بۆ ماوەی ساڵ ونیوێکی ڕابردوو،
تیمەکەم لە پوش پۆپ پرێس
و چارلی میڵچەرس و میڵچەر ميدیا
کاریان کردووە لەسەر دروستکردنی
یەکەم پەڕتووکی تایبەتمەندی دوولایەنانە.
"پێی دەڵێن" بڕیاری ئێمە
و نوسەرەکە ئەل گۆڕە.
"ئەمە پاشکۆیە " بۆ ڕاستیەکی نا ئاسوودە"
و هەموو ڕێگەچارەکان دەگەڕێت
کە چارەسەری قەیرانی کەش و هەوا دەکات.
پەڕتووکە بەم شێوەیە دەستپێدەکات
.ئەمە بەرگەکەیە.
کاتێک زەوی دەسوڕێتەوە،
ئێمە دەتوانین شوێنی خۆمان ببینین ،
و دەتوانین پەڕتووکەکە بکەینەوە
و بەتوندی دەست دابگرین بەرەو بەشەکان
بۆ چاوپێداخشانی پەڕتووکەکە.
یان ، هاتووچۆ بکەی بەناو لاپەڕەکاندا
لە خوارەوە.
و ئەگەر ویستت لا پەڕەیەک بێنیتە پێشەوە ،
دەتوانین تەنها بی کەینەوە.
و هەرشتێک تۆ دەیبینی لە پەڕتووکەکە،
دەتوانی بە دوو پەنجە بیگری
لە لاپەڕەکە بەرزی کەیەوە
و بیکەیەوە
و گەر ویستت بگەڕێیەوە دواوە
و پەڕتووکەکە بخوێنیتەوە دووبارە،
تۆ تەنها قەدی دەکەیت دەیگەڕێنیەوە
بۆلاپەڕەکە.
و هەروەها ئەمە بە هەمان شێوە کاردەکات؛هەڵی
دەگری و دەیکەیەوە.
دەنگی بیستراو) ئەل گۆڕ: من خۆم وادادەنێم)
لەناو زۆرینەوە
کە سەیری ئاشی با دەکات و هەست دەکا
ئەوان زیادکراوەیەکی جوانن بۆ ڕووی زەوی .
مایک مەتیس: و لەڕێگەی هەموو پەڕتووکەکەوە،
ئەل گۆڕ دەتبات بەروە و
وێنەکان و باسی دەکات.
ئەم وێنەیە تەنانەت دەتوانی لەسەر
نەخشەی کارلێل کردە ببینی.
بیهێنە پێشەوە و بزانە لە کوێ گیراوە.
و لەناو پەڕتووکەکەدا ،
بەڵگەنامەی زیاتر لە کاتژمێرێکی تێدایە
و جوڵاویەکی وێنەی کارلێکردوو.
بۆیە دەتوانی ئەمايان بکەیتەوە.
دەنگی بیستراو ئ گ: زۆربەی تۆڕباینە
مۆدێرنەکانی با پێکدێن لە
م م:ڕاستەخۆ دەستدەکات بە ئیشکردن.
کە ئیش دەکا دەتوانین پەستانی بکەینەسەر
وبگەڕێنەوە سەرپەڕەکە
و فلیمەکە بەردەوامە لە پیشاندان.
یان بچووکی بکەینەوە بۆ خشتەی پێکهاتەکان،
و ڤیدیۆکە بەردەوامە لە پیشاندان.
یەکێک لە خۆشترین شتەکانی ئەم پەڕتووکە
ئاڵوگۆرکێی خشتەی ڕوونکردنەوە.
ئەمەیان ئەگەرەکانی با نیشاندەدات
لە سەرانسەری ولایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا.
بەڵام لەجیاتی تەنها پێشاندانی زانیاریەکان
دەتوانین پەنجەمان بەکاربێین و بگەڕێین،
و هەرێم بە هەرێم ببینین،
ئەگەری با بەتەواوی چەندە لەوێ.
دەتوانین هەمان شت بکەین بۆ وزەی گەرمی زەوی
و وزەی خۆر.
ئەمە یەکێکە لە دڵخوازەکانم.
ئەمە پێشانی دەدات
(پێکەنین)
(چەپڵە لێدان)
کاتێک با هەڵدەکات،
هەروزەیەکی دەستگەیشتو لە ئاشی باوە
دەگۆڕێت بۆ پاتری.
و کاتێک بایەکە دەستدەکات بە نەمان
وزە دەستکەوتووەکە دەگەڕێتەوە خانووەکە
ڕووناکیەکەی هەرگیز ناچێتە دەر.
و ئەم پەڕتووکە هەمووی تەنها لەسەر
ئایپاد ئیش ناکات.
ئەوە تەنانەت لەسەر ئایفۆنیش کاردەکات.
دەتوانی لەسەر ئایپاد بخوێنیتەوە لە ژوورەوە
لەکوێ جێت هێشتبوو لەسەرئایفۆن تەواوی بکە.
ئەمەش بەهەمان شێوە کاردەکات.
دەتوانی پەستان بخەیتە سەر هەر پەڕێک
بیکەیتەوە.
ئەوە یەکەم سەردێڕی پوش پۆپ پرێسە
"ئەل گۆری "بڕیاری ئێمە
سوپاس.
(چەپڵە لێدان)
کریس ئەندرسۆن: ئەمە سەرنج ڕاکێشە.
تۆ دەتەوێت ببیت بە بڵاوکەرەوە،
مۆڵەت پێدەری تەکنەلۆجیا؟
بازرگانیەکە چیە لێرەدا؟
ئەوە شتێکە کە خەڵکی تر بتوانی بیکات؟
م م: بەڵێ ، ئێمە کەرەستەیەک دروست دەکەین.
کە دروستکردنی ناوەڕۆک بۆ پەخشەرەکان
زۆر ئاسان دەکات.
تیمی ملیچەرمیدیا، کە لە بەراوی خۆرهەڵاتن
و ئێمە لە بەراوی خۆرئاوا، نەرمەکاڵا
دروست دەکەین
کەرەستەکەی ئێمە دەبات
و هەموو ڕۆژێک، ڕادەکێشێتيە وێنە و نووسراو.
ک ئ: تۆ دەتەوێت ئەم نەرمەکاڵایە
مۆڵەتپێبدەی بۆ پەخشەرەکان
بۆ دروستکردنی پەڕتووکی وەک ئەمە جوان؟ بەڵی
زۆر چاکە. مایک ، زۆر سوپاس
(م م :سوپاس. (سی ئەیە: بەختێکی باش
(چەپڵەلێدان)