کاتێک تەمەنم حەوت ساڵ بوو وە خوشکەکەم تەنها پێنج ساڵ بوو لەسەر سیسەمێکی بەرز یاریمان دەکرد لەوکاتەدا دوو ساڵ گەوەرتر بووم لە خوشکەکەم مەبەستم ئەوەیە، ئێستاش هەردوو ساڵ گەورەترم بەڵام بۆ ئەو کاتە مانای وابوو دەبوو هەموو شتێکی بکردایە کە من داوام لێبکردایە دەمویست یاری جەنگەکە بکەین لەسەر سیسەمە بەرەزەکەمان بووین لەسەر لایەکی سیسەمەکە هەموو سەربازەکانی جۆ و چەکەکانیانم دانابوو وە لەلاکەی ترەوە خوشکەکەم هەمەە ئەسپە بچوکەکانی دانابوو ئامادەبوین بۆ دەستپێکردنی شەڕ چیرۆکی جیاواز هەیە لەسەر ئەوەی چی ڕوویدا لە دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ خوشکەکەم لێرە نیە بە ڕاستی چیرۆکەکەتان بۆ دەگێڕمەوە پێکەنین خوشکەکەشم لە لایەکی باشدا نەبوو بەشێوەیەک لە شێوەکان بەبێئەوەی براگەورەکەی یارمەتیدەر بێت یاخود پاڵی پێوە بنێت ئیمی لەناکاو دیارنەما لەسەر سیسەمەکە کەوتە سەر زەویەکە شڵەژابووم و سەیری ئەولای جێگاکەم دەکرد بۆ ئەوەی ببینم چی بەسەر خوشکەکەمدا هاتوە کاتێک کەوتوە وە زانیم کە بەشێوەیەکی بە ئازار کەوتوە بەسەر دەست و ئەژنۆیدا لەسەر هەر چوار پەلی کەوتۆتە سەر زەویەکە زۆرم شڵەژام چونکە دایک و باوکم ڕایان سپاردبوم کە من و خوشکەکەم هەستین بە یاریکردن هەتا دەتوانین بە شێوەیەکی هێمن و لەسەرخۆ چونکە پێشتر دەستی ئیمیم شکاندبوو ئەوەش تەنها هەفتەیەک لەوەو بەر بوو پێکەنین کاتێک کە دورم دەخستەوە بەشێوەیەکی پاڵەوانەییانە لە فیشەکی ڕاوچیە خەیاڵیەکان پێکەنین بۆ ئەوەش تا ئێستا سوپاسم نەکراوە هەوڵم دەدا تا چەند بتوانم هەست بەوە نەکات کە ڕوویداوە هەوڵم دەدا باشترین هەڵسوکەوت بکەم دەموچاوی خوشکەکەمم بینی ئەم هاوارە بە هۆی ئازار و پەرێشانی و سەرسامیەوە بوو ئەویش هەڕەشەکردن بوو لە دەرچون لەدەمی و هەڕەشەکردن بوو لەخەبەرکردنەوەی باوکم و دایکم لە خەوێکی دوورو درێژی زستانا تەنها شتم کرد کە مێشکی منداڵێکی حەوت ساڵ بیری لێبکاتەوە بۆ خۆلادان لەم کارەساتە ئەگەر ئێوە منداڵتان هەبێت، ئەمەتان بینیوە سەدان جار گوتم "ئیمی، ئیمی، بوەستە. مەگری، مەگری بینیت چۆن بازتدا؟ هیچ مرۆڤێک ناتوانێت ئاوا لەسەر هەر چوار پەلی باز بدات ئیمی، واهەست دەکەم ئەمە واتای ئەوەیە تۆ ئەسپێکی خەیاڵیت پێکەنین ئەمە هەڵخەڵەتاندن بوو، لەبەرئەوەی هیچ شتێک نەبوو لە م جیهانەدا لەوەزیاتر کە خوشکەکەم بیەوێت کە ئیمی خوشکێکی ئازار چێژی پێنج ساڵ نەبێت وە ئیمی ببێت بە ئاژەڵێکی خەیاڵی بەدڵنیاییەوە ئەمە هەڵبژاردنێک بوو بۆ مێشکی دەرخرا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەوە بێننە بەرچاوتان کە خوشکەکەم چەندە گوناح بوو، کاتێک یاری دەکرد ڕووبەڕوی دژواری بوویەوە لە کاتێکدا مێشکە بچوکەکەی هەوڵی دەست نیشان کردن و هەستکردن بە ئازار و پەرێشان و کتوپڕی ئەو ساتەی پێشووی دەدا یان بیرکردنەوە لە کەسایەتی یە تازەکەی وەک ئەسپێکی خەیاڵی باری دوهەم زاڵبوو لە جیاتی گریان، لە جیاتی وەستاندنی یاریەکەمان لەجیاتی خەبەرکردنەوەی دایک و باوکمان لەگەڵ هەموو دەرئەنجامە نەشیاوەکان کە بە مێشکی مندا هات لە جیاتی هەموو ئەمانە زەردەخەنەیەک هەموو ڕوخساری گرتەوە جارێکی تر گەڕایەوە سەر سیسەمەکە و پڕبوو لە کەسایەتی بونەوەرێکی خەیاڵی پێکەنین قاچێکیشی شکابوو ئێمە چیمان لێقەوما کاتێک ئێمە تەنها تەمەنمان پێنج ساڵان و حەوت ساڵان بوو نەمان دەزانی لەو کاتەدا ئەو شتە وەک وپێشەکیەکە بۆ شۆڕشێکی زانستی بۆم درکەوت دوای دوو سەدە لەو ڕێگەیەوە کە ئێمە سەیری ئەقڵی مرۆڤ دەکەین ئەوەی پیایدا تێپەڕین پێی دەوترێت دەرون ناسی باش ئەوەش هۆکارەکەیە کە ئەمڕۆ من لێرەم وە هۆی خەبەربونەوەم لە بەینیاندا هەموو ڕۆژێک کاتێک بۆ یەکەم جار دەستم کرد بە قسەکردن دەربارەی ئەم لێکۆڵینەوە لەدەرەوەی ئەکادیمی، لەگەڵ کۆمپانیاو قوتابخانەکاندا یەکەم شت کە پێیان وتم کە نەیکەم دەستکردن بە قسەکردن بە وێنەیەک یەکەم شت ئەمڕۆ دەمەوێت بیکەم ئەوەیە کە قسەکردنم بە وێنەیەکی ئاشکرا دەست پێبکەم وێنەکە بێزارکەر دیارە بەڵام ئەم وێنەیە هۆکاری ئەوەیە بە پەرۆش بم و هەموو بەیانیەک هەستم ئەم وێنیە هیچ مانایەک ناگەیەنێت، دەرخستنێکی ساختەیە ئەوەی دۆزیومانەتەوە ئەوەیە پێکەنین ئەگەر ئەم داتایەم بگەڕاندایەوە بۆ خوێندنی ئێوە لێرەداو ئا لەم ژوورەدا، ئەوە من هەستم بە خۆشیەکی زۆر دەکرد چونکە بە ڕوونی رێگایەک دەبوو لەوێدا ئەوەش مانای ئەوەیە دەتوانم بڵاویان بکەمەوە لە ڕاستیدا ئەوە مەسەلەکەیە ڕاستیەکە ئەوەیە خاڵێکی سوری سەیر هەیە لەسەر و چەماوەکە لەوێدا کەسێکی نامۆ هەیە لە ژوورەکەدا دەزانم تۆ کێیت، من پێشتر تۆم بینیوە کێشە نیە کێشە نیە، وەک زۆربەتان دەزانن چونکە من دەتوانم ئەو خاڵە بسڕمەوە دەتوانم ئەوە بسڕمەوە چونکە ئەوە هەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرای پێوانەیە دەزانین ئەوە کێشەیەکی پێوانەییە چونکە ئەوە داتاکانم تێک دەدات بۆیە یەکێک لەو شتانەی کە یەکەم جار ئێمە فێری خەڵکی دەکەین لە ئابوری و ژمێریاری و بازرگانی و دەروون ناسیدا ئەوەیە کە چۆن بەشێوەیەکی ژمێریاری ڕاست دەرخستنە نەناسراوەکان لادەبەین چۆن دەست بەسەر بنەما توندڕەوەکاندا بگرین بەشێوەیەک هەڵە گونجاوەکەمان دەست بکەوێت؟ ئەوە مەزنە کاتێک هەوڵدەدەم بۆ دۆزینەوەی چەند حەپ بەتێکڕایی کەسەکان دەتوانن وەربگرن دوان بەڵام ئەگەر گرنگیم بە توانا دابێت، ئەگەر گرنگیم بە توانای ئێوە دابێت یان بۆ خۆشی یان بەرهەمهێنان یان وزە یان کارامەیی ئەوەی ئێمە دەیکەین دروستکردنی ئاڕاستەیەکە بۆ ناوەند لە زانستدا ئەگەر پرسیارێک بکەم وەک خێرایی منداڵێک چەندە بۆ فێربونی خوێندنەوە لە پۆلێکدا؟ زانایان وەڵامەکە دەگۆڕن بۆ تێکڕایی خێرایی منداڵ چەندە بۆ فێربونی چۆنێتی خوێندنەوە لەو پۆلەدا؟ دواتر پۆلەکە ئاڕاستەی بارودۆخە باوەکە دەکەن ئێستا ئەگەر تۆ کەوتبیتە ژێرەوەی تێکڕایی ئەم هێڵە زانایانی دەروونی هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەن لەبەرەئوەی ئەمە مانای ئەوەیە یان دڵتەنگیت یان دەناڵێنیت بەدەست نەخۆشییەکی دەرونییەوە یان بەگەشبینی هەردووکیان ئێمە هیوادارین تووشی هەردووکیان بوبیت چونکە نمونەی کارەکەمان ئەوەیە ئەگەر تۆ هاتیت بۆ دانیشتنەکانی چارەسەرکردنی دەروونی و یەک کێشەت هەبوو دەبێت دڵنیا بین لەوەی کە دەڕۆیت و ( دە) کێشەت هەیە بۆیە بەردەوام دەگەڕێیتەوە و جارێکی تر و جارێکی تر ئەگەر پێویست بوو دەتگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی منداڵیت بەڵام لە کۆتایدا ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە جارێکی تر بتکەینەوە بە کەسێکی ئاسایی بەڵام ئاسایی تەنها مامناوەندیە ئەوەی من و دەرونزانی تەندروستیش دەیڵێین ئەوەیە کە ئەگەر ئێمە تەنها مامناوەدندیەکەمان خوێند هەر بە مامناوەندی دەمێنینەوە پاشان لەجیاتی سڕینەوەی ئەم بنەما توندڕەوە باشانە ئەوەی دەیکەم بە ئەنقەست ئەوەیە دەچمە ناو دانیشتوانەوە وەک ئەم دانەیە دەڵێم بۆچی؟ بۆچی هەندێکتان لەسەرووی هێڵەکەوەن لەم بوارانەدا، توانای بیرکردنەوەتان، تونا جەستەییەکانتان، توانا مۆسیقییەکانتان داهێنانەکانتان، ئاستی وزەتان نەرمیتان لەوەستان بەرامبەر ململانێکان، هەستی ڕابواردنتان؟ هەرچۆنێک بێت، لەجیاتی سڕینەوەی تۆ، دەمەوێت تۆ بخەمە ژێر لێکۆڵینەوەوە چونکە لەوانەیە بتوانین زانیاری کۆبکەینەوە نەک تەنها چۆن خەڵک وا لێبکەین بەرزببنەوە بۆ ئاستی ناوەندی بەڵکو بۆ چۆنێتی بەرزکردنەوەی هەموو ئاستی ناوەندی لە کۆمپانیاکانمان و قوتابخانەکانمان لەسەر ئاستی جیهان گرنگی دەرخستنی ئەم وێنەی دەرخستنە بەلای منەوە ئەوەیە کاتێک گوێ لە هەواڵەکان دەگرم، وادەردەکەوێت کە زۆرینەی زانیاریەکان باش نین، لە ڕاستیدا خراپن زۆربەی دەربارەی کوشتنە، گەندەڵی، نەخۆشی، کارەساتی سروشتی زۆر بەخێرایی، مێشکم دەست دەکات بە بیرکردنەوە ئەمە ژمارەیەکی وردە لە خراپی جیهان بۆ باشیەکانی جیهان ئەمەش دەبێتە دروست کردنی شتێک کە پێی دەڵێن نیشانەکانی کۆلێژی پزیشکی ئەگەر کەسانێکت بناسی کە لە کۆلێژی پزیشکین لەماوەی ڕاهێنانەکانی ساڵی یەکەمیاندا کاتێک کە لیستی نیشانەکان و نەخۆشییەکان دەخوێنیتەوە لەناکاو بۆت دەردەکەوێت کە هەموویانت هەیە زاوایەکم هەیە ناوی بۆبۆیە...ئەوەش چیرۆکێکی ترە بۆبۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ئێمی کردوە، زیندەوەرە خەیاڵییەکە بۆبۆ پەیوەندی پێوەکردم بە تەلەفون لە کۆلێژی پزیشکییەوە لە یاڵ بۆبۆ گوتی، شۆن، من توشی گەڕی بووم پێکەنین تەنانەت لە یاڵ ئەوە زۆر دەگمەنە هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە چۆن دەتوانم سەرەخۆشی لە بۆبۆ بکەم کە ماوەی هەفتەیەکی بەسەربرد لە وەستانی بێنوێژی پێکەنین سەیرکەن بۆمان دەردەکەوێت کە مەرج نییە ڕاستی ئێمە پێکبهێنێت بەڵام ئەو عەدەسەیەی کە مێشکت سەیری دنیای لێوە دەکات، ئەو ڕاستیەت بۆ دروست دەکات ئەگەر توانیمان عەدەسەکە بگۆڕین، ناتوانین تەنها خۆشیەکانت بگۆڕین دەتوانین هەموو ڕۆشنبیریە تاکیەکانت و ئیشەکانت بگۆڕین لە هەمان کاتدا کاتێک ناوم نوسی لە زانکۆی هاڤارد، پێشکەشکردنی هەلێکم کرد چاوەڕوان نەبوم وەربگیرێم، وە خێزانەکەم پارەی زانکۆیان نەبوو کاتێک هەلی خوێندنی سەربازیم بۆ ڕەخسا دوای دوو هەفتە، ڕێگەیاندام بڕۆم لەناکاو شتێک کە نەدەکرا بوو بە ڕاستییەک کە ڕۆشتم بۆ ئەوێ، وامزانی کە ئەوانی تریش بە ئیمتیاز وەرگیراون وە ئەوان بە پەرۆش دەبن کە لەوێن تەنانەت ئەگەر لە پۆلێکیشدا بیت پڕ بێت لە کەسانێک کە لەخۆت زیرەکتر بن هەر دڵخۆس دەبیت تەنها بە بونت لەو پۆلەدا، ئەوە بوو کە هەستم پێکرد بەڵام ئەوەی لەوێ بۆم دەرکەوت لە کاتێکدا هەندێک لە خەڵک لەوەدا دەژیان کاتێک دوای چوار ساڵ تەواوم کرد دواتر هەشت ساڵم بەسەربرد لە خانوی خوێندکارەکان لەگەڵ خوێندکارەکاندا هارڤارد پێی وتم کە من کەسی داواکراو نیم پێکەنین فەرمانبەر بووم لە هارڤارد، ئیشەکەم ئەوە بوو بەرپرس بووم لە پێشکەشکردنی ڕاوێژکردن بۆ خوێنداکارەکان لەو چوار ساڵە زەحمەتەدا ئەوەی دۆزیمەوە لە گەڕان و وانە وتنەوەکانم ئەوە بوو کە ئەو خوێندکارانە، گرنگ نەبوو چەند دڵخۆش بوون لەسەرکەوتنیان لە وەرگرتنیان لەو زانکۆیە دوای دوو هەفتە مێشکیان تەرکیزی نە لەسەر ئیمتیازی بونیان لە زانکۆ ماوە وە نە لەسەر فەلسەفەو فیزیا مێشکیان تەرکیز دەخاتە سەر پێشبڕکێ و هاو پیشەکانیان لەسەر ماندوبونەکانیان، پەستانەکان، سكاڵاکانیان کاتێک یەکەم جار چووم بۆ ئەوێ، پیاسەم دەکرد بە ناو هۆڵی نانخواردنی تایبەتدا هاوڕێکانم لە شاری واکو لە تەکساس لەوێ بوون، ئەوەش ئەو شوێنە بوو کە تیایدا گەورە بووم دەزانم هەندێکتان پێی ئاشنان کاتیک دەهاتن بۆ لام، سەیری دەوروبەریان دەکرد دەیانگوت، ئەم هۆڵی نانخواردنە شێوەی لە هۆگوارت دەچێت لە فیلمی هاری پۆتەر ئەمە هۆگوارتە لە فیلمی (هاری پۆتەر) و ئەوەش هارڤاردە کاتێک ئەمەیان دەبینی دەیانگوت، (شۆن) بۆچی کاتی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت لە خوێندنی خۆشی لە هارڤارد؟ بەڕاستی چی وادەکات لە خوێندکارێکی هارڤارد دڵخۆش نەبێت بەهۆیەوە؟ ئەمە لە پرسیارێک پێک دێت کە کلیلی تێگەشتنی زانستی خۆشیەکانە چونکە گریمانەی ئەو پرسیارە ئەوەیە کە دنیای دەرەوەمان نیشانەیە بۆ ئاستی خۆشیمان بەڵام لە ڕاستیدا، ئەگەر هەموو شتێکم بزانیایە لەسەر دنیای دەرەوەت تەنها دەتوانم پێشبینی لە %١٠ خۆشی بەردەوامی تۆ بکەم لە %٩٠ خۆشیت نەتوانراوە پێشبینی بکرێت لەڕێگەی دەرەوەت بەڵام لەڕێگای پرۆسەکردنی مێشکت بۆ جیهان ئەگەر ئەوەمان گۆڕی ئەگەر دیمەنەکانمان گۆڕی بۆ خۆشیەکان و سەرکەوتنەکان ئەوەی دەتوانین ئیشی لەسەر بکەین گۆڕینی ئەو ڕێگایەیە کە دواتر دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕاستی ببێت دۆزیومانەتەوە تەنها لە %٢٥ سەرکەوتن لە کاردا دەتوانرێت پێشبینی بکرێت لەسەر ئاستی زیرەکی لە %٧٥ سەرکەوتنەکان لە ئیش پێشبینی دەکرێت لەسەر ئاستی گەشبینیت، و پشتگیری کۆمەڵایەتیت توانای سەیرکردنت بۆ پەستان وەک سوربون لەجیاتی هەڕەشەکردن قسەم لەگەڵ خوێندنگایەکی ناوخۆیدا کرد لە بەریتانیای نوێ، لەوانەیە یەکێک بێت لە کەشخەترین خوێندنگا ناوخۆییەکان گوتیان ئێمە بەتەواوەتی ئەوە دەزانین بۆیە هەموو ساڵێک لە جیاتی فێرکردنی خوێندکاران هەفتەیەکی تەندروستیمان هەیە بەپەرۆش دەبین بۆ شەوی دووشەمە چونکە یەکێک لە پسپۆڕە بەناوبانگەکان دێت و قسەمان بۆ دەکات لە بارەی خەمۆکی هەرزەکاران شەوی سێشەمە دەربارەی توندوتیژی ترساندنە لە خوێندنگادا شەوی چوارشەمە لەبارەی تێکچونی خواردن شەوی پێنجشەمە لە بارەی کاریگەری مادە بێهۆشکەرەکان شەوی هەینی هەوڵ دەدەین بڕیار بدەین لە نێوان جنسی مەترسیدار و خۆشیەکان پێکەنین گوتم، زۆرترین خەڵک شەوی پێنجشەمە دێن پێکەنین چەپڵە من دڵخۆشم بەوەی کە ئێوە حەزتان لێبوو چونکە ئەوان هیچ حەزیان لێنەبوو بێدەنگی لەسەر تەلەفۆن لە کاتی بێدەنگیدا وتم، دڵخۆش دەبم بە قسەکردن لە خوێندنگاکەتان بەڵام تەنها بۆ زانیاریتان، ئەمە هەفتەی لەش ساغی نیە بەڵکو هەفتەی نەخۆشیە ئەوەی کە کردتان ئەوە بوو کە هەموو شتە خراپەکانتان دەرخست کە لەوانەیە ڕووبدات بەڵام باسی شتە باشەکانتان نەکرد نەبونی نەخۆشی مانای لەش ساغی نیە دەتوانین بەم شێوەیە لەش ساغیمان دەست بکەوێت پێویستما ن بەوەیە هاوکێشەی خۆشی و سەرکەوتن پێچەوانە بکەینەوە لەم سێ ساڵەی دوایدا، گەشتم بۆ چل و پێنج ووڵاتی جیاواز کردوە ئیش دەکەم لەگەڵ خوێندنگاکان و کۆمپانیاکان لە ناوەڕاستی داڕوخانی ئابوریدا ئەوەی دۆزیمەوە ئەوە بوو کە زۆربەی کۆمپانیاو خوێندنگاکان دوای هاوکێشەیەک بۆ سەرکەوتن دەکەون کە ئەمەیە ئەگەر ئیش زۆر بکەم، زیاتر سەرکەوتوو دەبم ئەگەر زیاتر سەرکەوتوو بووم، زیاتر دڵخۆش دەبم ئەوە زۆرترین شێوازەکانی پاڵپشتی کردنی خێزانەکانمان و شێوازی بەڕێوەبردنیانە لەڕێگەی هاندانی هەڵسوکەوتمانەوەیە کێشەکە ئەوەیە زانستیانە دەشکێنرێت و دوادەکەوێت بە بۆنەی دوو هۆکارەوە یەکەم، هەموو جارێک مێشکت سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت گۆڕانکاری دەکات لە تێگەیشتنت بۆ شێوەی سەرکەوتن نمرەی باشت بەدەست هێناوە، ئێستا لەسەرت پێویستە نمرەی باشتر بەدەست بهێنیت چویتە خوێندنگایەکی باشەوە دواتر دەچیتە خوێندنگایەکی باشترەوە کارێکی باشت دەست کەوتوە، ئێستا لەسەرتە کارێکی باشترت دەست بکەوێت ئامانجی شت فرۆشتنت بەدەست هێنا، هەڵدەستین بە گۆڕینی ئامانجی شت فرۆشتنی تایبەت بەخۆت ئەگەر خۆشی لەبەشە پێچەوانەکەی سەرکەوتن بێت، مێشکت ناتوانێت پێی بگات ئەوەی کردمان ئەوە بوو پاڵمان بە خۆشیەوە نا لەسەروو ئاسۆی زانین وەک کۆمەڵەگەیەک ئەوەش بۆیە وایە چونکە ئێمە واماندەزانی کە دەبێت سەرکەوتوو بین وە دواتر دڵخۆشتر دەبین بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە مێشکمان بە پێچەوانەی ئەم ڕیزبەندیەوە ئیش دەکات ئەگەر توانیت ئاستی باشی کەسێک بەرز بکەیتەوە لەم کاتەدا دواتر مێشکیان ئەزموونی ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ ناوی دەنێین سوودی خۆشی چونکە مێشکت لە شتە باشەکاندا باشتر کار دەکات زیاتر لە شتی خراپ، یان بێلایەن یان هیلاکیدا زیرەکیت زیاد دەکات، داهێنانت زیاد دەکات، ئاستی هێزت زیاد دەکات لەڕاستیدا، ئەوەی بۆمان دەرکەوت هەموو ئیشێکی تاکی باش دەبێت مێشکت لە باشیدا باشتر بەرهەم دەهێنێت بە ڕێژەی لە %٣١ وەک لەو کاتەی مێشکت لە باری خراپی یان بێلایەنی یان هیلاکیدایە لە %٣٧ باشتر دەبێت لە فرۆشتندا پزیشکەکان بە ڕیژەی لە %١٩ خێراترن وە بە دیقەتترن لە دیاریکردنی جیاکەرەوەی ڕاست کاتێک باش دەبێت لە جیاتی خراپ یان بێلایەن یان هیلاک کەواتە ئێمە دتوانین وێنەکە پێچەوانە بکەینەوە ئەگەر ڕێگەیەکی باشمان دۆزیەوە لەم کاتەدا بۆ باش بوون مێشكمان دواتر بەشێوەیەکی سەرکەوتوانەتر ئیش دەکات کە توانامان دەبێت لەسەر ئیش کردنی زیاتر و خێراتر بەشێوەیەکی زیرەکانە ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە دەبێت وێنەکە پێچەوانە بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین دەست بکەین بە دیقەت دانی مێشکمان تا بزانین بەڕاستی چ توانایەکی هەیە چونکە مادەی دوپامین کە دەچێتە ناو سیستەمی لەشتەوە کە گەشبین دەبیت دوو ئەرکی هەیە نەک تەنها زیاتر دڵخۆشت دەکات بەڵکو ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەموو سەنتەرەکانی فێربوون لە مێشکتدا وات لێدەکات خۆت بگونجێنیت لەگەڵ دنیا بەشێوازێکی جیاواز ڕێگەیەکمان دۆزیەوە کە دتوانیت مێشکتی پێ مەشق بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر بیت تەنها لە ماوەی دوو خولەکدا بە درێژایی بیست و یەک ڕۆژ دەتوانین بە ڕاستی دوبارە ئیش بە مێشکت بکەینەوە بە وازهێنان لە مێشکت بۆ کارکردن بە گەشبینی زیاتر و سەرکەوتنی زیاترەوە ئەو شتانەمان لە لێکۆڵینەوەکەی ئێستادا کردووە هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کارم لەگەڵ کردن داوایان لێدەکەم کە سێ شتی تازە بنوسن کە سوپاسگوزار دەبن بۆی بۆ ماوەی بیست و یەک ڕۆژ، سێ شتی تازە بۆ هەر ڕۆژێک لە کۆتایی ئەوەدا مێشک دەست دەکات بە تێگەشتنی شێوازە تازەکە لە گەڕانی دنیا، لێکۆڵینەوە نیە بۆ خراپەکان، بەڵکو یەکەم جار بۆ باشەکانە نوسینی یەک شتی باش کە ئەنجامتدابێت لە بیست و چوار کاتژمێری پێشوودا مێشکت دەتوانێت بیژیێنێتەوە ڕاهێنان مێشکت فێری ئەوە دەکات کە ڕەوشت ڕۆڵی گرنگی هەیە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بیرکردنەوە وا لە مێشکت دەکات زاڵ بیت بەسەر نەبونی تەرکیز و نیگەرانی لە ڕادەبەدەر دەرچونی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری کە دروستمان کرد بە هەوڵدانی کردنی چەند ئەرکێک لە هەمان کاتدا وا لە مێشکمان بکەین تەرکیز بخاتە سەر ئەو ئەرکەی کە لە ژێردەستماندایە لە کۆتایدا، کاری هەڕەمەکی دڵسۆزی دەبێتە کاری چاک و باش داوا لەخەڵک دەکەین کاتێک نامەکانیان دەکەنەوە نامەیەکی باش و گەشبین بنوسن باسی یان سوپاسی کەسێک بکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیاندا بە ئەنجامدانی ئەو چالاکیانە وە بە ڕاهێنانی مێشکمان هەروەک چۆن ڕاهێنان بە لەشمان دەکەین ئەوە دەدۆزینەوە کە ئێمە دەتوانین هاوکێشەی خۆشی و سەرکەوتن پێچەوانە بکەینەوە وە کردنی ئەو شتانە شەپۆلێک دروست ناکات تەنها لە باشەکان بەڵکو شۆڕشێکی ڕاستەقینە دروست دەکات زۆر سوپاس چەپڵە