WEBVTT 00:00:06.797 --> 00:00:10.852 كاتێك تەمەنم ٩ ساڵ بوو، وامزانی مامۆستا تەنها نازناوە. 00:00:10.852 --> 00:00:13.316 ئەو كەسەی لەبەردەم پۆلەكە دەوەستێت و 00:00:13.316 --> 00:00:16.276 وانە دەڵێتەوە لە كاتێكدا خوێندكارەكان گوێیان ڕاگرتووە. 00:00:16.276 --> 00:00:19.661 بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە خوێندنگایەكی تایبەتی هەزان خویندکار بووم، 00:00:19.661 --> 00:00:23.376 بینیم زۆرێك لە ھاوڕێكانم خوێندنەکەیان بە هەند وەرنەدەگرت. 00:00:23.376 --> 00:00:25.826 ھەندێكیان لەناو پۆلدا سەرنجیان نەدەدا 00:00:25.826 --> 00:00:28.509 لە كاتێكدا ھەندێكیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نەدەھاتنەوە. 00:00:28.509 --> 00:00:33.038 هەستم کرد کە ئەمە پەستان و پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەر مامۆستاکان درووست دەكرد. 00:00:33.038 --> 00:00:34.734 ئەمەش وایكرد بپرسم: 00:00:34.734 --> 00:00:37.683 چەندە قورسە کە یەک کەس دەبێتە بەرپرسی 00:00:37.683 --> 00:00:40.789 فێربوونی ٤٠ کەس لە پۆلێکدا؟ 00:00:40.789 --> 00:00:44.379 ئەمەش وایكرد بپرسم: بۆچی خوێندكارەكان پێویستە پشت بە یەك مامۆستا ببەستن؟ 00:00:44.379 --> 00:00:48.373 كەی خوێندكارەكان پێی دەزانن كە مامۆستایەك لە ناخیان ھەیە؟ 00:00:48.373 --> 00:00:50.784 ویستم شتێک بۆ ئەمە بکەم. 00:00:50.784 --> 00:00:56.374 بۆیە، بڕیارمدا ھەركاتێك و ھەرچۆنێك گونجاو ھەوڵ بدەم یارمەتی مامۆستاكەم بدەم. 00:00:56.374 --> 00:00:59.741 بۆیە ھەموو ڕۆژێك، بە تۆمار کردنی ئامادەبوون یارمەتی مامۆستام دەدا ، 00:00:59.741 --> 00:01:02.197 نووسینی شتە گرنگەكانی ڕۆژانە لەسەر تەختەکە. 00:01:02.197 --> 00:01:03.591 و لەماوەی ڕاھێناندا، 00:01:03.591 --> 00:01:07.854 ھەوڵمدەدا یارمەتی هاوپۆلەکانم بدەم ئەوانەی لەگەڵ ئەركەكانیان کێشەییان هەیە. 00:01:07.854 --> 00:01:10.045 كاتێك مامۆستاكەم نەدەهات، 00:01:10.045 --> 00:01:15.428 پەیوەندیم پێوە دەكرد،لێیم دەپرسی کە چۆن دەتوانم هاوکار بم. 00:01:15.428 --> 00:01:20.826 دواتر، وەکو باسم کرد، ڕێبەری پۆلەكەم دەكرد، وشەی نوێم پێدەدان تاكو فێربن، 00:01:20.826 --> 00:01:25.106 ھەندێك بابەتی بیركاری وھەندێك جاریش ئەرکی ماڵەوەم بۆیان ڕوون دەکردەوە. 00:01:25.106 --> 00:01:28.090 بە تێپەڕبوونی كات، ھاوپۆلی زیاتر یارمەتیان دەدام. 00:01:28.090 --> 00:01:33.070 بەھێواشی بەرپرسیارەتی فێربوونی خۆمان لە پۆلدا گرتە ئەستۆ. 00:01:33.070 --> 00:01:37.710 ئەمە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو، بەڵام ویستم زیاتر بكەم! 00:01:37.710 --> 00:01:41.562 زۆرێك لە ھاوڕێكانم پێویستیان بە یارمەتی بوو لە خوێندنەوە و تێگەشتن. 00:01:41.562 --> 00:01:45.286 من و پینكی ھاوڕێم زۆر بە جۆش بووین بۆ خوێندنەوە. 00:01:45.286 --> 00:01:47.649 یانەیەکی خوێندنەوەمان دامەزراند. 00:01:47.649 --> 00:01:50.928 لە یانەكەمان، خوێندكاری پۆلی ٤، ٥، ٦ ئەندام بوون، 00:01:50.928 --> 00:01:53.781 زۆربەیان ئاستی خوێندنەوەیان نزم بوو. 00:01:53.781 --> 00:01:57.755 لەسەرەخۆ بە پەرتوکی وێنە و وشەی کەممان بە ئەندامان بەخشی. 00:01:57.755 --> 00:02:00.038 ئینجا کە توانییان پەرتوکەکان بخوێننەوە، 00:02:00.038 --> 00:02:05.348 ھەوڵماندا ئاستەکە بەرز بکەینەوە بە بەخشینی چەند کتێبێک کە وشەی زیاتری لە خۆ دەگرت. 00:02:05.348 --> 00:02:08.486 ھەروەھا تاوتوێی بابەتەکانی کتێبەکانمان دەکرد وەك کارێکتەر 00:02:08.486 --> 00:02:11.942 ڕووداوە سەرەكیەكان، بابەتەکان و بیرۆکەی سەرەکی چیرۆکی کتێبەکان. 00:02:11.942 --> 00:02:16.902 دوای چەند دانشتنێک، مامۆستا تاقیكردنەوەی بە خوێندکاران کرد و بەرو پێش چووبوون! 00:02:16.902 --> 00:02:22.637 تەنانەت یەکێک لە هاوڕێکانمان، ئاستی خوێندنەوەی بە پلەی ١.٥ بەرز بووەوە. 00:02:22.637 --> 00:02:23.533 لە كۆتاییدا، 00:02:23.533 --> 00:02:28.393 ئێمە ھەلی خوێندنەوەمان لەگەڵ کەسی بە تەمەنتر بۆ ڕەخسا. 00:02:28.393 --> 00:02:30.111 دوای ئەم ئەزموونانە، 00:02:30.111 --> 00:02:34.831 بەڕاستی شانازی بەو ڕاستییەوە دەكەم، كە بۆ ئەو ماوە كورتە مامۆستا بووم، 00:02:34.831 --> 00:02:38.203 بێ ڕەچاوكردنی تەمەنم یان لە کام پۆل بووم. 00:02:38.203 --> 00:02:40.184 پرسیارێكم ھەیە بۆ ھەمووتان: 00:02:40.184 --> 00:02:43.803 ھیچ شتێك ھەیە كە ئێوە بۆی بە جۆش بن؟ 00:02:43.803 --> 00:02:47.281 دڵنیام وەڵمتان بەڵێیە، چونكە من ھەندێك خولیام ھەیە. 00:02:47.281 --> 00:02:51.719 ھەندێك لە خولیاكانم: چێشتلێنان، چنین، باخەوانی و سکێچ دروست کردنە. 00:02:51.719 --> 00:02:55.970 بۆ ئەم خولیایانەم بە دڵنیایەوە قەرزاری ئەو مامۆستایانەم کە وانەیان پێ گوتووم. 00:02:55.970 --> 00:02:59.445 مامۆستایەک وەك بەڕێز فەرحان، کە یەكێكە لە باخەوانەکانی خوێندنگەكەمان 00:02:59.445 --> 00:03:02.315 كە یارمەتیم دەدا بۆ فێربوون دەربارەی ڕێکخستنی باخچە. 00:03:02.315 --> 00:03:07.125 لەم ئێستەدا فێری شێوەیەكی نوێی باخەوانی دەبم كە ناسراوە بە "چاندنی پلاستیكی." 00:03:07.125 --> 00:03:09.806 یان دایكم كە فێری كردم كە چۆن چێشت ئامادە بکەم 00:03:09.806 --> 00:03:13.312 و سەربەخۆبم كاتێك ئەو لە دەوروپشتم نییە. 00:03:13.312 --> 00:03:15.475 لەوانەیە سەرنجت دابێت كە ھیچ یەكێك لەوان 00:03:15.475 --> 00:03:17.541 خاوەنی نازناوی مامۆستا نەبوون. 00:03:17.541 --> 00:03:19.998 بەڵام ئەوان بە ڕێگەی تایبەتی خۆیان مامۆستا بوون. 00:03:19.998 --> 00:03:24.237 بیری لێبكەوە. مامۆستای ئاوا لە ژیانتدا هەیە؟ 00:03:24.237 --> 00:03:26.558 دڵنیام كە هەیە! 00:03:26.558 --> 00:03:27.519 لە كۆمەڵگەکەم، 00:03:27.519 --> 00:03:31.604 خەڵك کاری جیاواز ئەنجام دەدەن و منیش دەتوانم لێیانەوە فێرببم. 00:03:31.604 --> 00:03:36.186 وەك دامەزراوەی كۆكردنەوەی زبڵ، خاوێنیش لە كارگوزارەكانەوە، 00:03:36.186 --> 00:03:39.945 ماتماتیك لە دارتاشەكانەوە، چێشلێنانیش لە ژنانی ماڵەوە 00:03:39.945 --> 00:03:43.027 یان چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارێک لە دوکاندارەکانەوە. 00:03:43.027 --> 00:03:48.057 ئایا هەوڵ دەدەین و بیردەکەینەوە کە ئەو شتانە چین کە دەکرێت لەو کەسانەوە فێر ببین؟ 00:03:48.057 --> 00:03:51.703 نەخێر، پێمان وایە بەھۆی تەمەن، ڕەگەز و جۆری پیشەکەیان، 00:03:51.703 --> 00:03:53.295 ناتوانین هیچییان لێوە فێرببین. 00:03:53.295 --> 00:03:56.684 بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوان دەتوانن زۆر شتەی جیاوازمان فێر بكەن. 00:03:56.684 --> 00:03:59.054 بڕوام وایە كە ھەموو كەسێك مامۆستایە. 00:03:59.054 --> 00:04:01.075 تۆ مامۆستایت، من مامۆستام. 00:04:01.075 --> 00:04:05.033 گرنگ نییە چ تەمەنێک، چ ڕەگەزێك، یان چ كارێك دەكەین. 00:04:05.033 --> 00:04:08.707 باوەڕم وایە ئەگەر كەسانی چوار دەورمان وەك مامۆستایەك سەیر بكەین، 00:04:08.707 --> 00:04:12.339 ڕۆژێک دێت کە دەبین بە مرۆڤێکی بێ کەم و کوڕی. 00:04:12.339 --> 00:04:13.749 .سوپاس