كاتێك تەمەنم ٩ ساڵ بوو،
وامزانی مامۆستا تەنها نازناوە.
ئەو كەسەی لەبەردەم پۆلەكە دەوەستێت و
وانە دەڵێتەوە لە كاتێكدا
خوێندكارەكان گوێیان ڕاگرتووە.
بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە خوێندنگایەكی
تایبەتی هەزان خویندکار بووم،
بینیم زۆرێك لە ھاوڕێكانم
خوێندنەکەیان بە هەند وەرنەدەگرت.
ھەندێكیان لەناو پۆلدا سەرنجیان نەدەدا
لە كاتێكدا ھەندێكیان بۆ
ماوەی چەند ڕۆژێك نەدەھاتنەوە.
هەستم کرد کە ئەمە پەستان و پاڵەپەستۆیەكی
زۆری لەسەر مامۆستاکان درووست دەكرد.
ئەمەش وایكرد بپرسم:
چەندە قورسە کە یەک کەس دەبێتە بەرپرسی
فێربوونی ٤٠ کەس لە پۆلێکدا؟
ئەمەش وایكرد بپرسم: بۆچی خوێندكارەكان
پێویستە پشت بە یەك مامۆستا ببەستن؟
كەی خوێندكارەكان پێی دەزانن
كە مامۆستایەك لە ناخیان ھەیە؟
ویستم شتێک بۆ ئەمە بکەم.
بۆیە، بڕیارمدا ھەركاتێك و ھەرچۆنێك گونجاو
ھەوڵ بدەم یارمەتی مامۆستاكەم بدەم.
بۆیە ھەموو ڕۆژێك، بە تۆمار کردنی
ئامادەبوون یارمەتی مامۆستام دەدا ،
نووسینی شتە گرنگەكانی
ڕۆژانە لەسەر تەختەکە.
و لەماوەی ڕاھێناندا،
ھەوڵمدەدا یارمەتی هاوپۆلەکانم بدەم
ئەوانەی لەگەڵ ئەركەكانیان کێشەییان هەیە.
كاتێك مامۆستاكەم نەدەهات،
پەیوەندیم پێوە دەكرد،لێیم دەپرسی
کە چۆن دەتوانم هاوکار بم.
دواتر، وەکو باسم کرد، ڕێبەری پۆلەكەم
دەكرد، وشەی نوێم پێدەدان تاكو فێربن،
ھەندێك بابەتی بیركاری وھەندێك جاریش
ئەرکی ماڵەوەم بۆیان ڕوون دەکردەوە.
بە تێپەڕبوونی كات،
ھاوپۆلی زیاتر یارمەتیان دەدام.
بەھێواشی بەرپرسیارەتی
فێربوونی خۆمان لە پۆلدا گرتە ئەستۆ.
ئەمە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو،
بەڵام ویستم زیاتر بكەم!
زۆرێك لە ھاوڕێكانم پێویستیان بە
یارمەتی بوو لە خوێندنەوە و تێگەشتن.
من و پینكی ھاوڕێم زۆر
بە جۆش بووین بۆ خوێندنەوە.
یانەیەکی خوێندنەوەمان دامەزراند.
لە یانەكەمان، خوێندكاری
پۆلی ٤، ٥، ٦ ئەندام بوون،
زۆربەیان ئاستی خوێندنەوەیان نزم بوو.
لەسەرەخۆ بە پەرتوکی وێنە و
وشەی کەممان بە ئەندامان بەخشی.
ئینجا کە توانییان پەرتوکەکان بخوێننەوە،
ھەوڵماندا ئاستەکە بەرز بکەینەوە بە بەخشینی
چەند کتێبێک کە وشەی زیاتری لە خۆ دەگرت.
ھەروەھا تاوتوێی بابەتەکانی
کتێبەکانمان دەکرد وەك کارێکتەر
ڕووداوە سەرەكیەكان، بابەتەکان و
بیرۆکەی سەرەکی چیرۆکی کتێبەکان.
دوای چەند دانشتنێک، مامۆستا تاقیكردنەوەی
بە خوێندکاران کرد و بەرو پێش چووبوون!
تەنانەت یەکێک لە هاوڕێکانمان، ئاستی
خوێندنەوەی بە پلەی ١.٥ بەرز بووەوە.
لە كۆتاییدا،
ئێمە ھەلی خوێندنەوەمان
لەگەڵ کەسی بە تەمەنتر بۆ ڕەخسا.
دوای ئەم ئەزموونانە،
بەڕاستی شانازی بەو ڕاستییەوە دەكەم،
كە بۆ ئەو ماوە كورتە مامۆستا بووم،
بێ ڕەچاوكردنی تەمەنم یان لە کام پۆل بووم.
پرسیارێكم ھەیە بۆ ھەمووتان:
ھیچ شتێك ھەیە كە ئێوە بۆی بە جۆش بن؟
دڵنیام وەڵمتان بەڵێیە،
چونكە من ھەندێك خولیام ھەیە.
ھەندێك لە خولیاكانم: چێشتلێنان، چنین،
باخەوانی و سکێچ دروست کردنە.
بۆ ئەم خولیایانەم بە دڵنیایەوە قەرزاری
ئەو مامۆستایانەم کە وانەیان پێ گوتووم.
مامۆستایەک وەك بەڕێز فەرحان،
کە یەكێكە لە باخەوانەکانی خوێندنگەكەمان
كە یارمەتیم دەدا بۆ فێربوون
دەربارەی ڕێکخستنی باخچە.
لەم ئێستەدا فێری شێوەیەكی نوێی باخەوانی
دەبم كە ناسراوە بە "چاندنی پلاستیكی."
یان دایكم كە فێری كردم كە
چۆن چێشت ئامادە بکەم
و سەربەخۆبم كاتێك ئەو لە دەوروپشتم نییە.
لەوانەیە سەرنجت دابێت كە ھیچ یەكێك لەوان
خاوەنی نازناوی مامۆستا نەبوون.
بەڵام ئەوان بە ڕێگەی تایبەتی
خۆیان مامۆستا بوون.
بیری لێبكەوە. مامۆستای ئاوا
لە ژیانتدا هەیە؟
دڵنیام كە هەیە!
لە كۆمەڵگەکەم،
خەڵك کاری جیاواز ئەنجام دەدەن و
منیش دەتوانم لێیانەوە فێرببم.
وەك دامەزراوەی كۆكردنەوەی
زبڵ، خاوێنیش لە كارگوزارەكانەوە،
ماتماتیك لە دارتاشەكانەوە،
چێشلێنانیش لە ژنانی ماڵەوە
یان چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارێک
لە دوکاندارەکانەوە.
ئایا هەوڵ دەدەین و بیردەکەینەوە کە ئەو
شتانە چین کە دەکرێت لەو کەسانەوە فێر ببین؟
نەخێر، پێمان وایە بەھۆی تەمەن،
ڕەگەز و جۆری پیشەکەیان،
ناتوانین هیچییان لێوە فێرببین.
بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوان دەتوانن زۆر
شتەی جیاوازمان فێر بكەن.
بڕوام وایە كە ھەموو كەسێك مامۆستایە.
تۆ مامۆستایت، من مامۆستام.
گرنگ نییە چ تەمەنێک، چ ڕەگەزێك،
یان چ كارێك دەكەین.
باوەڕم وایە ئەگەر كەسانی چوار دەورمان
وەك مامۆستایەك سەیر بكەین،
ڕۆژێک دێت کە دەبین بە مرۆڤێکی
بێ کەم و کوڕی.
.سوپاس