ته‌نانه‌ت دوای نووسینی یانزه‌ په‌رتووك و بردنه‌وه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی شكۆدار، مایا ئانجێلۆ نه‌یتوانی له‌ ده‌ست گومانه‌ بێزاركه‌ره‌كان ڕابكات كه‌ به‌ڕاستی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا بوو. ئالبێرت ئاینشتاینیش به‌ هه‌مان ئه‌زمووندا تێپه‌ڕی: خۆی وه‌كو " فێڵبازێكی خۆنه‌ویست" وه‌سف كرد كه‌ كاره‌كانی شایه‌نی ئه‌و هه‌موو گرنگی پێدانه‌ نه‌بوون. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ئاستی ئانجیلۆ و ئاینشتاین ده‌گمه‌نن، به‌ڵام هه‌ستی گزییه‌كه‌یان زۆر باوه‌. بۆچی زۆربه‌مان ناتوانین له‌و هه‌سته‌ ڕزگارمان بێت كه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، یان بیرۆكه‌ و لێهاتووییه‌كانمان شایسته‌ی گرنگی پێدانی ئه‌وانیتر نین؟ پاوڵین ڕۆز كلانسی ده‌روونناس یه‌كه‌مین كه‌س بوو توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ بێ پاساوه‌ی بێ ئارامی بكات. له‌ كاره‌كه‌یدا وه‌كو ده‌رمانكارێك، تێبینی كرد زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كه‌ خوێند- كاری زانكۆ بوون هه‌مان نیگه‌رانییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نمره‌كانیان به‌رز بوون، بڕوایان نه‌ده‌كرد شایه‌نی شوێنه‌كانیان بن له‌ زانكۆ. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وایانده‌زانی به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌رگرتن قبووڵ كراون. له‌ كاتێكدا كڵانس ده‌یزانی ترسه‌كانیان بێ بنچینه‌ بوون، ده‌شیتوانی له‌ خوێندنی باڵا هەست بە هەمان دیاردە بکات. خۆی و نه‌خۆشه‌كانی به‌ شتێكدا تێپه‌ڕین كه‌ به‌چه‌ند ناوێك ناسراوه‌-- دیارده‌ی ده‌ستبڕ، ئه‌زموونی ده‌ستبڕ، و نه‌خۆشی ده‌ستبڕ. به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی سوزان ئایمز، سه‌ره‌تا كڵانس توێژینه‌وه‌ی ده‌ستبڕینی له‌سه‌ر خوێندكاره‌ مێیه‌كانی زانكۆكان ئه‌نجامدا. كاره‌كه‌یان هه‌ستی بڵاوه‌بووی فێڵكردنی له‌م گروپه‌ دامه‌زراند. له‌وه‌تی یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یدا، هه‌مان شت له‌ڕێی ڕه‌گه‌ز، نه‌ژاد، ته‌مه‌ن، و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێشبڕكێ دامه‌زراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ زۆر بڵاو بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌زموونی گروپه‌ بێبه‌شكراو و و خراپ نوێنه‌رایه‌تیه‌كان هه‌بێت. ناونانی به‌ نیشانه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌جیهانیبوونه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ نه‌خۆشی و ناڕێكیی نییه‌، لەوانەیە په‌یوه‌ندی به‌ خه‌مۆكیی نەبێت، نیگه‌رانیی، یان ڕێزگرتنی خود نییه‌. ئه‌م هه‌ستكردن به‌ فێڵه‌ له‌ كوێوه‌ دێت؟ كه‌سه‌ زۆر لێهاتوو یان سه‌ركه‌وتووه‌كان وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وانیتریش هه‌مان لێهاتووییان هه‌یه‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بگۆڕێت بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌ ئه‌وان شایه‌نی پایه‌داریی و ده‌رفه‌ت نین له‌چاو كه‌سانیتر. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌نجیڵۆ و ئاینشتاین پێیدا تێپه‌ڕین، زۆرجار هیچ ڕاده‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وت نییه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ستانه‌ ئارام بكاته‌وه‌. هه‌ستی ده‌ستبڕین ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ كه‌سه‌ زۆر لێهاتووه‌كانه‌وه‌. هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌ دیار- ده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن نه‌زانینی هه‌مه‌چه‌شنی، كه‌ هه‌موومان به‌نهێنی گومان له‌وانیتر ده‌كه‌ین، به‌ڵام بڕوامان وایه‌ به‌ته‌نیا به‌م شێوه‌یه‌ بیرده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ كه‌س گومانه‌كانیان ده‌رنابڕێت. چونكه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ چۆنێتی كاركردنی هاوڕێكانمان بزانین، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ركی دیاریكراو تا چه‌ند قورسه‌، یاخود تا چه‌ند گومان له ‌خۆیان ده‌كه‌ن، هیچ ڕێگەیه‌كی ئاسان نییه‌ بۆ پشتگویخستنی ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه‌وا كه‌متر توانامان هه‌یه‌ له‌چاو كه‌سانیتری ده‌وروبه‌رمان. هه‌ستی زۆری ده‌ستبڕین ده‌كرێت ڕێگری له‌ خه‌ڵك بكات له‌ باسكردنی بیرۆكه‌ گرنگه‌كانیان یان داواكاری بۆ كار و به‌رنامه‌ كه‌ تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. لانی كه‌م تا ئێستا، مسۆگه‌رترین ڕێگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌ستبڕ بریتییه‌ له‌ قسه‌ كردن له‌باره‌یه‌وه‌. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌ستبڕ ده‌ناڵێنن ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ گه‌ر پرسیار له‌باره‌ی كارامه‌ییان بكه‌ن ترسه‌كه‌یان دووپات ده‌كرێته‌وه‌. ته‌نانه‌ت كاتێك كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیشیان پێده‌گات، زۆرجار شكست دێنێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی فێڵ كردن. به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ گوێبیست بوون له‌وه‌ی ئامۆژگاریكه‌رێك هه‌ستی ده‌ستبڕینی تاقیكردۆته‌وه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ بدات. هه‌مان شت له‌سه‌ر هاوڕێكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م هه‌ستانه‌ ده‌كرێت ببێته‌ ئارامییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر. كه‌ دركت به‌ دیارده‌كه‌ كرد، ده‌توانیت به‌ره‌نگاری نیشانه‌كانی ده‌ستبڕی ببیته‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و سه‌ردانیكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنییه‌كان. زانایه‌ك به‌رده‌وام لۆمه‌ی خۆی ده‌كرد به‌هۆی كێشه‌ له‌ تاقیگه‌كه‌ی، شتێكی هه‌ڵه‌ ڕوویدابا هۆكاره‌كانی تۆمار ده‌كرد. ده‌ره‌نجام، بۆی ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌هۆی په‌ككه‌وتنی كه‌ره‌سته‌كانه‌، و به‌ پسپۆرییه‌كه‌ی ئاشنا بوو. ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز نه‌توانین به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌م هه‌ستانه‌ دووربخه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانین گفتوگۆی كراوه‌مان هه‌بێت له ‌باره‌ی ئالنگاری ئه‌كادیمی و پیشه‌یی. به‌ زیاد كردنی هۆشیاریی له‌سه‌ر باویی ئه‌م ئه‌زموونانه‌، ڕه‌نگه‌ بتوانین هه‌ست به‌ ئازادییه‌كی زیاتر بكه‌ین له‌باره‌ی هه‌سته‌كانمان متمانه‌ له‌ هه‌ندێك ڕاستی ساده‌ دروست بكه‌ین: تۆ لێهاتووییت هه‌یه‌، ده‌توانیت، و گونجاویت.