یەکێک لە خۆشترین بەش
لە کارەکەم لە دامەزراوەی گەیتس
ئەوەیە کە سەردانی ووڵاتانی گەشە کردوو دەکەم لە جیهاندا
وە هەموو کاتێک ئەوە دەکەم
هەروەها، کاتێک دایکەکان دەبینم
لە بەشێکی زۆری ئەو شوێنانە
بەڕاستی من کاریگەر دەبم بەو شتانەی
کە هاوبەشە لە نێوانماندا
ئەوان ئەو شتەیان دەوێت کە ئێمە دەمانەوێت بۆ منداڵەکانمان
بۆ ئەوەیە کە منداڵەکانیان سەرکەوتوو بێت
تەندروست بێت، وە ژیانێکی سەرکەوتویان هەبێت
بەڵام هەروەها هەندێک کەموکوڕی دەبینم
کە بەڕاستی جیاوازن
لە هەردوو لایەنی شارەزایی و ڕوونی شتەکە
یەکەم گەشتم بۆ هیندستان، من لەماڵێکی تەنها بووم
کە زەویەکەی پیس بوو، وە ئاوی نەبوو
کارەبا نەبوو
ئەوە ئەو شتەیە کە من دەیبینم لە سەرانسەری جیهاندا
بەکورتی، تووشی شۆک بووم بەو شتانە
کە نیانە
بەڵام شتێک سەرنجی ڕاکێشام کە ئەوان هەیانە:
کۆکا کۆلا
لە هەموو شوێنێک کۆکا هەیە
لە ڕاستیدا، کاتێک من سەردانی ووڵاتانی پێشکەوتوم کرد
وا هەستم دەکرد کۆکا لە هەموو شوێنێکە
لەبەرئەوە کاتێک گەڕامەوە لە گەشتەکەم
بیرم لەگەشەسەندن کردەوە
وە من بەرەو ماڵەوە دەڕۆم، بیر دەکەمەوە
ئێمە کۆندۆم بۆ خەڵک دەنێرین یان ڤاکسینیان بۆ ئامادە دەکەین
دەزانی، سەرکەوتنی کۆکا کۆلا وات لێدەکات هەست بە خۆشی بکەیت:
چۆن دەتوانن کۆکایان دەست بکەوێت
لەو شوێنە دوورە دەستانەدا؟
ئەگەر بتوانن ئەوە بکەن
بۆچی حکومەتەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان ناتوانن شتی وابکەن؟
من یەکەم کەس نیم کە ئەو پرسیارە دەکەم
بەڵام وابزانم، وەک کۆمەڵگەیەک
هێشتا زۆر شت هەیە کە پێویستە فێر ببین
زۆر سەرنجڕاکێشە، ئەگەر ئێوە بیر لە کۆکا کۆلا بکەنەوە
ئەوان (١،٥) بلیۆن خزمەتگوزاری خۆیان
لەهەر ڕۆژێکدا
وەکو ئەوە وایە کە هەموو پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێک لەسەر ئەم زەوییە
هەموو هەفتەیەک خزمەتگوزاری کۆکا کۆلایان دەگاتێ
کەواتە، بۆچی ئەوە گرنگە؟
باشە، ئەگەر ئێمە بچینە پێشەوە
وە خێراتر بڕۆین
بەشێوەیەک لەسەر گەشەسەندنی ئامانجەکانمان لە ماوەیەکی کەمدا کە ئێمە لەم دنیایەدا دەیکەین
پێویستە لە داهێنەرەکانەوە فێر ببین
وە ئەو داهێنەرانە
لە چەند بەشیکی تایبەتەوە
من هەست بەوە دەکەم، ئەگەر تێبگەین
ئەو شتەی کە یارمەتی کۆکا کۆلا دەدات تا بڵاوبێتەوە
دەتوانین ئەو زانیاریانە بەکار بهێنین لە ژیانی ڕۆژانەماندا
سەرکەوتنەکانی کۆکا کۆلا تایبەتە
لەبەرئەوەی ئەگەر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، شتی لێوە فێردەبین
وە دەتوانین ژیانی پێ ڕزگار بکەین
لەبەرئەوەیە هەندێک کاتم وەرگرت بۆ باسکردنی کۆکا
وابزانم سێ شت هەیە
کە دەتوانین لای ببەین لای کۆکا کۆلا
کاتێکی باش بەکاردەهێنین
وە ڕاستەوخۆ بە کاری دەهێنن لەبەرهەم هێناندا
دەیبەستنەوە بە پێداویستی کۆمەڵگە
وە بە بازاڕکردنێکی بێ ئەندازە ئەنجام دەدەن
کەواتە با بە داتاکان دەست پێبکەین
ئێستا، کۆکا کۆلا هێڵێکی دیاری کراوی هەیە
ڕاپۆرت دەنێرن بۆ هاوبەشەکانیان، پێویستە قازانجەکە بگەڕێننەوە
لەبەرئەوە، داتا دروست دەکەن
وە بەکاری دەهێنن لە کاری ڕۆژانەیاندا
ئەوانە ئەو شێوە بەردەوامەی ئەنجامەکان درێژ دەکاتەوە
شتێک فێر دەبن و دوایی لەبەرهەم هێنان بەکاری دەهێنن
لە بازاڕەکاندا بەکاری دەهێنن
گەورەترین تیمیان هەیە کە ناوی ( زانیاری و پێشبینی ) یە
ئەوە زیاتر وەک کۆمپانیا و بازرگانەکانی تر وایە
لەبەرئەوە ئەگەر تۆ (نامبیا) بەڕێوە ببەیت بۆ کۆکا کۆلا
وە زیاتر لە (١٠٧) دامەزراوە هەیە
دەزانی هەر هەفتەیەک بەرامبەر بوتڵێک
لە (سپرایت، فانتا یان کۆکا) بفرۆشرێت
جا ئەگەر لە دوکانێکی سوچە کۆڵانێک
سوپەر مارکێتێک یان کارتی بچوک
کەواتە، ئەگەر فرۆشتن کەم بێتەوە
دوایی کەسەکە دەتوانێت کێشەکە نیشان بدات
وە بابەتەکە دیاری بکات
با بەپێچەوانەوە باسی گەشەسەندن بکەین بۆ خولەکێک
لەگەسەندندا، هەڵسەنگاندن دێتە پێشەوە
لە کۆتایی پڕۆژەکە
من لە زۆرێک لە و چاوپێکەوتنانە دانیشتوم
وە بەدرێژایی ئەوە
زۆر درەنگ دەبێت کە داتا بەکاربهێنیت
کەسێک دەناسی لە ڕێکخراوێکی ناحکومی
جارێک باسی ئەوەی کرد بۆم کەوەک هەڵدانی تۆپێک وایە لە تاریکی
ئەوان ووتیان (تۆ تۆپەکە هەڵبدە) تۆ هەندێ نیشانەی داری دەبینیت
ئەوە تاریکە، نازانی کامیان دەکەوێت هەتا ڕووناکیەکە دێتەوە
دوایی کاریگەری ئیشەکەت دەبینیت
داتای کاتی ڕاستی
دەگۆڕێت بۆ ڕووناکی
کەواتە دووەم شت چیە کە کۆکا کۆلا زۆر باشە تیایدا؟
ئەوان لە وەرگرتنی شارەزایی
و زیرەکی خەڵکانی ناوخۆ باشن
کۆکا لە ساڵی (١٩٢٨)ەوە لە ئەفریقایە
بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا نەیان دەتوانی دەستیان بگاتە بازاڕە دوورەکان
لەبەرئەوەی سیستەمێکی وایان هەبوو وەک ئەوەی ووڵاتانی گەشەسەندوو
کە ئۆتۆمبیلێکی گەورە دەچووە شەقامەکان
لە ئەفریقا، لە شوێنە دیارەکان
زۆر قورسە کە ڕێگایەکی باش بدۆزیتەوە
بەڵام کۆکا تێبینی شتێکی کرد
تێبینی ئەوەیان کرد کە خەڵکەکە بەرهەمەکە بە (کۆ) دەکڕێت
وە دوایی لەو شوێنانەی کە دوورن دەیان فرۆشنەوە
وە کاتێکی باشی خایاند بۆ ئەوەی فێری ئەوە ببن
لەساڵی (١٩٩٠) بڕیاریان دا
کە هەوڵبدەن ڕاهێنان بە هاوبەشە ناوخۆییەکانیان بکەن
وە قەرزێکی بچوکیان بدەنێ
بە شێوەیەک دایاننا وەک ئەوەی ناویان لێنا سەنتەری دابەشکردن
وە ئەو هاوبەشە ناوخۆییانە دوایی کەسی فرۆشیار دادەمەزرێنن
کە بە پاسکیلێک و کارتی بچوک و عەرەبانە دەچێتە دەرەوە
بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان
ئێستا (٣٠٠٠) لەو سەنتەرانە هەیە
کە نزیکەی (١٥،٠٠٠) کەسی وەک فەرمانبەر هەیە لە ئەفریقا
لە تانزانیا و ئۆگەندا
نوێنەرایەتی لە %٩٠ ی
فرۆشیاری کۆکا دەکەن
با تەماشای بەشە گەشەسەندوەکەی بکەین
ئەوە چیە کە حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان
دەتوانن لە کۆکاوە فێر ببن؟
حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان
پێویستە سوود لە هاوبەشەکانی ناوخۆ و زیرەکییان وەربگرێت
لەبەرئەوەی کەسانی ناوخۆ دەزانن کە چۆن ئەوە بەدەست بهێنن
قورسترین خزمەتگوزاری شوێنەکان، دراوسێکانیان
وە ئەوەش دەزانن چی پاڵیان پێوە دەنێت تا گۆڕانکاری بکەن
وابزانم، باشترین نمونە بۆ ئەمە
خراپ بوونی تەندروستیە لە ئەسیوبیا
لە ئەسیوبیا حکومەت تێبینی ئەوەی کردوە
کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک دوورە لە بنکە تەندروستیەکان
ئەوان بەئەندازەی سەفەری ڕۆژێک دوورن لە بنکە تەندروستیەکان
ئەگەر تۆ لە بارودۆخێکی کتوپڕ بوویت، یان ئەگەر تۆ دایکێک بیت کە خەریکە منداڵت دەبێت
لە بیری کە، بۆ ئەوەی بگەیتە سەنتەرێکی تەندروستی
بڕیاریاندا کە ئەوە زۆر باش نیە
لەبەرئەوە ئەوان ڕۆشتن بۆ هیندستان لە شاری (کێرالا) لە هیندستان
کە بەهەمان شێوە لەم سیستەمەیان هەبوو
وە بەکاریان هێنا لە ئەسیوبیا
لە ساڵی ٢٠٠٣، حکومەتی ئەسیوبیا
دەستیان کرد بە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لە ووڵاتەکەیان
ڕاهێنانیان بە (٣٥،٠٠٠) کارمەندی تەندروستی کرد
بۆ گەیاندنی چارسەری ڕاستەوخۆ بە خەڵک
تەنها لە (٥) ساڵدا
ڕێژەکەیان نزم بوەوە لە یەک کارمەند بۆ هەر (٣٠،٠٠٠) کەسێک
بۆ یەک کارمەند بۆ هەر (٢٥،٠٠٠) کەسێک
ئیستا بیری لێبکەرەوە
چۆن ئەمە ژیانی خەڵک دەگۆڕێت
زیادکردنی ژمارەی کارمەندانی تەندروستی یارمەتی زۆر شت دەدات
جا ئایا دانانی پلانی خێزانی، یارمەتیدانی پێش وەختە
سیستەمی بەرگری بۆ منداڵان
یان ڕاوێژکردن لەگەڵ ئافرەتێکدا بۆ بەدەست هێنانی کار ئاسانی لە کاتی خۆیدا
بۆ گەیاندنی لە کاتی خۆیدا
ئەوەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە
لە ووڵاتێکی وەک ئەسیوبیا
وە لەبەرئەوەیە ژمارەی مردوانی منداڵ بە زۆری دەبینین
نزم دەبێتەوە بۆ لە %٢٥
لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ساڵی ٢٠٠٨
سەدان هەزار منداڵ لە ئەسیوبیا دەژین
بە هۆی زیادکردنی بەرنامەی کارمەندانی تەندروستی
کەواتە، هەنگاوی داهاتوو بۆ ئەسیوبیا چی دەبێت؟
بەڕاستی ئێستا ئەوان باسی ئەوە دەکەن
دەستیان کردوە بە باسکردنی، چۆن کۆمەڵگەیەکی کارمەندانی تەندروستیت دەبێت
کە زانیاری خۆیان زیاد دەکەن؟
چۆن ئەوان هەڵدەسەنگێنیت لەسەر بنەمای ئەوەی کە بەدەستی دەهێنن
لە گوندە دوورەکان لەو شتانە
لەبەر ئەوەیە تۆ دەچیت شارەزایی هاوبەشی ناوخۆ
وە توانای خەڵک دەکەیتەوە
سێیەم هۆکاری سەرکەوتنی کۆکا
بە بازاڕکردنە
لە کۆتایدا، سەرکەوتنی کۆکا
دەکەوێتە سەر ڕاستییەکی قورس
وە ئەو شتەیە کە خەڵک دەیەوێت
کۆکا کۆلا
ئێستا هۆکاری ئەو هاوبەشە بچوکانەی
دەتوانن شت بفرۆشن یان قازانج بکەن
ئەوە ئەوان دەبێت هەر بوتڵێک لەسەر کارتەکەیان یان لەسەر عەرەبانەکانیان بێت بیفرۆشن
لەبەر ئەوە ئەوان پشت بە کۆکا کۆلا دەبەستن
لەبارەی بە بازاڕ کردنەوە
وە چ شتێکی نهێنی یان شاراوە هەیە لە بارەی بازاڕ کردنەوە؟
ئەوە گەشبینییەکەیانە
تێکەڵ کردنی بەرهەمەکانە
لەگەڵ ژیانێک کە خەڵک دەیەوێت
لەگەڵ ئەوەی ئەو کۆمپانیایەکی جیهانییە
ڕێگایەکی ناوخۆیی دەگرێتە بەر
هێمای کامپەینی جیهانی کۆکا
خۆشی بە دەست بهێنە یە
بەڵام بە ناوخۆیی دەکەن
وە تەنها لە خۆیانەوە شتێک ناڵێن کە خەڵک دڵخۆش دەکات
دەچن بۆ شوێنەکان وەک ئەمەریکای لاتین
وە ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت لە خۆش گوزەرانی لەوێ
پەیوەندی بە ژیانی خێزانەوە هەیە
لە ئەفەریقای باشوور
خۆش گوزەرانی دەبەستنەوە
بە ڕێزگرتنی کۆمەڵگاوە
ئەوە دەوری خۆی هەبوو لە کامپەینی جامی جیهانی
با گوێ لەم گۆرانییە بگرین کە کۆکا بەرهەمی هێناوە بۆی
ئاڵاکە بشەکێنەوە کە لەلایەن هونەرمەندی هیپ پۆپ سۆماڵییەوە وتراوە
ڤیدیۆ کەنان: ئۆه، ئۆه، ئۆه
ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه
ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه
ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه، ئۆه
ئازادیت بدەمێ، ڕووناکیت بدەمێ
هۆکارێکت بدەمێ، بەرز کردنەوەت بدەمێ
ئێستا پاڵەوانەکان بهێنە و بچۆ ناو یاریگاوە
تۆ نوێنەری ئێمەیت، وامان لێ بکە هەست بە شانازی بکەین
سەرمان بەرز بکەرەوە، لەسەر شەقامەکان
کاتێک ئێمە هەستمان لەدەست دەدەین
لە دەورمان ئاهەنگ گێڕانە
هەموو نەتەوەکانی دەوروبەرمان
مێلیندا: ئەوە هەستێکی زۆر خۆشە وایە؟
ئەوان لەوێ نەوەستان
بە ناوخۆییان کردووە بۆ ١٨ زمانی جیاواز
بوو بە یەکەم لە خشتەی پۆپەکان
لە ١٧ وڵاتەوە
ئەوە گۆرانییەکی بە بیر هێنامەوە کە بیرم دێت لە ژیانی منداڵیمدا هەبوو
دەمەوێت هەموو جیهان فێری گۆرانی وتن بکەم
کە ئەویش یەکەم بوو لە خشتەی پۆپ دا
شتێکی هاوبەش هەیە لە نێوان هەردوو گۆرانییەکە
کە هەمان بەکارهێنانی
ئاهەنگ گێڕان و کۆبونەوەیە
کەواتە، تەندروستی و بەرەو پێش چوونی بازاڕ چۆنە؟
دەکەوێتە سەر گرنگی پێ نەدان
نەک گەشبینی
من دڵنیام کە هەندێک لەم نامانەتان بیستووە
کۆندۆمت بەکارهێنا ئایدزت تووش نابێت
دەستەکانت بشۆ، لەوانەیە توشی سکچوون نەبیت
ئەوە لە (شەکاندنی ئاڵا) ناچێت بۆ من
وا بزانم ئێمە هەڵەیەکی باش دەکەین
ئێمە پێشبینی دەکەین
کە ئێمە بیر دەکەینەوە، ئەگەر خەڵک پێویستی بە شتێک هەبێت
ناتوانین وایان لێ بکەین کە ئەوەیان نەوێت
وا بزانم ئەوە هەڵەکەیە
هەندێک هەوڵ هەیە لە جیهاندا کە ئەوە دەستی کردووە بە گۆڕان
پاک و خاوێنی نمونەیەکە لەوە
ئێمە دەزانین کە ملیۆن و نیوێک منداڵ
ساڵانە دەمرن بەهۆی سکچوونەوە
زۆربەی ئەوانە بەهۆی سەر بەتاڵی شتەکانەوەیە
بەڵام ئەمە چارەسەرەکەیە: تەوالێتێک دروست بکە
بەڵام ئەوەی کە ئێمە دەیبینین لە جیهاندا، دووبارە و دووبارە
ئەوەیە ئەگەر تۆ تەوالێتێک دروست بکەیت
بەکارناهێنرێت
خەڵک دووبارە بەکاری دەهێننەوە قوڕکردنی ماڵەکانیان
هەندێ کات گەنمی تیادا هەڵدەگرن
بینیومە بۆ هێلانەی مریشک بەکارهاتووە
پێکەنین
بەڵام بەڕاستی دەوری بە بازاڕ کردن چییە
کە وا دەکات پاک و خاوێنی ئانجامەکەی سکچوون بێت؟
باشە، تۆ لەگەڵ کۆمەڵگە کاردەکەیت
تۆ قسەیان لەگەڵ بکە لەبارەی بۆچی مەنهۆڵی سیفۆنەکان
کە شتێکە نابێت لەناو گوندەکان ئەنجام بدرێت
لەسەر ئەوە ڕازی ببن
بەڵام تۆ دەچیت بۆ تەوالێت و بەکاری دەهێنیت
بە شێوەیەکی مۆدێرن و ڕێگەیەکی ئاسان
شارێکی باکوری خۆرهەڵات هیندستان کاری کردووە
بۆ بەستنەوەی تەوالێت بە دادگەرییەوە
ئەنجامی هەبوو.. تەماشای ئەم سەردێڕانە بکە
پێکەنین
من گاڵتە ناکەم
ئافرەتان مێردکردن بە پیاو ڕەت دەکەنەوە بەبێ تەوالێت
نا، نەخێر. من دەیکەم
پێکەنین
ئێستا ئەوە سەردێڕێکی پێکەنیناوی نییە
ئەوە داهێنەرە. ئەوە کامپەینێکی بە بازاڕ کردنی داهێنراوە
بەڵام لەوە گرنگتر
ژیان دەپارێزێت
تەماشای ئەمە بکە
ئەم ژوورە پڕە لە کوڕی گەنج
وە مێردەکەم، بیڵ
دەتوانیت شتێک بڵێی کە ئەو گەنجانە چاوەڕێی چی دەکەن؟
بۆ شتێک وەستاون کە ئەندامی نێرینەیان دا بپۆشێت
باوەڕ بەوە دەکەیت؟
دەزانیت کە ئەو کۆندۆمە ئایدز کەم دەکاتەوە
بە ڕێژەی %٦٠ لە پیاواندا
کاتێک بۆ یەکەم جار ئەو ئەنجامەمان لە دامەزراوەکە بیست
پێویستە بیڵێم من و بیڵ هەندێک دەستمان خوراند
دەمان وت. بەڵام کێ خۆی بەخش دەکات بۆ ئەو کارە؟
بەڵام دەرکەوت پیاوان ئەوە دەکەن
چونکە لە خۆشەویستەکانیانەوە دەیبیستن
کە حەزیان لێیە
وە پیاوانیش بڕوایان وایە ژیانی سێکسییان بەڕێوە دەبات
کەواتە ئەگەر تێبگەین
خەڵک چی دەوێت
لە تەندروستی و گەشەسەندن دا
دەتوانین کۆمەڵگە بگۆڕین
وە دەتوانین هەموو میللەتان بگۆڕین
باشە بۆچی ئەمانە هەمووی گرنگە؟
با باسی ئەوە بکەین چی ڕوو دەدات ئەگەر ئەمانە هەموو یەک بگرن
کاتێک تۆ سێ شت بەیەکەوە دەبەستیت
وابزانم ئیفلیجی منداڵان یەکێکە لە باشترین هۆکارەکان
لەم ٢٠ ساڵەدا، لە %٩٩ کەم بونەوەی ئیفلیجی منداڵانمان بینیوە
ئەگەر تەماشای ساڵی ١٩٨٨ بکەیت
نزیکەی ٣٥٠٠٠٠ حاڵەتی ئیفلیجی منداڵان هەیە
لەو ساڵەدا لەسەر زەوی
لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەوە کەم بویەوە بۆ ١٦٠٠ حەڵەت
ئەوە چۆن ڕویدا؟
با تەماشای وڵاتێکی وەک هیندستان بکەین
زیاترلە بلیۆنێک خەڵک لەم وڵاتە دەژی
بەڵام ٣٥٠٠٠ پزیشکی ناوخۆییان هەیە
کە ڕاپۆڕت لەسەر وەستانی بەشێکی لەشی مرۆڤ دەکات
کارمەندەکان، وە گەورەترین ڕاپۆڕتی سیستەم لە دەرمانسازیدا
دوو ملیۆن و نیو فەرمانبەریان هەیە
بەڵام ڕێم بدەن با بیکەم بە چیرۆکێکی ڕاستر بۆ ئێوە
با چیرۆکی (شریرام)تان پێ بڵێم
منداڵێکی ١٨ ساڵانە لە بیهار
باکوری هندستان
ئەم ساڵ لە مانگی ٨ دا هەستی بە ئیفلیج بوون کرد
لە ١٣ ی مانگدا دایک و باوکی ئەویان برد بۆ لای دکتۆر
لە ١٤ و ١٥ ی مانگ کورسیمان بۆ برد
وە لە ٢٥ی مانگدا
ئەوە ڕاگەیاندرا کە حاڵەتی ژمارەیەکە لە نەخۆشی ئیفلیج بووندا
لە ٣٠ ی ئابدا تاقیکردنەوەی ڕەگەزی دەرکەوت
زانیمان کە چ شتێک لە ئیفلیج بوونەکەی شریرام هەبووە
ئێستا دەیتوانی لە دوو شوێنەوە بێت
دەیتوانی لە نیپالاوە بێت، بەرەو باکوور لەسەر سنوردا
یان لە جارخاندەوە، شارێکی باشور
بە خۆشحاڵییەوە تاقیکردنەوەی بۆماوە دەریخست
کە لە ڕاستیدا ئەم جۆرەیان لە لە باکورەوە هاتووە
لەبەرئەوی ئەگەر لە باشورە وە بهاتایە
کاریگەری زیاتری دەبوو لە بڵاو بونەوەدا بە شێوەیەکی فراوان
لەبەر ئەوە خەڵکێکی زیاتر تووش دەبوون
کەواتە کۆتاییەکەی چییە؟
لە ٤ی ئەیلولدا کامپەینێکی گەورە هەبوو بۆ پاک و خاوێنی
ئەوە شتێکە بۆ ئیفلیج بوون دەیکەن
ئەوان چونە ئەو شوێنەی کە شریرام ی لێ دەژی
دەرزیان لە ٢ ملیۆن خەڵک دا
لەبەر ئەوە لە کەمتر لە مانگێکدا
ئێمە لە یەک کەیسی شەلەلەوە چووین
بۆ مەبەستێکی تر کە پڕۆگرامی کوتان بوو
من خۆشحاڵم کە دەڵێم کە تەنها یەک کەسی تر توشی ئەو نەخۆشییە بوو
ئا بەو شێوەیە تۆ شتێک دەوەستێنیت
لە بڵاوبونەوەیەکی زۆر
ئەوە نیشان دەدات کە چی ڕوو دەدات
کاتێک خەڵکەکە شوێنێک داتا لەبەر دەستی خۆیانە
دەتوانن ژیان ڕزگار بکەن
ئێستا یەکێک لە بەربەرێکانەکان لە ئیفلیج بووندا هێشتا بە بازاڕکردنە
بەڵام لەوە دەچێت بەو شێوەیە نەبێت کە بیری لێ دەکەیتەوە
ئەوە بە بازاڕکردن نییە لەسەر زەوی
ئەوە نییە کە بە باوک و دایکت دەڵێیت
ئەگەر منداڵەکەت بە شەلەلی ببینی، بیبە بۆ لای دکتۆر
یان دەرزی کوتان بدە لە منداڵەکەت
کێشەیەکمان هەیە لە بەبازاڕ کردن لە ئەو کۆمەڵگانەی پارە دەبەخشن
کۆمەڵەی وڵاتانی (جی٨ ) زۆر بەخشندە بوون لە بەرامبەر ئیفلیج بوون
لە ٢٠ ساڵی ڕابردودا
بەڵام شتێکی تر دەست پێ دەکات کە پێی دەڵێن بەردەوام بوونی ئیفلیج بوون
وە ئەوە ئەو شتەیە کە وڵاتانی بەخشەر
نایانەوێت ئیتر پارە بدەن بۆ ئیفلیج بوون
لەبەر ئەوەی لە هاوینی داهاتودا وا بڕیارە پارە نەمێنێت بۆ ئیفلیج بوون
ئێمە %٩٩ین
لەم ڕێگایە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجە
وە ئێمە لەوەداین پارەمان کەم بێتەوە
وا بزانم ئەگەر بە بازاڕ کردن گەشبین بێت
ئەگەر چاو بخەینە سەری وەک کۆمەڵگا
لەبەر تا چەند لە پێشەوەین و
چەند خۆش دەبێت
کە ئەم نەخۆشییە نەهێڵین
دەتوانین ئیفلیجی بەردەوام و
بخەینە پشتەوەمان و لە بیری بکەین
وە ئەگەر زانیمان ئەوە بکەین
دەتوانین کوتانی خەڵک و جیهان رابگرین
لە وڵاتەکانماندا بۆ ئیفلیج بوون
تەنها دەبێتە نەخۆشی دووە،م بۆ هەتا هەتایە
دەسڕێتەوە لەسەر زەوی
ئێمە زۆر نزیکین و
ئەم سەرکەوتنەش لەوانەیە ڕوو بدات
ئەگەر بازرگانەکانی کۆکا کۆلا بێن بۆ لای من
پرسیارم لێ بکەن بۆ شیکردنەوەی خۆشگوزەرانی
من دەڵێم بڕوای من لەسەر خۆشگوزەرانی
ئەوەیە دایکێک منداڵێکی تەندروست باوەش بکات
لەناو دەستەکانیدا بێت
بۆ من، ئەوە قوڵترین خۆشگوزەرانییە
ئەگەر بتوانین لە هەموو داهێنێک لە هەربەشێکدا دەرس وەربگرین
ئەوا ئەو داهاتووەی کە هەموومان دروستی دەکەین
ئەو خۆشگوزەرانیە
دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک بێت
وەک کۆکا کۆلا
سوپاس
چەپڵە