لەوانەیە بیستبێتت ڕوناکی جۆرێکە
لە شەپۆڵ
و ڕەنگی شتێک
پەیوەندی بە لەرەی ڕووناکی
ئەو شەپۆلانە ھەیە کە دەیداتەوە.
سەری لەرەی شەپۆلەکان ڕووناکی مۆرە،
بنی لەرەی شەپۆلەکان ڕووناکی سوورە،
و نێوانی لەرەکان زەردە،
سەوز،
پرتەقاڵی،
و ھیتر.
لەوانەیە بەو بیرۆکەیە بڵێی ڕەنگی سروشتی
چونکە ڕەنگ سیفەتی
سروشتی خودی ڕووناکییە.
پەیوەندی بە تێڕوانینی مرۆڤەوە نییە.
و، لە کاتێکدا ئەمە ھەڵە نییە،
ھەموو بابەتەکەش نییە.
بۆ نم,ونە، لەوانەیە پێشتر
ئەم وێنەیەت بینیبێت.
وەک دەبینیت، ئەو شوێنەی کە ڕووناکی سوور و
سەوزەکە پێکداچوون زەردە.
کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە، زۆرت پێ سەیرە.
چونکە ڕووناکی شەپۆلە، دوو لەرەی جیاواز
نابێت بە ھیچ شێوەیەک یەک ببڕن،
تەنیا دەبێت لە نزیک یەک بن
وەک گۆرانی بێژەکان بە سازان گۆرانی دەڵێن.
کەواتە، ئەو شوێنەی کە زەرد دیارە،
شەپۆلەکانی دوو ڕووناکی جیاواز نیشاندراوە:
یەکیان بە لەرەی سوور،
و ئەوەیتر بە لەرەی سەوز.
ڕەنگی زەرد بە ھیچ شێوەیەک نیشان نەدراوە.
کەواتە، ئەم شوێنە چۆن بوو،
کە ڕووناکی سوور و سەوز تێکەڵ بوون،
زەرد دیارە بۆ ئێمە؟
بۆ تێگەشتن لەمە، پێویستە کەمێک
لە زیندەوەرزانی تێ بگەین،
بە تایبەتی، کە چۆن مرۆڤ ڕەنگەکان دەبینێت.
بینینی ڕووناکی لە دەمارە
باریکەکانی خانەیە،
کە تۆڕی چاوە،
کە دواوەی گۆی چاو دادەپۆشێت.
لە تۆڕی چاودا، دوو جۆری جیاواز
لە خانەی بینین ھەیە:
ڕۆد و کۆن.
ڕۆد بەکار دێت بۆ بینینی حاڵەتی ڕووناکی کز،
و ئەمانە تەنیا یەک جۆریان ھەیە.
کۆنەکان، لەگەڵ ئەوەشدا، شتێکیترن.
سێ جۆری جیاوازی خانەی کۆن هەیە
کە سوور،
سەوز،
و شین.
کاتێک ڕەنگێک دەبینیت،
ھەر کۆنێک ھێمای تایبەت بە
خۆیان دەنێرن بۆ مێشک.
بۆ نموونە، وادابنێ ڕووناکی زەرد،
کە ڕووناکی زەردی ڕاستییە،
لەگەڵ لەرەی زەرد،
لە چاوت دەدرەوشێتەوە.
تۆ کۆنی تایبەتت نییە بۆ بینینی زەرد،
بەڵام زەرد کەمێک نزیکە لە سەوز
و کەمێکیش لە سوور،
کەواتە کۆنی سوور و سەوز چالاک دەکرێنەوە،
و ھەریەکەیان ھێمایەک بۆ مێشک دەنێرن.
بێگومان، ڕێگەیەکیش ھەیە بۆ چالاک کردنەوەی
کۆنی سوور و سەوز بەیەکەوە:
گەر ھەردووکیان ڕووناکی
سەوز و سوور بەیەکەوە،
خاڵەكە ئەوەیە، مێشكت ھەمان ھێمای پێ دەگات،
بیگوێدان بەوەی ئەو ڕووناکیەی دەیبینی کە
شەپۆڵی زەردی هەیە
یان ئەو ڕووناکییەی کە تێکەڵە
لە لەرەی سەوز و سوور.
ھەر بۆیە، بۆ ڕووناکی، سوور
لەگەڵ سەوز یەکسانە بە زەرد.
و، چۆن ناتوانی ڕەنگەکان
ببینی کاتێک تاریکە؟
باشە، خانە ڕۆدەکانی تۆڕی چاوت زاڵ دەبن
لە حاڵەتی ڕووناکی کز.
تۆ تەنیا یەک جۆری خانەی ڕۆدت ھەیە،
و کەواتە یەک جۆر ھێما ھەیە
کە دەتوانرێت بۆ مێشكت بنێردرێت:
ڕوناکی یان بێ ڕوناکی.
بوونی تەنیا یەک جۆری شەپۆلدۆزی ڕووناکی
ھیچ ژوورێک جێناھێڵێت بۆ بینینی ڕەنگ.
ژمارەیەکی بێکۆتا ڕەنگی سروشتی ھەیە،
بەڵام، ئێمە چونکە تەنیا
سێ جۆر کۆنمان ھەیە،
دەتوانێ فێڵ لە مێشک بکات لە بیرکردنەوەی
بینینی هەر ڕەنگێک
بە وریاییەوە بە دروست تێکەڵ کردنی
تەنیا سێ ڕەنگ:
سوور، سەوز، و شین.
بەڕاستی ئەم سیفەتی بینینە
گرنگە لە ژیانی ڕاستەقینە.
بۆ نموونە، شوێنکاری TV.
لە جیاتی تێکردنی ژمارەیەکی یەکجار زۆری
TV رەنگ لە شاشەی
بۆ پیشاندانی جیھانی ڕاستەقینە،
پیشەگەرانی TV تەنیا پێویستە سێ دانە زیاد
بکەن:
سوور، سەوز، و شین،
کە بەڕاستی، بۆ ئەوان خۆشە.