لەسەر ئەم شانۆیە لە بەردەم ئەم هەموو خەڵکە چی دەکەیت؟ (پێکەنین) ڕاکە! (پێکەنین) ئێستا ڕاکە. ئەوە دەنگی دڵەراوکێی منە. تەنانەت ئەگەر هیچ شتێکی هەڵەش ڕووی نەدابێت، هەندێک جار ئەو هەستە ناخۆشە لای من دروست دەبێت، وەک مەترسییەک لە دەوروبەری گۆشەیەک خۆی دەشارێتەوە. چەند ساڵێک پێش ئيستا، دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە بە دەست دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەناڵێنم -- بوونی ئەم دوو حاڵەتە لە یەک کەس لە هەمان کاتدا بەربڵاوە. ئەم حاڵەتەم لە خەڵک شاردبووەوە و نەمدەویست خەڵک بەم حاڵەتەم بزانێت، بەتایبەتی لە بەردەم ئامادەبووانێکی لەم چەشنە. وەک ئافرەتێکی ڕەش پێست، پێویست بوو پەڕە بە توانا شاڕاوەکان بۆ سەرکەوتنم بدەم. هەروەک زۆرینەی خەڵک لە کۆمەڵگەکەم، ئەو هەڵە تێگەیشتنەم سەبارەت بە خەمۆکی کە خاڵی لاوازییە، و کەسایەتیەکی بێ توانا هەبوو. بەڵام من بێ توانا نەبووم، بەڵکو کەسێکی سەرکەوتوو بووم. بڕوانامەی ماستەرم لە بواری میدیاییدا بەدەست هێنابوو و دەست پێکێکی باشم لە فیلم و بەرهەم هێنانەکانی تەلەڤیزۆندا هەبوو. تەنانەت دوو خەڵاتی ئیمی بۆ ئەم کۆششە زۆرەم بەدەست هێنا. بە دڵنیاییەوە، کاتێکی زۆرم بۆ ئەم کارە تەرخان کرد، ئارەزووم بۆ شتەکان کەم بوو لە چێژوەرگرتن ڕاهاتبووم، کەمخۆر بووم، لەگەڵ بێخەوی دەمناڵاند و هەستم بە دوورە پەرێزی و بێسودی دەکرد. بەڵام بێ هیوا بم؟ نەخێر، ئەوە من نیم. چەند هەفتەیەکی ویست تا بتوانم دانی پێدابنێم، بەڵام دکتۆرەکە ڕاستی دەکرد: بێ هیوا بووم. کەسم لەم حاڵەتە ئاگادار نەکردبووەوە. هەستم بە شەرمەزاری دەکرد. پێم وانەبوو مافی ئەوەم هەبێ بێ هیوا بم. ژیانێکی ناوازەم لەگەڵ خێزانێکی بەختەوەر و پیشەیەکی سەرکەوتوو هەبوو. کاتێک بیرم لەو مەترسییە بێ ئەندازانەی کە باوباپیرانمان لەم وڵاتە بە هەمان حاڵەتەت دا تێپەڕییون دەکردەوە، بۆ ئەوەی بەسەر خۆمدا زاڵ بم، بەڵام، بە پێچەوانەوە شەرمنینم زیاتر پەرەی دەسەند. لەسەر شانی ئەوان وەستا بووم. کەواتە چۆن دەتوانم بێ هیوایان بکەم؟ سەرم بەرز دەکردەوە، بزەیەکم دەکرد بە هیچ کەسێکم نەدەگوت کە بە دەست چییەوە دەناڵێنم. لە ٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ ەوە، جیهان بەسەرمدا ڕووخا. ئەوە ئەو ڕۆژە بوو لە لایەن دایکمەوە پەیوەندیم پێوە کرا پێی ووتم پاوڵی برازا تەمەن ٢٢ ساڵانەکەم، پاش چەند ساڵێک، ململانێ لەگەڵ دڵەراوکێ و خەمۆکی کۆتایی بەژیانی هێناوە. هیچ وشەیەک نییە بتوانێت وەسفی ئەو ڕوخانە دەروونییەم بکات کە هەستم پێی دەکرد. من و پاوڵ زۆر لەیەکەوە نزیک بووین، بەڵام پێم وانەبوو لە ناو ئازارێکی زۆر بێت. هیچکام لە ئێمە هەرگیز قسەمان سەبارەت بە نەهامەتیەکانمان نەدەکرد. شەرم و داخ ئێمەی بە بێدەنگی هێشتەوە. ئێستا کارم ئەوەیە ڕەفتار لەگەڵ ئەو نەهامەتیانە بکەم کە ڕووبەروویان دەبمەوە، بۆیە دوو ساڵم بۆ توێژینەوە سەبارەت بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ تەرخان کرد، ئەوەی دۆزیمەوە سەرسوڕهێنەر بوو. ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێمان ڕادەگەیەنن خەمۆکی هۆکاری نەخۆشی و لاوازییە لە جیهاندا. لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکی ناڕوونە، توێژینەوەکان پێشنیار دەکەن زۆرینەی ئەوانەی نەخۆشی مێشکیان هەیە، بە لایەنی کەمەوە بەشێک، بۆ ناهاوسەنگی کیمیایی لە مێشکدا، یان نەخۆشییە بۆماوەیەکان دەگەڕێتەوە. کەواتە ناتوانیت بە ئاسانی لێی ڕزگار بیت. سەبارەت بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان، هەراسانکردنەکانی وەک ڕەگەزپەرستی و جیاکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی ٢٠ لە سەد ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی مێشک زیاد دەکات. هێشتا بە نزیکەی نیوەی ئەمریکییە سپی پێستەکان بە دوای خزمەتگوزاری تەندروستی مێشکدا دەگەڕێن. یەک هۆکار جێی داخە، ٦٣ لە سەدی ئەمریکییە ڕەش پێستەکان لەوە تێگەیشتوون خەمۆکی هۆکاری لاوازییە. بە داخەوە ڕێژەی قوربانی لە نێوان منداڵە ڕەش پێستەکان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دوو ئەوەندە بووە. ئێستا هەواڵە دڵخۆشكەرەکە ئەویە: ٧٠ لە سەدی ئەو کەسانەی بە دەست خەمۆکیەوە دەناڵێنن بە چارەسەری سروشتی دەرمان یان چەرەسەری پزیشکی لە خەمۆکی ڕزگاریان دەبێت. ئەم زانیاریانە ڕێگە خۆشکەر بوون، بۆ بڕیارێک: نامەوێت چیتر بێ دەنگ بم. بە پاڵپشتی خێزانە خۆشەویستەکەم، دەمەوێت چیڕۆکەکانمان باس بکەم بە هیوای دروست بوونی کڵپەیەک لە گفتوگۆی نێونەتەوەیی. کیلی پیرەر لویسی هاوڕێم دەیگوت، "بەهێز بوون دەمان کوژێت." ڕاست دەکات. پێویستە لەو چیڕۆکە کۆنە تۆز لەسەر نیشتووانەی باس لە ئافرەتە ڕەش پێستە بەهێزەکە و پیاوە ڕەش پێستە ماسولکەدارەکە دەکات دوور بکەوینەوە، گرنگ نییە چەند جار دەکەوێت، تەنها گرنگی پێمەدە و بەردەوام بە. هەبوونی هەستەکان مانای لاوازی نییە. هەستەکان واتا ئێمە مرۆڤین. و کاتێک ئێمە پشت لە مرۆڤایەتیمان دەکەین، ڕێگە بۆ بەتاڵ بوونی ناخمان خۆش دەکات. گەڕان بۆ ڕێگەچارە بۆ پڕ کردنەوەی ئەم بەتال بوونەی ناخمانە. دەرمانەکانم دەسکەوتێکی باش بوو. لەم ڕۆژانە، چیڕۆکەکەم بە کراوەیی باس دەکەم، و داوا لە خەڵکانیتریش دەکەم قسە بکەن. باوەڕم وایە ئەمە ئەو شتەیە کە بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی لە بێدەنگی ئازار دەچێژن پێویستە تا بزانن تەنها نین. و بزانن بە یارمەتی دان، دەتوانن چارەسەر بکرێن. هێشتا تێدەکۆشم، بە تایبەتی لەگەڵ دڵەڕاوکێ ، دەتوانم لە ڕێگەی ڕاهێنانی ڕۆژانە، یۆگا و کەمێک ڕێجیم بۆ پاراستنی تەندرستیم بەسەری دا زاڵبم. (پێکەنین) ئەگەر هەست بکەم شتەکان بەرەو ئاڵۆزبوون دەچن، سەردانی دکتۆر دەکەم، ژنە ڕەش پێستێکی چالاک بە ناوی دوان ئارمسترۆنگ، هەستێکی گەورەی گاڵتەکردنی هەیە و هۆگریەک کە من ئاسودەیی تیادا دەدۆزمەوە. و هەمیشە داخم بۆ ئەمە دەخۆم نەمتوانی هاوکاری و ڕێنمایی برازاکەم بکەم. بەڵام لە ناخی دڵمەوە هیوا دەخوازم ئەو وانەیەی کە فێر بووم بتوانم بۆ کەسانی تر ڕوون بکەمەوە. ژیان جوانە. بەڵام هەندێ جار قورسە، و هەمیشە چاوەڕوان نەکراوە. بەڵام ئەمەش باش دەبێ ئەگەر سیستەمێک بۆ پاڵپشتیت بۆ تێپەڕبوون بەم ناخۆشییە هەبێت. هیوام وایە ئەگەر ئەرکەکەتان قوڕسە، داوای یارمەتی بکەن. سوپاس. ( چەپڵەرێزان)