[چۆن دەتوانین پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەین؟] [پسپۆڕی نەخۆشی پەتایی ئادام كوچارسكی] پرسیاری ١: ڕاگرتن بە واتای چی دێت] ؟کاتێک پەتاکە بڵاوبوویەوە ڕاگرتن ئەو بیرۆکەیە کە تۆ دەتوانیت سەرنجی هەوڵەکانت بخەیتە سەر کۆنتڕۆڵ کردنی حاڵەتەکان و ئەوانەی پەیوەندیان پێوەی هەیە و تۆش نابیتە هۆکاری شڵەژانی ژمارەیەکی زۆرتری دانیشتوان، حاڵەتێک دێت بۆ لات ،جیایان دەکەیتەوە، لەسەر ئەو کەسانەی پەیوەندیان پێوە هەبووە کار دەکەیت، ئەوانەی ئەگەری ئەوەیان هەیە ببنە هەلێک بۆ توشبوون و دواتر دەتوانیت چاودێری ئەو کەسانە بکەیت، لەوانەیە هەستیت بە کەرەنتین کردنیان بۆ، دڵنیابوونەوە لە بڵاوبوونەوەی زیاتر، کەوایە ئەمە ڕێچکەیەکی زۆر گرینگە ،مەبەستە، و بۆ ڤایرۆسی سارس، کە سەرکەوتنێکی سەرنج ڕاکێشی بەدەست هێنا، بەڵام پێم وایە بۆ ئەم پەتایە، لەبەرئەوەی هەندێک لە حاڵەتەکان فەرامۆش دەکرێن، یان دەست نیشان نەکراون، پێویستە بەڕاستی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی بگرین ئەوانەی لە مەترسیدان. ئەگەر هەندێکیانمان فەرامۆش کرد، ئەگەری هەیە بڵاوبوونەوە ڕوو بدات پرسیاری ٢: ئەگەر ڕاگرتن بەس نەبوو، دوای ئەوە چی بکەین؟ لەم ڕووەوە، دەبێت گۆڕانگارییەکی فراوان لە بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییەکانمان بکەین. و ئەمەش پێویستی بەوەیە، ئەو هەلانەی کە دەتوانێت ڤایرۆسەکە بڵاو بکاتەوە لەبەر ئەم جۆرە پەیوەندییە نزیکانە، هەموو کەسێک لە ناو خەڵکیدا، بەتێکڕا، پێویستە ئەم بەرکەوتنانە کەم بکاتەوە بە نزیکەی دوو لە سێ بۆ ئەوەی بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین. ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی کارکردن لە ماڵەوە، لە گۆڕینی شێوازی ژیان و جۆری ڕۆشتن بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان و نان خواردنی ئێواران. و بێگومان، ئەم ڕێوشوێنانەش، وەکو داخستنی خوێندنگەکان. و شتانێکی تر تەنها هەوڵێک بۆ کەم کردنەوەی بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی دانیشتوان. پرسیاری ۳: ئەو مەترسیانە چین ؟کە دەمانەوێت خەڵکی بیریان لێ بکاتەوە ئەوە تەنها ئەو دەستە نییە کە تەوقەی پێ دەکەیت، بەڵکو ئەو دەستەیە کە لە دوایدا تەوقە لەگەڵ کەسێکیتر دەکات و پێم وایە پێویستە بیر لە هەنگاوەکانی پلەی دووەم بکەینەوە، لەوانەیە پێت وابێت تۆ مەترسیت لەسەر نییە و تۆ لە گروپی گەنجیت، و بەڵام زۆر جار دەکرێت هەنگاوێکی بچووک دوور بیت لەو کەسەی کە زۆر بە قورسی کاری لێ دەکات. و پێم وایە پێویستە بەڕاستی هۆشیار بین پێم وایە گۆڕانی هەڵسوکەت قورس بێت. بەڵام ئەمە پێویستی بە کەمکردنەوەی ئەو کاریگەریانەیە کە ڕووبەڕووی دەبینەوە. پرسیاری ٤: پێویستە لەسەر خەڵک چەندێک لە یەکتری دووربن؟ پێم وایە قورسە بە وردی دیاری بکەیت، بەڵام پێم وایە پێویستە شتێکت لە بیر بێت کە بەڵگە نەویستە ئەوە جۆرێکە لە دەنکۆڵەی ئاوی، لە دوورییەکی زۆرەوە بڵاو دەبێتەوە بە شێوەیەکی گونجاو لە دووریی نزیکەوە. وا بیرناکەمەوە ئەوە حاڵەتەکە بێت کاتێک چەند مەترێک دوور لە کەسێک دەوەستیت ڤایرۆسەکەش بە ڕێگەیەک دەگوازرێتەوە بە بەرکەوتنێکی نزیک دەبێت، و لەبەرئەوەیە بڵاوبوونەوەی زۆر دەبینین لە بۆنەکانی وەکو ژەمەکانی نان خواردن و ئەو گروپانەی پیوەندییەکی توندیان هەیە. لەبەرئەوەی ئەگەر پێشبینی بکەیت بەوەی دەتوانیت ڤایرۆسەکە لەسەر ڕووەکان و لەسەر دەستەکان و ڕووخسار بگریت، ئەوە بەڕاستی حاڵەتەکان کە پێویستە زیاتر بیریان لێ بکەینەوە. پرسیاری ٥: ڕێکارەکانی خۆپاراستن چین کە پێویستە وڵاتان جێبەجێی بکەن؟ پێم وایە ئەوەی کە خەڵکی هەوڵ دەدات لێی تێبگات، یەکەم لە ڕووی کارکردنییەوە. تەنها بەڕاستی لەم چەند هەفتە کەمەی کۆتایدا بوو هەستمان کرد کە ئەم شتە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت لەگەڵ ئەم قەبارەی دەست تێوەردانە، بەڵام بێگومان هەموو وڵاتان ناتوانن، ئەوە بکەن کە چین کردی، هەندێک لەو ڕێکارانە بارێکی گرانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونیی، لەسەر دانیشتوان هەیە. و بە دڵنیاییەوە .کاتێکی سنووردار هەیە، لە چین، بۆ ماوەی شەش هەفتە لە ماڵەوە مانەوە، پاراستنی ئەم پڕۆسەیە ئاسان نییە، لەبەرئەوە پێویستە بیر لە وازهێنان بکەینەوە لە هەموو ئەو شتانەی لە خەڵکی داوا دەکەین بیکەن، و کامیان کاریگەری زیاتری دەبێت بەڕاستی لە کەمکردنەوەی ئەو قورساییە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی: ناوەندی، کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی