خۆرهەتاو و هەورە لە شەقامەکانی
شارۆچکە بچووکەکە،
دایکێکی بەفیز کۆرپەلە کوڕەکەی
بە خەڵکی پیشاندەدا.
هەر زوو، تێبینی نیشانەی زگماکی بەبەختی
کوڕەکەیان کرد،
خەڵکی شارۆچکەکە پێشبینی دەکرد کوڕەکە
لەگەڵ شازادە خاتوونێك هاوسەرگیری بکات.
بەڵام هەرزوو. دەنگ و باس
بە گووێی پاشا خەراپەکە گەیشت.
پادشایی توڕە کرد، پاشا منداڵەکەی دەزی و
بە ڕۆخی بە ڕووبارەکەی دادا.
بەڵام کۆرپەلە بەبەختەکە سەلماندی کە
لە پلانەکەی پاشا مەزنترە.
چەند ساڵێک دواتر. پاشا بە شانشینەکەی
گەشتی دەکرد،
کاتێک پیاوێکی گەنجی ڕووتی بە
نیشانەیەکی زگماکی نائاسای بینی.
دوای دڵنیابوون لە ڕەسەنی منداڵەکە،
پاشا فێڵبازەکە کوڕەکەی ڕاسپارد تا
نامەیەک بۆ شاژن بەرێت.
گەنجەکەش بەپەرۆشە دەستی بە
گەیاندنی نامەکە کرد
بەبێ ئەوەی بزانێت حوکمی مردنی
خۆی هەڵگرتووە.
ئەم شەوە، ڕێگرە گەڕیدەکان بەسەر
خێوەتەکەی ئەویان دادا.
کاتێک نامە بێ بەزەیەکەیان خوێندەوە،
ڕێگرەکان پڕبوون لە بەزەیی.
بڕیاریاندا گرفت بۆ پاشا دروست بکەن لهبڕی
ئەم نامەیە، نامەیەکی نوێیان نووسی.
هەرکە گەنجەکە دەگاتە کۆشک،
چاوی بە شازادە خاتوون کەوت.
چارەنووس هەردووکیانی بەیەکتر گەیاند.
و کاتێک شاژن ئەم یەکگرتنەی کە
پاشا قبووڵی کردبوو خوێندەوە،
زۆر دڵخۆش بوو بەخێرای
ئاهەنگی هاوسەرگیری ڕێکخست.
کاتێک پاشا گەڕایەوە،
زۆر تووڕە بوو.
بەڵام نەی دەتوانی خۆشەویستی کچەکەی
بەبێ هیچ هۆکارێک بکوژێت.
هەربۆیە پادشا پلانی تاقیکردنەوەیەکی
ئەهریمانەنایەی ئاڵۆزی دانا.
فەرمانی بە گەنجەکە کرد
تا بۆ دۆزەخ گەشت بکات،
و لەگەڵ سێ مووی ئاڵتوونی تازەی سەری
ئەهریمەنێک بگەڕێتەوە.
ئەگەر توانی سەکەوتن بە دەست بهێنێت
ئەوە دەتوانێت بۆ لای بوکە خان بگەڕێتەوە.
گەنجەکە بە شانشینەکە دا گەشی دەکرد
بۆ دەرگای دۆزەخ
تا لە کۆتایەکەی بە گوندێکی سەیر گەیشت.
لەوێ، بێنی گوندنشینەکان بە دووری
بیرێک دا خربۆنەتەوە،
لە گەنجەکە کشانەوە،
رێگایان نەدا گەنجەکە بە گوندەکە تێبپەڕیت
تاوەکو وڵامی پرسیارێکیان نەداتەوە:
بۆچی ئاوی بیرەکە وشکی کردوە؟
گەنجەکەش وڵامی دانەوە و گووتی
" کاتێک گەڕامەوە وهڵامتان دەدەمەوە"
ئەوانیش ڕێگەی شارۆچکەکەیان پیشاندا.
دووبارە بە کۆمەڵێک گوندنشینی دیکە گەیشت کە
لێكۆڵینهوهیان لە پێچ خوادوی دارێک دەکرد.
ڕێگەیان نەدا تێپەڕبێت
تاوەکو وهڵامی پرسیارێکیان نەداتەوە:
بۆچی ئەم دارە بەر ناگرێت؟
دووبارە، گەنجەکە وهڵامی دایەوە و گووتی
"کاتێک کە گەڕامەوە وهڵامتان دەدەمەوە."
گوندنشینەکان بۆ بەندەرەکە ڕێنوێنیان کرد
ئەو شوێنەی بەلەمەوانە پیرەکە چاوەرێ دەکات.
کاتێک بەلەمەوانەکە لە ئاوە ڕەشەکە
سەوڵی لێدەدا پرسیاری سێیەمی لێکرد:
چۆن لەم ئەرکە بێ کۆتایە ڕزگارم دەبێت؟
جارێکی دیکە گەنجەکە بەڵێنی دا "کاتێک
گەڕامەوە وهڵامی پرسیارەکەت دەدەمەوە."
لە کۆتایەکەی، بە کۆشکی نقووم بووی گەیشتن
لەوێشەوە بۆناو سەرچاوەی زەلکاوی دۆزەخ.
بەنابەدڵیەوە، بەهێواشی لە دەرگاکەی دا.
داپیری ئەهریمەنەکە دەرگاکەی کردوە.
بەوە ناسرابوو کە یارمەتی هەندێک خەڵک
دەدا و ئازاری هەندێک خەڵکی دیکە دەدا.
کاتێک گوێیان لە دەنگی پێ ئەهریمەنەکە بوو
گەنجەکە تەواوی چیرۆکەکەی گێرابووەوە.
بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیێک،
کورەکە زۆر ترسا.
داپیری ئەهریمەنەکە گەنجەکەی بۆ ناو
قۆڵە لوولدراوەکە بەرزکردەوە،
و بەخێرهاتنی کوڕە زاکەی کرد.
ژنە پیرەکە دەستی بە کارەکەی کرد،
ئەهریمەنەکە بە خۆراک و خواردنەوە مەست کرد.
کاتێک ئەهریمەنەکە نووست، ژنە پیرەکە سێ
مووی درەوشاوەی لەسەری ئەهریمەنەکە هەڵکەند.
لەگەڵ هەر هەڵکەندنی مووێک، ئەهریمەن
بە ئاگا دەهات و گلەیی لە خەونەکانی دەکرد،
کە خەونەکانی باسی گوندنشینەکان و
کێشەکانیانی دەکرد.
بەیانی دواتر گەنجەکە دۆزەخی بە
بە سێ مووی ئاڵتوونی و
سێ زانیاری کورت بە جێهێشت.
یەکەم خەوی ئەهریمەنەکەی لەگەڵ
بەلەمەوانەکە هاوبەشی پێ کرد.
گەر بەلەمەوانەکە سەوڵەکانی بە سەرنشینێک
بدا، و سەرنشینەکە بەویستی خۆی قبووڵی بکات،
ئەوا ئەوە لە ئەرکەکەی ڕزگاری دەبێت.
گەڕایەوە گوندی دووهم،
گەنجەكە ئاشکرای کرد کە مشکێک
ڕەگی دارەکە دەقرتێنێت و وەڵامی گوندی
یەکەمیش بۆقێکی گەورە ئاوی بیرەکەی گرتووە.
گوندنشینەکانیش پاداشتێکی باشیان کرد
بۆ یارمەتیەکەی.
گەنجەکە لە گەشتەکەی گەڕایەوە،
مووی ئەهریمەنەکەی بە پاشا دا-
بەڵام خەزورە بەخیلەکەی
تەنها چاوی لەسەر ئاڵتونەکە بوو.
گەنجە فێڵبازەکە بە پاشای گووت
کەوا سامانی زیاتر چاوەرێی ئەو دەکات
لەو سەری ڕووبارەکە.
بەخێرایی، پاشا بۆ سەرچاوەی ڕووبارەکە
کەوتە ڕێ.
بەپەرۆشە تا دەوڵەمەند بێت.
بەبێ ئارامانە دەستەکانی درێژ کرد
بەلەمەوانەکەش بە زەردەخەنەوە
و دلخۆشیەوە سەوڵەکانی پێدا.