بە منداڵی، چەندین ترسم هەبوو. ئەترسام لە هەورەتریشقە، مێرووەکان، دەنگی بەرز و کۆستمی کەسایەتییە تەلەفزیۆنییەکان. هەروەها دوو فۆبیای زۆر قورسم هەبوو لە پزیشکەکان و لە دەرزی. لەکاتی پەلەقاژێما بۆ دەرچوون لەدەستی پزیشکی خێزانەکەمان، ئەوەنە لەڕووی جەستەییەوە ململانێم ئەکرد ئەبوو زلەیەکم پیاکێشێت بۆ ئەوەی بموەستێنێت. شەش ساڵ بووم. ئەوکاتە بەس شەڕکردن یان ڕاکردن بووم، و گرتنم بۆ لێدانی یەک کوتان سێ بۆ چوار کەسی گەورەی ئەویست، بە دایک و باوکمەوە. دواتر، خێزانەکەمان لە نیو یۆرکەوە گواستییەوە بۆ فلۆریدا ئەوکاتەی تازە دەستم ئەکرد بە خوێندنی ئامادەیی، و بوونم وەک مناڵێکی تازە لە قوتابخانە کڵێسەییەکە، کەسم نەئەناسی و ئەترسام لەوەی بگونجێم لەوێ، لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەما، مامۆستایەک هات و وتی "ئانی ماری ئالبانۆ،" منیش وەڵامم یایەوە، "لێرەم!" پێکەنی و وتی، "ئاه خۆشەویستم، هەستە. بڵێ دی ئۆ جۆ." منیش وەڵامم یایەوە، "دۆگ؟" هەموو پۆلەکە لەگەڵ مامۆستاکەیا کەوتنە پێکەنین. ئاوا بەرەوام بوو، چونکە چەندین وشەی تری هەبوو شەرمەزارم بکات پێی. بە گریانەوە چوومەوە ماڵەوە، شڵەژابووم و ئەپاڕامەوە بمنێرنەوە نیو یۆرک یان خانەی ڕەبەنەکان. نەمئەویست جارێکی تر بگەڕێمەوە ئەو قوتابخانەیە. مەحاڵ بوو. دایک و باوکم گوێیان گرت و پێیان وتم کە لەگەڵ مۆنسیگنۆرەکەی نیو یۆرک لێی ئەکۆڵنەوە، بەڵام ئەبێت هەموو ڕۆژێک بڕۆم بۆ ئەوەی تۆماری ئامادەبوونەکەم هەبێت بۆ گواستنەوە بۆ پۆلی نۆ لەسەر دوورگەی ستاتین. هەموو ئەمە پێش هاتنی ئیمەیڵ و مۆبایل بوو، بۆیە بەدرێژایی چەند هەفتەی دواتر، گوایە کە ئاڵوگۆڕی نامە ئەکرا لەنێوان کڵێسای شارەکانی مانهاتن و میامی و لەگەڵ ڤاتیکان، و منیش هەموو ڕۆژێک بە گریانەوە ئەڕۆشتم بۆ قوتابخانە و بە گریانەوە ئەهاتمەوە، دایکیشم ئەهات و هەواڵی نوێی کاردیناڵێک یان سەرۆک قەشەیەکی ئەیامێ بۆ ئەوەی "بەردەوام بم لە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە هەتا شوێنێکی بۆ ئەدۆزینەوە." ساویلکە بووم یان چی؟ (پێکەنین) دوای دوو هەفتە، ڕۆژێک، ئەوکاتەی چاوەڕێم ئەکرد بۆ پاسی قوتابخانە، چاوم بە کچێک کەوت بەناوی دێبی، و بە هاوڕێکانی خۆی ناساندم. و بوون بە هاوڕێم، و ئیتر پاپا هەر باسیش نەما. (پێکەنین) ئیتر هێمن بوومەوە و جێگیر بووم. خوێندنی سی ساڵی ڕابردووم لەبارەی دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا بەشێکی لە گەڕانمەوە بۆ تێگەشتن لە خود سەرچاوەی گرتووە. زۆر شتیش فێربووم. بۆ زۆربەی گەنجەکان، دڵەڕاوکێی باوترین گرفتی دەروونی منداڵییە. ئەم گرفتانە زوو دەستپێئەکەن، لە چوار ساڵییەوە، و هەتا هەرزەکاری، لە دوانزە کەس یەکێکیان گرفتەکەی زۆر قورسە بەجۆرێک ژیانیان پەک ئەخات لە ماڵەوە، لە قوتابخانە و لەگەڵ هاوڕێکانیان. ئەم منداڵانە زۆر ئەترسن، نیگەرانن، لەڕووی جەستەییەوە نائاسوودەن بەهۆی دڵەڕاوکێیانەوە. قورسە بۆیان سەرنج بەن لە قوتابخانەیا، پشوو بەن و خۆشی ببینن، هاوڕێ پێکبێنن و هەموو ئەو شتانە ببینن کە منداڵان پێویستە بیکەن. دڵەڕاوکێ ئەکرێت خەمباری دروستکات بۆ منداڵان، و دایکان و باوکان لە هێڵی پێشەوەن بۆ هەستکردن بە نائاسوودەیی منداڵەکەیان. لەگەڵ ئەوەی چاوم بە منداڵی زیاتر و زیاتر کەوت لە کارەکەما کە دڵەڕاوکێیان هەبوو، ئەبوو بگەڕێمەوە لای دایکم و باوکم و دوو پرسیاری تریشیان لێبکەم. "بۆچی بەزۆر گرتبووتانم کاتێک ئەوەنە ئەترسام لەوەی دەرزیم لێبدرێت و بەزۆر لێتان ئەیام؟ و بۆچی ئەم هەموو چیرۆکە گەورەیەتان بۆ ئەگێڕامەوە هەتا بچم بۆ قوتابخانە لەکاتێکا ئەوەنە ئەترسام لەوەی جارێکی تر تەریق بکرێمەوە؟" وتیان، "هەموو جارێک بەو کارانە دڵی خۆمان ئەشکا، بەڵام ئەمانزانی ئەمانە ئەو شتانە بوون کە پێویست بوو بیانکەیت. ئەبوو بکەوینە بەر مەترسی ئەوەی کە بێزار بیت لەکاتێکا چاوەڕێت بکەین بگونجێیت لەگەڵ بارودۆخەکە بە کات و ئەزموونی زیاتر. ئەبوو کووتانت بۆ بکرێت. ئەبوو بچیت بۆ قوتابخانە." دایک و باوکم درکیان پێنەئەکرد، بەڵام ئەوەی ئەیانکرد زیاتر بوو لەوەی بمکوتن دژی سورێژە. بەڵکو ئەشیانکوتام دژی ژیانێک دژی گرفتەکانی دڵەڕاوکێ. دڵەڕاوکێی زۆر لە منداڵاندا وەک ڤایرۆسی نەگریس وایە -- زۆر درمە، تەنانەت زیاش ئەکات، بەجۆرێک زۆرێک لەوانەی ئەیانبینم زیاتر لە یەک گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە لە یەک کاتدا هەیانە. بۆ نموونە، فۆبیای دیاریکراویان هەیە لەگەڵ دڵەڕاوکێ لەترسی جیابوونەوە هەروەها دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی. ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دڵەڕاوکێ لە سەرەتای منداڵیدا دەبێتە هۆی خەمۆکی لە هەرزەکارییا. ئەکرێ ڕۆڵیش بگێڕێت لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هەوڵی خۆکووشتن. دایک و باوکم چارەسەرکاری دەروونی نەبوون. هیچ دەروونناسێکیان نەئەناسی. تەنیا ئەوەیان ئەزانی کە ئەم بارودۆخانە لەوانەیە ناخۆش بووبێتن بۆم، بەڵام زیانبەخش نەبوون. دڵەڕاوکێ زیاد لەپێویستەکەم بەشێوەیەکی درێژخایەن زیاتر ئازاری ئەیام ئەگەر بیانهێشتایە خۆم لەم بارودۆخانە بەدوور بگرم و ڕابکەم لێی و فێری ئەوە نەبم چۆن جار جار بەرگەی ناخۆشی بگرم. کەواتە لە کرۆکدا، دایکم و باوکم شێوازە کۆنەباوەکەی خۆیان ئەنجام ئەیا لە چارەسەری بەرکەوتن، کە پێکهاتەی سەرەکی و ناوەندییە لە چارەسەری هۆشیاربوون بۆ ڕەفتار بۆ دڵەڕاوکێ. خۆم و هاوپیشەکانم گەورەترین توێژینەوەی هەڕەمەکی کۆنترۆڵکراومان کرد لەسەر چارەسەرەکانی دڵەڕاوکێ لە منداڵانی نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٧. بۆمان دەرکەوت کە چارەسەری هۆشیاربوون بۆ ڕەفتاری بەرکەوتنی تایبەت بە منداڵ یان چارەسەر بە دەرمانی ڕێگری هەڵگرتنەوەی سیرۆتۆنین لە چارەسەرکردنی لەسەدا ٦٠ی گەنجەکاندا سەرکەوتووە. ئەگەر پێکیشەوە بەکاربێن لە ماوەی سێ مانگدا لەسەدا ٨٠یان چاک دەکاتەوە. ئەمە هەمووی هەواڵی باشە. ئەگەر لەسەر دەرمانیش بمێننەوە یان چارەسەری مانگانەی بەرکەوتن بکەن وەک چۆن بەدرێژایی توێژینەوەکەمان کردمان، ئەکرێت بۆ ماوەی ساڵێکیش باشبن. بەڵام، دوای تەواوبوونی ئەم توێژینەوەی چارەسەرە، گەڕاینەوە بۆ توێژینەوەی بەدواداچوون لەسەر بەشداربووەکان، و بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەم مناڵانە بەتێپەڕبوونی کات وەک خۆیان لێیەتەوە. سەرەڕای باشترین چارەسەرەکانی پشت بە بەڵگە بەستراو، ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە بۆ نزیکەی لەسەدا ٤٠ی منداڵەکانی دڵەڕاوکێیانە، بەدرێژایی ئەو کاتە بە نەخۆشی ماونەتەوە. زۆرمان بیر لەم ئەنجامانە کردەوە. چی هەبوو درکی پێنەکەین؟ گریمانەی ئەوەمان دانا لەبەر ئەوەی تەنیا تیشکمان خستۆتە سەر چارەسەرکردنی منداڵەکە، لەوانەیە شتێکی گرنگ هەبێت لەبارەی بەدەمەوەچوونی دایک و باوکەکەش و بەشداریپێکردنی ئەوانیش لە چارەسەرەکەیا. توێژینەوەکانی تاقیگەکەی خۆم و هاوپیشەکانم لە سەرانسەری جیهاندا شتێکی باوی نیشانداوە: دایک و باوکە نەرمەکان زیاتر بێ ئەوەی مەبەستیان بێت ئەکەونە ناو سوڕی دڵەڕاوکێکەوە. خۆیان ئەیەن بەدەستەوە، و چەندین جۆری ئاسانکاری بۆ مناڵەکانیان ئەکەن، و ڕێگە ئەیەن مناڵەکانیان بێنە دەرەوە لە بارودۆخەکانی ململانێی تیایە. ئەمەوێ بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە: مناڵەکەت بە گریانەوە یەتەوە ماڵەوە. تەمەنی پێنج یان شەش ساڵ ئەبێت. "کەس لە قوتابخانە خۆشی ناوێم! ئەم مناڵانە زۆر خراپن. کەس یاریم لەگەڵ ناکات." هەست بەچی ئەکەیت ئەگەر مناڵەکەت ئاوا بە بێتاقەتی ببینیت؟ چی ئەکەیت؟ غەریزە سرووشتییەکە ئەوە ئەبێت دڵنەوایی بەیتەوە، ئارامیان کەیتەوە، بیانپارێزیت و دۆخەکە چاکەیتەوە. قسەکردن لەگەڵ مامۆستاکە بۆ ئەوەی شتێک بکات یان دایک و باوکەکانی تر یاری ڕێ:خەن ئەوە لە تەمەنی پێنج ساڵییا باشە. بەڵام چی ئەکەیت ئەگەر هەموو ڕۆژێک مناڵەکەت بە گریانەوە بێتەوە؟ هێشتا لە تەمەنی هەشت، دە، چواردە ساڵیدا شتیان بۆ چاک ئەکەیتەوە؟ بۆ منداڵان، کاتێک پەرەئەستێنن، بەردەوام ڕووبەڕووی بارودۆخی پڕ ململانێ ئەبنەوە: زۆر خەوتن، ڕاپۆرتی دەمی، تاقیکردنەوەیەکی قورس کە یەتە پێشەوە، هەوڵدان بۆ تیمە وەرزشییەکان یان شوێنێک لە شانۆیی قوتابخانە، پێکدادان لەگەڵ هاوپۆلەکان ... هەموو ئەم بارودۆخانە مەترسی لەخۆ ئەگرێت: مەترسی ئەوەی باش نەبیت، ئەوەیان دەستنەکەوێ کە ئەیانەوێت، مەترسی ئەوەی هەڵە بکەن یان تەریق بکرێنەوە. بۆ مناڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە کە خۆیان ناخەنە بەر مەترسی نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بارودۆخانەیا بکەن. وانییە؟ چونکە شارەزایی بە بەرکەوتن بەدرێژایی کات پەرە ئەستێنێت، بەرکەوتنی دووبارەبوو بۆ بارودۆخە ڕۆژانەکانی کە منداڵان تووشی ئەبنەوە: شارەزایی خۆژیرکەرەوە یان توانای ئارامکردنەوەی خود کاتێک بێتاقەت ئەبیت؛ شارەزایی چارەسەرکردنی کێشە، بە شارەزاییشەوە بۆ چارەسەرکردنی پێکدادان لەگەڵ کەسانی تر؛ دواکەوتنی دڵخۆشبوون، یان توانای بەردەوامیدان بە هەوڵەکان سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە ئەبێت چاوەڕێکەیت بزانیت چی ڕووئەیات. ئەمانە و چەندین جۆر شارەزایی تر پەرە ئەستێنن لە منداڵاندا کە خۆیان ئەخەنە مەترسییەوە و ڕاناکەن. خوود-کاریگەری شێوە وەرئەگرێت، کە بە سادەیی بیڵێین، باوەڕکردنە بەخۆت کە بتوانیت زاڵبیت بەسەر بارودۆخی پڕ ململانێدا. بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە کە خۆیان لەم بارودۆخانە بەدوور ئەگرن و خەڵکی تر ئەهێنن کارەکانیان بۆ بکەن، بەتێپەڕبوونی کات زیاتر و زیاتر ئەکەونە دڵەڕاوکێوە لەکاتێکا کەمتر متمانە بەخۆیان ئەکەن. جیاواز لە هاوتەمەنەکانیان کە بەدەست دڵەڕاوکێوە ناناڵێنن، ئەگەنە ئەو باوەڕەی کە ناتوانن بەرگەی ئەم بارودۆخانە بگرن. وا ئەزانن کە پێویستیان بە کەسێکە، کەسێکی وەک دایک و باوکیان، بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ بکەن. ئێستا، لەکاتێکا غەریزەی سرووشتی باوانی دڵنەواییدانەوە و پاراستن و دڵنیاکردنەوەی منداڵەکانە، ساڵی ١٩٣٠، نەخۆشی دەروونیناس ئەلفرێد ئادلەر دایکان و باوکانی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی ئەتوانین چەندێکمان بوێت منداڵەکەمان خۆشبوێت، بەڵام نابێت وا لەو مناڵە بکەین پشت بەخۆی نەبەستێ. ئامۆژگاری کردووە دایکان و باوکان هەر لە سەرەتاوە ڕاهێنان بە مناڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بەسەر پێی خۆیانەوە بووەستن. هەروەها ئاگاداریشی یاونەتێ ئەگەر منداڵان وا بیر بکەنەوە کە باوانیان هیچ شتێکی باشتریان نییە بیکەن جگە لەوەی لە خزمەتی ئەوانا بن، بیرۆکەیەکی هەڵە لەسەر خۆشەویستی وەرئەگرن. بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە لەم کات و تەمەنەیا، هەمووکات دایک و باوکیان بانگ ئەکەن یان نامەی داواکردنی بەدەمەوەچوون ئەنێرن لە هەموو کاتەکانی شەو و ڕۆژا. کەواتە ئەگەر منداڵان کاتێک گەنجن فێری میکانیزمی خۆگونجاندنی گونجاو نەبن، چی ڕووئەیات کاتێک گەورە ئەبن؟ چەن کۆمەڵێک باوانی گەنجەکانم لەلایە کە گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە. ئەم گەنجانە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٨ ساڵدایە. بەزۆری لە ماڵەوە ئەژین، پشت بە دایک و باوکیان ئەبەستن. لەوانەیە زۆرێکیان چووبێتن بۆ قوتابخانە و کۆلێژیش. هەندێکیان تەواویان کردبێت. زۆربەی زۆریان کار ناکەن، تەنیا لە ماڵەوە ئەمێننەوە و هیچ شتێکی وا ناکەن. هیچ پەیوەندییەکی واتادارییان نییە لەگەڵ کەسانی تردا، و زۆر زۆر پشتبەستوون بە دایک و باوکیان بۆ ئەوەی هەموو شتێکیان بۆ بکەن. هێشتا دایک و باوکیان کاتی بینینی پزیشکەکانیشیان بۆ دائەنێن. تەلەفون بۆ هاوڕێ کۆنەکانی منداڵەکانیان ئەکەن و لێیان ئەپاڕێنەوە سەردانیان بکەن. جل بۆ مناڵەکانیان ئەشۆن و خواردنیان بۆ دروست ئەکەن. لە پێکدادانێکی زۆریشان لەگەڵ گەنجە پێگەشتووەکانیان، چونکە دڵەڕاوکێکەیان پێگەشتووە بەڵام گەنجەکەیان نەخێر. ئەم دایکان و باوکانە هەستێکی زۆری خۆبەتاوانبارکردنیان هەیە، بەڵام ئینجا ڕق لێبوونەوەش، و دواتریش خۆتاوانبارکردنی زیاتر. باشە، کەمێک هەواڵی خۆشیشتان پێچۆنە؟ ئەگەر دایکان و باوکان یان کەسە گرنگەکانی ژیانی مناڵەکە بتوانن یارمەتی مناڵەکە بەن، هاوکاریان بکەن ڕووبەڕووی ترسەکانیان ببنەوە و فێربن چۆن کێشەکان چارەسەر بکەن، ئەوا ئەگەری زیاترە کە منداڵەکان پەرەبستێنن بە میکانیزمی خۆگونجانی ناوەکی خۆیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دڵەڕاوکێکە. ئێستا دایکان و باوکان فێر ئەکەین لەو ساتەیا ئاگادار بن و بیر لە کاردانەوەی خۆیان بکەنەوە بۆ دڵەڕاوکێی مناڵەکەیان. داوایان لێئەکەین، "سەیری دۆخەکە بکە و بپرسە، ئەم بارودۆخە چییە؟ چەندێک مەترسی هەیە لەسەر مناڵەکەم؟ ئەمەوێ لە کۆتاییا چی لێوە فێربن؟" ئێستا بێگومان ئەمانەوێ دایکان و باوکان زۆر باش گوێبگرن، چونکە ئەگەر مناڵێک بەخراپی شەڕی پێبفرۆشرێت یان بکەوێتە بەر مەترسی، پێویستە کاردانەوەیان هەبێت، بەدڵنیاییەوە. بەڵام لە بارودۆخە ڕۆژانەکانی ئەبنە هۆی دڵەڕاوکێ، دایکان و باوکان ئەتوانن زۆر یارمەتیدەر بن بۆ مناڵەکانیان ئەگەر بە هێمنی بمێننەوە و بە بایەخەوە سەیری بابەتەکە بکەن وەک ئەوەی یارمەتی مناڵەکە بەن، بەڵام یارمەتی منداڵەکەش بەن، هاوکاریان بکەن لە پلاندانان بۆ ئەوەی چۆن ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە. ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە -- ڕێگە بەیت منداڵەکە بۆ خۆی ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە ببێتەوە. بێگومان، ئەوە جەرگ بڕە ببینیت مناڵێک بناڵێنێت، وەک چۆن دایک و باوکم دوای چەندین ساڵ پێیان وتم. کاتێک ئەبینی مناڵی خۆت ئەناڵێنێت بەڵام بیر ئەکەیتەوە کە ئەتوانی بچیت و لە ئازارەکە ڕزگاریان بکەیت، ئەوە هەموو شتێکە وانییە؟ خۆمان ئەمانەوێ ئەوە بکەین. بەڵام ئەگەر گەنج بین یان پیر، دڵەڕاوکێی زۆر ئەمانباتە سەر ئەوەی مەترسی و نائاسوودەیی بەرز بخەمڵێنین لەکاتێکا بە کەم سەیری توانای خۆمان بکەین بۆ بەدەمەوەچوون. ئەزانین کە بەرکەوتنی دووبارەوەبوو بۆ ئەوەی کە لێی ئەترسین دڵەڕاوکێ لاواز ئەکات، لەکاتێکا تواناکان و خۆڕاگری بنیات ئەنێت. دایک و باوکی من بەنیازی شتێک بوون. گەنجەکانی ئەمڕۆ کە دڵەڕاوکێیەکی ئێجگار زۆریان هەیە یارمەتی نادرێن لەلایەن دایکان و باوکانەکەی زیاد لەپێویست ئەیانپارێزن. هێمنی و متمانەبەخۆبوون تەنیا هەست نین. شارەزایی خۆگونجاندنن کە دایکان و باوکان و منداڵەکان ئەتوانن فێریبن. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)