مرۆڤبوون،
هەر یەکێکمان وەک تاکێکی ناوازەو سەربەخۆ
خۆمان دەبینین،
بەڵام هەرگیز تەنیا نین!
ملیۆنان وردە زیندەوەر هەن لەناو
جەستەماندا،
دوو جەستەش وەک و یەک نین.
هەریەکەیان ڕەوشتی خۆی هەیە لە کۆمەڵەی
میکڕۆبەکان:
لە بیابانە وشکەکانی ڕوخسارمان،
بۆ گوندەکان لەسەر لێومان،
شارەکانیش لەناو دەممان.
تەنانەت هەموو ددانێکیش سیفەتی تایبەت
بەخۆی هەیە،
و هەناوی ئێمە شوێنی سەرەکی پەیوەندی
میکڕۆبەکانە بە یەکتر.
لەناو ڕێڕەوە شپرزەکەی هەناومان،
لێشاوێک لە خۆراک دەبینین،
هەموو میکڕۆبێکیش کارێکی هەیە کە بیکات.
ئەمە بەکتریای ئەنزیم شیکەرەوەیە، بۆ نمونە.
یەک فرمانی هەیە ئەویش شیکردنەوەی خانەکانی
ڕووەکە،
سەوزەی باو دەگۆڕێت بۆ شەکر.
ئەو شەکرە سادانە بە درێژای ڕێڕەوی
ههناسهدان دەڕۆن،
جۆرێکی تری میکڕۆبمان هەیە
ئەو شەکرە سادانە ههڵدهگرێت و
وەک سوتەمەنی دهیان سووتێنێت.
لە کاتێکدا خۆراک بە ناو ڕێڕەوی هەرسماندا
دەڕوات،
دەگات بە ترشێنەرەکان کە وزە لەناو ئەو
شەکرانەدا وەردەگرێت
بە گۆڕینیان بۆ مادەی کیمیای
وەکو کحول و گازی هایدرۆجینی،
دەڕشێتەوە وەک پاشماوەی بەرهەمەکان.
قوڵتر لەناو قوڵای شاری هەناومان،
ساینترۆفیک ئیکەکان لەناو پاشماوەی
ڕشانەوەکەدا دەژین
لە هەر هەنگاوێکدا لەم قۆناخەدا،
وزە بەڕەڵا دەبێت،
ئەو وزەیەش هەڵدەمژرێت
لەلایەن خانەکانی ڕێڕەوی هەرسەوە.
ئەو شارەی کە ئێمە ئێستا سەیرمانکرد لە
هەموو کەسێکدا جیاوازە.
هەموو کەسێک کۆمەڵێک لە میکڕۆبی هەمەجۆری
هەیە لە هەناویدا کە
توانای قۆناخەکانی ڕۆشتنی خۆراکی هەیە بە
ڕێگای جیاواز.
میکڕۆبی هەناوی کەسێک لەوانەیە بەتوانا بێت
لە بەڕەڵاکردنی تەنها بەشێک لە کالۆری کە
لە میکڕۆبەکانی هەناوی کەسێکی تردا
دەتوانێت دەریبهێنێت.
کەواتە،چ شتێک کۆمەڵەی میکڕۆبەکانی ناو
گەدەمان دیاری دەکات؟
باشە، شتێک وەکو بۆماوە بابەتەکان و
ئەو میکڕۆبانەی کە بەرەنگاری ژیانمان
دەبنەوە
دەتوانن لە سیستەمی میکڕۆبەکاندا هاوبەشی
بکەن.
ئەو خۆراکەی دەشیخۆین لە ژێر کاریگەری
ئەو میکڕۆبانە دایە کە لەناو هەناوماندا
دەژین.
بۆ نمونە، خواردن لە گەردی جیاوازەوە دروست
دەکرێت،
وەکو سێو،
پێویستی بەڕێژەیەکی زۆری میکڕۆب هەیە
بۆ تێکشکاندنی گەردەکانی.
بەڵام، ئەگەر خواردنێک لە گەردی سادە
پێکهاتبو
وەکو مژمژە،
هەندێک لەم کارمەندانە کاریان پێناکرێت.
ئەو کارمەندانە شارەکە بە جێ دەهێڵن،هەرگیز
ناگەڕێنەوە.
هیچ کارێکیان لەکۆمەڵەی میکڕۆبەکاندا
پێناکرێت
تەنها پێویستیان بە ڕێژەیەکی کەمی
کارمەندەکانە.
بۆ نمونە، کاتێک مرۆڤ دەبێتە قوربانی نەخۆشی
وەکو نەخۆشی شەکرە یان نەخۆشی درێژخایەنی
سوربونەوەی گەدە
ئاساییانە جۆرەکانی میکڕۆبیان کەمترە
لە گەدەیاندا.
ئێمە بەتەواوی باشترین ڕێگا نازانین
بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای میکڕۆبە
تاکەکانمان،
بەڵام وەکو ئەوە وایە کە شێوازی ژیان
بگۆڕێت،
وەکو خواردنی هەمەجۆر و پارێزراوی
هەمەچەشن، خواردنە ڕووەکیەکان،
دەتوانن یارمەتیدەربن لە پێدانی وزە بە
سیستمە میکڕۆبەکان لە هەناودا
بە تەواوی بەشەکان لە ناو جەستەماندا.
کەواتە، بەڕاستی ئێمە تەنیا نین لە ناو
جەستەماندا.
جەستەمان ماڵی ملیۆنان میکڕۆبی جیاوازە، و
ئێمە پێویستیمان بەوانە وەک چۆن ئەوان
پێویستیان بە ئێمەیە.
کە زیاتر فێردەبین دەربارەی چۆن
میکڕۆبەکانمان
کارلێکدەکەن لەگەڵ یەکتریدا و لەگەڵ
جەستەماندا،
ئێمە دەری دەخەین کە چۆن چارەسەری
ئەم جیهانه ئاڵۆز،و نەبینراوە دەکەین
ئەوە ناسنامەی کەسیمان پێکدەهێنێت.
تەندروستیمان و
کامەرانیمان.