1 00:00:06,797 --> 00:00:10,852 كاتێك تەمەنم ٩ ساڵ بوو، وامزانی مامۆستا تەنها نازناوە. 2 00:00:10,852 --> 00:00:13,316 ئەو كەسەی لەبەردەم پۆلەكە دەوەستێت و 3 00:00:13,316 --> 00:00:16,276 وانە دەڵێتەوە لە كاتێكدا خوێندكارەكان گوێیان ڕاگرتووە. 4 00:00:16,276 --> 00:00:19,661 بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە خوێندنگایەكی تایبەتی هەزان خویندکار بووم، 5 00:00:19,661 --> 00:00:23,376 بینیم زۆرێك لە ھاوڕێكانم خوێندنەکەیان بە هەند وەرنەدەگرت. 6 00:00:23,376 --> 00:00:25,826 ھەندێكیان لەناو پۆلدا سەرنجیان نەدەدا 7 00:00:25,826 --> 00:00:28,509 لە كاتێكدا ھەندێكیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نەدەھاتنەوە. 8 00:00:28,509 --> 00:00:33,038 هەستم کرد کە ئەمە پەستان و پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەر مامۆستاکان درووست دەكرد. 9 00:00:33,038 --> 00:00:34,734 ئەمەش وایكرد بپرسم: 10 00:00:34,734 --> 00:00:37,683 چەندە قورسە کە یەک کەس دەبێتە بەرپرسی 11 00:00:37,683 --> 00:00:40,789 فێربوونی ٤٠ کەس لە پۆلێکدا؟ 12 00:00:40,789 --> 00:00:44,379 ئەمەش وایكرد بپرسم: بۆچی خوێندكارەكان پێویستە پشت بە یەك مامۆستا ببەستن؟ 13 00:00:44,379 --> 00:00:48,373 كەی خوێندكارەكان پێی دەزانن كە مامۆستایەك لە ناخیان ھەیە؟ 14 00:00:48,373 --> 00:00:50,784 ویستم شتێک بۆ ئەمە بکەم. 15 00:00:50,784 --> 00:00:56,374 بۆیە، بڕیارمدا ھەركاتێك و ھەرچۆنێك گونجاو ھەوڵ بدەم یارمەتی مامۆستاكەم بدەم. 16 00:00:56,374 --> 00:00:59,741 بۆیە ھەموو ڕۆژێك، بە تۆمار کردنی ئامادەبوون یارمەتی مامۆستام دەدا ، 17 00:00:59,741 --> 00:01:02,197 نووسینی شتە گرنگەكانی ڕۆژانە لەسەر تەختەکە. 18 00:01:02,197 --> 00:01:03,591 و لەماوەی ڕاھێناندا، 19 00:01:03,591 --> 00:01:07,854 ھەوڵمدەدا یارمەتی هاوپۆلەکانم بدەم ئەوانەی لەگەڵ ئەركەكانیان کێشەییان هەیە. 20 00:01:07,854 --> 00:01:10,045 كاتێك مامۆستاكەم نەدەهات، 21 00:01:10,045 --> 00:01:15,428 پەیوەندیم پێوە دەكرد،لێیم دەپرسی کە چۆن دەتوانم هاوکار بم. 22 00:01:15,428 --> 00:01:20,826 دواتر، وەکو باسم کرد، ڕێبەری پۆلەكەم دەكرد، وشەی نوێم پێدەدان تاكو فێربن، 23 00:01:20,826 --> 00:01:25,106 ھەندێك بابەتی بیركاری وھەندێك جاریش ئەرکی ماڵەوەم بۆیان ڕوون دەکردەوە. 24 00:01:25,106 --> 00:01:28,090 بە تێپەڕبوونی كات، ھاوپۆلی زیاتر یارمەتیان دەدام. 25 00:01:28,090 --> 00:01:33,070 بەھێواشی بەرپرسیارەتی فێربوونی خۆمان لە پۆلدا گرتە ئەستۆ. 26 00:01:33,070 --> 00:01:37,710 ئەمە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو، بەڵام ویستم زیاتر بكەم! 27 00:01:37,710 --> 00:01:41,562 زۆرێك لە ھاوڕێكانم پێویستیان بە یارمەتی بوو لە خوێندنەوە و تێگەشتن. 28 00:01:41,562 --> 00:01:45,286 من و پینكی ھاوڕێم زۆر بە جۆش بووین بۆ خوێندنەوە. 29 00:01:45,286 --> 00:01:47,649 یانەیەکی خوێندنەوەمان دامەزراند. 30 00:01:47,649 --> 00:01:50,928 لە یانەكەمان، خوێندكاری پۆلی ٤، ٥، ٦ ئەندام بوون، 31 00:01:50,928 --> 00:01:53,781 زۆربەیان ئاستی خوێندنەوەیان نزم بوو. 32 00:01:53,781 --> 00:01:57,755 لەسەرەخۆ بە پەرتوکی وێنە و وشەی کەممان بە ئەندامان بەخشی. 33 00:01:57,755 --> 00:02:00,038 ئینجا کە توانییان پەرتوکەکان بخوێننەوە، 34 00:02:00,038 --> 00:02:05,348 ھەوڵماندا ئاستەکە بەرز بکەینەوە بە بەخشینی چەند کتێبێک کە وشەی زیاتری لە خۆ دەگرت. 35 00:02:05,348 --> 00:02:08,486 ھەروەھا تاوتوێی بابەتەکانی کتێبەکانمان دەکرد وەك کارێکتەر 36 00:02:08,486 --> 00:02:11,942 ڕووداوە سەرەكیەكان، بابەتەکان و بیرۆکەی سەرەکی چیرۆکی کتێبەکان. 37 00:02:11,942 --> 00:02:16,902 دوای چەند دانشتنێک، مامۆستا تاقیكردنەوەی بە خوێندکاران کرد و بەرو پێش چووبوون! 38 00:02:16,902 --> 00:02:22,637 تەنانەت یەکێک لە هاوڕێکانمان، ئاستی خوێندنەوەی بە پلەی ١.٥ بەرز بووەوە. 39 00:02:22,637 --> 00:02:23,533 لە كۆتاییدا، 40 00:02:23,533 --> 00:02:28,393 ئێمە ھەلی خوێندنەوەمان لەگەڵ کەسی بە تەمەنتر بۆ ڕەخسا. 41 00:02:28,393 --> 00:02:30,111 دوای ئەم ئەزموونانە، 42 00:02:30,111 --> 00:02:34,831 بەڕاستی شانازی بەو ڕاستییەوە دەكەم، كە بۆ ئەو ماوە كورتە مامۆستا بووم، 43 00:02:34,831 --> 00:02:38,203 بێ ڕەچاوكردنی تەمەنم یان لە کام پۆل بووم. 44 00:02:38,203 --> 00:02:40,184 پرسیارێكم ھەیە بۆ ھەمووتان: 45 00:02:40,184 --> 00:02:43,803 ھیچ شتێك ھەیە كە ئێوە بۆی بە جۆش بن؟ 46 00:02:43,803 --> 00:02:47,281 دڵنیام وەڵمتان بەڵێیە، چونكە من ھەندێك خولیام ھەیە. 47 00:02:47,281 --> 00:02:51,719 ھەندێك لە خولیاكانم: چێشتلێنان، چنین، باخەوانی و سکێچ دروست کردنە. 48 00:02:51,719 --> 00:02:55,970 بۆ ئەم خولیایانەم بە دڵنیایەوە قەرزاری ئەو مامۆستایانەم کە وانەیان پێ گوتووم. 49 00:02:55,970 --> 00:02:59,445 مامۆستایەک وەك بەڕێز فەرحان، کە یەكێكە لە باخەوانەکانی خوێندنگەكەمان 50 00:02:59,445 --> 00:03:02,315 كە یارمەتیم دەدا بۆ فێربوون دەربارەی ڕێکخستنی باخچە. 51 00:03:02,315 --> 00:03:07,125 لەم ئێستەدا فێری شێوەیەكی نوێی باخەوانی دەبم كە ناسراوە بە "چاندنی پلاستیكی." 52 00:03:07,125 --> 00:03:09,806 یان دایكم كە فێری كردم كە چۆن چێشت ئامادە بکەم 53 00:03:09,806 --> 00:03:13,312 و سەربەخۆبم كاتێك ئەو لە دەوروپشتم نییە. 54 00:03:13,312 --> 00:03:15,475 لەوانەیە سەرنجت دابێت كە ھیچ یەكێك لەوان 55 00:03:15,475 --> 00:03:17,541 خاوەنی نازناوی مامۆستا نەبوون. 56 00:03:17,541 --> 00:03:19,998 بەڵام ئەوان بە ڕێگەی تایبەتی خۆیان مامۆستا بوون. 57 00:03:19,998 --> 00:03:24,237 بیری لێبكەوە. مامۆستای ئاوا لە ژیانتدا هەیە؟ 58 00:03:24,237 --> 00:03:26,558 دڵنیام كە هەیە! 59 00:03:26,558 --> 00:03:27,519 لە كۆمەڵگەکەم، 60 00:03:27,519 --> 00:03:31,604 خەڵك کاری جیاواز ئەنجام دەدەن و منیش دەتوانم لێیانەوە فێرببم. 61 00:03:31,604 --> 00:03:36,186 وەك دامەزراوەی كۆكردنەوەی زبڵ، خاوێنیش لە كارگوزارەكانەوە، 62 00:03:36,186 --> 00:03:39,945 ماتماتیك لە دارتاشەكانەوە، چێشلێنانیش لە ژنانی ماڵەوە 63 00:03:39,945 --> 00:03:43,027 یان چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارێک لە دوکاندارەکانەوە. 64 00:03:43,027 --> 00:03:48,057 ئایا هەوڵ دەدەین و بیردەکەینەوە کە ئەو شتانە چین کە دەکرێت لەو کەسانەوە فێر ببین؟ 65 00:03:48,057 --> 00:03:51,703 نەخێر، پێمان وایە بەھۆی تەمەن، ڕەگەز و جۆری پیشەکەیان، 66 00:03:51,703 --> 00:03:53,295 ناتوانین هیچییان لێوە فێرببین. 67 00:03:53,295 --> 00:03:56,684 بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوان دەتوانن زۆر شتەی جیاوازمان فێر بكەن. 68 00:03:56,684 --> 00:03:59,054 بڕوام وایە كە ھەموو كەسێك مامۆستایە. 69 00:03:59,054 --> 00:04:01,075 تۆ مامۆستایت، من مامۆستام. 70 00:04:01,075 --> 00:04:05,033 گرنگ نییە چ تەمەنێک، چ ڕەگەزێك، یان چ كارێك دەكەین. 71 00:04:05,033 --> 00:04:08,707 باوەڕم وایە ئەگەر كەسانی چوار دەورمان وەك مامۆستایەك سەیر بكەین، 72 00:04:08,707 --> 00:04:12,339 ڕۆژێک دێت کە دەبین بە مرۆڤێکی بێ کەم و کوڕی. 73 00:04:12,339 --> 00:04:13,749 .سوپاس