەوەی خۆی -- 0:00:24.240,0:00:25.816 (پێکەنین) 0:00:25.840,0:00:28.720 کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە[br]بچووکە بەنرخە. 0:00:29.120,0:00:31.336 (پێکەنین) 0:00:31.360,0:00:33.680 شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین. 0:00:35.400,0:00:37.296 لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا، 0:00:37.320,0:00:39.256 لە تاقیگەیەکی شیردا، 0:00:39.280,0:00:42.056 سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد 0:00:42.080,0:00:45.056 بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و 0:00:45.080,0:00:47.480 چۆن کار دەکاتە سەر گەشەکردنی منداڵەکە. 0:00:48.720,0:00:51.080 گرنگترین شت کە فێریبووم 0:00:51.800,0:00:56.920 ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین[br]بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان. 0:00:57.720,0:00:59.896 کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین، 0:00:59.920,0:01:03.280 هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین[br]کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت: 0:01:04.080,0:01:07.256 باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر،[br]پوورەکان، 0:01:07.280,0:01:11.360 هاوڕێکان و ناسیاوەکانی[br]تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن. 0:01:12.480,0:01:17.216 کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و[br]درووشمە سادەکان بهێنین و 0:01:17.240,0:01:19.030 بە وردی کار لەسەر[br]وردەکارییەکان بکەین. 0:01:20.200,0:01:21.776 من زۆر خۆشبەخت بووم 0:01:21.800,0:01:25.456 زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە[br]سەر ئەو وردەکارییانە، 0:01:25.480,0:01:27.520 لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا[br]لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک 0:01:28.560,0:01:29.856 کاتێک لێی پرسیم، 0:01:29.880,0:01:33.160 "دایک ئەبێت هەتا چەندێک[br]شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟" 0:01:36.040,0:01:39.920 ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە[br]وەڵامی لێ بڕیم، 0:01:40.640,0:01:44.960 چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم[br]کە چی بە لەشی خۆی بکات. 0:01:46.800,0:01:48.576 منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن 0:01:48.600,0:01:53.256 چونکە شیری دایک خواردن، و[br]دەرمان و ئاماژەیە بۆیان. 0:01:53.280,0:01:54.496 بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان، 0:01:54.520,0:01:56.456 شیری دایک خواردنی تەواوە 0:01:56.480,0:01:59.056 کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان[br]بۆ لەشیان دابین دەکات، 0:01:59.080,0:02:00.456 گەشە بە مێشکیان دەدات و 0:02:00.480,0:02:02.640 وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان. 0:02:03.360,0:02:05.776 شیری دایک خواردنیش دەدات[br]بەو میکرۆبانەی 0:02:05.800,0:02:08.240 لە ڕاڕەوی هەرسی[br]منداڵەکەدایە. 0:02:08.840,0:02:10.536 دایکان تەنیا بۆ دوو کەس نان ناخۆن، 0:02:10.560,0:02:12.720 نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن. 0:02:14.560,0:02:18.000 شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات[br]کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و 0:02:19.000,0:02:24.000 ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات[br]کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە. 0:02:24.800,0:02:26.296 بەڵام لەم دەیانەی دواتردا، 0:02:26.320,0:02:28.456 وامان لێهات بە کەم سەیری[br]شیری دایک بکەین. 0:02:28.480,0:02:31.456 چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین. 0:02:31.480,0:02:36.616 وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک[br]شتێکی بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو، 0:02:36.640,0:02:39.810 لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر،[br]تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو. 0:02:40.680,0:02:42.856 دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و 0:02:42.880,0:02:44.920 وامان کردووە شتی تر[br]گرنگ بێت بەلامانەوە. 0:02:46.560,0:02:48.296 لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی 0:02:48.320,0:02:49.936 لە واشینگتنی پایتەخت 0:02:49.960,0:02:51.800 کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە، 0:02:52.520,0:02:55.256 کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە -- 0:02:55.280,0:02:59.520 متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و[br]توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری. 0:03:00.080,0:03:03.456 دەتوانین وشە بەکاربهێنین[br]بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و 0:03:03.480,0:03:04.736 کاتێک ئەوە دەکەین، 0:03:04.760,0:03:07.840 دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو[br]هەیە لەسەر دووگیانی، 0:03:08.640,0:03:12.000 بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر[br]شیری دایک و شیردان. 0:03:12.840,0:03:16.840 کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو[br]نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە، 0:03:17.480,0:03:21.976 دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و[br]تەماتە زیاتر دەزانین. 0:03:22.000,0:03:23.200 (پێکەنین) 0:03:24.520,0:03:28.216 دوو هێندەی شیری دایک لەسەر[br]ڕەپنەبوون دەزانین. 0:03:28.240,0:03:29.760 (پێکەنین) 0:03:31.950,0:03:34.816 من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان[br]لەسەر ئەو شتانە هەبێت -- 0:03:34.840,0:03:37.536 من زانام، پێم وایە پێویستە[br]لەسەر هەموو شتێک بزانین. 0:03:37.560,0:03:39.896 بەڵام زانینی کەمتر -- 0:03:39.920,0:03:41.696 (پێکەنین) 0:03:41.720,0:03:43.016 لەسەر شیری دایک -- 0:03:43.040,0:03:45.816 یەکەم شلەمەنی کە شیردەری[br]بێچوو پێی دەژی-- 0:03:45.840,0:03:47.200 دەبێت توڕەمان بکات. 0:03:47.960,0:03:52.456 لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان [br]بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیان منداڵێکی دەبێت. 0:03:52.480,0:03:56.936 واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ[br]لەدایک دەبن. 0:03:56.960,0:04:00.080 ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن[br]باشترین زانستیان پێشکەش بکرێت. 0:04:01.080,0:04:04.736 توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە[br]شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات، 0:04:04.760,0:04:08.000 وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی [br]پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت. 0:04:08.800,0:04:11.816 ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە 0:04:11.840,0:04:14.816 کە تێکەڵەی شیری دایک و[br]لیکی منداڵ -- 0:04:14.840,0:04:16.896 بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ -- 0:04:16.920,0:04:20.736 کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و[br]هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات 0:04:20.760,0:04:22.520 کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت. 0:04:23.880,0:04:26.056 و لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە، 0:04:26.080,0:04:29.496 خەریکە لەوە تێدەگەین کە[br]پێکهاتەی زیندەیی شیر، 0:04:29.520,0:04:32.640 دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک[br]بەرهەم دەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ، 0:04:33.560,0:04:37.176 کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر[br]لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان، 0:04:37.200,0:04:39.176 یان شیری قتوی کۆگاکان، 0:04:39.200,0:04:41.520 وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت. 0:04:41.960,0:04:46.216 بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت[br]کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت، 0:04:46.240,0:04:47.456 یان بەشێوەیەکی جیابێت، و 0:04:47.480,0:04:49.200 لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە. 0:04:50.200,0:04:52.136 دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و 0:04:52.160,0:04:55.576 زۆرینەی دایکان بەنیازن[br]شیری خۆیان بدەن، 0:04:55.600,0:04:58.440 بەڵام زۆرێک ناگەن بە[br]ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە. 0:04:59.520,0:05:01.616 ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛ 0:05:01.640,0:05:03.080 هەڵەی ئێمەیە. 0:05:03.760,0:05:08.336 هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک[br]قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات، 0:05:08.336,0:05:10.210 نەشتەرگەری منداڵبوون و[br]منداڵبونی پێشوەخت 0:05:10.210,0:05:12.600 دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی[br]شیردان تێک بدەن. 0:05:13.280,0:05:17.000 زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی[br]پێویستیان نییە. 0:05:17.520,0:05:18.896 بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، 0:05:18.920,0:05:22.576 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و[br]یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا 0:05:22.576,0:05:25.510 بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی [br]بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن-- 0:05:25.510,0:05:29.216 کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات[br]بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازە لەدایک بوو و 0:05:29.240,0:05:30.560 شیرپێدانی مناڵەکە. 0:05:31.480,0:05:34.856 لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان[br]لە پێنج منداڵ یەکێکیان 0:05:34.880,0:05:37.040 لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا[br]لەدایک دەبن. 0:05:39.200,0:05:40.456 ئەمە کێشەیە، 0:05:40.480,0:05:43.336 چونکە دایکان لەو ماوەیەدا[br]چەندین کێشەیان دەبێت 0:05:43.360,0:05:47.416 لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و[br]هەفتەکانی ماوەی شیرداندا. 0:05:47.440,0:05:49.936 دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی[br]مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن، 0:05:49.960,0:05:51.176 ئازارەکەی توشی دەبن، 0:05:51.200,0:05:52.416 دەردانی شیرەکە و 0:05:52.440,0:05:53.920 پێدانی شیری پێویست. 0:05:55.000,0:05:59.496 دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن [br]ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت 0:05:59.520,0:06:01.720 کە لەم پرۆسانە تێبگەن. 0:06:02.480,0:06:06.000 دایکەکانی دووچاری ئەو[br]کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، 0:06:06.880,0:06:09.280 بە گریانەوە قسە دەکەن، 0:06:11.400,0:06:12.600 "ئەمە سوودی نییە. 0:06:13.240,0:06:15.896 ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی[br]بتوانم ئەمە بکەم. 0:06:15.920,0:06:17.160 بۆچی سوودی نییە؟" 0:06:18.240,0:06:21.080 تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک[br]بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ 0:06:21.840,0:06:24.800 واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان[br]یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا. 0:06:25.560,0:06:28.216 دەزانن چیتر بەشێکە لە[br]پەرەسەندنی مرۆڤ؟ 0:06:28.240,0:06:30.520 (پێکەنین) 0:06:32.200,0:06:33.496 سێکسکردن. 0:06:33.520,0:06:36.456 کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر[br]باشبین تێیدا. 0:06:36.480,0:06:38.640 (پێکەنین) 0:06:39.480,0:06:44.016 پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی [br]تەندروستی گونجاو پێشکەش بکەن 0:06:44.040,0:06:46.056 کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن 0:06:46.080,0:06:49.340 دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە [br]بۆ هاندان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان. 0:06:49.840,0:06:52.056 بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە[br]بەردەوامەشیان هەبێت، 0:06:52.080,0:06:54.216 پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە 0:06:54.240,0:06:57.736 لە زانستەکانی ژیانیش و[br]زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، 0:06:57.760,0:06:59.456 چونکە پێویستە ئەوە بزانین 0:06:59.480,0:07:00.760 کە زۆر جار 0:07:01.640,0:07:05.056 خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون 0:07:05.080,0:07:08.600 دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و[br]پزیشکەکەیەوە. 0:07:09.680,0:07:11.280 لەشیش سیاسییە. 0:07:12.760,0:07:16.456 ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان[br]فرەلایەنە نەبێت، 0:07:16.480,0:07:18.360 وەک پێویست باش نییە. 0:07:19.120,0:07:22.096 بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە[br]بچنەوە سەر کارەکانیان، 0:07:22.120,0:07:27.136 لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا[br]موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا، 0:07:27.160,0:07:31.320 پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە [br]منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان. 0:07:32.400,0:07:35.736 چۆن تەندروستی دایک و مناڵ[br]باشتر بکەین 0:07:35.760,0:07:39.096 تەنیا بە پەیام دەربارەی[br]شیری دایک بۆ دایکان 0:07:39.120,0:07:41.896 بێ دابینکردنی پشتیوانی[br]دامەزراوەیی 0:07:41.920,0:07:44.576 کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی[br]پەیوەندی دایک و مناڵەکە 0:07:44.600,0:07:46.040 بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟ 0:07:46.680,0:07:48.680 وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین. 0:07:51.000,0:07:53.456 من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان، و 0:07:53.480,0:07:55.416 دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن. 0:07:55.440,0:08:00.136 قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و[br]یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند 0:08:00.160,0:08:02.320 و کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان. 0:08:03.360,0:08:07.296 هەموومان بەستراوینەتەوە بە[br]تەندروستی گشتی کۆمەڵگەکەمانەوە، و 0:08:07.320,0:08:10.280 هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە[br]لە باشتر کردنیدا. 0:08:11.200,0:08:14.280 شیری دایک بەشێکی باشترکردنی[br]تەندروستی مرۆڤەکانە. 0:08:15.000,0:08:19.016 لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان،[br]کاتێک مناڵان پێشوەخت یان نەخۆش یان 0:08:19.040,0:08:22.920 بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی [br]چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت. 0:08:23.150,0:08:24.776 ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان، 0:08:24.800,0:08:28.016 یان کۆمەڵگەکانی مەترسی نەخۆشییە[br]درمەکان تێیدا زۆرە، 0:08:28.040,0:08:30.496 شیری دایک دەکرێت پاراستنی[br]باش دابین بکات. 0:08:30.520,0:08:34.135 کاتێک گێژەڵۆکە و زەمین لەرزەی[br]لەناکاو ڕوودەدات، 0:08:34.159,0:08:35.655 کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، 0:08:35.679,0:08:37.655 کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت، 0:08:37.679,0:08:40.480 شیری دایک دەتوانێت[br]خواردن و تەڕایی بدات بە مناڵەکە. 0:08:42.360,0:08:45.056 هەروەها لە ڕوانگەی کارەساتە[br]مرۆییەکانیشەوە، 0:08:45.080,0:08:47.750 وەک ئەو دایکە سووریانەی لە[br]ناوچەکانی جەنگ ڕایان دەکرد، 0:08:48.240,0:08:53.760 بچووکترین قەترە شیر دەکرێت[br]مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت. 0:08:55.480,0:09:00.216 بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا[br]ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و 0:09:00.240,0:09:01.760 یاسا دەرکەرەکان. 0:09:02.080,0:09:05.176 هەروەها پێویستە لە گرنگی[br]شیری دایکیش تێبگەین 0:09:05.200,0:09:07.976 بۆ ئەوەی بتوانین شیری[br]قتوی باشتریش ئامادە بکەین 0:09:08.000,0:09:11.800 بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بدەن[br]یان شیری خۆیان نادەن لەبەر هەر هۆکارێک. 0:09:12.440,0:09:14.256 هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین 0:09:14.280,0:09:17.576 لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی[br]ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن 0:09:17.600,0:09:19.320 فرەچەشنی شێوازەکانیان. 0:09:20.680,0:09:22.536 لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا[br]لە ململانێدان 0:09:22.560,0:09:26.216 بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی،[br]کۆمەڵایەتی و ئابووری، 0:09:26.240,0:09:28.776 پێویستە دووبارە وێنەی[br]دایکایەتی بکێشینەوە 0:09:28.800,0:09:34.016 نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی[br]بوونمان وەک ژنان، 0:09:34.040,0:09:38.520 بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی[br]کە ژنان باشترینن تێیدا. 0:09:39.080,0:09:40.280 کاتی ئەوەیە. 0:09:41.040,0:09:46.443 (چەپڵەلێدان)