باشە، لێرەوە دەست پێدەکەم
چەند ساڵێک لەمەو پێش، ڕێکخەری بۆنەکان پەیوەندی پێوە کردم
لەبەر ئەوەی وتارێکم پێشکەس دەکرد لە بۆنەیەکدا
پەیوەندی کردو ووتی
من بەڕاستی لەململانێدام کە چۆن
بنووسم لەبارەی تۆوە لە پڕوپاگەندەیەکی بچووکدا
منیش بیرم کردەووە باشە ململانێکە چیە ؟
وتی باشە من تۆم بینی کە قسەت دەکرد
وابزانم دەتوانم وەک لێ کۆڵەرەوەیەک بت ناسێنم
بەڵام من دەترسم ئەگەر بانگی تۆ بکەم بە لێکۆڵەرەوە، کەس نەیەت
لەبەر ئەوەی ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە تۆ بێزارکەرو ناپەیوەست بیت
پێکەنین
منیش وتم باشە
ئەو وتی: بەڵام ئەو شتانەی کەمن حەزم لێی بوو دەربارەی قسەکانت
ئەوەیە کە تۆ چیرۆک بێژیت
کەواتە ئەزانم چی دەکەم بەس پێت دەڵێم چیرۆک بێژ
بەدڵنیاییەوە لایەنی ئەکادیمی و نائەرامیم
تۆ بەچی من بانگدەکەیت
ئەو وتی: من تۆ بانگ دەکەم بە چیرۆک بێژ
منیش وتم: بۆ پێم ناڵێیت پەری جادووگەر
پێکەنین
وتم با بۆ ساتێک بیری لێبکەمەوە
هەوڵم دا ئازایەتیم بکەمەکارو
بیرم کردەوە، تۆ دەزانیت، من چیرۆک بێژم
من جۆرە لێکۆڵەرەوەیەکم
من چیرۆکەکان کۆدەکەمەوە، ئەوەیە ئیشەکەم
لەوانەیە چیرۆکەکان تەنها زانیاریەک بێت کە ڕۆحی هەبێت
یان لەوانەیە من تەنها چیرۆک بێژێک بم
وە منیش وتم، ئەزنی چی ؟
بۆچی تۆ ناڵێی کە من لێکۆڵەرەوەیەکی چیرۆک بێژم
ئەو وتی:هاها، شتی وا نیە
پێکەنین
کەواتە من لێکۆڵەرەوەو چیرۆک بێژم
ئەمڕۆ قسەتان بۆ دەکەم
قسە دەکەین لەبارەی فراوانکردنی بیرو ڕا
من دەمەوێ قسەتان لەگەڵدا بکەم وچەند چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە
دەربارەی بەشێکی لێکۆڵینەوەکەم
کەبەشێوەیەکی بەرچاو بیرکردنەوەکانی فراوان کردم
بەڕاستی گۆڕانکاری کرد لە ڕێگەی ژیان وە خۆشەویستیمدا
وە کار و بەخێوکردن
لێرەوە چیرۆکەکەم دەستی پێ کرد
کاتێ کە لێکۆڵەرەوەویەکی تازە بووم، خوێدکاری دکتۆرابووم
لەسالی یەکەممدا پڕۆفیسۆرێکی لێکۆڵەرەوەم هەبوو
کە پێی دەوتین
ئەمە شتەکەیە
ئەگەر تۆ نەتوانیت بیپێویت، ئەوا بوونی نیە
منیش وام زانی تەنها گاڵتەم لەگەڵدا دەکات
وتم بەڕاستی، ئەویش وتی بە دڵنیاییەوە
کەواتە پێویستە تۆ تێبگەیت
کەمن بەکالۆریۆسم هەیە لە بواری کۆمەڵاییەتی، وە ماستەریشم هەیە لەهەمان بواردا
خەریکی بەدەست هێنانی دکتۆراشم لە بواری کۆمەڵایەتی
هەموو مێژووی ژیانی ئەکادیمیم
بە خەڵک دەورە درابوو
ئەوانەی کە بەجۆرێک بڕوایان وابوو
بەوەی ژیان تێک ئاڵاوە وە خۆشت بوێ
من زیاتر بڕوام وایە کە ژیان تێکئاڵاوە
پاکی بکەرەوە، ڕێکی بخە
بیخەرە ناو سندوقێکی بەش بەش کراوەوە
پێکەنین
وە بیرم کردەوە کە ڕێگەکەم دۆزیەوە
بۆ دۆزینەوەی ئەو ئیشەی کە دەمبات
لەڕاستیدا، یەکێک لەوتە گەورەکان لەبواری کۆمەڵایەتیدا
بڕۆ بەرەو لایەنە بێزارکەرەکەی کارەکەت
من دەڵێم بەسەری بێزارکەردا بکێشە
بیخەرە لاوە وە باشترین بەدەست بهێنە
ئەمە هێمای من بوو
لەبەر ئەوە من زۆر خۆشحالبووم دەربارەی ئەمە
وە بیرم کردەوە، ئەزانن چی، ئەمە پیشەی منە
لەبەر ئەوەی من حەزم لە هەندێ بابەتی ئاڵۆزە
بەڵام ئەمەوێت وایان لێ بکەم کە ئاڵۆز نەبن
ئەمەوێت لێیان تێبگەم
ئەمەوێت بچمە ناخی ئەم شتانەوە
ئەوەی ئەیزانم گرنگن
وە هەموو کەس بتوانێت بمبینێت
بۆیە لەکوێوە دستم پێکرد پەیوەندی هەبوو
لەبەرئەوەی، دوای تێپەربوونی دە ساڵ لەکاری کۆمەڵایەتیدا
درک بە چی دەکەیت
ئەو پەیوەندییەیە کەبەهۆیەوە ئێمە لێرەین
ئەوە هۆو مانامان دەداتێ بۆ ژیانمان
ئەمە هەموو شتێکە دەربارەمان
گرنگ نیە ئەگەر قسە لەگەل خەڵک بکەیت
کێ کاردەکات لە داگای کۆمەڵایەتی وە تەندروستی مێشکی و ئازاردان و فەرامۆشکردن
ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەو پەیوەندییەیە
ئەو توانایەی کەهەست بەو پەیوەندییەیە بکەیت، ئەوەیە
زانستی(عەصاب)ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەیەکەوە بەستراوین
بۆیە ئێمە لێرەین
بۆیە من بیرم کردەوە، ئەزانیت چی، من لەپەیوەندیەوە دەست پێدەکەم
باشە، ئێوە ئەو هەڵوێستە دەزانن
کاتێک کەهەڵسەنگاندن بەدەست دەهێنیت لەلایەن بەڕێوبەرەکەتەوە
وە پێتان دەڵێت کە سیوحەوت(٣٧) شت زۆر بەباشی دەیکەیت
وەیەک شت...دەرفەتێکە بۆ گەشەکردن
پێکەنین
وە هەمووتان بیر لەو هەلە دەکەنەوە بۆ گەشەکردن، ڕاستە؟
باشە، وادیارە ئەمە ئەو ڕێگەیەمە کە کارەکانمی پیادا ڕۆیشتووە
لەبەر ئەوەی کاتێک پرسیار لەکەسێک دەکەیت لەبارەی خۆشەویستیەوە
ئەوان باسی دڵشکاندنت بۆ دەکەن
کاتێک پرسیار لە کەسێک دەکەیت لەبارەی نزیکبوونەوە
باسی ناخۆشترین بەسەرهاتی خۆیانت بۆدەکەن
بۆ لێ دوورکەوتنەوەیان
وە کاتێک پرسیار لەکەسێک دەکەیت لەبارەی پەیوەندی
ئەو چیرۆکانەی کە پێیان وتوم دەربارەی لێک جیابوونەوەبووە
بۆیە بەخێرایی...بەڕاستی نزیکەی شەش هەفتە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە
گەیشتم بەو شتە بێناوەی
کە بەدڵنیاییەوە پەیوەندی ڕونکردەوە
بەڕێگایەک کەمن لێی تێنەدەگەیشتم یان هەرگیز نەمبینیبوو
بۆیە لە لێکۆڵینەوەکە چوومە دەرەوە
وە بیرم کردەوە، پێویستە بیدۆزمەوە کە ئەمە چیە
ئەوە ڕوون بۆوە کە شەرمە
وە شەرم زۆر بەئاسانی دەزانرێت
وەکو ترسان لە نەمانی پەیوەندی
هیچ شتیک هەیە دەربارەی من
کە خەڵکی تر بزانێت یان بیبینێت
کەشایەنی پەیوەندی نەبم
ئەو شتانەی کەدەتوانم پێتانی بڵێم دەربارەی
شتێکی جیهانییە کەهەموومان هەمانە
تەنها ئەو کەسانەی کە شەرم کردن نازانن
توانای دڵسۆزی مرۆیی وپەیوەندییان نیە
کەس نایەوێت بدوێت لەبارەیەوە
وە کەمترین باسکردنی زیاتر دەبێت لەسەرت
چی پشتگیری دەکات لەم شەرمە
ئەمە، من بەتەواوەتی باش نیم
کە هەموومان ئەو هەستە دەزانین
من بەتەواوەتی ڕوون نیم، بەتەواوەتی ورد نیم
بەتەواوەتی دەوڵەمەندنیم، بەتەواوەتی جوان نیم، بەتەواوەتی زیرەک نیم
بەتەواوەتی بەرزنیم
ئەوشتەی پشتگیری ئەمە دەکات
ئەوهەستە سەختەیە بەلاوازی
ئەم بیرۆکەیە
بۆئەوەی پەیوەندی دروست ببێت
پێویستە ڕێگە بەخۆمان بدەین کەببینرێین
بەڕاستی ببینرێین
وە ئەزانن من هەستم چۆنە بەرامبەر لاوازی، من ڕقم لەلاوازییە
بۆیە بیرم کردەوە، ئەمە هەلی منە
کە بەڕاستی پێوانەکەم بەدەست بهێنم
من بەردەوام دەبم، من ئەم شتانە ئاشکرا دەکەم
ساڵێک بەسەر دەبەم، من بەتەواوەتی شەرم هەڵدەوەشێنم
تێدەگەم لەوەی چۆن لاوازی کاردەکات
وەبەسەری دا زاڵدەبم
بۆیە حازر بووم، وەزۆر خۆشحاڵ بووم
وەکوو دەزانن، ئەوە بەباشی کۆتایی نایەت
پێکەنین
ئێوە ئەمە دەزانن
بۆیە، دەتوانم زۆرتان پێبڵێم دەربارەی شەرم
بەڵام ئەمەوێت کاتی ئەوانەی تر وەرگرم
بەڵام ئەتوانم ئەوانەتان پێبڵێم بەکوورتی
وە ئەمە لەوانەیە یەکێک بێت لەگرنگترین شتەکانی کە فێربووم
لەو دە ساڵەی کردنی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا
ساڵی یەکەمم
بوو بە شەش ساڵ
هەزارەها چیرۆک
سەدەها چاو پێکەوتنی دورودرێژ، کۆمەڵێ وتووێژ
لەحاڵەتێکدا، خەڵک لاپەڕيکانی ڕۆژنامەی بۆدەناردم
وە چیرۆکەکانی خۆیان بۆ دەناردم
هەزارەها پارچە زانیاری لەماوەی شەش ساڵدا
بەچۆرێک چارەسەرم بەدەست هێنا
بەجۆرێک تیگەیستم، کە شەرم چیە
ئەمە چۆن کاردەکات
کتیبێکم نووسی
تێڕوانینێکم بڵاو کردەوە
باڵام شتیک باش نەبوو
کەواتە ئەوە چی بوو
ئەگەر بەنزیکەیی ئەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردبون وەرم بگرتایە
دابەشم کردنایە بۆ ئەو کەسانەی
کەبەڕاستی هەستی نرخداریان هەیە
ئەمە ئەوەی لێ پەیدا دەبێت
هەست بە درک کردن
ئەوانە هەستیکی بەهێزیان هەیە بۆ خۆشەویستی و نزیک بوونەوە
وە ئەو کەسانەی کەلە ململانێدان بۆ ئەوە
وە ئەو کەسانەی کە هەمیشە سەریان دەسوڕمێ کە بەتەواوی باشن
تەنها یەک جیاوازی هەیە
ئەو کەسانە جیادەکاتەوە کە
هەستێکی بەهێزی خۆشەویستی ونزیکبوونەوەیان هەیە
وە ئەو کەسانەی کەبەڕاستی بۆی تێدەکۆشن
ئەمە ئەو کەسانەن کە
هەستی بەهێزی خۆشەویستی ونزیکبوونەوەیان هەیە
بڕوایان وایە کە شایەنی خۆشەویستی ونزیکبوونەوەن
ئەوە ئەوەیە
بڕوایان وایە کەئەوان شایەنی ئەوەن
وە بۆ من قورسترین بەش
لەو تەنها شتەی کە ئێمە دووردەخاتەوە لە پەیوەندی
ئەو ترسەیە کە ئێمە شایەنی ئەو پەیوەندییە نین
ئەم شتە کەسی بێت یان پیشەگەریی
هەستم کرد کەپێویستم بەوەیە کە باشتر تێبگەم
بۆیە ئەوەی کردم
هەمو چاوپێکەوتنەکانم برد
لەکوێ نرخدارم بینی، لەکوێ خەڵکم بینی، کەبەو شێوەیە دەژین
وە تەنها سەیری ئەوانم کرد
ئەم خەڵکانە لە چی شتێکدا هاوبەشن
من کەمێک خولیای کەلوپەلی نوسینگەم
بەڵام ئەوە باسێکی ترە
بۆیە باشترین وتارو قەڵەمی فێرکردنم هەبوو
دڵنیانەبووم ئەم لێکۆڵینەوە ناو بنێم چی؟
وە یەکەم وشە کەهاتە بیرم
هەموو دڵ بوو
ئەمانە کەسانی دڵسۆزن، لەسەر هەستی قووڵی نرخداریان دەژین
بۆیە لەبەشی سەرەوەی دەفتەری کاغەزەکانم نوسیم
وە دەستم کرد بەسەیر کردنی زانیارییەکان
لەڕاستیدا یەکەم جارکردم
بە چوار ڕۆژ
ڕوونکردنەوەیەکی زۆر چری زانیارییەکان
کاتێک گەڕامەوە، ئەم چاوپێکەوتنانەم دەرهێنایەوە، چیرۆکەکانم دەرهێنایەوە، ڕووداوەکانم دەرهێنایەوە
بابەتەکە چیە ؟شێوازەکە چیە؟
مێردەکەم شارەکەی بەجێ هێشتووە لەگەل منداڵەکاندا
لەبەر ئەوەی هەمیشە دەچووم بۆ ئەم جاکسۆن بۆڵۆکە قەڕەباڵغە
کاتێ من تەنها حەزم لەنووسین بوو
وە لەشێوازی لێکۆڵینەوەکەمدا
بۆیە لێرەدە ئەمەم دۆزیەوە
ئەوەی کە هاوبەشە لەنێوانیاندا
هەستی دلێرییە
ئەمەوێت دلێری وئازایەتتان بۆ جیابکەمەوە بۆ دەقەیەک
دلێری، پێناسەیەکی بنەڕەتی بۆ دلێری
کەیەکەم جار دێیتە سەر زمانی ئینگلیزی
ئەوە لە وشەی لاتینی کۆرەوە هاتووە واتای دڵە
وە پێناسە بنەڕەتییەکەی
بریتیبوو لەگێڕانەوەی چیرۆکی ئەو کەسانەی کەبەتەواوەتی لەگەڵ دڵتان
وە ئەم خەڵکە
بەشێوەیەکی سادە لێرن
بۆئەوەی ناتەواوبین
ئەوان میهرەبانیان هەیە
بۆ ئەوەی میهرەبان بن بۆ خۆیان یەکەم جار دوایی بۆ ئەوانی تر
لەبەر ئەوەی دەرکەوتووە ئێمە ناتوانین میهرەبانبین لەگەڵ کەسانی تردا
ئەگەر نەتوانین هەڵسووکەوت لەگەڵ خۆماندا بکەین بە میهرەبانیەوە
وە لەکۆتاییدا ئەوان پەیوەندییان هەبووە
وە...ئەمە بەشە قورسەکەیە
لەدەرئەنجامی ڕاستەقینەیی
ئەوان ئامادەبوون کە واز لەو بیرۆکەیە بێنن کەهەیان بووە دەربارەی خۆیان
بۆ ئەوەی ببنەوە بەو کەسەی جاران
کەپێویستە بەدڵنیاییەوە بیکەن
بۆ پەیوەندی
ئەو شتەی تر کە هاوبەش بووە لەنێوانیاندا
ئەمە بووە
ئەوان بەتەواوی ڕازی بوون بەلاوازی
بڕوایان وابوو
ئەوەی کەوای لێکردوون لاواز بن
وای لێکردوون جوان بن
ئەوان دەربارەی لاوازی نەدوان
کەئاسوودە بەخشە
لەڕاستی باسی ئەوەیان نەکرد کەئازار بەخشە
وەکو بیستم پێشتر لەچاوپێکەوتنی شەرمەکەدا
ئەوان باسیان کرد بە گرنگیەوە
تەنها باسی ئارەزومەندانەیان دەکرد
کەیەکەم جار بڵێی من تۆم خۆش ئەوێت
ئامادەبوون
بۆ کردنی شتێک
لەکاتێکدا هیچ گرەنتییەک نیە
ئارەزوو
بۆ هەناسەدان لەکاتی چاوەڕوانی پەیوەندی دکتۆر دا
لەدوای تیشکە سەروو بنەوشەییەکە
ئەوان ئامادەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی
ئەمە لەوانەیە سەرکەوتو بێت یان لەوانە نیە
ئەوان وایان زانی ئەمە بنچینەییە
من خۆم وا ئەزانم ئەوە خیانەتە
نەم توانی بڕوا بکەم کە بەڵێنم داوە بەو پەیوەندییە
بۆ لێکۆڵینەوە، کەکارەکەمان
تۆ دەزانی، پێناسەی لێکۆڵینەوە
بۆ کۆنتڕۆڵکردن وپێشبینی کردن، بۆ خوێندی دیاردەیەک
بۆ هۆیەکی ئاشکرا
بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پێشبینی کردن
وە ئێستا کاری من
کۆنتڕۆڵکردن و پێشبینیکردنە
وەڵامەکە گۆڕاوە بەو شێوازەی کە بژیت بە لاوازی
وە کۆنتڕۆڵکردن و پێشبینکردن بووەستێنێت
ئەمە بەرەو کەمێک تێکشکاندن دەڕوات
پێکەنین
کەبەڕاستی زۆر لەمە دەچێت
پێکەنین
وە هەر واشە
من پێی دەڵێم تێک شکاندن، چارەسەرەکەم پێی دەڵێت بەئاگا هێنانەوەی ڕۆحی
بەئاگا هێنانەوەی ڕۆحی دیارە باشترە لە تێکشکاندن
بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە کە تێکشکاندن بووە
پێویستە من زانیارییەکانم بخەمە لاوەو چارەسەرێک بدۆزمەوە
بهێڵە شتێکتان پێبڵێم، دەزانن ئێوە کێن
کاتێک پەیوەندی بە هاوڕێکەتەوە دەکەیت وە دەڵێیت، وا بزانم پێویستیم بەبینینی یەکێکە
هیچ پێشنیارێکت هەیە؟
لەبەر ئەوەی نزیکەی پێنج هاوڕێم حەزیان لێی بوو
واو.من نامەوێت ببم بەچارەسەرەکەت
پێکەنین
وتم، ئەوە مانای چیە
وتیان، من تەنها قسەیەک دەکەم، تۆ دەزانیت
ڕاستەی پێوانەکەت نە هێنی
وتم، باشە
بۆیە چارەسەرێکم دۆزییەوە
یەکەم بینینم لەگەڵ ئەو کچەدا، دیانا
لیستەکەم لەگەڵ خۆمدا برد
تایبەت بە هەموو ئەو دڵانەی دەژین، وە دانیشتم
وتی،چۆنیت
من وتم، من زۆر باشم
ئەو وتی، چی ڕووی داوە
ئەمە چارەسەرکەرێکە کە چارەسەری تر دەبینێت
لەبەر ئەوەی ئێمە پێویستە ئەمە بکەین
لەبەر ئەوەی پێوانەی پلەی زانستییان بە مەتر باشە
پێکەنین
بۆیە وتم
ئەمە شتەکەیە، من لەململانێدام
ئەو وتی، ململانێکە جیە؟
منیشم وتم کێشەیەکی لاوازیم هەیە
منیشم دەزانم کەلاوازی توێکڵی
شەرم و ترسە
ململانێکەی ئێمەش بۆ شایەنییە
بەڵام هەروەها وادیارە کە ئەوە شوێنی دروستبوونی
خۆشی و، داهێنان، و
نزیکبوونەوەو خۆسەویستییە
وا هەستدەکەم کێشەیەکم هەیە
وە پێویستم بە هەنێک یارمەتی هەیە
منیشم وتم، بەڵام لێرەدا شتێک هەیە
کێشەی خێزانی نییە
کێشەی منداڵی نییە
پێکەنین
تەنها چەند ستراتیژییەکم پێویستە
پێکەنین
چەپڵەلێدان
سوپاس
ئەویس بەم شێوەیە قسەی کرد
پێکەنین
دوایی منیشم وتم، ئەوە خراپە، ڕاستە ؟
ئەویش وتی ئەوە باش نییە و خراپیش نییە
پێکەنین
ئەوە چۆنە هەرئاوایە
منیشم وتم ئۆو خوایە ئەوە قێزەونە
پێکەنین
ئەوە وایە و وا نییە
ئەوە ساڵێکی خایاند
ئێوە دەەزانن خەڵک چۆنە
ئێوە دەزانن کە خاڵک چۆنە کاتێک کە بۆیان دەر دەکەوێت کەلاوازی و نەرم ونیانی گرنگە
دەست بەرداری دەبن و بەرەو ڕووی دەڕۆن
ئەوە من نیم
من تەنانەت بەو جۆرە ڕەفتار ناکەم لەگەڵ کەسدا
پێکەنین
بۆ من ئەوە شەڕی سەرجادەی ساڵێک بوو
ئەوە شەڕبوو
لاوازی پاڵی پێوەنام، منیش پاڵم بەلاوازییەوە نایەوە
من شەڕەکەم دۆڕاند
بەڵام وابزانم ژیانی خۆمم بەدەست هێنایەوە
بۆیە گەڕامەوە سەر لێکۆڵینەوەکەم
دوو ساڵی ترم بەسەر برد
لەڕاستیدا هەوڵم دا کە تێبگەم ئەوان چین، هەست بەئازار کراوەکان
چی هەڵدەبژێرن
وە ئێمە چی بکەین
لەگەڵ لاوازیدا
بۆ ئێمە لەململانێیەکی زۆرداین؟
ئایا من بەتەنها لەململانێدام لەگەڵ لاوازی؟
نەخێر
ئەمە ئەوەیە کە فێربووم
ئێمە بێ ئاگاین لە لاوازی
کاتێک کە ئێمە چاوەڕێی پەیوەندییەکە دەکەین
ئەوە پێکەنیناوی بوو، کاتێک من شتێکم بڵاو کردەوە لە توییتەر و فەیسبووک
کەدەڵێت چۆن پێناسەی لاوازی دەکەیت
چی وا لەتۆ دەکات کە هەست بەلاوازی بکەیت؟
لەماوەی یەک کاتژمێرونیو، سەدوپەنجا وەڵامم وەرگرت
لەبەر ئەوەی دەمویست بزانم
چی هەیە لەدەرەوە
پێویست بوو داوای یارمەتی لە هاوسەرەکەم بکەم
لەبەر ئەوەی من نەخۆش بووم، وە تازە هاوسەرگیریمان کردبوو
دەستپێکردنی سێکسی لەگەڵ مێردەکەمدا
دەستپێکردنی سێکس لەگەڵ ژنەکەمدا
ناڕازین بوون پێت، داوای چونەدەرەوە لە کەسێک
چاوەڕێی دکتۆرەکان بکەیت بۆ پەیوەندی پێوەکردنت
وەستان لەکار، تەواو کردنی کاری خەڵک
ئەمە ئەو جیهانەیە کەتێیدا دەژین
ئێمە لە جیهانێکی لاوازدا دەژین
وە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ئیمە باکاریان دەهێنین
کە خۆمان بێ ئاگا بکەین لەلاوازی
وابزانم بەڵگەیەکمان هەیە
ئەوە تەنها هۆکار نییە بۆبوونی ئەم بەڵگەیە
بەڵام وا هەست دەکەم کە ئەوە هۆکارێکی گەورەیە
ئێمە زیاتر قەرزدارین
قەڵەوی
خوپێوەگرتن وە چارەسەرکردن
کۆمەڵی کامڵ لەمێژووی ولایەتە یەکگرتووەکان
کێشەکە ئەوەیە...وە من ئەمە فێربووم لەلێکۆڵینەوەکەم
کە ناتوانین هەستکردن بەئارەزووی خۆمان بێ ئاگابکەین
ناتوانین بڵێین، ئەمە شتی خراپە
ئەمە لاوازییە، ئەمە خەفەتە، ئەمە شەرمە
ئەمە ترسە، ئەمە بێ هیوابوونە
نامەوێت هەست بەمانە بکەم
من وا دەڕۆم دوو بیرەو کێک بە بەنات و چەرەسەوە دەخۆم
پێکەنین
من نامەوێت وا هەست بکەم
من دەزانم کە ئەوە پێکەنیناوییە
من چوومەتە ناخی ژیانتەوە بۆ پێویستی ژیان
خودایە
پێکەنین
تۆ ناتوانین خۆت بێ ئاگا بکەیت لەم هەستە ناخۆشانە
بێ ئەوەی لە هۆکارەکانی تر بێ ئەگابین، لە هەستەکانمان
ناتوانیت بەئارەزووی خۆت لەهەستەکانت بێ ئەگابیت
بۆیە کاتێک بێ ئاگا دەبین لەم شتانە
بی ئاگا دەبین لە خۆشی
بێ ئاگا دەبین لە سوپاس گوزارییەکان
بێ ئاگا دەبین لە شادییەکان
وە دواتر ئێمە خەمبار دەبین
دەگەڕێین بۆ هۆکارەکان وە ماناکان
وە لەدواییدا هەست بەلاوازی دەکەین
بۆیە دوایی دوو بیرە وکێک بە مۆز و چەرەس دەخۆین
ئەوە دەبێت بەم سوڕە ترسناکە
یەکێک لەو شتانەی کە دەبێت بیری لێبکەینەوە لەبارەیەوە
ئەوەیە کە بۆچی و چۆن ئێمە بێ ئاگاین
ئەوە تەنها خوو پێوەگرتن نیە
ئەو شتانەی تر کەئێمە دەیکەین
ئەوەیە کە ئەو شتانەی کە ئیمە دڵنیانین لێی دڵنیادەبین لێیان
دین دەگۆڕێت لەبڕوابوون بە بوون و بە شتە شاراوەکان
بۆ دڵنیایی
من ڕاستم، تۆ هەڵەیت، بێدەنگ بە
ئەمە ئەوەیە
تەنها دڵنیایی
ئێمە کە زۆر دەترسین، ئێمە کە زۆر لاوازین
ئێمە کە زۆر دەترسین
سیاسەتمەدارەکانی ئەمڕۆ لەوە دەچن
هیچ ووتارێک نەماوە
هیچ وتو وێژێک نەماوە
تەنها لۆمەکردن هەیە
ئەزانن لە لێکۆڵینەوەکەدا لۆمەکردن چۆن باسکراوە؟
ڕێگایەک بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئازار و نائارامی
ئێمە نمونەین
ئەگەر کەسێک هەبێت بیەوێت ژیانی وابێت، ئەوە منم
بەڵام سەرکەوتوو نابێت
چونکە ئەوەی ئێمە دەیکەین لابردنی چەورییە لەدواوەمان
وە دانانی لەسەر ڕومەتمان
پێکەنین
کە تەنها، هیوام وایە لەماوەی سەد ساڵدا
خەڵک سەیری ڕابردووی خۆی بکات و بڵێت واو
پێکەنین
ئێمە نمونەین، مەترسیدارترینیانە
منداڵەکانمان
بهێلە پێتی بڵێم چۆن بیردەکەینەوە لەبارەی منداڵەوە
ئەوان بەستراون بە ململانێوە وە کاتێک دێنە ئێرە
کاتێک ئەو کۆرپە نموونەییە هەڵدەگریت بەدەستت
کاری ئێمە ئەوە نیە بڵێت سەیری بکە ئەوە نمونەییە
کاری من ئەوەیە ئەو بهێڵمەوە بە نمونەییەوە
دڵنیابن کە ئەو دەچێتە تیپی تێنسەوە لە پۆلی پێنجەم وە بیر لەسەرکەوتن دەکاتەوە لە ساڵی حەوتەم
ئەوە کاری ئێمە نییە
کاری ئێمە ئەوەیە کە سەیر بکەین و بڵێین
ئەزانیت چی؟ تۆ نمونەنیت، وە تۆ بەستراویت بە ململانێوە
بەڵام ئێوە شایەنی خۆشەویستی و نزیک بوونەوەن
ئەوە کاری ئێمەیە
وە بەڕێوبردنی ئەو مندڵانەم پێ نیشان بدە کەبەم شێوازە پەروەردە کراون
وابزانم وە کۆتایی بەو کێشانە دێنین کە ئەمڕۆ دەی بینین
ئەوە نیشان دەدەین کە ئێمە ئەوە دەکەین
کە کاردانەوەی نییە لەسەر خەڵک
ئێمە ئەوە دەکەین لەژیانی کەسی خۆماندا
ئێمە ئەوە بە هاوبەشی دەکەین
ئەگەر ئەوە فریاکەوتنێک بێت، ڕۆن لێ چوونێک بێت
گەڕانەوەیەک
ئەو شتەی کە دەیکەین هەر ئەوە نیشان دەدەین
کاردانەوەیەکی زۆر گەورەی نەبێت لەسەر کەسانی تر
ئەمەوێت بە هاوەڵەکانم بڵێم، کە ئەمە یەکەم کەسانی تێکۆشەر نین
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت تەنها ڕاست بن و جێی متمانە بن
وە بڵێن، ئیمە داوای لێبووردن دەکەین
کۆتایی پێ دەهێنین
بەڵام ڕێگایەکی تر هەیە، ئەمەتان بۆ جێ دەهێڵم
ئەمە ئەوەیە کە دۆزیومەتەوە
کە ڕێگە بەخۆمان بدەین بیبینین
قوڵایی ببینین
لاوازی ببینین
کە خۆشەویستی بکەین لە دڵمانەوە
هەرچەندە هیج گرەنتییەک نییە
کە ئەوە زۆر قورسە
وە من دەتوانم پێتانی بڵێم وەکو بەخێوو کەرێک، ئەوە شتێکی زۆر قورسە
بۆ جێ بە جێ کردنی سوپاس گووزاری و خۆشی
لەو کاتە ناخۆشانەدا
کاتێک سەرمان دەسوڕمێ، دەتوانم ئەوەندە تۆم خۆش بوێت
دەتوانم باوەڕ بەمە بکەم بە سۆزەوە
دەتوانم ئەوەندە دڕندە بم دەربارەی ئەمە؟
تەنها بۆ ئەوەی بتوانین بوەستین و لەجیاتی ئەوەی بترسین لەو کارەساتەی کە ڕوو دەدات
بلێین من زۆر سوپاس گوزارم
لەبەر ئەوەی هەست کردن بەم لاوازییە مانای وایە من ئەژیم
لەکۆتاییدا، بڕوام وایە لەهەمویان گرنگتر
ئەوەیە کە بڕوا بکەین کە ئێمە تەواوین
لەبەر ئەوەی کاتێک ئێمە کاردەکەین لە شوێنێکدا
بڕوام وایە کە دەڵێیت، من تەواوم
ئەوکاتە دەوەستین لە هاوار کردن وە دەست دەکەین بەگوێ گرتن
ئێمە دڵسۆزترو میهرەبانترین بۆ کەسانی دەوروبەرمان
ئێمە دڵسۆزترو میهرەبانترین بۆ خۆمان
ئەمە هەموو شتێک بوو، سوپاستان دەکەم
چەپڵە لێدان