ئەو ڕێگەیەی کەس پیایدا نەڕۆشتووە
ڕۆبێرت فرۆست
لە دارستانێکی زەرددا، دوو ڕێگە هەبوون
و بەداخەوە، نەمدەتوانی
بە هەر دووکیاندا بڕۆم
و تاقە یەک ڕێبواریشبم،
وەستام و تا ئەو شوێنەی چاوم بڕی کرد
سەیری یەکێکیانم کرد :
تا ئەو ئەو دوورەییەی دارەکان دەچەمانەوە
بەڵام دواتر ڕێگەکەی دیکەم گرتەبەر،
پێم وابوو قەشەنگترە سەر تا پا
سەوزی پۆشی بوو و بانگێشتیی پیاسەی دەکردم ،
هەرچەندە ڕۆیشتن بە
هەر کامێکیاندا هەمان هەستی دەبەخشی،
ئەو بەیانییە، لە گەڵای سەر ڕێگەکەدا،
هیچ جێپێیەک بۆ دواوە نەگەڕابووەوە.
ئۆ، ئەوەی یەکەمم بۆ ڕۆژێکی دی هەڵگرت!
هەرچەندە دەشمزانی کۆتاییان بەرەو یەکترە،
گومانم هەبوو، ڕەنگە جارێکی دی نەیەمەوە.
پێویستە بە حەسرەتەوە باسی ئەمە بکەم
ڕۆژگارێک لێرە:
دوو ڕێگە لە دارستانێکدا هەبوون،
منیش ئەو ڕێگەیەم گرت کە کەس پێیدا
نەڕۆشتبوو، هەر ئەوەش بوو هەموو ژیانی گۆڕی.