WEBVTT 00:00:00.391 --> 00:00:02.994 نینس دۆلفیک بروشمان: ئێمە لەگەڵ ئەو بڕوایە گەورە بووین 00:00:02.994 --> 00:00:06.127 کە پەردەی کچێنی نیشانەی پاکیزەییە. 00:00:07.238 --> 00:00:09.227 بەڵام ئێستا دەرکەوتووە، ئێمە هەڵە بووین 00:00:10.060 --> 00:00:11.465 ئەوەی دۆزیمانەوە 00:00:11.489 --> 00:00:15.720 ئەوەیە کە ئەو چیرۆکە باوەی دەربارەی پاکیزەیی کچ بیستوومانە 00:00:16.208 --> 00:00:19.740 لەسەر دوو بیروباوەڕی باوی توێکاری لەش بنیاتنراوە. 00:00:21.374 --> 00:00:25.668 ڕاستییەکە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە بواری پزیشکیدا زانراوە، 00:00:26.251 --> 00:00:32.322 بەڵام بە جۆرێک ئەم دوو بیروباوەڕە بەردەوامە لە قورسکردنی ژیان 00:00:32.346 --> 00:00:34.262 بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. 00:00:35.714 --> 00:00:38.814 یەکەم بیروباوەڕ دەربارەی خوێنەکەیە. 00:00:39.457 --> 00:00:43.139 پێمان دەڵێت پەردەی کچێنێ دەدڕێت و خوێنی لێدێت 00:00:43.163 --> 00:00:46.268 کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی زێوە کرداری سێکس ئەنجام دەدات. 00:00:47.040 --> 00:00:50.734 بە واتایەکی تر، ئەگەر دوای ئەوە خوێن لەسەر بەرگی جێگەکە نەبوو، 00:00:50.758 --> 00:00:53.639 ئەوا ئەو مێینەیە پاکیزە نەبووە. 00:00:54.959 --> 00:00:59.135 دووەم بیروباوەڕ لێکەوتەیەکی لۆجیکی بیروباوەڕی یەکەمیانە. 00:00:59.861 --> 00:01:03.535 لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە پەردەی کچێنی دەدڕێت و خوێنی لێدێت، 00:01:03.559 --> 00:01:07.266 خەڵک باوەڕیان وایە کە هەر دیار نامێنێت 00:01:07.290 --> 00:01:12.885 یان بەشێوەیەکی تەواوەتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت دوای یەکەم جوتبوونی مێینەکە. 00:01:14.037 --> 00:01:15.621 ئەگەر ئەوە ڕاستبوایە، 00:01:16.216 --> 00:01:21.969 ئەوا دەمانتوانی بە ئاسانی تێبگەین کە ئایا مێینەیەک پاکیزەیە یان نا 00:01:21.993 --> 00:01:24.152 لە ڕێگەی پشکنینی کۆئەندامی زاوزێی مێینە، 00:01:24.176 --> 00:01:26.748 لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی. 00:01:28.290 --> 00:01:30.094 کەواتە ئەمە دوو بیروباوەڕەکەیە: 00:01:30.118 --> 00:01:31.765 کچی پاکیزە خوێنی دەبێت، 00:01:31.789 --> 00:01:33.999 پەردەی کچێنیش بە یەکجاری بوونی نامێنێت. 00:01:35.301 --> 00:01:38.460 ئێستا، لەوانەیە ئەمە کێشەیەکی گەورە نەبێت بۆتان. 00:01:38.484 --> 00:01:40.080 بۆچی دەبێت گرنگی بدەن 00:01:40.104 --> 00:01:44.541 بە توێیەکی بچووکی شانە لە ناو لەشی مێینەدا؟ 00:01:45.823 --> 00:01:49.028 بەڵام لە ڕاستیدا، ئەمە زۆر گەورەترە 00:01:49.052 --> 00:01:51.893 لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری. 00:01:53.186 --> 00:01:57.166 بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنی چەندین سەدەیە بوونیان هەیە 00:01:57.190 --> 00:01:59.578 چونکە گرنگی کلتوریان هەیە. 00:02:00.536 --> 00:02:03.450 ئەم ئەفسانانە وەک ئامرازێکی گەورە بەکارهێنراون 00:02:03.474 --> 00:02:06.687 لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژنان 00:02:06.711 --> 00:02:11.254 لە زۆرینەی کلتور، ئایین، و بەشەکانی مێژوودا. 00:02:12.705 --> 00:02:15.560 ژنان متمانەیان پێناکرێت، 00:02:16.049 --> 00:02:17.409 شەرمەزار دەکرێن، 00:02:17.433 --> 00:02:18.602 ئازار دەدرێن و 00:02:18.626 --> 00:02:22.123 لە خراپترین ئەگەریشدا، بە پاساوی شەرەف تووشی مەرگ دەبن 00:02:22.147 --> 00:02:25.004 ئەگەر لە شەوی بووکێنیدا خوێنیان نەبێت. 00:02:26.488 --> 00:02:31.146 هەندێک ژنی تر ڕووبەڕووی پشکنینی کچێنی ئابڕووبەر دەبنەوە، 00:02:31.170 --> 00:02:34.051 ئەمەش تەنها بۆ وەرگیران لە کارێک، 00:02:34.592 --> 00:02:36.600 بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆیان 00:02:36.624 --> 00:02:38.414 یان بۆ ئەوەی بتوانن ھاوسەرگیریی بکەن. 00:02:39.367 --> 00:02:41.280 بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا، 00:02:41.304 --> 00:02:46.242 بەپێی پەیڕەوی وڵاتەکە ژنان پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی. 00:02:47.336 --> 00:02:50.923 دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ٢٠١١ی میسڕ، 00:02:50.947 --> 00:02:56.227 چەند خۆپیشاندەرێکی مێینە ناچارکران پشکنینی پاکیزەییان بۆ بکرێت 00:02:56.251 --> 00:02:57.673 لەلایەن سوپاکەیانەوە. 00:02:58.936 --> 00:03:03.879 لە ئۆسلۆ، پزیشکەکان پشکنینی پەردەی کچێنی بۆ کچە مناڵەکان دەکەن 00:03:03.903 --> 00:03:08.016 بۆ دڵنیاکردنەوەی خێزانەکانیان کە کچەکانیان لەکەدار نەکراون. 00:03:08.625 --> 00:03:11.276 بە داخەوە، لیستەکە درێژەی هەیە. 00:03:12.533 --> 00:03:17.826 ژنان زۆر دەترسن لەوەی نەتوانن لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی کۆمەڵگەدا بن 00:03:17.850 --> 00:03:22.308 تەنانەت پەنا بۆ چەندین چارەسەری خێرای چاکردنەوەی پاکیزەیی دەبەن 00:03:22.308 --> 00:03:23.925 بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە خوێنلێهاتن. 00:03:24.762 --> 00:03:26.856 لەوانەیە بە نەشتەرگەری دەستکاری کردن بکرێت، 00:03:26.880 --> 00:03:28.789 کە ناسراوە بە "دانانەوەی پەردەی کچێنی،" 00:03:28.968 --> 00:03:32.473 یان دوای سێکس چەند دڵۆپێک خوێنی بە درۆ بپرژێنێتە سەر جێگەکە 00:03:32.887 --> 00:03:36.208 یان پەردەی کچێنی ساختە بکڕێت لەسەر ئینتەرنێت، 00:03:36.232 --> 00:03:38.065 کە خوێنی ساختەی تێدایە و 00:03:38.089 --> 00:03:42.571 لەگەڵ بەڵێنێکیان بۆ "ماڵئاوایی کردن لە نهێنییە قوڵە تاریکەکە." 00:03:46.438 --> 00:03:50.798 بە ئاگادارکردنەوەی کچان لەوەی هیچ کارێک بە نهێنی نامێنێتەوە، 00:03:51.555 --> 00:03:55.192 هەرچییەک بکەن لەشیان هەر ئاشکرایان دەکات، 00:03:55.905 --> 00:03:58.557 تووشی ترسمان کردوون. 00:04:00.070 --> 00:04:02.957 کچان دەترسن لەوەی پەردەی کچێنیان بدڕێت و ژیانیان تێکچێت 00:04:02.981 --> 00:04:04.765 لە ڕێگەی وەرزشەوە بێت، 00:04:04.789 --> 00:04:05.940 یاریکردن، 00:04:05.964 --> 00:04:07.115 بەکارهێنانی شاف 00:04:07.139 --> 00:04:08.441 یان چالاکی سێکسکردن. 00:04:09.656 --> 00:04:13.229 ئێمە ئازادییەکان و دەرفەتەکانی ژیانمان لێگرتوونەتەوە. 00:04:14.213 --> 00:04:17.698 کاتی ئەوەیە کۆتایی بهێنین بە درۆی پاکیزەیی 00:04:18.112 --> 00:04:21.253 کاتی ئەوەیە کۆتایی بە بیروباوەڕە هەڵەکان بهێنین لەسەر پەردەی کچێنی 00:04:21.277 --> 00:04:22.902 بە شێوەیەکی یەکجاری. 00:04:24.267 --> 00:04:26.364 ئێمە خوێندکاری پزیشکین، 00:04:26.388 --> 00:04:28.256 کارمەندی تەندروستیی سێکسیین، و 00:04:28.280 --> 00:04:31.780 نووسەرانی کتێبی "سەرسوڕهێنەرەکانی خوارەوە و ناوەوە."ین 00:04:31.804 --> 00:04:33.070 (پێکەنین) 00:04:33.598 --> 00:04:37.259 ئەمە کتێبێکی زانستی بەبرەوە دەربارەی ئەندامی زاوزێی مێینە. 00:04:37.852 --> 00:04:40.692 بە پێی ئەزموونی ئێمە، خەڵکی باوەڕیان وایە 00:04:40.716 --> 00:04:45.216 پەردەی کچێنی وەک قەپاغێک وایە کە دەرچەی کۆئەندامی زاووزێی مێینەی داپۆشیووە 00:04:46.161 --> 00:04:49.987 تەنانەت بە زمانی نەرویجی پێی دەوترێت تەنکە پێستی پاکیزەیی. 00:04:50.376 --> 00:04:53.385 بەم شێوەیەش وێنەی شتێکی ناسک لامان دروست دەبێت، 00:04:53.409 --> 00:04:56.240 شتێک کە بە ئاسانی دەدڕێت، 00:04:56.264 --> 00:04:58.087 شتێک بتوانیت بیدڕێنیت، 00:04:58.738 --> 00:05:01.974 شتێکی وەک بەرگێکی نایلۆنی. 00:05:03.045 --> 00:05:06.830 لەوانەیە بپرسن ئەبێ بۆچی ئەمڕۆ ئەڵقەی هولا ھۆپمان هێنابێت. 00:05:07.838 --> 00:05:08.993 نیشانتان دەدەین. 00:05:11.466 --> 00:05:12.715 (پێکەنین) 00:05:15.096 --> 00:05:17.950 وەک دەبینن، زۆر قورسە بیشارینەوە 00:05:17.974 --> 00:05:20.397 کە شتێک بەسەر ئەم ئەڵقەیەدا هاتووە، وانییە؟ 00:05:21.442 --> 00:05:24.644 پێش ئەوەی بۆکسی پیابکێشم جیاواز بوو لە پاش بۆکسەکە 00:05:25.035 --> 00:05:27.010 ئێستا نایلۆنەکە دڕاوە، و 00:05:27.586 --> 00:05:29.345 مەگەر پلاستیکەکەی بگۆڕین، 00:05:29.369 --> 00:05:31.489 ئەگەرنا ناچێتەوە دۆخی جاران. 00:05:32.677 --> 00:05:36.958 بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئێستا پشکنینی پاکیزەیی بۆ ئەم ئەڵقەیە بکەین، 00:05:36.982 --> 00:05:38.242 لە ئێستایا، 00:05:38.266 --> 00:05:39.960 زۆر کارێکی ئاسان ئەبێت. 00:05:40.827 --> 00:05:46.295 ئاسانە بڵێی ئەم ئەڵقەیە چیتر بە پاکیزەیی نەماوەتەوە. 00:05:47.244 --> 00:05:48.520 (پێکەنین) 00:05:49.184 --> 00:05:52.605 بەڵام پەردەی کچێنی وەک پارچەیەکی پلاستیک نیە 00:05:52.629 --> 00:05:54.635 کە بتوانی لە خواردنەکەتی بپێچیت، 00:05:54.659 --> 00:05:55.809 وەک قەپاغیش نییە. 00:05:56.456 --> 00:05:57.656 لە ڕاستیدا... 00:06:00.435 --> 00:06:02.006 زیاتر لەمە دەچێت -- 00:06:02.609 --> 00:06:05.011 لاستیکی قژ بەستنی قوماشی. 00:06:06.437 --> 00:06:11.481 پەردەی کچێنی لێوارێک شانەیە لە بەشی دەرەوەی کردنەوەی زێ. 00:06:12.103 --> 00:06:15.942 و زیاتر لە دۆنەت یان لە شێوەیەکی نیوە مانگ دەچێ 00:06:16.422 --> 00:06:18.576 بە کونێکی گەورە لە ناوەڕاستیدا. 00:06:19.855 --> 00:06:21.307 بەڵام هەمەجۆرییەکی زۆری هەیە، 00:06:21.331 --> 00:06:24.767 هەندێک جار پەردەی کچێنی دەکرێ لێواری پەڕداری هەبێت، 00:06:24.791 --> 00:06:26.627 ئەکرێت چەن کونێکی تێدا بێت، 00:06:27.182 --> 00:06:29.667 یاخوت لە چەند پلێک پێکهاتبێت. 00:06:30.696 --> 00:06:35.469 بە واتایەکی تر، پەردەی کچێنی بەشێوەیەکی سرووشتی هەمەجۆرن لە شێوەدا، 00:06:35.493 --> 00:06:39.810 و ئەوەش وایکردووە ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی قورس بێت. 00:06:41.614 --> 00:06:45.154 ئێستا کەمێک دەزانین لە سەر توێکاری پەردەی کچێنی، 00:06:45.178 --> 00:06:47.640 کاتی ئەوەیە بێینەوە سەر دوو بیروباوەڕەکەی خۆمان: 00:06:48.240 --> 00:06:49.769 پاکیزەکان خوێنیان لێدێت، 00:06:49.793 --> 00:06:52.196 ئیتر تەواو پەردەی کچێنی نامێنێت. 00:06:53.224 --> 00:06:57.015 بەڵام مەرج نییە پەردەی کچێنییەکە تەواو دڕابێت. 00:06:57.685 --> 00:07:02.500 پەردەی کچێنی وەک لاستیکی قوماشی قژ بەستنە لە کردار و شێوەشدا. 00:07:03.165 --> 00:07:05.667 دەشتوانی لاسیکی قوماشی قژ بەستن بکشێنیت، وانییە؟ 00:07:06.811 --> 00:07:07.961 (پێکەنین) 00:07:08.446 --> 00:07:10.611 پەردەی کچێنیش دەکشێت. 00:07:11.673 --> 00:07:14.653 لە ڕاستییدا، توانای کشاندنی زۆرە. 00:07:16.467 --> 00:07:17.921 بۆ زۆرێک لە ئافرەتانیش، 00:07:17.945 --> 00:07:22.593 ئەوەندە توانای کشانی دەبێت تەنانەت دوای سێکس کردنیش 00:07:22.617 --> 00:07:25.124 هیچ زیانێکی پێنەگات. 00:07:27.051 --> 00:07:32.076 لە ژنانی تردا، پەردەکە لەوانەیە کەمێک بدڕێت هەتا شوێنی چووک بکاتەوە، 00:07:32.752 --> 00:07:34.749 بەڵام ئەوە وایلێناکات ئیتر بوونی نەمێنێت. 00:07:35.262 --> 00:07:37.872 بەڵام ڕەنگە کەمێک شێوەی جیاواز بێت لە پێشتر. 00:07:38.356 --> 00:07:41.831 کەواتە بە شێوەیەکی سرووشتی ناتوانیت سەیری پەردەی کچێنی بکەیت 00:07:41.855 --> 00:07:43.878 بۆ زانینی ئەوەی ئایا کچەکە پاکیزەیە یان نا. 00:07:44.565 --> 00:07:48.539 ئەمە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ساڵی ١٩٠٦ تێبینی کرا 00:07:48.563 --> 00:07:51.548 لەلایەن پزیشکی نەرویجی، ماری جیانسێت. 00:07:52.432 --> 00:07:56.069 پشکنینی بۆ لەشفرۆشێکی تەمەن مامناوەند کرد و 00:07:57.014 --> 00:08:02.432 پزیشکەکە بۆی دەرکەوت کە ئەندامی زاوزێکەی هەر وەک پاکیزەیەکی هەرزەکار وایە. 00:08:03.663 --> 00:08:05.582 ئەمە ڕێی تێئەچێت، وایە؟ 00:08:05.606 --> 00:08:09.746 چونکە ئەگەر پەردەی کچێنییەکەی قەت لە کاتی سێکسدا زیانی پێنەگەشتبێت، 00:08:09.770 --> 00:08:12.475 ئەی چاوەڕێی بینینی چیمان کردووە؟ 00:08:14.025 --> 00:08:17.593 لەبەر ئەوەی پەردەی کچێنی چەندین شێوە و پێکهاتەی هەیە، 00:08:18.098 --> 00:08:19.490 سەختە بزانین کە ئایا، 00:08:19.514 --> 00:08:24.705 کونێک یان گرنگجبوونێکی پەردەکە بەهۆی زیانپێگەشتنی پێشترەوەیە 00:08:24.729 --> 00:08:27.732 یان تەنیا هەمەجۆرییەکی توێکاری ئاساییە. 00:08:29.275 --> 00:08:32.062 نابەجێی پشکنینی پاکیزەیی 00:08:32.542 --> 00:08:38.679 لە توێژینەوەیەکدا خراوەتە ڕوو کە لەسەر ٣٦ هەرزەکاری دووگیان کراوە. 00:08:39.821 --> 00:08:42.321 کاتێک پزیشکەکان پشکنینیان بۆ پەردەی کچێنیان کردووە، 00:08:42.345 --> 00:08:44.958 توانیویانە نیشانەی ڕوونی بڕین 00:08:45.626 --> 00:08:49.226 تەنیا لە دوو کچی ئەو ٣٦ کچەدا بدۆزنەوە. 00:08:51.694 --> 00:08:56.241 مەگەر باوەڕ بکەن کە ٣٤ کەس بە پاکیزەیی مناڵیان دەبێت -- 00:08:56.265 --> 00:08:57.819 (پێکەنین) 00:08:58.288 --> 00:08:59.900 پێویستە هەموومان هاوڕا بین 00:08:59.924 --> 00:09:04.143 کە دووەم بیروباوەڕیشمان زەبرێکی کووشندەی بەرکەوت. 00:09:05.258 --> 00:09:08.648 ناتوانی سەیری نێوانی هەردوو قاچی ژنێک بکەیت و 00:09:08.672 --> 00:09:10.819 مێژووی سێکسکردنی بخوێنیتەوە. 00:09:15.813 --> 00:09:20.195 وەک زۆرێک لە بیروباوەڕەکان، بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنیش ڕاست نین. 00:09:21.391 --> 00:09:26.910 هیچ قەپاغێکی پاکیزەیی نیە کە بەشێوەیەکی جادووگەری دوای سێکس نەمێنێت و 00:09:26.934 --> 00:09:31.981 نیوەی ئەوانەش کە پاکیزەن دەکرێت دوای سێکسکردن خوێنیان نەبێت. 00:09:33.583 --> 00:09:36.912 خۆزگە دەخوازین بمانتوانێبا بڵێین بە لابردنی ئەم بیروباوەڕانە 00:09:36.936 --> 00:09:38.619 ئیتر هەموو شتێک باش ئەبێت، 00:09:39.187 --> 00:09:44.293 ئەو شەرمکردن، ئابڕووچوون، و کوشتنی شەرەفە ئیتر نەمێنێت. 00:09:45.746 --> 00:09:47.993 بەڵام بێگومان ئەوەندە ئاسان نییە. 00:09:48.602 --> 00:09:52.215 سەرکووت کردنی سێکسی ژنان لە لایەنێکی زۆر قوڵترەوە دێت 00:09:52.239 --> 00:09:58.148 وەک لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری سادە دەربارەی خەسڵەتەکانی پەردەی کچێنی. 00:09:59.231 --> 00:10:04.590 زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کلتوری و ئاینی ئازادی سێکسی ژنانە. 00:10:04.993 --> 00:10:07.323 و گۆڕینی ئەوەش قورسترە. 00:10:08.203 --> 00:10:09.729 بەڵام پێویستە هەوڵبەین. 00:10:11.725 --> 00:10:15.963 وەک پیشەگەری پزیشکی، خۆمان بۆ ئەمە تەرخان ئەکەین. 00:10:17.014 --> 00:10:21.537 دەمانەوێت هەموو کچێک، دایک و باوک و مێردی داهاتوو بزانن 00:10:21.561 --> 00:10:25.393 پەردەی کچێنی چییە و تایبەتمەندی و جۆرەکانی چین. 00:10:26.103 --> 00:10:27.377 دەمانەوێ بزانن کە 00:10:27.401 --> 00:10:31.249 ناکرێت پەردەی کچێنی وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێت. 00:10:32.344 --> 00:10:36.941 بەو شێوەیەش، دەتوانین یەکێک لە بەهێزترین ئامرازەکان لابەرین 00:10:36.965 --> 00:10:39.432 کە ئێستا بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کچە گەنجەکان. 00:10:41.673 --> 00:10:43.604 دوای ئەوەی ئەمەمان پێگووتن، 00:10:44.490 --> 00:10:47.466 لەوانەیە بپرسن ئەی شوێنگرەوەی چییە، 00:10:48.734 --> 00:10:53.005 ئەگەر نەتوانین پەردەی کچێنی وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێنین، 00:10:53.470 --> 00:10:55.100 ئەی ئەبێ چی بەکاربێنین؟ 00:10:57.631 --> 00:11:00.371 پێمان باشە هیچ بەکار نەیەت. 00:11:00.885 --> 00:11:02.863 (چەپڵەلێدان) 00:11:02.887 --> 00:11:04.048 ئەگەر تۆ --- 00:11:04.072 --> 00:11:08.096 (چەپڵەلێدان) 00:11:10.326 --> 00:11:14.406 بەڕاستی ئەتەوێ بزانی کەسەکە پاکیزەیە یان نا، 00:11:14.785 --> 00:11:15.939 لێی بپرسە. 00:11:15.963 --> 00:11:17.113 (پێکەنین) 00:11:17.449 --> 00:11:22.046 بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی خۆیەتی چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە ئەیاتەوە. 00:11:23.771 --> 00:11:24.922 زۆر سوپاس. 00:11:24.946 --> 00:11:27.314 (چەپڵەلێدان)