1 00:00:00,873 --> 00:00:03,135 بە باسکردنی ئیمێڵێک دەستپێئەکەم 2 00:00:03,159 --> 00:00:04,968 کە بەم دواییە لەناو نامەکانما بینیم. 3 00:00:05,342 --> 00:00:08,167 شوێنی نامەکانم زۆر نائاساییە 4 00:00:08,191 --> 00:00:09,627 چونکە من ده‌رمانكارم 5 00:00:09,651 --> 00:00:13,095 ستوونێکی ئامۆژگاری ئەنوسمەوە بەناوی "چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی خۆشه‌ویست،" 6 00:00:13,119 --> 00:00:15,563 بۆیە ئەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چی تیایە. 7 00:00:15,587 --> 00:00:19,818 مەبەستم ئەوەیە، هەزارەها نامەی کەسیم خوێندۆتەوە 8 00:00:19,842 --> 00:00:22,108 له‌لایه‌ن کەسانی بیانی لە سەرانسەری جیهانەوە. 9 00:00:22,555 --> 00:00:24,848 نامەکانیش درێژە ئەکێشێت لە دڵشکان و لەدەستدانەوە، 10 00:00:24,872 --> 00:00:27,222 بۆ شەڕ لەگەڵ باوک و دایک و خوشک وبرا. 11 00:00:27,246 --> 00:00:29,647 لەناو فۆڵدەرێکا دامناوە لەسەر لاپتۆپەکەم، و 12 00:00:29,671 --> 00:00:32,404 ناویشم ناوە "کێشەکانی ژیان." 13 00:00:32,428 --> 00:00:35,833 ئینجا، ئەم نامەیەم بۆدێت، نامەی زۆری ئاواهیم بۆ یەت، و 14 00:00:35,857 --> 00:00:38,215 ئەمەوێت بۆ ساتێک بتانهێنمە ناو جیهانەکەی خۆمەوە و 15 00:00:38,239 --> 00:00:40,468 یەکێک لەو نامانەتان بۆ بخوێنمەوە. و 16 00:00:40,492 --> 00:00:42,026 بەم شێوەیەیە. 17 00:00:46,698 --> 00:00:48,475 "چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی خۆشه‌ویست، 18 00:00:48,475 --> 00:00:50,120 ماوەی دە ساڵە هاوسەرگیریم کردووە و 19 00:00:50,120 --> 00:00:52,642 هەتا دوو ساڵ لەمەوبەریش هەموو شتێک باشبوو. 20 00:00:52,666 --> 00:00:55,437 ئەوکاتەبوو کە مێردەکەم چیتر وەک پێویست سێکسی نەدەویست، و 21 00:00:55,461 --> 00:00:57,310 ئێستا بە دەگمەن دەیەوێت." 22 00:00:57,334 --> 00:00:59,349 دڵنیام چاوەڕێی ئەمە نەبوون. 23 00:00:59,373 --> 00:01:00,374 (پێکەنین) 24 00:01:00,398 --> 00:01:03,637 "دوێنێ شەو بۆم دەرکەوت کە ئەم چەند مانگەی پێشوو، 25 00:01:03,661 --> 00:01:06,202 شەوانە بەدزییەوە پەیوەندی تەلەفوونی هەبووە لەگەڵ 26 00:01:06,226 --> 00:01:07,992 ژنێکا لە نوسینگەکەی خۆی. 27 00:01:08,016 --> 00:01:10,472 ناوەکەیم لێیاوە، و زۆر جوانە. 28 00:01:10,496 --> 00:01:12,290 باوەڕ بەخۆم ناکەم کە ئەمە ڕووئەیات. 29 00:01:12,314 --> 00:01:15,122 باوکم پەیوەندی هەبوو لەگەڵ هاوپیشەیەکی خۆیا کە من مناڵبووم و 30 00:01:15,122 --> 00:01:17,115 ئەوە خێزانەکەمانی هەڵوەشاندەوە. 31 00:01:17,139 --> 00:01:19,284 هەرچەن پێویست ناکا بوترێت، تێکشکاوم. 32 00:01:19,284 --> 00:01:20,865 ئەگەر لەم هاوسەرگیریەیا بمێنمەوە، 33 00:01:20,865 --> 00:01:23,164 هەرگیز جارێکی تر ناتوانم متمانە بە مێردەکەم بکەم. 34 00:01:23,164 --> 00:01:25,413 بەڵام ناشمەوێت مناڵەکانمان جیابوونەوەمان ببینن، 35 00:01:25,437 --> 00:01:27,278 باوەژنیان بۆ دروستبێت. 36 00:01:27,302 --> 00:01:28,502 پێویستە چی بکەم؟" 37 00:01:30,743 --> 00:01:33,901 باشە، پێتان وایە ئەبێ چی بکات؟ 38 00:01:34,617 --> 00:01:35,965 ئەگەر نامەیەکی ئاوات پێبگات، 39 00:01:35,989 --> 00:01:39,457 لەوانەیە بیربکەیتەوە کە ئەبێت ناپاکی کردن چەند ئازاربەخش ئەبێت. 40 00:01:39,802 --> 00:01:42,937 یان بەتایبەتی لێرەیا چەند ئازاربەخشە 41 00:01:42,961 --> 00:01:45,627 بەهۆی ئەزموونە ناخۆشەکەی کە لە باوکی خۆی بینیوە. و 42 00:01:46,040 --> 00:01:48,902 وەک منیش، لەوانەیە ئێوەش هەندێک هاوسۆزیتان بۆی هەبێت، و 43 00:01:48,926 --> 00:01:50,338 لەوانەشە تەنانەت هەندێک، 44 00:01:50,362 --> 00:01:51,806 چۆن ئەمەیان بڵێم بەجوانی، 45 00:01:51,830 --> 00:01:55,084 با پێی بڵێین هەستێکی "زۆر ئەرێنی"تان نییە بۆ مێردەکەی. 46 00:01:55,108 --> 00:01:57,814 ئێستا ئەوە، ئەو جۆرە شتانەیە کە بە مێشکی منیشدا یەت، 47 00:01:57,814 --> 00:02:00,200 کاتێک ئەم نامانە ئەخوێنمەوە لەناو سندوقی نامەکاندا. 48 00:02:00,200 --> 00:02:03,199 بەڵام ئەبێ زۆر وریابم کاتێک وەڵامی ئەم نامانە ئەیەمەوە 49 00:02:03,223 --> 00:02:07,198 چونکە ئەزانم کە هەموو نامەیەک کە پێمئەگات تەنیا چیرۆکێکە 50 00:02:07,222 --> 00:02:09,150 لەلایەن نوسەرێکی دیاریکراوەوە نوسراوە. 51 00:02:09,174 --> 00:02:12,222 هەروەها وەشانێکی تری ئەو چیرۆکەش بوونی هەیە. 52 00:02:12,246 --> 00:02:13,666 هەمووکات هەیە. 53 00:02:14,166 --> 00:02:14,976 و ئەمە ئەزانم 54 00:02:14,976 --> 00:02:18,036 چونکە ئەو شتەی فێری بووبێتم لە کارکردن وەک چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی 55 00:02:18,036 --> 00:02:20,957 ئەوەیە کە هەموومان گێڕەرەوەی پشتپێنەبەستراوی ژیانی خۆمانین. 56 00:02:21,306 --> 00:02:22,456 من. 57 00:02:22,973 --> 00:02:24,123 ئێوە. و 58 00:02:24,497 --> 00:02:26,730 هەموو کەسێکی تریش كه‌ ده‌یانناسن. 59 00:02:26,754 --> 00:02:28,714 کە نەئەبوو پێتان بڵێم 60 00:02:28,738 --> 00:02:31,222 چونکە چیتر باوەڕ بەم وتارەم له‌ تێد ناكه‌ن. 61 00:02:31,246 --> 00:02:34,135 سەیرکەن، مەبەستم ئەوە نییە کە بە مەبەست یەکتر بەهەڵەیا بەرین. 62 00:02:34,135 --> 00:02:36,747 زۆربەی ئەوەی خەڵک پێم ئەڵێن بەدڵنیاییەوە ڕاستە، 63 00:02:36,771 --> 00:02:39,032 تەنیا لە ڕوانگەی خۆیانەوە. 64 00:02:39,056 --> 00:02:41,588 بەپشت بەستن بەوەی کە گەورەی ئەکەن یان بچووکی ئەکەنەوە، 65 00:02:41,588 --> 00:02:43,417 ئەیخەنە ناوییەوە، و دەریئەکەن لێی، 66 00:02:43,441 --> 00:02:45,457 ئەوەی ئەیبینن و ئەیانەوێ من بیبینم، 67 00:02:45,481 --> 00:02:48,155 بەشێوەیەکی دیاریکراو چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە. 68 00:02:48,179 --> 00:02:51,418 دەروون ناس جیرۆمی برونەر بەشێوەیەکی جوان باسی ئەمەی کردووە -- وتوێتی، 69 00:02:51,442 --> 00:02:55,601 "گێڕانەوەی چیرۆکێک بێ ئەملاو لا هەبوونی باوەڕی تەواوەتی پێی." 70 00:02:55,966 --> 00:02:58,601 هەموومان چیرۆک ئەگێڕینەوە لەسەر ژیانی خۆمان. 71 00:02:58,625 --> 00:03:00,801 بۆچی هەڵبژاردنەکان کراون، بۆچی هەڵە دەرچوون، 72 00:03:00,801 --> 00:03:03,092 بۆچی بەشێوەیەک مامەڵەمان لەگەڵ کەسانێکا کردووە -- 73 00:03:03,092 --> 00:03:04,975 چونکە ئاشکرایە کە، شایەنی بوون -- 74 00:03:04,999 --> 00:03:07,051 بۆچی کەسێک بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ کردوین -- 75 00:03:07,051 --> 00:03:08,699 هەرچەندە دیارە ئێمە وانەبووین. 76 00:03:08,723 --> 00:03:11,675 چیرۆکەکان ئەو ڕێگایەیە کە ئەمانەوێت ژیانمان بیگرێت. 77 00:03:11,699 --> 00:03:14,389 بەڵام چی ڕووئەیات کاتێک چیرۆکەکانی ئەیگێڕینەوە 78 00:03:14,413 --> 00:03:17,936 بەهەڵەدا بەرە یان ناتەواوە یان تەواو هەڵەیە؟ 79 00:03:18,929 --> 00:03:20,609 لەجیاتی دابینکردنی ڕوونی، 80 00:03:20,633 --> 00:03:22,775 ئەم چیرۆکانە به‌ پەنگخواردوویی ئەمانهێڵێتەوە. 81 00:03:22,775 --> 00:03:25,737 وای دائەنێین هەلومەرجەکانمان شێوەی چیرۆکەکانمان بکێشێت. 82 00:03:25,820 --> 00:03:28,407 بەڵام ئەوەی هەمووجارێک دۆزیومەتەوە لە شوێنی کارکردنەکەم 83 00:03:28,407 --> 00:03:30,362 ئەوەیە کە چاوەڕێی ڕوودانی پێچەوانەکە بکەم. 84 00:03:30,362 --> 00:03:33,857 شێوەی گێڕانەوەی ژیانمان وێنەکێشانە بۆ ئەوەی ئەبن پێی. 85 00:03:34,989 --> 00:03:36,568 ئەوە مەترسی چیرۆکەکانمانە، 86 00:03:36,592 --> 00:03:38,274 چونکە بەڕاستی ئەکرێت تێکمان بده‌ن، 87 00:03:38,298 --> 00:03:39,918 بەڵام هەروەها ئه‌مه‌ هێزەکەشیانە. 88 00:03:39,918 --> 00:03:42,552 چونکە واتای ئەوەیە کە ئەگەر بتوانین چیرۆکەکانمان بگۆڕین، 89 00:03:42,576 --> 00:03:44,631 ئەوا ئەکرێت ژیانمان بگۆڕین. 90 00:03:44,655 --> 00:03:46,552 ئەمڕۆش ئەمەوێ نیشانتان بەم چۆن. 91 00:03:47,624 --> 00:03:49,457 پێم وتن چاره‌سه‌ركاری ده‌روونیم، و 92 00:03:49,481 --> 00:03:52,354 هەر بەراستی وام، چیرۆک خوانێکی باوه‌ڕپێنه‌كراو نیم. 93 00:03:52,378 --> 00:03:54,658 بەڵام ئەگەر وابم، با بڵێین، لەسەر فڕۆکەیەک بم، و 94 00:03:54,658 --> 00:03:56,489 کەسێک لێم بپرسێت چی ئەکەم، 95 00:03:56,513 --> 00:03:58,637 زۆربەی کات ئەڵێم کە هەڵەگیرێکم. 96 00:03:58,637 --> 00:04:01,973 ئینجا بەشێکی وتنی ئەوە لەبەر ئەوەیە ئەگەر بڵێم چاره‌سه‌ركاری ده‌روونیم، 97 00:04:01,973 --> 00:04:04,597 بەردەوام وەڵامی نامۆ وەر ئەگرم وەک، 98 00:04:04,621 --> 00:04:06,296 "ئاه، چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی. 99 00:04:06,320 --> 00:04:08,468 چییە هەڵسەنگاندنی دەروونیم بۆ ئەکەیت؟" 100 00:04:08,492 --> 00:04:10,056 منیش بیر ئەکەمەوە، یەک: نەخێر، و 101 00:04:10,080 --> 00:04:12,484 دووش: بۆ ئەوە بکەم؟ 102 00:04:12,508 --> 00:04:14,008 ئەگەر بڵێم پزیشکی ژنانم، 103 00:04:14,032 --> 00:04:16,699 پرسیاری ئەوە ئەکەیت کە ئایا ئەتەوێ پشکنینم بۆ بکەیت؟" 104 00:04:16,723 --> 00:04:18,698 (پێکەنین) 105 00:04:19,207 --> 00:04:21,469 بەڵام هۆکاری سەرەکی وتنی ئەوەی کە من هەڵەگیرێکم 106 00:04:21,493 --> 00:04:22,797 لەبەر ئەوەیە کە وایە. 107 00:04:22,797 --> 00:04:26,236 ئەوە کاری هەموو چاره‌سه‌ركاره‌ كانه‌ یارمه‌تی خەڵک بەن هەڵەگیری بکەن، 108 00:04:26,236 --> 00:04:28,776 بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی کارە دیاریکراوەکەی من 109 00:04:28,776 --> 00:04:31,655 ئەوەیە کاتێک هەڵەگیری ئەکەم، تەنیا هەڵەگیری بۆ یەک کەس ناکەم. 110 00:04:31,655 --> 00:04:34,343 یەک کۆمەڵی تەواو لە خوێنەران فێر ئەکەم چۆن هەڵەگیری بکەن، 111 00:04:34,343 --> 00:04:36,545 هەر هەفتەیەکیش یەک نامە بەکارئەهێنم وەک نموونە. 112 00:04:36,545 --> 00:04:37,992 بیر لە هەندێک شت ئەکەمەوە وەک، 113 00:04:37,992 --> 00:04:39,770 "کام پێکهاتەیە ناپێویستە؟" 114 00:04:39,794 --> 00:04:43,040 "ئایا کەسی سەرەکی بەرەو پێشەوە ئەچێت یان بەچواردەوری خۆیا ئەسوڕێتەوە، 115 00:04:43,064 --> 00:04:46,207 ئایا کەسە پشتیوانیکەرەکان گرنگن یان تەنیا سەرنج بەلاڕێدابەرن؟" 116 00:04:46,231 --> 00:04:48,364 "ئایا خاڵەکانی پلانەکە بابەتەکە دەرئەخات؟" 117 00:04:48,699 --> 00:04:50,254 ئەوەشی تێبینیم کردووە 118 00:04:50,278 --> 00:04:54,278 ئەوەیە کە زۆربەی چیرۆکەکانی خەڵک بەچواردەوری دوو بابەتا ئەگەڕێت. 119 00:04:54,302 --> 00:04:55,778 یەکەمیان ئازادییە، و 120 00:04:55,802 --> 00:04:57,579 دووەمیشیان گۆڕانکاری. 121 00:04:57,603 --> 00:04:58,833 کاتێکیش هەڵەگیری ئەکەم، 122 00:04:58,857 --> 00:05:00,949 ئەوانە بابەتەکانن کە پێیان دەستپێئەکەم. 123 00:05:00,973 --> 00:05:03,671 بۆیە، با کەمێک سەیری ئازادی بکەین. 124 00:05:03,695 --> 00:05:06,449 چیرۆکەکانمان دەربارەی ئازادی بەم شێوەیە ئەڕوات: 125 00:05:06,473 --> 00:05:08,338 بەگشتی باوەڕمان وایە، 126 00:05:08,362 --> 00:05:11,750 کە بڕێکی ئێجگار زۆر ئازادیمان هەیە. 127 00:05:12,197 --> 00:05:14,397 جگە لەوەی کاتێک یەتە سەر کێشەکانی بەر دەستمان، 128 00:05:14,421 --> 00:05:16,881 کە ئەوکاتە، لەناکاو، هەست ئەکەین هیچمان نییە. 129 00:05:16,881 --> 00:05:19,603 زۆربەی چیرۆکەکانمان هەستکردنە بەوەی گیرمان خواردووە، وایە؟ 130 00:05:19,627 --> 00:05:22,436 هەست ئەکەین زیندانی کراوین لەلایەن خێزانەکانمان، کارەکانمان، 131 00:05:22,436 --> 00:05:24,328 پەیوەندییەکانمان، و ڕابردوومان. 132 00:05:24,599 --> 00:05:28,266 هەندێک جار تەنانەت خۆشمان زیندانی ئەکەین بە گێڕانەوەیەکی خۆسەرزەنشتکەر -- 133 00:05:28,290 --> 00:05:30,179 ئەزانم هەموو ئەم چیرۆکانە ئەزانن. 134 00:05:30,203 --> 00:05:32,452 چیرۆکی "ژیانی هەموو کەس لە هی من باشترە"، 135 00:05:32,476 --> 00:05:33,722 نوسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی. 136 00:05:33,746 --> 00:05:36,318 چیرۆکی "من فێڵبازێکم"، چیرۆکی "من خۆشەویست نیم" 137 00:05:36,342 --> 00:05:38,540 چیرۆکی "هیچ شتێک سەرناگرێت بەدەستمەوە". 138 00:05:38,564 --> 00:05:41,101 چیرۆکی "کە دەڵێم سڵاو سیری، و ئەویش وەڵام نایاتەوە، 139 00:05:41,125 --> 00:05:42,642 واتای ئەوەیە کە ڕقی لێمە". 140 00:05:42,666 --> 00:05:44,727 ئەزانن چۆن، هەر من نیم. 141 00:05:45,532 --> 00:05:47,437 ژنەکەش کە ئەو نامەیەی بۆ ناردم، 142 00:05:47,461 --> 00:05:49,349 هەست ئەکات گیری خواردبێت. 143 00:05:49,373 --> 00:05:52,222 ئەگەر لەگەڵ مێردەکەیا بمێنێتەوە، هەرگیز متمانەی پێناکاتەوە، 144 00:05:52,246 --> 00:05:54,651 بەڵام ئەگەر بەجێیبێڵێت، منداڵەکانی دەناڵێنن. 145 00:05:55,040 --> 00:05:57,920 ئەفلام کارتۆنێک هەیە کە بەلای منەوە باشترین نموونەیە 146 00:05:57,944 --> 00:06:00,468 دەربارەی ئەوەی لەم چیرۆکانەیا ئەگوزەرێت. 147 00:06:00,492 --> 00:06:02,898 دەربارەی زیندانییەکە بێچارانە شیشەکان ڕائەوەشێنێت، 148 00:06:02,922 --> 00:06:04,944 بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە. 149 00:06:04,968 --> 00:06:07,159 بەڵام لەلای ڕأست و چەپەوە کراوەتەوە. 150 00:06:07,183 --> 00:06:08,944 شیشی پێوە نییە. 151 00:06:08,968 --> 00:06:11,174 زیندانییەکە زیندانی نەکراوە. 152 00:06:11,977 --> 00:06:13,152 ئەوە زۆربەمانین. 153 00:06:13,176 --> 00:06:14,779 هەست ئەکەین زیندانی کرابێتین، 154 00:06:14,803 --> 00:06:16,898 لەناو زیندانێکی سۆزی خۆماندا گیرمان خواردووە. 155 00:06:16,922 --> 00:06:19,041 بەڵام بەچواردەوری شیشەکانی ئازادیدا ناڕۆین 156 00:06:19,065 --> 00:06:21,199 چونکە ئەزانین شتێکی لەگەڵایە. 157 00:06:21,223 --> 00:06:23,489 ئازادی بەرپرسیارێتیشی لەگەڵ ئەبێت. و 158 00:06:23,802 --> 00:06:27,651 ئەگەر بەرپرسیارێتی هەڵگرین بۆ ڕۆڵەکەمان لە چیرۆکەکەیا، 159 00:06:27,675 --> 00:06:29,794 لەوانەیە پێویست بکات بگۆڕێین. 160 00:06:29,818 --> 00:06:33,056 ئەوەش بابەتە باوەکەی ترە کە لە چیرۆکەکانمانا ئەیبینم: گۆڕانکاری. 161 00:06:33,080 --> 00:06:34,556 ئەو چیرۆکانە لەمە ئەچن: 162 00:06:34,580 --> 00:06:36,786 کەسێک ئەڵێت، "ئەمەوێ بگۆڕێم." 163 00:06:36,810 --> 00:06:38,777 بەڵام بەڕاستی مەبەستیان ئەوەیە، 164 00:06:38,801 --> 00:06:42,024 "کەسایەتییەکی ترم ئەوێت لەو چیرۆکەدا." 165 00:06:42,126 --> 00:06:44,330 چاره‌سه‌ركاره‌ ده‌روونیه‌كان بەم قەیرانە دەڵێن: 166 00:06:44,330 --> 00:06:46,738 "ئەگەر شاژنەکە ئازایەتی هەبوایە ئەبوو بە پادشا." 167 00:06:46,762 --> 00:06:47,921 مەبەستم ئەوەیە -- 168 00:06:47,945 --> 00:06:48,945 (پێکەنین) 169 00:06:48,969 --> 00:06:50,873 هیچ ڕێی تێناچێت، وانییە؟ 170 00:06:51,923 --> 00:06:53,907 بۆچی نامانه‌وێت کەسایەتییە سەرەکییەکە، 171 00:06:53,931 --> 00:06:56,266 که‌ پاڵەوانی چیرۆکەکەمانە، بگۆڕێت؟ 172 00:06:56,266 --> 00:06:57,987 لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە گۆڕانکاری، 173 00:06:58,011 --> 00:06:59,741 تەنانەت گۆڕانکاری ئەرێنیش، 174 00:06:59,765 --> 00:07:02,357 پێویستی بە بڕێکی زۆری لەدەستدانە. 175 00:07:02,381 --> 00:07:03,992 لەدەستدانی ئەوەی ئاشنایت پێی. 176 00:07:04,016 --> 00:07:07,349 تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئاشناشی پێی بێزراوبێت یان بێچارانە بێت، 177 00:07:07,373 --> 00:07:09,961 هیچ نەبێت کەسایەتییەکان و ڕێکخستنەکە و پلانەکە ئەزانین، 178 00:07:09,961 --> 00:07:12,294 هەتا بۆ دایالۆگە دووبارە بووەکەی ناو ئەم چیرۆکەش. 179 00:07:12,318 --> 00:07:13,636 "هەرگیز جلەکان ناشۆیت!" 180 00:07:13,660 --> 00:07:14,873 "جاری پێشوو ئەمەم کرد!" 181 00:07:14,897 --> 00:07:16,061 "ئاه بەڕاست؟ کەی؟" 182 00:07:16,085 --> 00:07:17,816 شتێکی ئاسوودەکەری نامۆش هەیە 183 00:07:17,840 --> 00:07:20,414 لە زانینی ئەوەیا کە ڕێک بزانیت چیرۆکەکە بەرەو کوێ ئەچێت 184 00:07:20,414 --> 00:07:21,666 هەموو جارێک. 185 00:07:22,170 --> 00:07:25,686 نوسینەوەی بەشێکی نوێ سەرکێشییە بەرەو نەزانراوی. 186 00:07:25,710 --> 00:07:27,916 چاوتێبڕینی لاپەڕەیەکی به‌تاڵ. و 187 00:07:27,940 --> 00:07:29,503 وەک هەر نوسەرێکیش پێت ئەڵێت، 188 00:07:29,527 --> 00:07:32,098 هیچ شتێک هێندەی لاپەڕەیەکی بەتاڵ ترسێنەر نیە. 189 00:07:32,476 --> 00:07:33,913 بەڵام بەم شێوەیەیە. 190 00:07:33,937 --> 00:07:35,960 هەر کە هەڵەگیری بۆ چیرۆکەکەمان ئەکەین، 191 00:07:35,984 --> 00:07:39,118 نوسینەوەی بەشی دواتر زۆر ئاسانتر ئەبێت. 192 00:07:39,459 --> 00:07:42,753 لە کلتوورەکەمانا زۆر باسی ئەوە ئەکەین کە بتوانین خۆمان بناسین. 193 00:07:42,777 --> 00:07:46,364 بەڵام بەشێکی ناسینی خۆمان ئەوەیە لە ناسینی خود بکەویت. 194 00:07:46,388 --> 00:07:49,976 واز لەو وەشانەی چیرۆکەکەی خۆت بێنیت کە بەردەوام بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە 195 00:07:50,000 --> 00:07:51,826 بۆ ئەوەی بتوانیت ژیانت بەریتە سەر، و 196 00:07:51,850 --> 00:07:54,246 نەک چیرۆکەکەی کە بەردەوام بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە 197 00:07:54,270 --> 00:07:55,420 دەربارەی ژیانت. 198 00:07:55,897 --> 00:07:58,733 بەم شێوەیەش شیشەکان تێئەپەڕێنین. 199 00:07:59,297 --> 00:08:02,638 بۆیە ئەمەوێ بگەڕێمەوە سەر نامەکەی ژنەکە، دەربارەی پەیوەندییەکە. 200 00:08:02,662 --> 00:08:04,773 لێی پرسیم کە پێویستە چی بکات. 201 00:08:04,797 --> 00:08:07,246 وشەیەک هەیە هەڵمواسیوە لەناو ژووری کارکردنەکەمدا: 202 00:08:07,270 --> 00:08:09,254 ئەڵترا کریپیداریانیزم. 203 00:08:09,278 --> 00:08:13,873 خوی پێدانی ئامۆژگاری یان بۆچوونی لە دەرەوەی زانین یان توانای کەسەکە. 204 00:08:13,897 --> 00:08:15,175 وشەیەکی مەزنە، وانییە؟ 205 00:08:15,199 --> 00:08:17,160 ئەتوانیت لە هەموو بوارێکدا بەکاریبێنیت، 206 00:08:17,184 --> 00:08:19,395 دڵنیام کە دوای ئەم وتارەی تێدیش بەکاری ئەهێنن. 207 00:08:19,395 --> 00:08:22,370 بەکاری ئەهێنم چونکە وەک پێدەری چارەسەری دەرونی بیرم ئەهێنێتەوە، 208 00:08:22,370 --> 00:08:25,420 ئەتوانم یارمەتی خەڵک بەم ئەو شتانە جیا بکەنەوە کە ئەیانەوێ بیکەن، 209 00:08:25,420 --> 00:08:27,498 بەڵام ناتوانم هەڵبژاردنەکانی ژیانیان بۆ بەم. 210 00:08:27,754 --> 00:08:30,373 تەنیا خۆت ئەتوانی چیرۆکەکەت بنوسیت، و 211 00:08:30,397 --> 00:08:32,500 هەموو ئەوەی ئەتەوێت چەند ئامرازێکە. 212 00:08:32,524 --> 00:08:33,815 کەواتە ئەوەی ئەمەوێ بیکەم 213 00:08:33,839 --> 00:08:36,632 ئەمەوێت بە نامەکەی ئەم ژنەیا بچینەوە، لێرەیا، 214 00:08:36,656 --> 00:08:39,828 وەک ڕێگایەک بۆ نیشاندانی ئەوەی چۆن ئەتوانین هەموو بە چیرۆکەکانمانا 215 00:08:39,998 --> 00:08:42,172 بچینه‌وه‌. ئەمەوێ دەستپێکەم بەوەی لێتان بپرسم 216 00:08:42,196 --> 00:08:45,632 بیر لە چیرۆکێک بکەنەوە کە ئێستا بۆخۆتانی ئەگێڕنەوە 217 00:08:45,656 --> 00:08:47,777 کە لەوانەیە باش خزمەتتان نەکات. 218 00:08:47,801 --> 00:08:50,865 لەوانەیە دەربارەی هەلومەرجێک بێت کە پیایا تێئەپەڕیت، 219 00:08:50,889 --> 00:08:53,317 لەوانەیە دەربارەی کەسێک بێت لە ژیانتدا، 220 00:08:53,341 --> 00:08:55,309 لەوانەشە تەنانەت دەربارەی خۆتبێت. 221 00:08:55,793 --> 00:08:58,725 ئەشمەوێت سەیری کەسایەتییە پشتیوانیکەرەکان بکەن. 222 00:08:58,749 --> 00:09:00,574 ئەوانە کێن کە یارمەتیت ئەیەن 223 00:09:00,598 --> 00:09:03,677 وەشانە هەڵەکەی چیرۆکەکەت بمێنێتەوە؟ 224 00:09:04,202 --> 00:09:06,525 بۆ نمونە، ئەگەر ژنەکەی ئەو نامەیەی بۆ نوسیم 225 00:09:06,525 --> 00:09:08,082 بە هاوڕێکانی وتبێت چی ڕووی یاوە، 226 00:09:08,082 --> 00:09:11,325 لەوانەیە ئەو شتەیان پێشکەش کردبێت کە پێی ئەوترێت "بەزەیی بێمێشکانە." 227 00:09:11,325 --> 00:09:13,819 ئێستا، له‌ بەزەیی بێمێشکانە، لەگەڵ چیرۆکەکەیا ئەڕۆین، 228 00:09:13,819 --> 00:09:16,095 ئەڵێین، 'ڕاست ئەکەیت، ناڕەوایە،" 229 00:09:16,119 --> 00:09:19,230 کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت پلەبەرزکردنەوەکەی وەرنەگرتووە، 230 00:09:19,254 --> 00:09:22,025 هەرچەنە ئەزانین پێشتر چەند جارێک ئەمە ڕووی یاوەتەوە 231 00:09:22,049 --> 00:09:24,097 چونکە خۆی زۆر هەوڵی بۆ نایات، و 232 00:09:24,121 --> 00:09:26,188 لەوانەشە کەلوپەلی ناو نوسینگەکەش بدزێت. 233 00:09:26,212 --> 00:09:27,212 (پێکەنین) 234 00:09:27,236 --> 00:09:29,782 ئەڵێین، "بەڵێ، ڕاست ئەکەیت، بێکەڵکە،" 235 00:09:29,806 --> 00:09:32,573 کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت خۆشەویستەکەی لێی جیابۆتەوە، 236 00:09:32,573 --> 00:09:35,033 سەرەڕای ئەوەی ئەشزانین کە خۆی هەندێک هەڵسوکەوتی هەیە 237 00:09:35,057 --> 00:09:36,841 لەکاتی پەیوەندییە سۆزدارییەکانیا، 238 00:09:36,865 --> 00:09:39,691 وەک نامەناردنی بەردەوام یان گەڕان بەناو دۆڵابەکەیا، 239 00:09:39,715 --> 00:09:41,405 کە ئەبێتە هۆی ئەم دەرئەنجامە. 240 00:09:41,429 --> 00:09:43,079 کێشەکە ئەبینین، وەک ئەوەیە، 241 00:09:43,079 --> 00:09:45,662 ئەگەر شەڕ درووست بێت لە هەموو یانە شەوانەکەی بۆی ئەچیت، 242 00:09:45,662 --> 00:09:47,117 لەوانەیە هۆکارەکە خۆتبیت. 243 00:09:47,117 --> 00:09:48,968 (پێکەنین) 244 00:09:48,992 --> 00:09:52,691 بۆ ئەوەی هەڵەگیری باش بین، پێویستە بەزەیی ژیرانە پێشکەشکەین، 245 00:09:52,715 --> 00:09:55,216 نەک بەتەنیا بۆ هاوڕێکانمان، بەڵکو بۆ خۆشمان. 246 00:09:55,240 --> 00:09:58,193 ئەمەیە پێی ئەوترێت --- لەوانەیە وشە تەکنیکییەکە -- 247 00:09:58,217 --> 00:10:00,684 "گەیاندنی بۆمبی ڕاستی بە بەزەییانە." 248 00:10:01,024 --> 00:10:02,953 ئەم بۆمبە ڕاستەقینانەش بە بەزەییانەن، 249 00:10:02,953 --> 00:10:05,856 چونکە یارمەتیمان ئەیەن ببینین چیمان لە چیرۆکەکانا لەبیرکردووە. 250 00:10:05,880 --> 00:10:07,040 ڕاستییەکە ئەوەیە، 251 00:10:07,064 --> 00:10:09,786 نازانین ئەگەر مێردی ئەم ژنە پەیوەندی سۆزداری هەبێت، 252 00:10:09,810 --> 00:10:12,558 یان بۆچی ژیانی سێکسیان دوو ساڵ لەمەوبەر گۆڕاوە، 253 00:10:12,582 --> 00:10:15,709 یان ئەو تەلەفوونانەی درەنگانی شەو بەڕاستی هی چییە. و 254 00:10:15,733 --> 00:10:17,844 لەوانەشە بەهۆی مێژووی خۆیەوە بێت، 255 00:10:17,868 --> 00:10:20,479 کە نامەیەک ئەنوسێت دەربارەی ناپاکی کردن، 256 00:10:20,503 --> 00:10:22,405 بەڵام لەوانەیە شتێکی تر هەبێت 257 00:10:22,429 --> 00:10:25,373 کە نایەوێت بیبینم، لە نامەکەیا، 258 00:10:25,397 --> 00:10:27,397 یان تەنانەت خۆشی بیبینێت. 259 00:10:28,143 --> 00:10:30,452 وەک ئەو کەسە وایە کە رۆرشاک ئەکات 260 00:10:30,476 --> 00:10:32,326 هەموو ئەزانن تاقیکردنەوەی رۆرشاک چییە؟ 261 00:10:32,350 --> 00:10:35,334 دەروون ناسێک چەند پەڵەیەکی مرەکەبت پیشان ئەیات، لەوە ئەچن، و 262 00:10:35,358 --> 00:10:37,844 لێشت ئەپرسێت، "چی ئەبینیت؟" 263 00:10:38,287 --> 00:10:40,763 سەیری شێوە مرەکەبەکان ئەکات و ئینجا ئەڵێت، 264 00:10:40,787 --> 00:10:44,304 "باشە، بەدڵنیاییەوە خوێن نابینم." 265 00:10:45,675 --> 00:10:47,334 تاقیکەرەوەکەش ئەڵێت، 266 00:10:47,358 --> 00:10:50,812 "باشە، پێمبڵێ دڵنیایت لەوەی چی شتێکی تر نابینیت." 267 00:10:51,622 --> 00:10:53,932 لە نوسیندا، ئەمە پێی دەوترێت ڕوانگە. 268 00:10:53,956 --> 00:10:56,709 ئەوە چییە کە گێڕەرەوەکە نایەوێ بیبینێت؟ 269 00:10:56,733 --> 00:10:59,709 بۆیە، ئەمەوێ یەک نامەی ترتان بۆ بخوێنمەوە. 270 00:11:00,797 --> 00:11:03,042 بەم شێوەیەیە. 271 00:11:04,860 --> 00:11:06,503 " چارەسەرکاری دەروونی خۆشه‌ویست، 272 00:11:07,701 --> 00:11:09,597 پێویستم بە یارمەتییە بۆ هاوسەرەکەم. 273 00:11:09,621 --> 00:11:11,525 بەم دواییە، هەموو شتێک بێزاری ئەکات، 274 00:11:11,549 --> 00:11:14,621 تەنانەت شتی بچووکیش، وەک دەنگەکەی لێمیەت کاتێک خواردن ئەجووم. 275 00:11:15,214 --> 00:11:16,147 بۆ نانی بەیانیان، 276 00:11:16,147 --> 00:11:19,731 تێبینی ئەوەم کردووە تەنانەت هەوڵ ئەیات شیری زیایە بکاتە ناو سیریلاکەکەمەوە، 277 00:11:19,755 --> 00:11:21,135 بۆ ئەوەی هێندە خرمەی نەیەت." 278 00:11:21,135 --> 00:11:22,445 (پێکەنین) 279 00:11:22,469 --> 00:11:26,580 "هەست ئەکەم بە ڕەخنەیە بەرامبەرم دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر باوکم مرد. 280 00:11:26,604 --> 00:11:27,956 زۆر نزیک بووم لە باوکمەوە، و 281 00:11:27,956 --> 00:11:29,794 ئەویش مناڵبوو کە باوکی بەجێی هێشتووە، 282 00:11:29,818 --> 00:11:32,381 بۆیە نەیتوانیوە هەست بەوە بکات کە من پیایا تێپەڕیم. 283 00:11:32,381 --> 00:11:35,522 هاوڕێیەک هەیە لە شوێنی کارەکەم کە باوکی چەند مانگێک لەمەوبەر مرد، و 284 00:11:35,522 --> 00:11:36,952 لە ناخۆشییەکەم تێئەگات. 285 00:11:36,976 --> 00:11:40,348 خۆزگە وەک چۆن قسەم لەگەڵ هاوڕێکەم ئەکرد واش قسەم لەگەڵ ژنەکەم بکردایە، 286 00:11:40,348 --> 00:11:42,818 بەڵام هەست ئەکەم ئێستا زۆر کەم بەرگەی من ئەگرێت. 287 00:11:42,842 --> 00:11:44,708 چۆن هاوسەرەکەم بەدەست بێنمەوە؟" 288 00:11:45,318 --> 00:11:46,468 باشە. 289 00:11:46,961 --> 00:11:49,326 کەواتە، ئەوەی لەوانەیە ئێوە لێی تێگەشتبێتن کە 290 00:11:49,350 --> 00:11:52,278 ئەمە هەمان چیرۆکەکەیە کە پێشتر بۆم گێڕانەوانێ، 291 00:11:52,302 --> 00:11:54,813 بەڵام لەلایەن کەسێکی ترەوە گێڕدراوەتەوە بۆم. 292 00:11:54,813 --> 00:11:57,294 چیرۆکی ژنەکە دەربارەی مێردەکەی بووە کە ناپاکی ئەکات، 293 00:11:57,318 --> 00:12:00,786 چیرۆکی پیاوەکەش دەربارەی هاوسەرەکەیەتی کە ناتوانێت لە ناخۆشییەکەی تێبگات. 294 00:12:01,159 --> 00:12:04,477 بەڵام ئەوەی بێوێنەیە تیایا، ئەوەیە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، 295 00:12:04,501 --> 00:12:08,405 ئەوەی هەردوو ئەم چیرۆکە پێمان ئەڵێت تامەزرۆییە بۆ پەیوەندی. 296 00:12:08,825 --> 00:12:11,206 ئەگەر لە گێڕانەوەی چیرۆکی کەسی یەکەم بێینە دەرەوە و 297 00:12:11,230 --> 00:12:13,952 چیرۆکەکە لە ڕوانگەی کەسایەتییەکی ترەوە بنوسینەوە، 298 00:12:13,976 --> 00:12:16,849 لەناکاو ئەو کەسایەتیەی تر زۆر بەسۆزتر ئەبێت، و 299 00:12:16,873 --> 00:12:18,674 چیرۆکەکە ئەکرێتەوە. 300 00:12:19,342 --> 00:12:22,143 ئەوە قورسترین هەنگاوە لە پرۆسەی پیاچوونەوەکەیا، 301 00:12:22,167 --> 00:12:24,454 بەڵام لەویاشایە گۆڕانکارییەکان دەستپێئەکات. 302 00:12:24,786 --> 00:12:28,326 چی ئەبێت ئەگەر سەیری چیرۆکەکەت بکەیت و 303 00:12:28,350 --> 00:12:31,238 لە ڕوانگەی بینینی کەسێکی ترەوە دوبارە بینوسیتەوە؟ 304 00:12:31,667 --> 00:12:35,127 ئێستا لە ڕوانگە فراوانترەکەوە چی ئەبینیت؟ 305 00:12:35,991 --> 00:12:38,230 لەبەر ئەوە، کاتێک ئەو خەڵکە ئەبینم کە بێتاقەتن، 306 00:12:38,254 --> 00:12:39,405 هەندێک جار ئەڵێم، 307 00:12:39,429 --> 00:12:42,548 "ئێستا تۆ باشترین کەس نیت قسەی لەگەڵکەم بۆ باسکردنی دۆخی تۆ،" 308 00:12:42,572 --> 00:12:45,670 چونکە بێتاقەتبوون بەشێوەیەکی زۆر دیاریکراو چیرۆکەکانمان ئەشێوێنێت. 309 00:12:45,670 --> 00:12:47,226 ڕوانگەکانمان تەسک ئەکاتەوە. 310 00:12:47,250 --> 00:12:50,583 هەمان شت ڕاستە کاتێک هەست بە تەنیایی یان ئازار یان ڕەتکردنەوە ئەکەین. 311 00:12:50,607 --> 00:12:52,226 هەموو جۆرە چیرۆکەکان دروست ئەکەین، 312 00:12:52,250 --> 00:12:53,979 شێواو لە ڕێگەی هاوێنەیەکی باریکەوە 313 00:12:53,979 --> 00:12:56,680 کە تەنانەت ناشزانین لەڕێگەی ئەوەوە سەیری شتەکان ئەکەین. و 314 00:12:56,680 --> 00:13:00,434 ئینجا، بەشێوەیەکی کاریگەر ئەبین بە پەخشکەری چیرۆکە ساختەکانمان. 315 00:13:01,482 --> 00:13:03,348 ئەبێ دان بە شتێکا بنێم. 316 00:13:03,998 --> 00:13:07,016 ئەو چیرۆکەی گوایە مێردەکەی نوسیوێتی و بۆم خوێندنەوە خۆم نوسیومە. 317 00:13:07,040 --> 00:13:08,865 باوەڕناکەن چەندێک کاتم بەسەر برد 318 00:13:08,889 --> 00:13:11,326 هەتا بزانم باسی سیریلاک بکەم یان خواردنێکی تر. 319 00:13:11,350 --> 00:13:14,488 بە پشت بەستن بە هەموو گێڕانەوەکانی تر کە دەکرا هەبن نوسیمەوە 320 00:13:14,512 --> 00:13:15,956 کە بەدرێژایی ساڵەکان بینیومە، 321 00:13:15,980 --> 00:13:19,699 نەک تەنیا لە کارکردنی خۆمدا، بەڵکو لە ستوونی نوسینەکەشمدا. 322 00:13:19,723 --> 00:13:20,960 کە ئەوە ڕووی یا 323 00:13:20,984 --> 00:13:23,230 کە دوو کەس تێوەگلاون لە هەمان دۆخدا 324 00:13:23,254 --> 00:13:25,730 نامەیان بۆ نوسیوم، بێ ئاگا لە یەکتری، و 325 00:13:25,754 --> 00:13:27,746 منیش دوو وەشانی هەمان چیرۆکم هەبێت 326 00:13:27,770 --> 00:13:29,103 لەناو سنوقی نامەکانمدا. 327 00:13:29,546 --> 00:13:31,234 ئەوە بەڕاستی ڕووی یاوە. 328 00:13:31,901 --> 00:13:34,828 نازانم وەشانەکەی تری نامەکەی ئەم ژنە چییە، 329 00:13:34,852 --> 00:13:36,321 بەڵام ئەمە ئەزانم: 330 00:13:36,345 --> 00:13:37,678 ئەبێ بینوسێت. 331 00:13:38,082 --> 00:13:40,127 چونکە بە هەڵەگیرییەکی بوێرانە، 332 00:13:40,151 --> 00:13:43,953 وەشانێکی تری جیاوازی ئەو نامەیە ئەنوسێتەوە کە پێشتر بۆی ناردم. 333 00:13:43,977 --> 00:13:46,603 تەنانەت ئەگەر مێردەکەشی هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەبێت -- و 334 00:13:46,627 --> 00:13:48,357 لەوانەشە هەیبێت -- 335 00:13:48,381 --> 00:13:51,444 هێشتا پێویست ناکات بزانێت تەواوی چیرۆکەکە چییە. 336 00:13:52,096 --> 00:13:54,984 چونکە تەنیا بە هەڵەگیری کردنەکە، 337 00:13:55,008 --> 00:13:58,320 چەندین ئەگەری تری لەبەردەستا ئەبێت بۆ ئەوەی دەکرێت چیرۆکەکە بەچی بگات. 338 00:13:59,277 --> 00:14:02,832 هەندێک جار بینیومە ڕووی یاوە ئەو کەسانەی بەڕاستی گیریان خواردووە، و 339 00:14:02,856 --> 00:14:05,784 ماوەیەکی زۆر ئاواهی ماونەتەوە. 340 00:14:06,126 --> 00:14:08,702 پێیان ئەڵێین گلەییکەرەکانی یارمەتی ڕەت ئەکەنەوە. 341 00:14:08,726 --> 00:14:10,400 دڵنیام ئەم جۆرە کەسانە ئەناسن. 342 00:14:10,424 --> 00:14:13,480 ئەو کەسانەن کە کاتێک پێشنیاریان ئەخەیتە بەردەم، 343 00:14:13,504 --> 00:14:18,353 ڕەتی ئەکەنەوە و ئەڵێن، "ئەزانم، نەخێر، ئەوە سودی نابێت چونکە...." 344 00:14:18,801 --> 00:14:22,119 "ئەزانم نەخێر، ئەوە مەحاڵە، چونکە ناتوانم ئەوە بکەم." 345 00:14:22,143 --> 00:14:26,349 "بەڵێ، هاوڕێی زیاترم ئەوێت بەڵام خەڵک زۆر بێزارکەرن." 346 00:14:26,373 --> 00:14:28,421 (پێکەنین) 347 00:14:28,445 --> 00:14:30,222 ئەوەی بەڕاستی ڕەتی ئەکەنەوە 348 00:14:30,246 --> 00:14:33,646 هەڵەگیرییە بۆ چیرۆکی نەهامەتی و بێ چارەیی خۆیان. و 349 00:14:34,300 --> 00:14:37,514 بۆیە بۆ ئەم جۆرە کەسانە، نزیکبوونەوەیەکی جیاواز ئەگرمە بەر. و 350 00:14:37,538 --> 00:14:40,197 ئەوەی ئەیکەم وتنی شتێکی ترە. 351 00:14:40,221 --> 00:14:42,228 پێیان ئەڵێم، 352 00:14:42,252 --> 00:14:44,148 "هەر هەموومان ئەمرین." 353 00:14:44,834 --> 00:14:47,603 دڵنیام خۆشحاڵیت کە لەم کاتەیا من چارەسەرکاری دەروونیت نیم. 354 00:14:48,056 --> 00:14:49,405 چونکە سەیرم ئەکەنەوە 355 00:14:49,429 --> 00:14:51,500 بەو شێوەیەی ئێستا ئێوە سەیری منتان کردەوە، 356 00:14:51,500 --> 00:14:53,183 بەم تێڕوانینی سەرلێشێواوییە تەواوە. 357 00:14:53,207 --> 00:14:55,302 بەڵام ئینجا ڕوونی ئەکەمەوە کە چیرۆکێک هەیە 358 00:14:55,326 --> 00:14:58,103 دەرئەنجام دەربارەی هەر هەموومان ئەنوسرێت. 359 00:14:58,127 --> 00:14:59,727 پێی ئەوترێ پرسەنامە لە ڕۆژنامەدا. 360 00:15:00,603 --> 00:15:05,016 منیش دەڵێم لەجیاتی ئەوەی ببین بە نوسەری دڵناخۆشی خۆمان، 361 00:15:05,040 --> 00:15:08,325 پێویستە هەتا ئەوکاتەی لە ژیاناین ئەم چیرۆکانە چاک بکەینەوە. 362 00:15:08,926 --> 00:15:11,643 لە چیرۆکەکانمانا پێویستە پاڵەوانەکە بین و نەک قوربانییەکە، 363 00:15:11,667 --> 00:15:15,096 پێویستە ئەوە هەڵبژێرین کە لەسەر لاپەڕەکەیە کە لەناو مێشکمانا ئەمێنێتەوە و 364 00:15:15,096 --> 00:15:16,263 شێوەی واقیعەکە ئەکێشێت. 365 00:15:17,086 --> 00:15:20,959 پێیان ئەڵێم ژیان دەربارەی ئەوەیە بڕیار به‌یت گوێ لە کام چیرۆکە بگریت و 366 00:15:20,983 --> 00:15:22,665 کامیان هەڵەگیری ئەوێت. و 367 00:15:22,689 --> 00:15:25,705 شایەنی ئەوەیە ئەرک بکێشیت و هەڵەگیری بۆ بکەیت 368 00:15:25,729 --> 00:15:28,895 چونکە هیچ شتێک نییە گرنگتر بێت بۆ جۆرێتی ژیانمان 369 00:15:28,919 --> 00:15:31,103 هێندەی چیرۆکەکانی کە بۆخۆمانی ئەگێڕینەوە. 370 00:15:31,127 --> 00:15:34,468 من دەڵێم کاتێک یەتە سەر چیرۆکەکانی ژیانی خۆمان، 371 00:15:34,492 --> 00:15:38,373 پێویستە هەوڵ بۆ خەڵاتی گەورەی خۆمان بەین. 372 00:15:38,397 --> 00:15:41,266 زۆربەمان گلەییکەری ڕەتکەرەوەی یارمەتی نین، 373 00:15:41,290 --> 00:15:43,643 یان هیچ نەبێت لەو باوەڕەیا نین وا بین. 374 00:15:43,667 --> 00:15:46,294 بەڵام ڕۆڵێکە چوونە ناوی زۆر ئاسانە 375 00:15:46,318 --> 00:15:49,529 کاتێک هەست ئەکەین لە مەراقا بین یان توڕەبین یان بێبەرگری بین. 376 00:15:49,553 --> 00:15:52,116 بۆیە جاری داهاتوو کاتێک بەدەست شتێکەوە ئەناڵێنیت، 377 00:15:52,140 --> 00:15:53,569 بیرت بێت، 378 00:15:53,593 --> 00:15:55,116 هەموومان ئەمرین. 379 00:15:55,140 --> 00:15:56,569 (پێکەنین) 380 00:15:56,593 --> 00:15:59,101 ئینجا ئامرازەکانی پیاچوونەوەت دەرکە و 381 00:15:59,125 --> 00:16:00,744 لەخۆت بپرسە: 382 00:16:00,768 --> 00:16:03,720 ئەمەوێ چیرۆکەکەم چۆن بێت؟ و 383 00:16:04,929 --> 00:16:08,335 ئینجا بڕۆ و شاکارەکەت بنووسەرەوە. 384 00:16:08,716 --> 00:16:09,875 زۆر سوپاس 385 00:16:09,899 --> 00:16:12,526 (چەپڵەلێدان)