1 00:00:01,457 --> 00:00:04,454 جیھانی ئێمە زۆر پاڵەوانی نایابی ھەیە. 2 00:00:04,454 --> 00:00:10,012 بەڵام خراپترین جۆری ھێزی نایابیان ھەیە: نادیاری. 3 00:00:10,012 --> 00:00:12,349 بۆ نموونە، کەناسەکان، 4 00:00:12,349 --> 00:00:16,462 کرێکارەکان کە ئەو ماددانە کۆ دەکەنەوە کە شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوەن بۆ ژیان کردن. 5 00:00:16,462 --> 00:00:21,122 کەناسەکان سەریان ھەڵداوە بەھۆی جیاوازی کۆمەڵایەتی، بێ کاری، 6 00:00:21,122 --> 00:00:24,141 و زۆری پاشماوەی تەنی ڕەق 7 00:00:24,141 --> 00:00:28,740 لە کەمی سیستەمی کۆکردنەوەی پاشماوە. 8 00:00:28,740 --> 00:00:34,500 کەناسەکان کارێکی قورس و دڵسۆزانە و بنچینەیی دابین دەکەن 9 00:00:34,500 --> 00:00:39,441 کە سوود بە تەواوی دانیشتوان دەگەیەنێت. بەڵام بۆ ئەمە سوپاسیان نەکراوە. 10 00:00:39,441 --> 00:00:46,128 لێرە لە بەڕازیل، سەدا ٩٠ی پاشماوەکان کۆ دەکەنەوە کە دووبارە بەکار دەھێنرێنەوە. 11 00:00:47,442 --> 00:00:50,164 زۆرینەی کەناسەکان بە سەربەخۆیی کار دەکەن، 12 00:00:50,164 --> 00:00:55,575 پاشماوە ھەڵدەگرنەوە لە شەقام و دەیفرۆشن بەنرخی کەم. 13 00:00:55,575 --> 00:00:58,970 ڕەنگە زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆ کۆ بکەنەوە 14 00:00:58,970 --> 00:01:03,825 لە جانتاکانیاندا، لە گالیسکەی بازاڕکردندا، لە پاسکیلەکانیاندا و لە کاھۆساکاندا. 15 00:01:04,505 --> 00:01:07,351 کاھۆسا بریتییە لە گالیسکەیەک کە لە دار و کانزا درووست دەکرێت 16 00:01:07,351 --> 00:01:10,169 و لە چەند شەقامێکی بەڕازیل دەبینرێن، 17 00:01:10,169 --> 00:01:12,792 وەکو نووسین و ھونەری سەر شەقام. 18 00:01:12,792 --> 00:01:17,743 و بەم شێوەیە بوو کە یەکەم جار ئەو پاڵەوانە نایابە بە کەم سەیرکراوانەم بینی. 19 00:01:17,743 --> 00:01:20,023 من ھونەرمەند و چالاکی نووسینی سەر دیوارم 20 00:01:20,023 --> 00:01:26,208 و ھونەری من کۆمەڵایەتییە، ژینگەیی و سیاسییە لە سروشتدا. 21 00:01:26,208 --> 00:01:31,370 لە ٢٠٠٧، کارەکەمم بردە ژێر دیوارەکان بۆ سەر کاھۆساکان، 22 00:01:31,370 --> 00:01:34,324 وەکو پاڵپشتییەکی شارستانی بۆ پەیامەکەم. 23 00:01:34,324 --> 00:01:38,141 بەڵام لەم کاتەدا، دەنگ دەخەمە پاڵ كەناسەکان. 24 00:01:38,141 --> 00:01:43,482 بە دانانی ھونەر و خۆشی بۆ ئامانجەکەم، جوانتر بوو، 25 00:01:43,482 --> 00:01:46,050 کە ھاوکاری کرد لە داواکردنی گرنگیدان بە کەناسەکان 26 00:01:46,050 --> 00:01:47,975 و بۆ بەرەو پێشبردنی ڕێز گرتن لە خۆیان. 27 00:01:47,975 --> 00:01:53,256 و ھەروەھا، ئێستا لە شەقامەکان، لە میدیا و کۆمەڵگەی گشتی بەناوبانگن. 28 00:01:53,256 --> 00:01:55,945 کەواتە، شتەکە بریتییە لە، 29 00:01:55,945 --> 00:01:59,902 من خۆم نقووم کرد لەم جیھانە و لەو کاتەوە نەوەستاوم. 30 00:01:59,902 --> 00:02:03,336 زیاتر لە ٢٠٠ دیوارم بۆیە کردووە بە وێنەی کاھۆساکان لە چەندین شاردا 31 00:02:03,336 --> 00:02:07,301 و بانگھێشت کراوم بۆ پیشانگاکان و گەشتەکان لە سەرانسەری جیھاندا. 32 00:02:07,301 --> 00:02:11,953 و دواتر زانیم کە کەناسەکان، نادیارییان، 33 00:02:11,953 --> 00:02:13,981 تەنھا لە بەڕازیل نییە. 34 00:02:13,981 --> 00:02:18,505 ئەوانم بینی لە ئەرجەنتین، چیلی، 35 00:02:18,505 --> 00:02:23,079 بۆلیڤیا، ئەفریقای باشوور، تورکیا 36 00:02:23,079 --> 00:02:28,104 و تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکان و یابان. 37 00:02:28,104 --> 00:02:32,820 و ئەمە ئەو کاتە بوو کە زانیم پێویستە خەڵکی زیاتر بەشداری ئامانجەکەم بن 38 00:02:32,820 --> 00:02:34,653 چونکە ئەمە بەرەنگارییەکی گەورەیە. 39 00:02:34,653 --> 00:02:40,455 و دواتر، بزووتنەوەیەکی ھاریکاریم پێکھێنا بە ناوی پیمپ مای کاهۆسا -- 40 00:02:40,455 --> 00:02:44,142 (پێکەنین) -- ڕووداوێکە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر خەڵک پارەی بۆ دابین دەکرێت. 41 00:02:44,142 --> 00:02:45,169 سوپاس. 42 00:02:45,169 --> 00:02:47,978 (چەپڵە). 43 00:02:48,868 --> 00:02:52,840 پیمپ مای کاهۆسا بۆنەیەکی گەورەیە کە لەلایەن خەڵکی زۆرەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت 44 00:02:52,840 --> 00:02:55,576 بۆ یارمەتیدانی کەناسەکان و کاھۆساکانیان. 45 00:02:55,576 --> 00:02:59,635 کەناسەکان یارمەتی دران بە ھۆی پیشەگەری زۆر باش و گرنیدان بە تەندروستییان، 46 00:02:59,635 --> 00:03:06,393 وەکو پزیشک، دانساز، پزیشکی پێ، سەرتاش، دەرمانکاری مەساج 47 00:03:06,393 --> 00:03:07,698 و زۆر زیاتر. 48 00:03:07,698 --> 00:03:12,667 بەڵام، جل و بەرگی سەلامەت، دەستکێش، باڵتۆی بارانپۆش و چاویلکەیان پێ گەشت 49 00:03:12,667 --> 00:03:14,762 بۆ ئەوەی بە بەرزترین پێناسە لە شاردا ببینرێن، 50 00:03:14,762 --> 00:03:19,780 لە کاتێکدا کاھۆساکانیان لەلایەن خۆبەخشە مەزنەکانی ئێمە نوێ کرانەوە. 51 00:03:19,780 --> 00:03:22,189 و ھەروەھا، دواتر کاڵای پارێزەرییان بەدەست گەشت: 52 00:03:22,189 --> 00:03:24,554 شریتی فۆسفۆڕ، ھۆڕن و ئاوێنە. 53 00:03:24,554 --> 00:03:27,119 لە کۆتاییدا، لەلایەن ھونەرمەندێکی شەقام بۆیە کران 54 00:03:27,119 --> 00:03:31,470 و بوون بە بەشێک لەم پیشانگا ھونەرییە گەڕۆکە مەزن، و سەرسوڕھێنەرە. 55 00:03:32,420 --> 00:03:38,208 پیمپ مای کاهۆسا شەقامەکانی ساو پاولۆ، ڕیۆ دی جانیرۆ و کوریتیبای گرتەوە. 56 00:03:38,208 --> 00:03:42,907 بەڵام بۆ بینینی داخوازییەکان لە وڵاتەکانی تر، وەکو دەرەوەی بەڕازیل، 57 00:03:42,907 --> 00:03:48,092 پیمپ ئێکسمان دروست کرد، کە لەلایەن TEDxە پاڵپشتی دەکرێت، 58 00:03:48,092 --> 00:03:54,026 و ئاسانە، خود کردنە، چاپی پیمپ مای کاھۆسا لەلایەن خەڵکی زۆر پارەی بۆ دابین دەکرێت. 59 00:03:54,026 --> 00:03:57,016 ئێستا ھەمووان دەتوانن بەشداری بکەن. 60 00:03:57,016 --> 00:04:05,150 لە ماوەی دوو ساڵ، زیاتر لە ١٧٠ کەناس، ٨٠٠ خۆبەخش و ٢٠٠ ھونەرمەندی شەقام 61 00:04:05,150 --> 00:04:07,126 و زیاتر لە ١،٠٠٠ بەخشەر 62 00:04:07,126 --> 00:04:10,001 بەشدارییان کردووە لە بزووتنەوەی پیمپ مای کاھۆسا، 63 00:04:10,001 --> 00:04:14,575 کارەکانیان بەکارھێنرا لە فێرکردنی دووبارە بەکارھێنانەوە لە خوێندنگە ناوخۆییەکان. 64 00:04:16,095 --> 00:04:20,108 کەناسەکان نادیارییان لە دوای خۆیان جێ دەھێڵن 65 00:04:20,108 --> 00:04:23,662 و تا بێت زیاتر دەبن بە ڕێز لێگیراو و بەرز نرخێنراو. 66 00:04:23,662 --> 00:04:28,219 بەھۆی کاھۆساکانیانەوە، توانای جەنگیان ھەیە دژ کەرامەتیان دەبێت، 67 00:04:28,219 --> 00:04:32,109 زیادکردنی داھاتیان و کارلێک کردنیان لەگەڵ کۆمەڵگە. 68 00:04:32,121 --> 00:04:37,043 کەواتە ئێستا، حەز دەکەم داواتان لێ بکەم بۆ دەست کردن بە گەڕان و سوپاس کردنی 69 00:04:37,043 --> 00:04:41,065 کەناسەکان و پاڵەوانە نایابەکانی تری شارەکەتان. 70 00:04:41,065 --> 00:04:46,134 ھەوڵ بدەن جیھان بە یەکسانی ببینن، بێ بەربەست و سنوور. 71 00:04:46,134 --> 00:04:47,764 باوەڕ بکەن یان نا، 72 00:04:47,764 --> 00:04:53,785 زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەناس ھەیە لە سەرانسەری جیھان. 73 00:04:53,785 --> 00:04:56,405 بۆیە جاری داھاتوو کە یەکێکت بینی، 74 00:04:56,405 --> 00:05:01,066 وەکو بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە بیناسەوە. 75 00:05:01,066 --> 00:05:03,710 زۆر سوپاس، سوپاس. 76 00:05:03,710 --> 00:05:09,468 (چەپڵە).