کاتی خۆئامادەکردن بۆ ئەم قسەیە سەیری ژیانمم کردەوە تا بزانم لە چ کاتێکدا، گەشتەکەم دەستی پێکرد. کات زۆر تێپەڕی، و نەمتوانی بزانم سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی چیرۆکەکەم لە کوێدایە. هەمیشە پێموابوو سەرەتاکەم دوای نیوەڕۆیەک بوو، کاتێک دایکم پێی گوتم کە من لە سێ داواکاری هاوسەرگیری هەڵهاتووم کاتێک دوو ساڵ بووم. شەوێک، کاتێک کارەبا بۆ ٨ کاتژمێر لە کۆمەڵگەکەمان بڕا، هەموومان لە دەوری باوکم دانیشتین، چیرۆکەکانی هەوڵدانی خۆی بۆ بۆ چوونە قوتابخانە دەگێراینەوە لەکاتێکدا باوکی، ڕێگری لێدەکرد، و دەیویست لەگەڵ ئەو ببێتە جوتیار. یاخود ئەو شەوگارە تاریکەی کە ١٦ ساڵ بووم کاتێک ٣ منداڵ هاتن و چرپاندیان بە گوێمدا هاوڕێکەم لەسەر تاوانی شەرەف کوژراوە. دواتر درکم بەوە کرد کە، ڕاستە ئەو چرکەساتانە بەشێک بوونە لە گەشتەکەم، کاریگەرییان هەبووە لەسەر گەشتەکەم بەڵام دەستپێکی گەشتەکەم نەبوونە، دەستپێکی ڕاستەقینەی گەشتەکەم لەبەردەم خانویەکی قوردا بوو لە سەروو سەنده لە پاکستان، کاتێک باوکم دەستی دایکمی بە ١٤ ساڵی گرتبوو بڕیاریان دابوو لەو گوندە بڕۆن بچن بۆ شارۆچکەیەک بتوانن مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە. هەست دەکەم ژیانی من ئەنجامی ئەو بڕیارە ژیرانەیە کە ئەوان داویانە. هەر بەو شێوەیەش یەکێک لە بڕیارەکانیان هێشتنەوەی پەیوەندی من و خوشک و براکانم بوو بە بنەماڵەکەمانەوە. لەکاتێکدا ئێمە لە کۆمەلگەیەک دەژیاتن بە حەزەوە بیرمە کە پێی دەوترێ (ڕابابێد)، واتە کۆمەڵگەی هەژار، باوکم خانویەکی بۆ دابین کردین لە دەرەوەی شار. من لە هۆزێکی ڕەسەنەوە هاتووم لە چیاکانی بەلۆچستان بە براهوی ناودەبرا. براهوی یاخود برۆهی، واتە شاخەوانی، و هەروەها زمانی منە. سوپاس بۆ یاساکانی باوکم دەربارەی پەیوەندی کردن بە گومرگەکانمانەوە، دەبوایە لە ژیانێکی جوانی بژیم پڕ لە گۆرانی، کلتور، نەریت، چیرۆک، چیا، و مەری زۆر. بەڵام دواتر، ژیان لە ناو ئەو دوو جیاوازییەدا لە نێوان دابونەریتی کلتورەکەم و گوندەکەم، و خوێندنی مۆدێرنی قوتابخانەکەم ئاسان نەبوو. ئاگاداری ئەوە بووم کە تەنها کچم هێندە ئازادی هەبووبێت، و من هەستم تاوانباری دەکرد.. کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە کاراچی و حەیدەرئاباد، زۆربەی پورزا و خاڵۆزا و هاوڕێکانی منداڵیم بە شوو دەدران، هەندێکیان بە پیاوی بەتەمەنتر، هەندێکیان بە ژن بە ژنی، هەندێکیان بە ژنی دووەم بینیم سیحری ئەو کلتورە جوانە لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە کاتێک بینیم لەدایکبوونی منداڵێکی کچ بە خەمبارییەوە پێشوازی لێ دەکرا، کاتێک بە ژنان دەگوترا ئارامی و سەلاری گرنگترین ئەخلاقیانە. تا بووم بە ١٦ ساڵ، خەمەکانم بە گریان چارەدەکرد، بەتایبەتی شەوان کاتێک هەموان دەخەوتن هەنسکم هەڵدەڕشت بەسەر سەرینەکەمدا، تا ئەو شەوەی زانیم هاوڕێکەم لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژراوە. کوشتن بە تاوانی شەرەف دیاردەیە کاتێک گومان لە ژن و پیاوێک دەکرێت بە هەموونی پەیوەندییەک پێش یاخود لە دەرەوەی هاوسەرگیری، لەبەر ئەوە لەلایەن خیزانەکانیانەوە دەکوژرێن. هەمیشە بکوژەکە، برا، باوک یاخود مامە لە خێزانەکەدا. ڕایگەیاند ساڵی ١،٠٠٠ کوشتن UN بە ناوی شەرەفەوە لە پاکستان ڕوودەدات، ئەمانە تەنها ئەو کەیسانە کە کراون بە ڕاپۆرت. ئەو کلتورەی کە بروای بە کوشتن هەیە هیچ مانایەکی نییە لای من، زانیم ئەمجارە دەبێت شتێک بکەم. چیتر تا کاتی خەو ناگریم. هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم، بۆ وەستاندنی ئەم دیاردەیە، ١٦ ساڵ بووم -- دەستم کرد بە نوسینی هۆنراوە دەرگە بە دەرگە دەگەڕام باسی کوشتنم بۆ دەکردن بە ناوی شەرەفەوە و بۆچی ڕوودەدات، بۆ دەبێت بوەستێنرێت، هۆشیاریم لەبارەیەوە بڵاو دەکردەوە تا ئەو کاتەی ڕێگەیەکی زۆر باشترم دۆزییەوە بۆ کارکردن لەم کێشەیەدا. لەو ڕۆژانەدا لە یەک ژوری بچوکدا لە کاراچی دەژیاین. هەموو ساڵێک، لە وەرزە باراناوییەکان خانووەکەمان ئاوی لێ ئەڕژا -- ئاوی باران و ئاوەڕۆکان -- دایکم و باوکم ئاویان دەکردە دەرەوە. لەو ڕۆژانەدا، باوکم کۆمپیوتەرێکی زۆر گەورەی هێنایەوە، هێندە گەورەبوو، لەوە دەچوو نیوەی ژورەکەمان بگرێت، چەندین وایەر و بەشی هەبوو دەبوو پێکەوە ببەسترێن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە خۆشترین شت بوو لە ژیانی من و خوشکەکانمدا ڕوویدابێت. علی برا گەورەم بوو بە بەرپرسی کۆمپیوتەرەکە، هەر یەکەمان ڕۆژی ١٠ بۆ ١٥ خولەکمان بەردەکەوت بەکاری بهێنین. کە من لە هەشت منداڵ بەتەمەنترین بووم، دەبوو دواجار بەکاری بهێنم، ئەویش دوای ئەوەی قاپەکانم دەشۆردن، و ماڵەکەم پاک دەکردەوە و خوانم لەگەڵ دایکم ئامادە دەکرد، و جێگەی خەوی هەموویانم ڕادەخست، دوای ئەمانە، ڕامدەکرد بۆ کۆمپیوتەرەکە، پەیوەستی ئینتەرنێتم دەکرد، ١٠ بۆ ١٥ خولەک چێژێکی ڕاستەقینەم وەردەگرت. ئەو ڕۆژانە، وێبسایتێکم دۆزییەوە ناوی جۆگل بوو (گۆگڵ) (پێکەنین ) بە ئاواتی شێتانەم بۆ ئەوەی شتێک بکەم دەربارەی ئەم نەریتانە، لە بەکارهێنانی گۆگڵەوە فەیسبوکم دۆزییەوە، وێبسایتێک کە خەڵک دەتوانن پەیوەندی بە هەموو دونیاوە ببەستن، لەبەر ئەوە، لە ژوورە زۆر بچوکەکەی، زەوی چەمەنتۆ لە کاراچی، پەیوەندیم بە کەسانیکەوە کرد لە ئەمریکا، ،بەریتانیا، ئوسترالیا، و کەنەدا و کەمپینێکم ڕاگەیاند بە ناوی کەمپینی هۆشیار بەرەوە دژی کوشتن بە بە ناوی شەرەفەوە. لە چەند مانگێکی کەمدا زۆر گەورە بوو. لە هەموو دونیاوە پاڵپشتیم کرا. میدیاکان پەیوەندییان پێوە کردین. کەسانەێک هاتن و دەیانویست هۆشیاری لەگەڵماندا بلاوبکەنەوە. هێندە گەورە بوو لە ئۆنلاینەوە چووە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەم، کە ئێمە کۆبونەوە و مانگرتن ئەنجام دەدا دەمانویست سیاسەتی پاکستان بگۆڕین بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان. لە کاتێکدا پێموابوو هەموو شتەکان باشن، تیمەکەشم -- کە هاوڕێ و دراوسێکانم بوون -- پێیان وابوو شتەکان زۆر باش دەڕۆن، نەماندەزانی چ بەرەنگارییەکی گەورە بەرەوڕومان دێت. کۆمەڵگەکەم دژی ئێمە هەستان، گوایە ئێمە مامەڵەی نا-ئیسلامی بڵاودەکەینەوە. ئێمە چەندین سەدە لە بەرەنگاری دابووین لەو کۆمەڵگە گومرگیانە. بیرمە باوکم نامەیەکی لە کەسێکی نادیارەوە پێ گەیشت تێیدا هاتبوو، "کچەکەت کلتوری بیانی ".بڵاو دەکاتەوە لە کلتورێکی بەشەرەفدا ئوتومبیلەکەمان بەردباران کرا. ڕۆژێک چووم بۆ ئۆفیسەکەمان و بینیم بۆردی ئۆفیسەکەمان قوپێنراوە و شکێنراوە و وەک ئەوەی چەند کەس پێیاندا کێشابێت. شتەکان زۆر خراپ بوون کە من دەبوو لە زۆر ڕوەوە خۆم بشارمەوە. جامی ئوتومبیلەکەم بەرز دەکردەوە، ڕوخسارم داپۆشم، لە شوێنە گشتییەکاندا قسە نەکەم، لەناکاو شتەکان خراپتربوون کاتێت هەڕەشەی کوشتنم لێکرا، دەبوو بگەڕامایەتەوە بۆ کاراچی چالاکیەکانمان وەستان. گەڕانەوە بۆ کاراچی، ئەو کات ١٨ ساڵان بووم، هەستم دەکرد ئەوە گەورەترین شکستی هەموو ژیانمە، تێکشکێنرا بووم. وەک لاوێک، خۆم بە هۆکاری هەموو شتەکان دەزانی. کاتیک تەماشای شتەکانمان کرد، بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوە هەڵەی من و تیمەکەشم بووە. ئەوکات کەمپینەکەمان لەبەر دوو هۆکاری گەورە شکستی هێنا. یەکەم هۆکار ئەوە بوو، ئێمە دژی کرۆکی بەهاکانی خەڵک دەوەستاینەوە. ئێمە بە شتێکمان دەگوت نەخێر کە لاییان زۆر گرنگ بوو، بەرەنگاری بنەمای ئەخلاقیاتی ئەوانمان دەکرد، زۆر قوڵ لە ناخەوە ئازارمان دەدان. هۆکاری دووهەم کە کە زۆر گرنگ بوو بۆم، هۆکارێکی تایبەت بوو کە فێری بووم، ئەوە بوو کە ئێمە بەژداریمان بە پاڵەوانە ڕاستەقینەکان نەدەکرد کە دەبوو شەڕ بۆ خۆیان بکەن. ژنانی گوندەکان نەیاندەزانی ئێمە لەسەر شەقامەکان شەر بۆ ئەوان دەکەین. هەر کات دەگەڕامەوە، پورزا و هاوڕێکانمم دەبینی دەموچاویان بریندار ببوو، "دەمپرسی، "چی ڕویداوە؟ دەیانگوت، "مێردەکانمان لێیانداوین." بەڵام ئێمە لەبەر ئێوە لەسەر شەقامەکان بووی! بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبوینەوە. چۆن ئەوە کاریگەری نەبووە لەسەر ژیانی تۆ؟ دواتر شتێکمان دۆزییەوە کە زۆر گرنگ بوو بۆمان. سیاسەتی هەر وڵاتێک مەرج نییە هەمیشە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی خێڵەکی و لادێیەکان هەبێت. وێرانکەر بوو، وەک، ناتوانین شتێک بکەین دەربارەی ئەمە؟ و زانیمان کە بۆشاییەکی گەورە هەیە کاتێک دێتە سەر سیاسەتی فەرمی و ڕاستی و دروستی لەسەر زەوی. ئەمجارە، بڕیارمان دا شتێکی جیاواز بکەین. ستراتیجەتێک بەکار دێنین، دەگەڕێینەوە و داوای لێبوردن دەکەین. بەڵێ، داوای لێبوردن. گەرایەنەوە بۆ لای کۆمەڵگەکەمان گوتمان ئێمە شەرمەزارین بۆ ئەوەی کردمان. ئێمە لێرەین تا داوای لێبوردن بکەین و بریارەکە بخەینە دەستی ئێوەوە. چۆن ئەوە بکەین؟ ئێمە بۆ سێ لە کلتورە سەرەکیەکانت بەرەو پێش چووین.. دەزانین ئەوە مۆسیقا، زمان و کاری دەستین. کەس بڕوای پێنەکردین. کەس نەیویست کارمان لەگەڵ بکات. قەناعەتێکی زۆری پێ دەبرد و گفتوگۆ لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیانەدا تا ئەو کاتەی قایل بوون بەوەی ئێمە پەرە بە زمانەکەیان دەدەین بەوەی چیرۆک و داستان و حیکایەتی خێڵەکان لە کتێبدا کۆبکەینەوە، پەرە بە مۆسیقاکەیان دەدەین بە دروستکردنی سیدییەک لە گۆرانییەکان لە هۆزەکە، و هەندێک لێدانی تەپڵ. سێهەم، کە دڵخوازترینم بوو، پەرە بە کاری دەستی دەدەین بە کردنەوەی سەنتەرێک لە گوندەکە تا ڕۆژانە ژنان بێن و کاری دەستی بکەن. بەم جۆرە دەستی پێکرد. بە گوندێک دەستمان پێکرد یەکەم سەنتەری خۆمانمان کردەوە. ڕۆژێکی جوان بوو. سەنتەرەکە دەست بەکاربوو. ژنان دەهاتن بۆ کاری دەستی، بە ژیانێکی گۆڕاندا دەڕوات پرۆسەی پەروەردە، فێری مافەکانیان دەبوون، ئیسلام چی دەڵێت لەسەر مافەکانیان، و گەشەپێدانی کۆمپانیا، چۆن دەتوانن پارە دروست بکەن، چۆن دەتوانن پارە لە پارە دروست بکەن، چۆن بەرەنگاری ئەو کلتورەبن کە ژیانیان وێران کردوون بۆ چەندین سەدەیە، چونکە لە ئیسلامدا، لە ڕاستیدا، دەبوو ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاواندا. ژنان زۆر لە بارو دۆخیان ھەیە کە ئێمە نەمانبیستوون، کە ئەوان گوێ بیستیان نەبوو،، پێویستمان بەوە بوو پێیان بڵێین کە پێویستە بزانن کە مافەکانیان لە کوێیە و چۆن بە خۆیان بیانبەن، چونکە ئەوان دەتوانن ئەوە بکەن و ئێمە ناتوانین. کەواتە ئەمە ئەو مۆدیلە بوو کە لە ڕاستیدا زۆر سەرسوڕهێنەرە. لە ڕێگەی چنینەوە ئێمە نەریتەکانیانمان بەرز ئەکردەوە. چوینە ناو گوندەکە کۆمەڵگە کۆدەکەینەوه. لە ناوەوە سەنتەرێک دروست دەکەین کە ٣٠ ژن دێن بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوەی دەربارەی بەهای لە جۆری چنراو، گەشەپێدانی کۆمپانیا بەهرەکانی ژیان و پەروەردەی بنەڕەتی، و دەربارەی مافەکانیان و چۆن بەو داگیرکارانە بڵێین نا و چۆن وەک سەرکردە بوەستمەوە بۆ خۆیان و کۆمەڵگە. دوای شەش مانگ پەیوەندیمان بەیەکەوە دەکرد ئەو ژنانە بۆ قەرزو بۆ بازاڕ کە دەتوانن ببن بە بازرگانە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەکانیان. زوو پەیوەندیمان بەم پرۆژەی سوگهار کرد. سوگهار وشەیەکی ناوخۆییە کە بەکار هاتووە لە چەندین زمان لە پاکستان. واتە ژنی لێھاتوو و بڕوابەخۆ. بەڕاستی باوەڕم وایە، بۆ دروستکردنی سەرکردەی ژن تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بیکەیت: تەنها پێیان بلێ کە ئەوان چیان پێویستە بۆ ئەوەی ببنەە سەرکردە. ئەم ژنانەی لێرە دەیانبینیت، ئەوان بەهرەی بەهێزیان هەیە و لەوانەیە سەرکردە بن. تەنها ئەوەی پێویست بوو ئێمە بیکەین ئەو بەربەستانەن کە گەمارۆیانداون، ئەوە ئەو شتەیە کە بڕیارمان دا بیکەین. بەڵام دواتر کاتێک ئێمە بیرمان دەکردەوە هەموو شتێک باش دەڕۆیشتن، جارێکی تر هەموو شتێک زۆر نایاب بوو، ئێمە کێشە سەرەکییەکانی داهاتوومان دۆزیەوە: زۆر پیاو هەستیان بە گۆڕانکارییە دیارەکان لە هاوسەرەکەیان کرد.. ئەو زیاتر قسە دەکات، ئەو بڕیار دەدات -- ئای خوایە، ئەو هەموو شتێکی ماڵەکە. ڕاشیانگرتن لە هاتنیان بۆ ناوەندەکان، ئەم جارە، باشە، کاتی ستراتیژی دووەمە. چوینە سەر پیشەسازی مۆدەکە لە پاکستان و بڕیاریدا توێژینەوە بکات دەربارەی ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات. دەرکەوت کە پیشەسازی مۆدە لە پاکستان زۆر بەهێزە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، بەڵام کەمتر بەشداری لە ناوچە خێڵەکییەکان بۆ ناوچە خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ژنان دەکات. بۆیە بڕیارماندا یەکەم جارکە لە ناو ئافرەتانی هۆزەکان دا دەست پێبکەین، کە ئێستا پێی دەوترێت نۆماد. بۆیە ژنان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زیاتر، ئەوان دەستیان کرد بە بەشداری زیاتر لە ڕووی داراییەوە بۆ ماڵەکە، پیاوان دەبوایە دووبارە بیر بکەنەوە پێش ئەوەی بەوان بڵێن نەخێر کاتێک دەهاتن بۆ ناوەندەکان. (چەپڵەلێدان) زۆر سوپاس، زۆر سوپاس. لە ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم جار بە سوگهار هوب دەستمان پێ کرد لەجیاتی سەنتەر. ئێمە لەگەڵ تریپ ئەدڤایسەر هاوبەشیمان کرد و هۆڵێکی چیمەنتۆی لە ناوەڕاستی گوندێک دروستکرد چەندین ڕێکخراوی تری بانگهێشت کرد کە لەوێ کار بکەم. ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروست کرد بۆ قازانج نەویستەکان بۆ ئەوەی دەست بەکار و دەست لێدان بکەن لەسەر کێشەکانی تر کە سوگهار کاری لەسەر نەکات، کە شوێنێکی ئاسان دەبێت بۆ ئەوەی مەشقیان پێ بکەن، وەک قوتابخانەی جوتیارێک بەکاری بهێنیت، تەنانەت وەک بازاڕێک، هەر شتێک کە دەیانەوێت بەکاری بهێنن، و ئەوان زۆر بە سەرسوڕهێنەرانە ئەنجامیان دەدا. تا ئێستا توانیوومان بۆ پشتگیری ٩٠٠ ژن بكەین لە ٢٤ گوندی دەوروبەری پاکستان. (چەپڵەلێدان) بەڵام لەڕاستیدا ئەوە نیە کە من دەمەوێت. خەونم ئەوەیە لە ١٠ساڵی داهاتوودا، بگەم بە یەک ملیۆن ئافرەت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەوە ڕوودەدات، ئەمساڵ ئێمە دەستمان بە دامەزراوەی سوگهار لە ئەمریکا پێ کرد. ئەوە تەنها بۆ پاڵپشتی دارایی نییە بەڵام چەندین ڕێکخراوی تر لە پاکستان بۆ دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکە و بۆ دۆزینەوەی ڕێگە داهێنەرەکانی تر بۆ ئەوەی ژنانی لادێیی لە پاکستان ئازاد بکات. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان) سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم. کریس ئەندرسۆن: خالیدە، هێزی تۆ هێزی سروشتە. مەبەستم ئەوەیە، ئەم چیرۆکە لە زۆر ڕووەوە تەنها لە باوەڕ بەدەر دیارە. ئەوە باوەڕ پێنەکراوە کە کەسێکی زۆر گەنج دەتوانێت ئەوە زۆر بەدەست بهێنێت لە ڕێگەی توانای زۆر و بلیمەتییەوە. بۆیە پێم وایە یەک پرسیار: ئەمە خەونێکی سەرنجراکێشە بۆ گەیشتن پێ و توانا بە ملیۆنان ئافرەت بدات -- چەندێک لە ئێستا سەرکەوتن پشت بە تۆ دەبەستێت، هێزی ئەم کەسایەتییە موگناتیسییە؟ چۆن پێوانە دەکات؟ خالیدە برۆهی: پێموایە کارەکەم ئەوەیە کە ئیلهامەکە دەربهینرێت، خەونەکەم دەربکەم. ناتوانم فێرتان بکەم چۆن ئەو کارە بکەن، چونکە زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە. ئێمە تاقیکردنەوەمان تەنها بە سێ ڕێگە كردووە. سەد ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی توانای ئافرەتەکان ئازاد بکات. من تەنها ئیلهامم پێدەبەخشین و ئەوە کاری منە. من بەردەوام ئەبم لە ئەنجامدانی سوگهارهێشتا گەشە دەکات. لە بەرنامەماندایە کە بگەینە بۆ دوو گوندی تر، و بەم زووانە باوەڕدەکەم ئێمە لە پاکستان دەچینە دەرەوە بۆ باشووری ئاسیا و زیاتر لەمە. سی ئەی: حەزم لەوەیە کاتێک قسەت دەربارەی تیمەکەت لە ئاخاوتنەکە کرد، مەبەستم ئەوەیە، ئێوە لەو کاتەدا هەمووتان لە ١٨ ساڵ بوون. ئەم تیمە لە چی بوون؟ ئەمە هاوڕێی قوتابخانە بوون، وایە؟ ک. ب.: ئایا خەڵکی ئێرە باوەڕ دەکەن کە من لە تەمەنێکم کە من دەکرێ من داپیرەیەک بم لە گوندەکەم؟ دایکم لە ٩ ساڵی هاوسەرگیری کرد، ومن بەتەمەنترین ژنم کە هاوسەرگیرم نەکردووە هیچ شتێک ناکات لە ژیانمدا لە گوندەکەم. سی ئەی: بوەستە، بوەستە، بوەستە، هیچ شتێک مەکە؟ ک. ب: نەخێر. سی ئەی: تۆ ڕاست دەکەیت. ک. ب.: خەڵک زۆرجار، بۆ من هەست بە دڵگرانی دەکەن. سی ئەی: بەڵام چەند کات بەسەر دەبەیت ئێستا لە بەلۆچستان گەڕایتەوە؟ ک. ب.: من لەوێ دەژیم. ئێمە لەنێوان کاراچی و بەلۆچستانین. خوشک و براکانم هەموویان دەچنە بۆ قوتابخانە. من لە خوشک و براکانم لە هەمووان گەورەترم. سی ئەی: بەڵام ئەوەی تۆ دەیکەی بەدڵنیاییەوە هەڕەشە لە هەندێک کەس دەکات لەوێ. چۆن سەلامەتی چارەسەر دەکەیت؟ هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟ ئایا لەوێ کێشەیەک هەیە؟ ک. ب.: پێشتر ئەم پرسیارەم زۆرجار بۆ من هاتووە، هەست دەکەم کە وشەی "ترس" تەنها دێتە لای من و دواتر نامێنێت، بەڵام ترسێک هەیە کە من هەمە کە جیاوازە لەگەڵ ئەوە. ترس ئەوەیە ئەگەر بکوژرێم، چی بەسەر خەڵک دا بێت کێ منی زۆر خۆشدەوێت؟ دایکم تا درەنگانی شەو چاوەڕێم دەکات کە من بگەڕێمەوە ماڵەوە. خوشکەکانم دەیانەوێت زۆر شت لە من فێربن، و چەندان كچ لە کۆمەڵگەکەم کە دەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن پرسیاری شتی جیاوازم لێ بكەن، من بەم دواییانە شووم کرد. (پێدەكەنێت) (چەپڵەلێدان) سی ئەی: ئەو لێرەیە؟ پێویستە هەستیتە سەر پێ. (چەپڵەلێدان) ک. ب.: خۆدەربازکردن لە هاوسەرگیریی ڕێکخراو، من هاوسەرەکەمم هەڵبژارد لە سەرانسەری جیهاندا لە لۆس ئانجلۆس، جیهانێکی زۆر جیاواز. دەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو شەڕ بکەم. ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە. بەڵام وابزانم ئەمە تەنها شتە کە لێی دەترسم، و نامەوێت دایکم کەس نەبینێت کاتێک شەو چاوەڕێ دەکات. سی ئەی: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێگەکەیاندا، دەتوانن بەردەوام بن، لەوانەیە هەندێک لەو جلانە بکڕە کە تۆ دەیبەیت کە لە ڕاستیدا دروست کراون، نەخشاندنەکەی لە بەلۆچستان تەواو بووە؟ ک. ب.: بەڵێ. سی ئەی: یان دەتوانن لە بناغەدا تێوەگلاون.. ک. ب.: بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای چەند کەس دەگەرێین کە دەتوانین، چونکە ئێستا کە دامەزراوەکە لە پرۆسەی سەرەتادا، من هەوڵ دەدەم زۆر شت فێربم دەربارەی چۆنیەتی نەشتەرگەری، چۆن پارە بەدەست بهێنین یان پەیوەندی بە رێکخراوی زیاترەوە بکەین، بەتایبەتی لە بازرگانی ئەلیکترۆنیدا کە بۆ من زۆر نوێیە. مەبەستم ئەوەیە، من کەسێکی مۆدێل نیم، باوەڕم پێبکە. سی ئەی: باشە، زۆر خۆش بوو کە لێرەیت. تکایە ئازابە، بە زیرەکی بڕۆ، تکایە بە سەلامەتی بمێنەرەوە. ک. ب.: زۆر سوپاست دەکەم. سی ئەی: سوپاست دەکەم، خالیدە. (چەپڵەلێدان)