WEBVTT 00:00:00.973 --> 00:00:03.209 کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەم قسەیە 00:00:03.209 --> 00:00:07.263 سەیری ژیانمم کردەوە تا بزانم 00:00:07.263 --> 00:00:12.187 لە چ کاتێکدا، گەشتەکەم دەستی پێکرد. 00:00:12.187 --> 00:00:14.834 کات زۆر تێپەڕی، و نەمتوانی بزانم 00:00:14.834 --> 00:00:17.806 سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی چیرۆکەکەم لە کوێدایە. 00:00:17.806 --> 00:00:19.757 هەمیشە پێموابوو سەرەتاکەم 00:00:19.757 --> 00:00:23.867 دوای نیوەڕۆیەک بوو، کاتێک دایکم پێی گوتم 00:00:23.867 --> 00:00:27.308 کە من لە سێ داواکاری هاوسەرگیری هەڵهاتووم کاتێک دوو ساڵ بووم. 00:00:28.278 --> 00:00:32.713 شەوێک، کاتێک کارەبا بۆ ٨ کاتژمێر لە کۆمەڵگەکەمان بڕا، 00:00:32.713 --> 00:00:34.965 هەموومان لە دەوری باوکم دانیشتین، 00:00:34.965 --> 00:00:38.866 چیرۆکەکانی هەوڵدانی خۆی بۆ بۆ چوونە قوتابخانە دەگێراینەوە 00:00:38.866 --> 00:00:42.974 لەکاتێکدا باوکی، ڕێگری لێدەکرد، و دەیویست لەگەڵ ئەو ببێتە جوتیار. 00:00:42.974 --> 00:00:45.722 یاخود ئەو شەوگارە تاریکەی کە ١٦ ساڵ بووم 00:00:45.722 --> 00:00:50.139 کاتێک ٣ منداڵ هاتن و چرپاندیان بە گوێمدا 00:00:50.139 --> 00:00:54.416 هاوڕێکەم لەسەر تاوانی شەرەف کوژراوە. NOTE Paragraph 00:00:56.106 --> 00:00:58.231 دواتر درکم بەوە کرد کە، 00:00:58.231 --> 00:01:01.948 ڕاستە ئەو چرکەساتانە بەشێک بوونە لە گەشتەکەم، 00:01:01.948 --> 00:01:03.548 کاریگەرییان هەبووە لەسەر گەشتەکەم 00:01:03.548 --> 00:01:05.707 بەڵام دەستپێکی گەشتەکەم نەبوونە، 00:01:05.707 --> 00:01:10.003 دەستپێکی ڕاستەقینەی گەشتەکەم لەبەردەم خانویەکی قوردا بوو 00:01:10.003 --> 00:01:12.626 لە سەروو سەنده لە پاکستان، 00:01:12.626 --> 00:01:15.482 کاتێک باوکم دەستی دایکمی بە ١٤ ساڵی گرتبوو 00:01:15.482 --> 00:01:17.502 بڕیاریان دابوو لەو گوندە بڕۆن 00:01:17.502 --> 00:01:20.962 بچن بۆ شارۆچکەیەک بتوانن مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە. 00:01:20.962 --> 00:01:23.168 هەست دەکەم ژیانی من 00:01:23.168 --> 00:01:28.903 ئەنجامی ئەو بڕیارە ژیرانەیە کە ئەوان داویانە. NOTE Paragraph 00:01:28.903 --> 00:01:31.759 هەر بەو شێوەیەش یەکێک لە بڕیارەکانیان 00:01:31.759 --> 00:01:34.986 هێشتنەوەی پەیوەندی من و خوشک و براکانم بوو بە بنەماڵەکەمانەوە. 00:01:34.986 --> 00:01:39.235 لەکاتێکدا ئێمە لە کۆمەلگەیەک دەژیاتن بە حەزەوە بیرمە کە پێی دەوترێ (ڕابابێد)، 00:01:39.235 --> 00:01:41.464 واتە کۆمەڵگەی هەژار، 00:01:41.464 --> 00:01:45.156 باوکم خانویەکی بۆ دابین کردین لە دەرەوەی شار. 00:01:45.156 --> 00:01:48.780 من لە هۆزێکی ڕەسەنەوە هاتووم لە چیاکانی بەلۆچستان 00:01:48.780 --> 00:01:50.520 بە براهوی ناودەبرا. 00:01:50.520 --> 00:01:55.688 براهوی یاخود برۆهی، واتە شاخەوانی، و هەروەها زمانی منە. 00:01:55.688 --> 00:01:59.924 سوپاس بۆ یاساکانی باوکم دەربارەی پەیوەندی کردن بە گومرگەکانمانەوە، 00:01:59.924 --> 00:02:05.655 دەبوایە لە ژیانێکی جوانی بژیم پڕ لە گۆرانی، کلتور، نەریت، چیرۆک، چیا، 00:02:05.655 --> 00:02:07.046 و مەری زۆر. 00:02:07.696 --> 00:02:10.365 بەڵام دواتر، ژیان لە ناو ئەو دوو جیاوازییەدا 00:02:10.365 --> 00:02:14.394 لە نێوان دابونەریتی کلتورەکەم و گوندەکەم، 00:02:14.394 --> 00:02:17.745 و خوێندنی مۆدێرنی قوتابخانەکەم ئاسان نەبوو. 00:02:17.745 --> 00:02:22.249 ئاگاداری ئەوە بووم کە تەنها کچم هێندە ئازادی هەبووبێت، 00:02:22.249 --> 00:02:24.293 و من هەستم تاوانباری دەکرد.. 00:02:24.293 --> 00:02:28.255 کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە کاراچی و حەیدەرئاباد، 00:02:28.255 --> 00:02:32.196 زۆربەی پورزا و خاڵۆزا و هاوڕێکانی منداڵیم بە شوو دەدران، 00:02:32.196 --> 00:02:34.950 هەندێکیان بە پیاوی بەتەمەنتر، هەندێکیان بە ژن بە ژنی، 00:02:34.950 --> 00:02:37.249 هەندێکیان بە ژنی دووەم 00:02:37.249 --> 00:02:42.558 بینیم سیحری ئەو کلتورە جوانە لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە 00:02:42.558 --> 00:02:47.892 کاتێک بینیم لەدایکبوونی منداڵێکی کچ بە خەمبارییەوە پێشوازی لێ دەکرا، 00:02:47.892 --> 00:02:52.659 کاتێک بە ژنان دەگوترا ئارامی و سەلاری گرنگترین ئەخلاقیانە. NOTE Paragraph 00:02:52.659 --> 00:02:54.640 تا بووم بە ١٦ ساڵ، 00:02:54.640 --> 00:02:57.448 خەمەکانم بە گریان چارەدەکرد، 00:02:57.448 --> 00:02:59.634 بەتایبەتی شەوان کاتێک هەموان دەخەوتن 00:02:59.634 --> 00:03:01.950 هەنسکم هەڵدەڕشت بەسەر سەرینەکەمدا، 00:03:01.950 --> 00:03:05.297 تا ئەو شەوەی زانیم هاوڕێکەم 00:03:05.297 --> 00:03:07.471 لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژراوە. NOTE Paragraph 00:03:08.381 --> 00:03:11.218 کوشتن بە تاوانی شەرەف دیاردەیە 00:03:11.218 --> 00:03:14.116 کاتێک گومان لە ژن و پیاوێک دەکرێت بە هەموونی پەیوەندییەک 00:03:14.116 --> 00:03:15.811 پێش یاخود لە دەرەوەی هاوسەرگیری، 00:03:15.811 --> 00:03:17.990 لەبەر ئەوە لەلایەن خیزانەکانیانەوە دەکوژرێن. 00:03:17.990 --> 00:03:22.375 هەمیشە بکوژەکە، برا، باوک یاخود مامە لە خێزانەکەدا. 00:03:22.375 --> 00:03:27.007 ڕایگەیاند ساڵی ١،٠٠٠ کوشتن UN بە ناوی شەرەفەوە لە پاکستان ڕوودەدات، 00:03:27.007 --> 00:03:29.445 ئەمانە تەنها ئەو کەیسانە کە کراون بە ڕاپۆرت. NOTE Paragraph 00:03:29.445 --> 00:03:33.183 ئەو کلتورەی کە بروای بە کوشتن هەیە هیچ مانایەکی نییە لای من، 00:03:33.183 --> 00:03:35.761 زانیم ئەمجارە دەبێت شتێک بکەم. 00:03:35.761 --> 00:03:38.152 چیتر تا کاتی خەو ناگریم. 00:03:38.152 --> 00:03:40.660 هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم، بۆ وەستاندنی ئەم دیاردەیە، 00:03:40.660 --> 00:03:42.726 ١٦ ساڵ بووم -- دەستم کرد بە نوسینی هۆنراوە 00:03:42.726 --> 00:03:45.954 دەرگە بە دەرگە دەگەڕام باسی کوشتنم بۆ دەکردن بە ناوی شەرەفەوە 00:03:45.954 --> 00:03:48.089 و بۆچی ڕوودەدات، بۆ دەبێت بوەستێنرێت، 00:03:48.089 --> 00:03:49.655 هۆشیاریم لەبارەیەوە بڵاو دەکردەوە 00:03:49.655 --> 00:03:54.162 تا ئەو کاتەی ڕێگەیەکی زۆر باشترم دۆزییەوە بۆ کارکردن لەم کێشەیەدا. NOTE Paragraph 00:03:54.841 --> 00:04:01.002 لەو ڕۆژانەدا لە یەک ژوری بچوکدا لە کاراچی دەژیاین. 00:04:01.002 --> 00:04:05.529 هەموو ساڵێک، لە وەرزە باراناوییەکان خانووەکەمان ئاوی لێ ئەڕژا -- 00:04:05.529 --> 00:04:07.236 ئاوی باران و ئاوەڕۆکان -- 00:04:07.241 --> 00:04:10.368 دایکم و باوکم ئاویان دەکردە دەرەوە. 00:04:10.368 --> 00:04:15.467 لەو ڕۆژانەدا، باوکم کۆمپیوتەرێکی زۆر گەورەی هێنایەوە، 00:04:15.467 --> 00:04:20.364 هێندە گەورەبوو، لەوە دەچوو نیوەی ژورەکەمان بگرێت، 00:04:20.364 --> 00:04:23.864 چەندین وایەر و بەشی هەبوو دەبوو پێکەوە ببەسترێن. 00:04:23.864 --> 00:04:25.954 لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە خۆشترین شت بوو 00:04:25.954 --> 00:04:28.740 لە ژیانی من و خوشکەکانمدا ڕوویدابێت. 00:04:28.740 --> 00:04:32.850 علی برا گەورەم بوو بە بەرپرسی کۆمپیوتەرەکە، 00:04:32.850 --> 00:04:36.785 هەر یەکەمان ڕۆژی ١٠ بۆ ١٥ خولەکمان بەردەکەوت بەکاری بهێنین. 00:04:36.785 --> 00:04:39.850 کە من لە هەشت منداڵ بەتەمەنترین بووم، 00:04:39.850 --> 00:04:42.335 دەبوو دواجار بەکاری بهێنم، 00:04:42.335 --> 00:04:45.074 ئەویش دوای ئەوەی قاپەکانم دەشۆردن، 00:04:45.074 --> 00:04:47.837 و ماڵەکەم پاک دەکردەوە و خوانم لەگەڵ دایکم ئامادە دەکرد، 00:04:47.837 --> 00:04:50.529 و جێگەی خەوی هەموویانم ڕادەخست، 00:04:50.529 --> 00:04:52.712 دوای ئەمانە، ڕامدەکرد بۆ کۆمپیوتەرەکە، 00:04:52.712 --> 00:04:54.269 پەیوەستی ئینتەرنێتم دەکرد، 00:04:54.269 --> 00:05:00.288 ١٠ بۆ ١٥ خولەک چێژێکی ڕاستەقینەم وەردەگرت. NOTE Paragraph 00:05:00.288 --> 00:05:04.694 ئەو ڕۆژانە، وێبسایتێکم دۆزییەوە ناوی جۆگل بوو 00:05:04.694 --> 00:05:07.760 (گۆگڵ) (پێکەنین ) 00:05:07.760 --> 00:05:11.474 بە ئاواتی شێتانەم بۆ ئەوەی شتێک بکەم دەربارەی ئەم نەریتانە، 00:05:11.474 --> 00:05:14.982 لە بەکارهێنانی گۆگڵەوە فەیسبوکم دۆزییەوە، 00:05:14.982 --> 00:05:19.137 وێبسایتێک کە خەڵک دەتوانن پەیوەندی بە هەموو دونیاوە ببەستن، 00:05:19.137 --> 00:05:23.468 لەبەر ئەوە، لە ژوورە زۆر بچوکەکەی، زەوی چەمەنتۆ لە کاراچی، 00:05:23.468 --> 00:05:26.858 پەیوەندیم بە کەسانیکەوە کرد لە ئەمریکا، ،بەریتانیا، ئوسترالیا، و کەنەدا 00:05:26.858 --> 00:05:29.335 و کەمپینێکم ڕاگەیاند بە ناوی 00:05:29.335 --> 00:05:32.228 کەمپینی هۆشیار بەرەوە دژی کوشتن بە بە ناوی شەرەفەوە. 00:05:32.228 --> 00:05:35.299 لە چەند مانگێکی کەمدا زۆر گەورە بوو. 00:05:35.299 --> 00:05:37.851 لە هەموو دونیاوە پاڵپشتیم کرا. 00:05:37.851 --> 00:05:39.352 میدیاکان پەیوەندییان پێوە کردین. 00:05:39.352 --> 00:05:42.611 کەسانەێک هاتن و دەیانویست هۆشیاری لەگەڵماندا بلاوبکەنەوە. 00:05:42.611 --> 00:05:47.353 هێندە گەورە بوو لە ئۆنلاینەوە چووە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەم، 00:05:47.353 --> 00:05:49.697 کە ئێمە کۆبونەوە و مانگرتن ئەنجام دەدا 00:05:49.697 --> 00:05:53.169 دەمانویست سیاسەتی پاکستان بگۆڕین بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان. 00:05:53.169 --> 00:05:56.891 لە کاتێکدا پێموابوو هەموو شتەکان باشن، 00:05:56.891 --> 00:06:00.768 تیمەکەشم -- کە هاوڕێ و دراوسێکانم بوون -- 00:06:00.768 --> 00:06:02.858 پێیان وابوو شتەکان زۆر باش دەڕۆن، 00:06:02.858 --> 00:06:07.259 نەماندەزانی چ بەرەنگارییەکی گەورە بەرەوڕومان دێت. NOTE Paragraph 00:06:08.039 --> 00:06:10.174 کۆمەڵگەکەم دژی ئێمە هەستان، 00:06:10.174 --> 00:06:13.891 گوایە ئێمە مامەڵەی نا-ئیسلامی بڵاودەکەینەوە. 00:06:13.891 --> 00:06:18.601 ئێمە چەندین سەدە لە بەرەنگاری دابووین لەو کۆمەڵگە گومرگیانە. 00:06:18.601 --> 00:06:21.679 بیرمە باوکم نامەیەکی لە کەسێکی نادیارەوە پێ گەیشت 00:06:21.679 --> 00:06:24.615 تێیدا هاتبوو، "کچەکەت کلتوری بیانی 00:06:24.615 --> 00:06:26.341 ".بڵاو دەکاتەوە لە کلتورێکی بەشەرەفدا 00:06:26.341 --> 00:06:28.887 ئوتومبیلەکەمان بەردباران کرا. 00:06:28.887 --> 00:06:32.787 ڕۆژێک چووم بۆ ئۆفیسەکەمان و بینیم بۆردی ئۆفیسەکەمان 00:06:32.787 --> 00:06:37.589 قوپێنراوە و شکێنراوە و وەک ئەوەی چەند کەس پێیاندا کێشابێت. 00:06:37.589 --> 00:06:41.216 شتەکان زۆر خراپ بوون کە من دەبوو لە زۆر ڕوەوە خۆم بشارمەوە. 00:06:41.216 --> 00:06:44.293 جامی ئوتومبیلەکەم بەرز دەکردەوە، 00:06:44.293 --> 00:06:48.225 ڕوخسارم داپۆشم، لە شوێنە گشتییەکاندا قسە نەکەم، 00:06:48.225 --> 00:06:52.202 لەناکاو شتەکان خراپتربوون کاتێت هەڕەشەی کوشتنم لێکرا، 00:06:52.202 --> 00:06:56.768 دەبوو بگەڕامایەتەوە بۆ کاراچی چالاکیەکانمان وەستان. NOTE Paragraph 00:06:57.962 --> 00:07:01.335 گەڕانەوە بۆ کاراچی، ئەو کات ١٨ ساڵان بووم، 00:07:01.335 --> 00:07:06.101 هەستم دەکرد ئەوە گەورەترین شکستی هەموو ژیانمە، 00:07:06.101 --> 00:07:08.011 تێکشکێنرا بووم. 00:07:08.011 --> 00:07:11.656 وەک لاوێک، خۆم بە هۆکاری هەموو شتەکان دەزانی. 00:07:11.656 --> 00:07:13.792 کاتیک تەماشای شتەکانمان کرد، 00:07:13.792 --> 00:07:19.666 بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوە هەڵەی من و تیمەکەشم بووە. NOTE Paragraph 00:07:19.666 --> 00:07:24.821 ئەوکات کەمپینەکەمان لەبەر دوو هۆکاری گەورە شکستی هێنا. 00:07:24.821 --> 00:07:27.071 یەکەم هۆکار ئەوە بوو، 00:07:27.071 --> 00:07:29.700 ئێمە دژی کرۆکی بەهاکانی خەڵک دەوەستاینەوە. 00:07:30.900 --> 00:07:34.412 ئێمە بە شتێکمان دەگوت نەخێر کە لاییان زۆر گرنگ بوو، 00:07:34.412 --> 00:07:36.759 بەرەنگاری بنەمای ئەخلاقیاتی ئەوانمان دەکرد، 00:07:36.759 --> 00:07:39.026 زۆر قوڵ لە ناخەوە ئازارمان دەدان. 00:07:39.026 --> 00:07:41.725 هۆکاری دووهەم کە کە زۆر گرنگ بوو بۆم، 00:07:41.725 --> 00:07:43.930 هۆکارێکی تایبەت بوو کە فێری بووم، 00:07:43.930 --> 00:07:47.111 ئەوە بوو کە ئێمە بەژداریمان بە پاڵەوانە ڕاستەقینەکان نەدەکرد 00:07:47.111 --> 00:07:49.317 کە دەبوو شەڕ بۆ خۆیان بکەن. 00:07:49.317 --> 00:07:53.274 ژنانی گوندەکان نەیاندەزانی ئێمە لەسەر شەقامەکان شەر بۆ ئەوان دەکەین. 00:07:53.274 --> 00:07:54.711 هەر کات دەگەڕامەوە، 00:07:54.711 --> 00:07:57.718 پورزا و هاوڕێکانمم دەبینی دەموچاویان بریندار ببوو، 00:07:57.718 --> 00:07:59.512 "دەمپرسی، "چی ڕویداوە؟ 00:07:59.512 --> 00:08:01.902 دەیانگوت، "مێردەکانمان لێیانداوین." 00:08:01.902 --> 00:08:04.781 بەڵام ئێمە لەبەر ئێوە لەسەر شەقامەکان بووی! 00:08:04.781 --> 00:08:06.383 بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبوینەوە. 00:08:06.383 --> 00:08:09.355 چۆن ئەوە کاریگەری نەبووە لەسەر ژیانی تۆ؟ NOTE Paragraph 00:08:09.355 --> 00:08:14.206 دواتر شتێکمان دۆزییەوە کە زۆر گرنگ بوو بۆمان. 00:08:14.206 --> 00:08:16.856 سیاسەتی هەر وڵاتێک 00:08:16.856 --> 00:08:21.467 مەرج نییە هەمیشە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی خێڵەکی و لادێیەکان هەبێت. 00:08:21.467 --> 00:08:25.771 وێرانکەر بوو، وەک، ناتوانین شتێک بکەین دەربارەی ئەمە؟ 00:08:25.771 --> 00:08:28.813 و زانیمان کە بۆشاییەکی گەورە هەیە 00:08:28.813 --> 00:08:32.649 کاتێک دێتە سەر سیاسەتی فەرمی و ڕاستی و دروستی لەسەر زەوی. NOTE Paragraph 00:08:32.649 --> 00:08:35.961 ئەمجارە، بڕیارمان دا شتێکی جیاواز بکەین. 00:08:35.961 --> 00:08:37.710 ستراتیجەتێک بەکار دێنین، 00:08:37.710 --> 00:08:40.699 دەگەڕێینەوە و داوای لێبوردن دەکەین. 00:08:40.699 --> 00:08:42.350 بەڵێ، داوای لێبوردن. 00:08:42.350 --> 00:08:43.863 گەرایەنەوە بۆ لای کۆمەڵگەکەمان 00:08:43.863 --> 00:08:47.111 گوتمان ئێمە شەرمەزارین بۆ ئەوەی کردمان. 00:08:47.111 --> 00:08:51.681 ئێمە لێرەین تا داوای لێبوردن بکەین و بریارەکە بخەینە دەستی ئێوەوە. 00:08:51.681 --> 00:08:53.251 چۆن ئەوە بکەین؟ 00:08:53.251 --> 00:08:56.217 ئێمە بۆ سێ لە کلتورە سەرەکیەکانت بەرەو پێش چووین.. 00:08:56.217 --> 00:08:59.799 دەزانین ئەوە مۆسیقا، زمان و کاری دەستین. NOTE Paragraph 00:08:59.799 --> 00:09:01.325 کەس بڕوای پێنەکردین. 00:09:01.325 --> 00:09:04.063 کەس نەیویست کارمان لەگەڵ بکات. 00:09:04.063 --> 00:09:07.618 قەناعەتێکی زۆری پێ دەبرد و گفتوگۆ لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیانەدا 00:09:07.618 --> 00:09:11.310 تا ئەو کاتەی قایل بوون بەوەی ئێمە پەرە بە زمانەکەیان دەدەین 00:09:11.310 --> 00:09:15.972 بەوەی چیرۆک و داستان و حیکایەتی خێڵەکان لە کتێبدا کۆبکەینەوە، 00:09:15.972 --> 00:09:18.544 پەرە بە مۆسیقاکەیان دەدەین 00:09:18.544 --> 00:09:24.055 بە دروستکردنی سیدییەک لە گۆرانییەکان لە هۆزەکە، و هەندێک لێدانی تەپڵ. 00:09:24.055 --> 00:09:26.216 سێهەم، کە دڵخوازترینم بوو، 00:09:26.216 --> 00:09:30.227 پەرە بە کاری دەستی دەدەین بە کردنەوەی سەنتەرێک لە گوندەکە 00:09:30.227 --> 00:09:33.362 تا ڕۆژانە ژنان بێن و کاری دەستی بکەن. NOTE Paragraph 00:09:34.064 --> 00:09:36.038 بەم جۆرە دەستی پێکرد. 00:09:36.038 --> 00:09:40.040 بە گوندێک دەستمان پێکرد یەکەم سەنتەری خۆمانمان کردەوە. 00:09:40.770 --> 00:09:42.268 ڕۆژێکی جوان بوو. 00:09:42.268 --> 00:09:43.412 سەنتەرەکە دەست بەکاربوو. 00:09:43.412 --> 00:09:45.441 ژنان دەهاتن بۆ کاری دەستی، 00:09:45.441 --> 00:09:49.185 بە ژیانێکی گۆڕاندا دەڕوات پرۆسەی پەروەردە، 00:09:49.185 --> 00:09:52.235 فێری مافەکانیان دەبوون، ئیسلام چی دەڵێت لەسەر مافەکانیان، 00:09:52.235 --> 00:09:55.054 و گەشەپێدانی کۆمپانیا، چۆن دەتوانن پارە دروست بکەن، 00:09:55.054 --> 00:09:57.306 چۆن دەتوانن پارە لە پارە دروست بکەن، 00:09:57.306 --> 00:10:01.184 چۆن بەرەنگاری ئەو کلتورەبن کە ژیانیان وێران کردوون 00:10:01.184 --> 00:10:02.902 بۆ چەندین سەدەیە، 00:10:02.902 --> 00:10:04.758 چونکە لە ئیسلامدا، لە ڕاستیدا، 00:10:04.758 --> 00:10:08.373 دەبوو ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاواندا. 00:10:08.373 --> 00:10:12.125 ژنان زۆر لە بارو دۆخیان ھەیە کە ئێمە نەمانبیستوون، 00:10:12.125 --> 00:10:13.938 کە ئەوان گوێ بیستیان نەبوو،، 00:10:13.938 --> 00:10:16.956 پێویستمان بەوە بوو پێیان بڵێین کە پێویستە بزانن 00:10:16.956 --> 00:10:19.696 کە مافەکانیان لە کوێیە و چۆن بە خۆیان بیانبەن، 00:10:19.696 --> 00:10:22.021 چونکە ئەوان دەتوانن ئەوە بکەن و ئێمە ناتوانین. NOTE Paragraph 00:10:22.021 --> 00:10:24.993 کەواتە ئەمە ئەو مۆدیلە بوو کە لە ڕاستیدا زۆر سەرسوڕهێنەرە. 00:10:24.993 --> 00:10:27.526 لە ڕێگەی چنینەوە ئێمە نەریتەکانیانمان بەرز ئەکردەوە. 00:10:27.526 --> 00:10:30.237 چوینە ناو گوندەکە کۆمەڵگە کۆدەکەینەوه. 00:10:30.237 --> 00:10:33.257 لە ناوەوە سەنتەرێک دروست دەکەین کە ٣٠ ژن دێن 00:10:33.257 --> 00:10:37.365 بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوەی دەربارەی بەهای لە جۆری چنراو، 00:10:37.365 --> 00:10:41.104 گەشەپێدانی کۆمپانیا بەهرەکانی ژیان و پەروەردەی بنەڕەتی، 00:10:41.104 --> 00:10:44.215 و دەربارەی مافەکانیان و چۆن بەو داگیرکارانە بڵێین نا 00:10:44.215 --> 00:10:47.886 و چۆن وەک سەرکردە بوەستمەوە بۆ خۆیان و کۆمەڵگە. 00:10:47.886 --> 00:10:52.698 دوای شەش مانگ پەیوەندیمان بەیەکەوە دەکرد ئەو ژنانە بۆ قەرزو بۆ بازاڕ 00:10:52.698 --> 00:10:56.608 کە دەتوانن ببن بە بازرگانە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەکانیان. NOTE Paragraph 00:10:56.608 --> 00:10:59.865 زوو پەیوەندیمان بەم پرۆژەی سوگهار کرد. 00:10:59.865 --> 00:11:03.905 سوگهار وشەیەکی ناوخۆییە کە بەکار هاتووە لە چەندین زمان لە پاکستان. 00:11:03.905 --> 00:11:07.341 واتە ژنی لێھاتوو و بڕوابەخۆ. 00:11:07.341 --> 00:11:12.449 بەڕاستی باوەڕم وایە، بۆ دروستکردنی سەرکردەی ژن تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بیکەیت: 00:11:12.449 --> 00:11:16.631 تەنها پێیان بلێ کە ئەوان چیان پێویستە بۆ ئەوەی ببنەە سەرکردە. 00:11:16.631 --> 00:11:18.130 ئەم ژنانەی لێرە دەیانبینیت، 00:11:18.130 --> 00:11:22.573 ئەوان بەهرەی بەهێزیان هەیە و لەوانەیە سەرکردە بن. 00:11:22.573 --> 00:11:25.825 تەنها ئەوەی پێویست بوو ئێمە بیکەین ئەو بەربەستانەن کە گەمارۆیانداون، 00:11:25.825 --> 00:11:28.154 ئەوە ئەو شتەیە کە بڕیارمان دا بیکەین. NOTE Paragraph 00:11:28.154 --> 00:11:31.443 بەڵام دواتر کاتێک ئێمە بیرمان دەکردەوە هەموو شتێک باش دەڕۆیشتن، 00:11:31.443 --> 00:11:34.043 جارێکی تر هەموو شتێک زۆر نایاب بوو، 00:11:34.043 --> 00:11:36.110 ئێمە کێشە سەرەکییەکانی داهاتوومان دۆزیەوە: 00:11:36.110 --> 00:11:39.279 زۆر پیاو هەستیان بە گۆڕانکارییە دیارەکان لە هاوسەرەکەیان کرد.. 00:11:39.279 --> 00:11:41.420 ئەو زیاتر قسە دەکات، ئەو بڕیار دەدات -- 00:11:41.420 --> 00:11:44.109 ئای خوایە، ئەو هەموو شتێکی ماڵەکە. 00:11:44.109 --> 00:11:48.578 ڕاشیانگرتن لە هاتنیان بۆ ناوەندەکان، 00:11:48.578 --> 00:11:52.622 ئەم جارە، باشە، کاتی ستراتیژی دووەمە. 00:11:52.622 --> 00:11:54.710 چوینە سەر پیشەسازی مۆدەکە لە پاکستان 00:11:54.710 --> 00:11:58.493 و بڕیاریدا توێژینەوە بکات دەربارەی ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات. 00:11:58.493 --> 00:12:03.480 دەرکەوت کە پیشەسازی مۆدە لە پاکستان زۆر بەهێزە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، 00:12:03.480 --> 00:12:07.046 بەڵام کەمتر بەشداری لە ناوچە خێڵەکییەکان 00:12:07.046 --> 00:12:10.121 بۆ ناوچە خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ژنان دەکات. NOTE Paragraph 00:12:10.121 --> 00:12:14.555 بۆیە بڕیارماندا یەکەم جارکە لە ناو ئافرەتانی هۆزەکان دا دەست پێبکەین، 00:12:14.555 --> 00:12:17.185 کە ئێستا پێی دەوترێت نۆماد. 00:12:18.085 --> 00:12:20.207 بۆیە ژنان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زیاتر، 00:12:20.207 --> 00:12:23.163 ئەوان دەستیان کرد بە بەشداری زیاتر لە ڕووی داراییەوە بۆ ماڵەکە، 00:12:23.163 --> 00:12:26.304 پیاوان دەبوایە دووبارە بیر بکەنەوە پێش ئەوەی بەوان بڵێن نەخێر 00:12:26.304 --> 00:12:28.363 کاتێک دەهاتن بۆ ناوەندەکان. NOTE Paragraph 00:12:31.343 --> 00:12:34.106 (چەپڵەلێدان) 00:12:34.106 --> 00:12:36.265 زۆر سوپاس، زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:12:36.265 --> 00:12:41.442 لە ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم جار بە سوگهار هوب دەستمان پێ کرد لەجیاتی سەنتەر. 00:12:41.442 --> 00:12:43.602 ئێمە لەگەڵ تریپ ئەدڤایسەر هاوبەشیمان کرد 00:12:43.602 --> 00:12:47.514 و هۆڵێکی چیمەنتۆی لە ناوەڕاستی گوندێک دروستکرد 00:12:47.514 --> 00:12:51.522 چەندین ڕێکخراوی تری بانگهێشت کرد کە لەوێ کار بکەم. 00:12:51.522 --> 00:12:53.947 ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروست کرد بۆ قازانج نەویستەکان 00:12:53.947 --> 00:12:56.530 بۆ ئەوەی دەست بەکار و دەست لێدان بکەن لەسەر کێشەکانی تر 00:12:56.530 --> 00:12:58.395 کە سوگهار کاری لەسەر نەکات، 00:12:58.395 --> 00:13:02.199 کە شوێنێکی ئاسان دەبێت بۆ ئەوەی مەشقیان پێ بکەن، 00:13:02.199 --> 00:13:05.004 وەک قوتابخانەی جوتیارێک بەکاری بهێنیت، تەنانەت وەک بازاڕێک، 00:13:05.004 --> 00:13:07.146 هەر شتێک کە دەیانەوێت بەکاری بهێنن، 00:13:07.146 --> 00:13:09.259 و ئەوان زۆر بە سەرسوڕهێنەرانە ئەنجامیان دەدا. 00:13:09.259 --> 00:13:12.789 تا ئێستا توانیوومان بۆ پشتگیری ٩٠٠ ژن بكەین 00:13:12.789 --> 00:13:16.039 لە ٢٤ گوندی دەوروبەری پاکستان. 00:13:16.039 --> 00:13:20.544 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:13:21.624 --> 00:13:24.568 بەڵام لەڕاستیدا ئەوە نیە کە من دەمەوێت. 00:13:26.758 --> 00:13:31.410 خەونم ئەوەیە لە ١٠ساڵی داهاتوودا، بگەم بە یەک ملیۆن ئافرەت، 00:13:31.410 --> 00:13:33.129 بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەوە ڕوودەدات، 00:13:33.129 --> 00:13:36.047 ئەمساڵ ئێمە دەستمان بە دامەزراوەی سوگهار لە ئەمریکا پێ کرد. 00:13:36.047 --> 00:13:40.811 ئەوە تەنها بۆ پاڵپشتی دارایی نییە بەڵام چەندین ڕێکخراوی تر لە پاکستان 00:13:40.811 --> 00:13:43.020 بۆ دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکە 00:13:43.020 --> 00:13:45.760 و بۆ دۆزینەوەی ڕێگە داهێنەرەکانی تر 00:13:45.760 --> 00:13:49.591 بۆ ئەوەی ژنانی لادێیی لە پاکستان ئازاد بکات. NOTE Paragraph 00:13:49.591 --> 00:13:51.564 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:13:51.564 --> 00:13:54.606 (چەپڵەلێدان) 00:13:54.606 --> 00:13:57.336 سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. NOTE Paragraph 00:13:59.056 --> 00:14:02.359 کریس ئەندرسۆن: خالیدە، هێزی تۆ هێزی سروشتە. 00:14:02.359 --> 00:14:06.982 مەبەستم ئەوەیە، ئەم چیرۆکە لە زۆر ڕووەوە تەنها لە باوەڕ بەدەر دیارە. 00:14:06.982 --> 00:14:11.042 ئەوە باوەڕ پێنەکراوە کە کەسێکی زۆر گەنج دەتوانێت ئەوە زۆر بەدەست بهێنێت 00:14:11.042 --> 00:14:13.900 لە ڕێگەی توانای زۆر و بلیمەتییەوە. 00:14:13.900 --> 00:14:15.470 بۆیە پێم وایە یەک پرسیار: 00:14:15.470 --> 00:14:20.181 ئەمە خەونێکی سەرنجراکێشە بۆ گەیشتن پێ و توانا بە ملیۆنان ئافرەت بدات -- 00:14:20.181 --> 00:14:23.975 چەندێک لە ئێستا سەرکەوتن پشت بە تۆ دەبەستێت، 00:14:23.975 --> 00:14:28.208 هێزی ئەم کەسایەتییە موگناتیسییە؟ 00:14:28.218 --> 00:14:30.848 چۆن پێوانە دەکات؟ NOTE Paragraph 00:14:30.858 --> 00:14:35.344 خالیدە برۆهی: پێموایە کارەکەم ئەوەیە کە ئیلهامەکە دەربهینرێت، 00:14:35.344 --> 00:14:37.065 خەونەکەم دەربکەم. 00:14:37.065 --> 00:14:40.487 ناتوانم فێرتان بکەم چۆن ئەو کارە بکەن، چونکە زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە. 00:14:40.487 --> 00:14:42.792 ئێمە تاقیکردنەوەمان تەنها بە سێ ڕێگە كردووە. 00:14:42.792 --> 00:14:46.385 سەد ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی توانای ئافرەتەکان ئازاد بکات. 00:14:46.385 --> 00:14:49.033 من تەنها ئیلهامم پێدەبەخشین و ئەوە کاری منە. 00:14:49.033 --> 00:14:51.567 من بەردەوام ئەبم لە ئەنجامدانی سوگهارهێشتا گەشە دەکات. 00:14:51.567 --> 00:14:54.595 لە بەرنامەماندایە کە بگەینە بۆ دوو گوندی تر، 00:14:54.595 --> 00:14:57.575 و بەم زووانە باوەڕدەکەم ئێمە لە پاکستان دەچینە دەرەوە 00:14:57.575 --> 00:15:00.361 بۆ باشووری ئاسیا و زیاتر لەمە. NOTE Paragraph 00:15:00.361 --> 00:15:03.654 سی ئەی: حەزم لەوەیە کاتێک قسەت دەربارەی تیمەکەت لە ئاخاوتنەکە کرد، 00:15:03.654 --> 00:15:06.296 مەبەستم ئەوەیە، ئێوە لەو کاتەدا هەمووتان لە ١٨ ساڵ بوون. 00:15:06.296 --> 00:15:07.861 ئەم تیمە لە چی بوون؟ 00:15:07.861 --> 00:15:09.509 ئەمە هاوڕێی قوتابخانە بوون، وایە؟ NOTE Paragraph 00:15:09.509 --> 00:15:14.478 ک. ب.: ئایا خەڵکی ئێرە باوەڕ دەکەن کە من لە تەمەنێکم 00:15:14.478 --> 00:15:17.522 کە من دەکرێ من داپیرەیەک بم لە گوندەکەم؟ 00:15:17.522 --> 00:15:23.412 دایکم لە ٩ ساڵی هاوسەرگیری کرد، ومن بەتەمەنترین ژنم کە هاوسەرگیرم نەکردووە 00:15:23.412 --> 00:15:26.988 هیچ شتێک ناکات لە ژیانمدا لە گوندەکەم. NOTE Paragraph 00:15:26.988 --> 00:15:30.285 سی ئەی: بوەستە، بوەستە، بوەستە، هیچ شتێک مەکە؟ NOTE Paragraph 00:15:30.285 --> 00:15:32.653 ک. ب: نەخێر. سی ئەی: تۆ ڕاست دەکەیت. NOTE Paragraph 00:15:32.653 --> 00:15:35.556 ک. ب.: خەڵک زۆرجار، بۆ من هەست بە دڵگرانی دەکەن. NOTE Paragraph 00:15:35.556 --> 00:15:39.480 سی ئەی: بەڵام چەند کات بەسەر دەبەیت ئێستا لە بەلۆچستان گەڕایتەوە؟ 00:15:39.480 --> 00:15:41.367 ک. ب.: من لەوێ دەژیم. 00:15:41.367 --> 00:15:44.199 ئێمە لەنێوان کاراچی و بەلۆچستانین. 00:15:44.199 --> 00:15:46.983 خوشک و براکانم هەموویان دەچنە بۆ قوتابخانە. 00:15:46.983 --> 00:15:49.424 من لە خوشک و براکانم لە هەمووان گەورەترم. NOTE Paragraph 00:15:49.424 --> 00:15:53.784 سی ئەی: بەڵام ئەوەی تۆ دەیکەی بەدڵنیاییەوە هەڕەشە لە هەندێک کەس دەکات لەوێ. 00:15:53.784 --> 00:15:58.140 چۆن سەلامەتی چارەسەر دەکەیت؟ هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟ 00:15:58.140 --> 00:16:00.265 ئایا لەوێ کێشەیەک هەیە؟ NOTE Paragraph 00:16:00.265 --> 00:16:04.075 ک. ب.: پێشتر ئەم پرسیارەم زۆرجار بۆ من هاتووە، 00:16:04.075 --> 00:16:10.390 هەست دەکەم کە وشەی "ترس" تەنها دێتە لای من و دواتر نامێنێت، 00:16:10.390 --> 00:16:14.120 بەڵام ترسێک هەیە کە من هەمە کە جیاوازە لەگەڵ ئەوە. 00:16:14.120 --> 00:16:17.623 ترس ئەوەیە ئەگەر بکوژرێم، چی بەسەر خەڵک دا بێت 00:16:17.623 --> 00:16:19.608 کێ منی زۆر خۆشدەوێت؟ 00:16:19.608 --> 00:16:23.840 دایکم تا درەنگانی شەو چاوەڕێم دەکات کە من بگەڕێمەوە ماڵەوە. 00:16:23.840 --> 00:16:26.585 خوشکەکانم دەیانەوێت زۆر شت لە من فێربن، 00:16:26.585 --> 00:16:29.846 و چەندان كچ لە کۆمەڵگەکەم کە دەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن 00:16:29.846 --> 00:16:32.119 پرسیاری شتی جیاوازم لێ بكەن، 00:16:32.119 --> 00:16:34.910 من بەم دواییانە شووم کرد. (پێدەكەنێت) 00:16:34.910 --> 00:16:37.324 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:16:37.324 --> 00:16:40.552 سی ئەی: ئەو لێرەیە؟ پێویستە هەستیتە سەر پێ. 00:16:40.552 --> 00:16:44.058 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:16:48.098 --> 00:16:51.720 ک. ب.: خۆدەربازکردن لە هاوسەرگیریی ڕێکخراو، من هاوسەرەکەمم هەڵبژارد 00:16:51.720 --> 00:16:56.178 لە سەرانسەری جیهاندا لە لۆس ئانجلۆس، جیهانێکی زۆر جیاواز. 00:16:56.178 --> 00:16:59.444 دەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو شەڕ بکەم. ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە. 00:16:59.444 --> 00:17:04.189 بەڵام وابزانم ئەمە تەنها شتە کە لێی دەترسم، 00:17:04.189 --> 00:17:09.183 و نامەوێت دایکم کەس نەبینێت کاتێک شەو چاوەڕێ دەکات. NOTE Paragraph 00:17:09.183 --> 00:17:12.514 سی ئەی: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێگەکەیاندا، 00:17:12.514 --> 00:17:15.077 دەتوانن بەردەوام بن، لەوانەیە هەندێک لەو جلانە بکڕە 00:17:15.077 --> 00:17:17.649 کە تۆ دەیبەیت 00:17:17.649 --> 00:17:21.161 کە لە ڕاستیدا دروست کراون، نەخشاندنەکەی لە بەلۆچستان تەواو بووە؟ NOTE Paragraph 00:17:21.161 --> 00:17:22.369 ک. ب.: بەڵێ. NOTE Paragraph 00:17:22.369 --> 00:17:24.503 سی ئەی: یان دەتوانن لە بناغەدا تێوەگلاون.. NOTE Paragraph 00:17:24.503 --> 00:17:27.509 ک. ب.: بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای چەند کەس دەگەرێین کە دەتوانین، 00:17:27.509 --> 00:17:31.117 چونکە ئێستا کە دامەزراوەکە لە پرۆسەی سەرەتادا، 00:17:31.117 --> 00:17:33.708 من هەوڵ دەدەم زۆر شت فێربم دەربارەی چۆنیەتی نەشتەرگەری، 00:17:33.708 --> 00:17:38.087 چۆن پارە بەدەست بهێنین یان پەیوەندی بە رێکخراوی زیاترەوە بکەین، 00:17:38.087 --> 00:17:41.245 بەتایبەتی لە بازرگانی ئەلیکترۆنیدا کە بۆ من زۆر نوێیە. 00:17:41.245 --> 00:17:43.632 مەبەستم ئەوەیە، من کەسێکی مۆدێل نیم، باوەڕم پێبکە. NOTE Paragraph 00:17:43.632 --> 00:17:46.929 سی ئەی: باشە، زۆر خۆش بوو کە لێرەیت. 00:17:46.929 --> 00:17:51.944 تکایە ئازابە، بە زیرەکی بڕۆ، تکایە بە سەلامەتی بمێنەرەوە. NOTE Paragraph 00:17:51.944 --> 00:17:59.978 ک. ب.: زۆر سوپاست دەکەم. سی ئەی: سوپاست دەکەم، خالیدە. (چەپڵەلێدان)