ئایە بیرت لەوە کردۆتەوە کە تاتۆ بکەیت؟ نەخشاندنی پێستی ڕەسەنت زیادکردنی چیرۆکی ژیانی کەسێکی دیکە بۆ مێژووی تاتۆ کە بەلایەنی کەمەوە مێژووی تاتۆ بۆ ٨٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. مۆمیاکردن بە تاتۆ لە هەموو جیهاندا شایەدی بۆ جیهانی گۆڕانکاری لە لاشە دەدا بە درێژای هەزار ساڵ، و بۆ ئەو ڕاستیەش کەوا ناتوانیت هەرگیز لە تاتۆ ڕزگارت بێت ئەگەر شارستانیەکەشت نەیتوانی لێزەری ڕەشکەرەوە دابهێنێت. مۆمیاکراوێک لە کلتوری شینشڕۆ لە پیرۆ پێش سەردەمی ئینکان سمێڵێکی تاتۆی لەسەر لێوی سەرەوەی هەیە. ئۆتزی، پیاوی سهۆڵی مۆمیاکراو لە چیای ئالب، تاتۆیەکی بنچینەی بەدرێژای بڕبڕەی پشت هەیە، لە پشت چۆکیەوە و لە دەورووبەری قولەپێ. کە لەوانەشە جۆرێک بێت لە دەرزی ئاژەنینی پێشوو. مۆمیای ئامونێت، ڕەهیبێکی ژن لە ناوەڕاستی شانشینی میسر، تاتۆکانی هێمای ڕەگەز و وەچەخستنەوەن. تەنانەت لە مۆمیاکردنیش پیرترە، پەیکەرێکی بچووک وادەردەکەوێت مرۆڤ پەیکەرەکەی تاتۆ کردبێت، و ئەو ئامێرانەی بۆ تاتۆ کردن بە کار دەهاتن مێژوەکەیان بۆ دەیان هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. تاتۆ مێژووەکی بنچینەیی نییە ئەوەندەی ئێمە زانیبێتمان، بەڵام بۆچی قسەکەرە ئینگلیزەییەکان پێ دەڵێن تاتۆ؟ وشەکە لە وشەی ئەنگلۆفۆنیکی" تەتاۆ" وەرگیراوە، پۆلۆنێزییەکان ئەو وشەیەیان لە تاهیتی بە کاردەهێنا، لە ساڵی ١٧٦٩ کاپتن جەیمس کوک گەشتی بۆ ئەم شوێنە کرد چاوی بە پیاوان و ژنانێک کەوت کە تاتۆیەکی زۆریان کردبوو. چیرۆکەکانی دۆزینەوەی کاپتن کوک و ئەو تاتۆیانە دەستەکەی داویانکرد وایکرد بەکارهێنانی وشەی"تاتۆ" بچەسپێنن لەسەر وشەکانی پێشوی وەک "بەڵەکردن،" وێنەکێشان،" و" ڕەنگ گۆڕین،" و تەوژمێکی خستە ناو چینی پلە باڵاکانی ئینگلیزی لە سەردەمی ڤیکتۆریا. لەوانەیە وابیربکەینەوە کەسە پلەباڵاکانی سه‌رده‌می ڤیکتۆریا بیروڕایەکی ڤیكتۆریانه‌یان هه‌بووبێت سەبارەت بەو شتە مەترسیدارە، دەتوانیت ئەو بیروڕایانە بدۆزیتەوە و تەنانەت قەدەغە، له‌سه‌ر تاتۆکردن لە مێژودا بەڵام لەکاتێکدا بەئاشکرا هەندێک بەریتانی دوور لە چاوی سەرۆکەکانیان تاتۆیان دەکرد، لە پشت دەرگا داخراوەکان و دوور لە چاوی سەرۆکەکانیان، زۆر کەس تاتۆی کرد. بەو بەڵگەیەی، شاژنە ڤیکتۆریا تاتۆی پڵینگێک کە لەگەڵ مارێک شەڕ دەکات هەبوو و تاتۆ زۆر دڵخوازبوو لە نێوان سەربازەکانی هاوڕێ کاپتن کوک، لە گەشتەکانیان وەکو تێبینی بەکاریان دەهێنا. ئەگەر بە زەریای ئەتڵەسی تێپەڕی؟ لەنگەر بگرە. ئەگەر لە باشوری هێڵی یەکسانی زەوی بووی؟ کاتی ڕاوکردنی کیسەڵە. بەڵام ڕوژئاواییەکان تاتۆیان دەکرد ماوەیەکی زۆر پێشتر پێش ئەوەی چاویان بە سامۆنەس و ماوریەکانی باشوری زەریا هێمن بکەوێت. خاج پەرستەکان تاتۆی خاجی قودوسیان دەکرد بۆئەوەی ئەگەر مردن لە شەڕ، لەسەر شێوازی مەسیحیەت بنێژرێن. سەربازە ڕۆمییەکانی سەر دیواری هادریان تاتۆی سوپایان هەبوو و بەو پیکتسانەی پشتیەوە دەیان گووت"پیکتس،" بۆ ئەو وێنانەی لەسەریان کێشرابوو. هەروەها داب و نەریتێکی لە مێژینەی تاتۆ کردنی کەس بەبێ ویستی خۆی. یۆنانییەکان و ڕۆمەکان بەندەکانیان و جاشەکانیان تاتۆ دەکرد تا بیر لە هەڵاتن و ڕاکردن نەکەنەوە. تاوانبارانی ژاپۆن تاتۆیان دەکرد لە سەدەی حەوتەم. نازیەکان بەوە ناسراوبوون کە بە تاتۆ ژمارەیان لە سەر سینگ و قوڵەی جولەکەکان و زیندانیەکانی دیکە دەنووسی لە زیندانی ئاوشوێز بۆ ئەوەی لاشەی مردووەکانی پێبناسنەوە. بەڵام بەزەبر تاتۆکردنی زیندانیەکان و دەرکراوەکان دەتوانرا بەجیاواز پێناسە بكرابا هەروەکو چۆن خەڵکی خۆیان دەکەن بە خاوەنی مەنسەب یان مێژوو. پریمۆ لێڤی لە بەندیخانی ئاوشوێز ڕزگاری بوو دوای جەنگ فانیلەی قۆڵ كورتی بۆ ئەڵمانیا له‌به‌ركرد تاوەکو تاوانی ژمارە تاتۆیەکەی بەبیر خەڵک بهێنێتەوە. ئەمڕۆ، هەندێک لە نەوەکانی ڕزگاربووانی ڕەشەکوژییەکان ژماره‌ی تاتۆی خزمەکانیان لەسەر قۆڵیان نووسیووە. تۆرا یاسای دژ بە تاتۆکردنی هەبوو، بەڵام چی ئەگەر بتەوێت بیسریتەوە ئەو هەستەی هەتە هەرگیز لە بیرنەکرێت؟ و ئەو تاوانبار و دەرکراوانەی ژاپۆن، لە کۆتاییەکەی تاتۆکردن قەدەخەکرا لە ناوەڕاستی سەدی ١٩ وە تا دوای جەنگی دووەمی جیهان، زیاتر نەخشاندنی تاتۆ نایاسایەکانیان، بە دیزاینەکان لە چاپکردنی پارچە تەختە و ئەدەبە بەناوبانگەکان وەریان گرتبوو و لە هونەری وێنەی ڕۆحی ئەفسانە. چه‌ته‌كانی یاكوزه‌ تاتۆ نایاسایەکانیان وەکو ئاماژەکانی تەمەنێکی درێژ دڵسۆزی و ئازایەتی پیشاندەدا. لەگەڵ ئەوەشدا تاتۆکان بۆ هەتاهەتایە ده‌مێ- ننه‌وه‌ لە کاتی تاتۆکردنیش زۆر ئازاربەخشە. بۆ ماوەیەک ئەو تاتۆیانە وەک داب و نەریتێکی سەرەکی سەیر دەکران. ئەگەر لە کاتی تاتۆکردن لە شێوەی مۆکۆ خۆت لابدەیت، ئەو تاتۆ تەواونەکراوەکەت ئاماژەیە بۆ ترسنۆکیت. ئەمڕۆ، ئەگەر لەسەر شێوەی داب و نەریتەکە نەڕۆیت، لەوانەیە تاتۆکارەکە ئامێر بەکاربهێنێت کە لە ساڵی ١٨٩١ لەلایەن سانیۆل ئۆرایلی داهێنرا، کە سودی لە ئامێرە چاپەکەی تۆماس ئەدیسۆن وەرگرت لە ساڵی ١٨٧٦ داهێنرا. بەڵام لەگەڵ ئەو مێژووە دوورو درێژ و نایابە تاتۆکردن چەند بژاردەیەکت پێدەدا، بەنیازیت چ تاتۆیەک بکەیت؟ ئەم دەستەواژە ئاسان و ڕوونەی بەئاسانی دەخوێندرێتەوە کە تۆ کێیت، یاخود دەتەوێت چۆن دەرکەویت. هەروەکو سروشناسە کەشتیەکەی کاپتن کوک گووتی تەتاوید تەهیشنس، هەموو کەسێک نیشانەکراوە، هەر کەسەو بە شێکی جیاوازی لاشەی، لەوانەیە بە گوێرەی گاڵتەوگەپی بێت یاخود بەگوێرەی هەلومەرجەکانی ژیان." لەوانەیە گاڵتەوگەپ و هەلومەرجە تایبەتەکانت پێشنیاری تاتۆکردنی هێمایەکی پاشماوە کلتوریت بۆ بکات، یاخود هێمای ڕۆحیانەت و وزەی ڕەگەزی، یاخود شێوەیەکی کۆنی باشی هونەری پێشەنگی بەرەنگاریت بۆ بکات. یادکەرەوەی ئەنجامە نایابەکە، یاخود پێت چۆنە ئەگەر هولک هۆگن سواری کەرکەدەنێک بێت نایاب دەردەچێت. بیرۆکەی خۆتە و جەستەی خۆتە کەواتەش بڕیار بڕیاری خۆتە. تەنها دوو یاسا: پێویستە تاتۆکارێک بدۆزیتەوە تا لە نەخشاندنی بیرۆکەکەت شەرمەزار نەبێت، و لە کاتی گوماناویی، هەرگیز ناتوانیت هەڵە لە وشەی"دایک" بکەیت.