قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت
شیری دایک بێبەرامبەرە؟
(پێکەنین)
بەڵێ جێی پێکەنینە،
چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و
وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین.
هەر دایکێک بێت دەتوانێت
پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت
بۆ بەشلەکردنی لەشی --
بۆ تواندنەوەی خۆی --
(پێکەنین)
کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە
بچووکە بەنرخە.
(پێکەنین)
شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین.
لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا،
لە تاقیگەیەکی شیردا،
سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد
بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و
چۆن کار دەکاتە سەر گەشەکردنی منداڵەکە.
گرنگترین شت کە فێریبووم
ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین
بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان.
کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین،
هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین
کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت:
باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر،
پوورەکان،
هاوڕێکان و ناسیاوەکانی
تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن.
کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و
درووشمە سادەکان بهێنین و
بە وردی کار لەسەر
وردەکارییەکان بکەین.
من زۆر خۆشبەخت بووم
زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە
سەر ئەو وردەکارییانە،
لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا
لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک
کاتێک لێی پرسیم،
"دایک ئەبێت هەتا چەندێک
شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟"
ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە
وەڵامی لێ بڕیم،
چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم
کە چی بە لەشی خۆی بکات.
منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن
چونکە شیری دایک خواردن، و
دەرمان و ئاماژەیە بۆیان.
بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان،
شیری دایک خواردنی تەواوە
کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان
بۆ لەشیان دابین دەکات،
گەشە بە مێشکیان دەدات و
وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان.
شیری دایک خواردنیش دەدات
بەو میکرۆبانەی
لە ڕاڕەوی هەرسی
منداڵەکەدایە.
دایکان تەنیا بۆ دوو کەس نان ناخۆن،
نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن.
شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات
کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و
ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات
کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە.
بەڵام لەم دەیانەی دواتردا،
وامان لێهات بە کەم سەیری
شیری دایک بکەین.
چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین.
وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک
شتێکی بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو،
لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر،
تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو.
دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و
وامان کردووە شتی تر
گرنگ بێت بەلامانەوە.
لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی
لە واشینگتنی پایتەخت
کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە،
کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە --
متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و
توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری.
دەتوانین وشە بەکاربهێنین
بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و
کاتێک ئەوە دەکەین،
دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو
هەیە لەسەر دووگیانی،
بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر
شیری دایک و شیردان.
کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو
نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە،
دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و
تەماتە زیاتر دەزانین.
(پێکەنین)
دوو هێندەی شیری دایک لەسەر
ڕەپنەبوون دەزانین.
(پێکەنین)
من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان
لەسەر ئەو شتانە هەبێت --
من زانام، پێم وایە پێویستە
لەسەر هەموو شتێک بزانین.
بەڵام زانینی کەمتر --
(پێکەنین)
لەسەر شیری دایک --
یەکەم شلەمەنی کە شیردەری
بێچوو پێی دەژی--
دەبێت توڕەمان بکات.
لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان
بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیان منداڵێکی دەبێت.
واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ
لەدایک دەبن.
ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن
باشترین زانستیان پێشکەش بکرێت.
توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە
شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات،
وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی
پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت.
ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە
کە تێکەڵەی شیری دایک و
لیکی منداڵ --
بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ --
کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و
هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات
کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت.
و لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە،
خەریکە لەوە تێدەگەین کە
پێکهاتەی زیندەیی شیر،
دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک
بەرهەم دەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ،
کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر
لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان،
یان شیری قتوی کۆگاکان،
وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت.
بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت
کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت،
یان بەشێوەیەکی جیابێت، و
لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە.
دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و
زۆرینەی دایکان بەنیازن
شیری خۆیان بدەن،
بەڵام زۆرێک ناگەن بە
ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە.
ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛
هەڵەی ئێمەیە.
هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک
قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات،
نەشتەرگەری منداڵبوون و
منداڵبونی پێشوەخت
دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی
شیردان تێک بدەن.
زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی
پێویستیان نییە.
بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر،
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و
یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا
بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی
بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن--
کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات
بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازە لەدایک بوو و
شیرپێدانی مناڵەکە.
لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پێنج منداڵ یەکێکیان
لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا
لەدایک دەبن.
ئەمە کێشەیە،
چونکە دایکان لەو ماوەیەدا
چەندین کێشەیان دەبێت
لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و
هەفتەکانی ماوەی شیرداندا.
دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی
مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن،
ئازارەکەی توشی دەبن،
دەردانی شیرەکە و
پێدانی شیری پێویست.
دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن
ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت
کە لەم پرۆسانە تێبگەن.
دایکەکانی دووچاری ئەو
کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن،
بە گریانەوە قسە دەکەن،
"ئەمە سوودی نییە.
ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی
بتوانم ئەمە بکەم.
بۆچی سوودی نییە؟"
تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک
بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ
واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان
یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا.
دەزانن چیتر بەشێکە لە
پەرەسەندنی مرۆڤ؟
(پێکەنین)
سێکسکردن.
کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر
باشبین تێیدا.
(پێکەنین)
پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی
تەندروستی گونجاو پێشکەش بکەن
کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن
دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە
بۆ هاندان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان.
بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە
بەردەوامەشیان هەبێت،
پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە
لە زانستەکانی ژیانیش و
زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا،
چونکە پێویستە ئەوە بزانین
کە زۆر جار
خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون
دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و
پزیشکەکەیەوە.
لەشیش سیاسییە.
ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان
فرەلایەنە نەبێت،
وەک پێویست باش نییە.
بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە
بچنەوە سەر کارەکانیان،
لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا
موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا،
پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە
منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان.
چۆن تەندروستی دایک و مناڵ
باشتر بکەین
تەنیا بە پەیام دەربارەی
شیری دایک بۆ دایکان
بێ دابینکردنی پشتیوانی
دامەزراوەیی
کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی
پەیوەندی دایک و مناڵەکە
بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟
وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین.
من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان، و
دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن.
قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و
یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند
و کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان.
هەموومان بەستراوینەتەوە بە
تەندروستی گشتی کۆمەڵگەکەمانەوە، و
هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە
لە باشتر کردنیدا.
شیری دایک بەشێکی باشترکردنی
تەندروستی مرۆڤەکانە.
لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان،
کاتێک مناڵان پێشوەخت یان نەخۆش یان
بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی
چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت.
ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان،
یان کۆمەڵگەکانی مەترسی نەخۆشییە
درمەکان تێیدا زۆرە،
شیری دایک دەکرێت پاراستنی
باش دابین بکات.
کاتێک گێژەڵۆکە و زەمین لەرزەی
لەناکاو ڕوودەدات،
کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە،
کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت،
شیری دایک دەتوانێت
خواردن و تەڕایی بدات بە مناڵەکە.
هەروەها لە ڕوانگەی کارەساتە
مرۆییەکانیشەوە،
وەک ئەو دایکە سووریانەی لە
ناوچەکانی جەنگ ڕایان دەکرد،
بچووکترین قەترە شیر دەکرێت
مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت.
بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا
ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و
یاسا دەرکەرەکان.
هەروەها پێویستە لە گرنگی
شیری دایکیش تێبگەین
بۆ ئەوەی بتوانین شیری
قتوی باشتریش ئامادە بکەین
بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بدەن
یان شیری خۆیان نادەن لەبەر هەر هۆکارێک.
هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین
لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی
ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن
فرەچەشنی شێوازەکانیان.
لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا
لە ململانێدان
بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی،
کۆمەڵایەتی و ئابووری،
پێویستە دووبارە وێنەی
دایکایەتی بکێشینەوە
نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی
بوونمان وەک ژنان،
بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی
کە ژنان باشترینن تێیدا.
کاتی ئەوەیە.
(چەپڵەلێدان)