،وەک کچێکی وێنەگری عەرەبی
زۆر جار لە ئەزموونی تایبەتییەوە
.ئیلهامی پڕۆژەم بۆ دێت
،پەرۆشییم بۆ زانیاری پەرەی سەند
وای لێکردم هەموو ئەو بەربەستانە ببڕم
بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر
پرۆژەکەم
.دەخوێنمەوە و دەنوسم' ھاندەرم بوو '
،بە ئەزمونی خۆم ھەوڵمدا
لەکاتێکدا کە دەرفەتی
،تەواو کردنی خوێندنی باڵام پێنەدرا
بڕیارمدا بە دوای ئەو بەڵگەنامانەدا بگەڕێم
کە چیرۆکی ئافرەتان لەخۆ دەگێرن
ئەوانەی ڕێگەی پەروەدرە و فێرکردنەوە
،ژیانی خۆیان گۆڕی
.لەکاتێکدا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبوونەوە
لێکۆڵینەوەم لە چەند بابەتێکی
،پەیوەندیدار بە فێربوونی ژنان کرد
بە لەبەرچاوگرتنی
جیاوازیەکانی وڵاتە عەرەبییەکان
.بەھۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە
یەکێک لە کێشەکان نەخوێندەواری ئافرەتە
:ئەم ڕێژەیەش لەم ناوچەیە زۆر بەرزە
چاکسازی پەروەردەی؛ پڕۆگرام
بۆ ئەو فێرخوازانەی وازیان لە خوێندن هێناوە
و چالاکەوانی سیاسی
.ناو فێرخوازانی زانکۆ
،کاتێک دەستم بەم کارە کرد
کارێکی ئاسان نەبوو ئەم ئافرەتانە
.ڕازی بکەم بەشداربن
دوای ئەوەی بۆم ڕوون کردنەوە
چۆن بەسەرھاتی ژیانیان کاریگەری
،لەسەر ژیانی ئافرەتانی تر دەبێ
چۆن بۆ کۆمەڵگەی خۆیان
.دەبنە نمونەیەکی باش، ھەندێکیان ڕازی بوون
گەڕان بە دوای کاری هەرەوەزی و
،تێڕوانینی گونجاو
داوام لێ کردن ووشە و
بیرۆکەی خۆیان بنووسن
.لەسەر وێنە چاپکراوەکانی خۆیان
پاشان ئەم وێنانە لە ھەندێک
،لە پۆلەکان بڵاو کرانەوە
و کاری لەسەر ئیلهام و ھاندانی ژنانی تر کرد
.کە بە ھەمان بارودۆخدا ژیانیان دەگوزەراند
،عائیشە، لە یەمەن مامۆستایە، نوسیویەتی
بەداوای خوێندن گەڕام"
بۆ ئەوەی کەسێکی سەربەخۆ بم
و لە ھەموو شتێکدا
".پشت بە پیاو نەبەستم
یەکەم بابەتم لەسەر ئافرەتێکی مصری بوو
.بە ناوی دایکی سعد
،کاتێک یەکەم جار چاومان پێک کەوت
.بە ئاستەم توانی ناوی خۆی بنوسێت
بەشداری لە خولێکی خوێندەواریی
نۆ-مانگیدا کردبوو
لەلایەن ڕێکخراوێکی ناحکومی
.لە دەرەوەی قاھیرە سەرپەرشتی دەکرا
پاش چەند مانگێک، گاڵتەی دەکرد
کە ھاوسەرەکەی
ھەڕەشەی لێکردووە کە لە
.قوتابخانە دەری دەهێنێت
کاتێک بۆی دەردەکەوێت
ئێستا ژنە خوێندەوارەکەی
.نامەکانی ناو مۆبایلەکەی دەخوێندەوە
(پێکەنین)
.دایکی سعد هاروهاجە
بێگومان، ئەم ئافرەتە بۆ ئەم
.مەبەستە بەشداری نەکرد
دەمبینی، کە چەند پەرۆشی زاڵبوون
.بەسەر ڕۆتینیەکانی ژیانی ڕۆژانەی بوو
،ئەو وردەکاریانەی کە بایەخیان پێ نادەین
ژماردنی پارە لە مارکێتەکان
و بۆ یارمەتی دانی منداڵەکانی
،سەرەڕای هەژاری و تێروانینی کۆمەڵگە
،کە لە بەهای پەروەردەی ژنان کەم دەکەنەوە
،دایکی سعد، لەگەڵ هاوپۆلە مصریەکانی
.زۆر بە پەرۆش بوون
.بۆ فێربوونی بنوسن و بخوێندنەوە
،لە تونس، چاوم بە ئەسما کەوت
یەکێک بوو لەم چوار ئافرەتە چالاکەی
کە چاوپێکەوتنم لەگەڵیان ئەنجامدا
ئەندازەی زیندەزانی بوو
.و لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان چالاک بوو
تونس یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە
،بەهاری عەربی ناسراوە
دەیوت، "من بەردەوام خەونم بە
.دۆزینەوەی بەکتریای نۆی بینیووە
،لە ئێستادا، لە دوای شۆڕشی بەهاری عەرەبی
".ھەموو رۆژێک دانەیەکی تر دەدۆزینەوە
ئەسما باسی سەرھەڵدانی بیری
.دەمارگیری ئایینی لەو ناوچەیەدا دەکرد
.کە کۆسپێکی ترە لەبەردەم ئافرەتان
فایزە کچە یەمەنیەکە. چیرۆکی ژیانی
.لە هەموو ئافرەتەکانی تر کاریگەرتر بوو
فایزە لە تەمەنی هەشت ساڵی لەو کاتەی
.بە شوو درا و لە خوێندنگە دوورخرایەوە
.ئەم هاوسەرگیریە تا یەک ساڵ بەردەوام بوو
لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، دەبێتە
،ژنی سێیەمی پیاوێکی تەمەن شەست ساڵی
،و لەو کاتەی تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو
.ژنێکی تەڵاقدراوی خاوەن ٣ منداڵ بوو
،سەڕەرای هەژاریەکەی
سەڕەرای بارودۆخی وەک ژنێکی
،تەڵاقدراو لە کۆمەڵگەیەکی داخراو
و سەڕەرای ئەو ڕێگرییەی
،دایک و باوکی بۆ گەڕانەوەی بۆ خوێندنگە
فەیزا دەیزانی تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی کۆنترۆلی
.ژیانی خۆی پێ بکات خوێندن و فێربوونە
.ئێستا تەمەنی ٢٦ ساڵە
لە لایەن ڕێکخراویێکی ناحکومی
یارمەتی درا
و پارەی خوێندن لە بواری بەرێوەبردن
.لە زانکۆ بۆ دابین کرا
،ئامانجی بریتیە لە دۆزینەوەی کارێک
،بەکرێ گرتنی خانویەک بۆ ئەوەی تێدا بژی
.و منداڵەکانی بھێنێتەوە لای خۆی
وڵاتە عەرەبیەکان بەرەو گۆڕانکاریەکی
،گەورە و مەزن هەنگاو دەنێن
و ئەو بەربەستانەی ئافرەەت
ڕ.وبەرووی دەبێتەوە تاقەت پڕوکێنن
،وەک ئەو ئافرەتانەی کە وێنەم گرتووە
من بۆ بوونم بە وێنەگر لەڕۆژگاری
،ئەمڕۆ دەبوایە بەسەر گشت کۆسپەکان زاڵ بم
لەم گەشتەمدا لەم ئافرەتە بوێرانە فێربووم
.کە چی بکەم و چی نەکەم
دایکی ئەسعد، ئەسما و فایزە و زۆربەی
،ئافرەتان لەسەرتاسەری جیھانی عەرەبی
دەیسەلمێنن کە دەکرێت بەسەر ئەو
بەربەستانەدا زاڵبن کە ڕووبەڕووی دەبنەوە
دەزانن بۆ داھاتویەکی باشتر
.بە سوودترین شتە
لێرە دەمەوێ بە وتەیەکی
،یاسمین کۆتای بە قسەکانم بهێنم
یەکێک بوو لەو چوار ئافرەتە چالاکەی
.لە تونس چاوم پێکەوت
،یاسمین نووسی
.باوەڕی خۆت بخە ژێر پرسیارەوە"
،ببە بەو کەسەی کە خۆت دەتەوێ ت
.نەک ببی بەو کەسەی کە ئەوان دەیانەوێت
،چونکە تۆ بە ئازادی لەدایک بوویت
".بۆیە کۆیلایەتی ئەوانیش قبوڵ مەکەن
.سوپاس
(چەپڵە)