WEBVTT 00:00:10.942 --> 00:00:14.063 تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز، 00:00:14.063 --> 00:00:17.412 پەیوەندی قسەکردنی باش، هەستی بە نرخ بوون. 00:00:17.412 --> 00:00:20.235 ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری 00:00:20.235 --> 00:00:22.490 بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست. 00:00:22.490 --> 00:00:24.426 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری 00:00:24.426 --> 00:00:27.654 بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی 00:00:27.654 --> 00:00:30.879 کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی تەندروستی دیاری کردووە 00:00:30.879 --> 00:00:34.400 و ئەو لیستەی من دابینم کردووە پێکهاتووە لە زۆربەیان 00:00:34.400 --> 00:00:35.710 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان 00:00:35.710 --> 00:00:38.630 لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست دروست دەکات- 00:00:38.630 --> 00:00:42.630 شتی وەکو ئەوەی هەمیشە شەڕکردن و نەگەیشتن بە ئەنجام؛ 00:00:42.630 --> 00:00:46.121 و نەتوانیت بچیت بۆلای هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە 00:00:46.121 --> 00:00:49.891 بە سوک سەیرکردن، رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی. 00:00:49.891 --> 00:00:52.833 کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا، 00:00:52.833 --> 00:00:55.604 ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە. 00:00:55.604 --> 00:00:58.962 ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی پەیوەندی و لێک جیابوونەوە، 00:00:58.962 --> 00:01:03.696 و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی. 00:01:03.696 --> 00:01:08.206 لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 00:01:08.206 --> 00:01:09.575 بەڵام کێشەیەک هەیە: 00:01:10.595 --> 00:01:12.125 چەنێک کەس ئەزانن، 00:01:12.125 --> 00:01:16.255 مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن پێویستە ڕۆژانە چیبکەن، 00:01:16.255 --> 00:01:18.945 بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟ NOTE Paragraph 00:01:20.362 --> 00:01:24.441 مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، 00:01:24.441 --> 00:01:27.411 بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، 00:01:27.411 --> 00:01:29.975 و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین. 00:01:29.975 --> 00:01:34.066 پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن. 00:01:34.874 --> 00:01:38.477 ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟ دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت. 00:01:38.477 --> 00:01:41.027 پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین. 00:01:41.027 --> 00:01:43.773 من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم، و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت. 00:01:43.773 --> 00:01:45.742 بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین 00:01:45.742 --> 00:01:51.279 بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن. 00:01:52.269 --> 00:01:53.549 زۆر درەنگ ئەبێت. 00:01:54.459 --> 00:01:58.070 ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟ 00:01:58.070 --> 00:02:00.002 رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن. 00:02:00.002 --> 00:02:02.234 پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری. 00:02:03.134 --> 00:02:04.679 و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە: 00:02:04.679 --> 00:02:07.281 خەڵک فێربکەیت کە چۆن پەیوەندیەکی باشیان هەبێت 00:02:07.281 --> 00:02:09.901 کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن. 00:02:09.901 --> 00:02:11.170 ئەتوانێت سەر بگرێت. 00:02:11.170 --> 00:02:13.428 بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە. 00:02:14.268 --> 00:02:15.268 بۆچی؟ 00:02:15.688 --> 00:02:17.563 چونکە کەسەکان تازە هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ 00:02:17.563 --> 00:02:20.176 ئەو کەسەی کە دەیانەوێ هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن. 00:02:20.756 --> 00:02:23.279 ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟ 00:02:23.279 --> 00:02:28.857 هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات. 00:02:31.265 --> 00:02:35.505 بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت 00:02:35.505 --> 00:02:37.006 دیاریکراون، 00:02:37.006 --> 00:02:40.286 چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی سێ شتی گرنگ؛ 00:02:41.227 --> 00:02:45.684 بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت، 00:02:45.684 --> 00:02:48.037 هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو، 00:02:48.037 --> 00:02:51.933 و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان لە سەرەتاوە. 00:02:51.933 --> 00:02:55.126 مەبەستم لە سەرەتای هەموو پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە. 00:02:55.126 --> 00:02:58.215 مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە، زووترین کات کە دەشێت. 00:02:58.615 --> 00:03:02.382 پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین، بە تایبەتی گەنجەکان، 00:03:02.382 --> 00:03:04.794 کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 00:03:05.414 --> 00:03:09.015 ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە، من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە 00:03:09.015 --> 00:03:12.040 نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی 00:03:12.040 --> 00:03:14.468 کە ئێمە پێمان وایە ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات 00:03:14.468 --> 00:03:17.384 بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن 00:03:17.384 --> 00:03:21.179 و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن 00:03:21.179 --> 00:03:23.639 ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا- 00:03:23.639 --> 00:03:27.393 وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون- 00:03:27.393 --> 00:03:31.863 کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس. 00:03:31.863 --> 00:03:35.989 توانستی ڕۆمانس توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن 00:03:35.989 --> 00:03:40.904 بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی پڕۆسەی پەیوەندییەکە، 00:03:40.904 --> 00:03:43.190 لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە، 00:03:43.190 --> 00:03:47.172 بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو، بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست، 00:03:47.172 --> 00:03:51.257 و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن. 00:03:51.257 --> 00:03:53.469 خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم لەبارەی ئەو توانایانەوە، 00:03:53.469 --> 00:03:56.999 بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە. 00:03:56.999 --> 00:03:58.748 ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە 00:03:58.748 --> 00:04:02.389 بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە. 00:04:02.389 --> 00:04:05.868 تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن 00:04:05.868 --> 00:04:08.839 لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان و دۆزراوەی توێژینەوەکان 00:04:08.839 --> 00:04:10.370 لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست. 00:04:11.230 --> 00:04:13.759 لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن، 00:04:13.759 --> 00:04:16.197 ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن 00:04:16.197 --> 00:04:19.910 بە هەموو بەشە جیاوازەکانی پڕۆسەی پەیوەندی، و 00:04:19.910 --> 00:04:24.508 بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە - ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا. 00:04:25.433 --> 00:04:27.279 بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم. 00:04:27.889 --> 00:04:29.909 یەکەمیان ڕوون ناسییە. 00:04:29.909 --> 00:04:35.129 ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە. 00:04:35.129 --> 00:04:41.290 بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە، 00:04:41.290 --> 00:04:43.800 چیت ئەوێت، بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 00:04:43.800 --> 00:04:47.250 با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت لەگەڵ هاوژینەکەت. 00:04:47.250 --> 00:04:50.049 لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی یان هەست بکەیت 00:04:50.049 --> 00:04:52.561 کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات، 00:04:52.561 --> 00:04:54.809 بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە. 00:04:54.819 --> 00:04:57.208 ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە کەمێک بحەسێیتەوە، 00:04:57.208 --> 00:04:59.790 بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە ناو پەیوەندیەکەت. 00:05:00.720 --> 00:05:03.879 ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت باشتر بناسیت. 00:05:03.879 --> 00:05:06.160 با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ دەردەکەوێت بۆ ژوانێک. 00:05:06.160 --> 00:05:08.710 لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ. 00:05:08.710 --> 00:05:11.499 بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت. 00:05:11.499 --> 00:05:13.829 نە لەبارەی تۆوەیە نە پەیوەندییەکە. 00:05:13.829 --> 00:05:15.719 هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە. 00:05:16.479 --> 00:05:18.736 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت 00:05:18.736 --> 00:05:22.288 مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان. 00:05:23.208 --> 00:05:26.731 بۆ نموونە، ئەزانیت ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت، 00:05:26.731 --> 00:05:28.520 شتەکان بە باشی ناڕۆن. 00:05:28.520 --> 00:05:31.016 لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت. 00:05:32.226 --> 00:05:35.075 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت 00:05:35.075 --> 00:05:38.781 بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو. 00:05:38.781 --> 00:05:41.431 بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت 00:05:41.431 --> 00:05:43.461 کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە - 00:05:43.461 --> 00:05:46.040 تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و 00:05:46.040 --> 00:05:48.331 دواتر شتەکان باش نابن. 00:05:48.331 --> 00:05:49.689 بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت، 00:05:49.689 --> 00:05:51.310 "باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو 00:05:51.310 --> 00:05:54.033 بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم 00:05:54.033 --> 00:05:56.371 و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە." 00:05:57.460 --> 00:05:59.930 و لەگەڵ ڕوونناسی، تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت 00:05:59.930 --> 00:06:03.560 دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ لە پەیوەندییەکدا. 00:06:03.560 --> 00:06:05.070 لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت 00:06:05.070 --> 00:06:07.222 کە بەڕاستی پێویستی بە پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە. 00:06:07.222 --> 00:06:10.951 تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت کەسانی تر ببینێت. 00:06:10.951 --> 00:06:13.691 یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە، 00:06:13.691 --> 00:06:15.482 کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت، 00:06:15.482 --> 00:06:18.101 و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە. 00:06:18.101 --> 00:06:19.553 کەواتە ئەوە ڕوونناسییە. 00:06:20.413 --> 00:06:22.611 توانای دووەم دوولایەنییە. 00:06:22.611 --> 00:06:26.421 دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و 00:06:26.421 --> 00:06:29.502 کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن. 00:06:29.502 --> 00:06:30.621 لەگەڵ دوولایەنی 00:06:30.621 --> 00:06:35.312 تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون 00:06:35.312 --> 00:06:38.322 ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە وایان لێبکەیت بەدیبێن. 00:06:38.322 --> 00:06:41.134 با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و 00:06:41.134 --> 00:06:43.427 تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت. 00:06:43.427 --> 00:06:45.053 لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت: 00:06:45.053 --> 00:06:47.265 "تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر پڕ سترێس ئەبێت بۆم. 00:06:47.265 --> 00:06:49.045 زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛ 00:06:49.045 --> 00:06:51.030 کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم. 00:06:51.030 --> 00:06:54.256 هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟" 00:06:55.222 --> 00:06:57.214 لەگەڵ دوولایەنی، 00:06:57.214 --> 00:07:01.035 تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت. 00:07:01.384 --> 00:07:04.576 با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی 00:07:04.576 --> 00:07:05.927 یەکەم شت لە بەیانیاندا، 00:07:05.927 --> 00:07:08.522 وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات بۆ تەواوی رۆژەکە. 00:07:08.522 --> 00:07:12.912 دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا، 00:07:12.912 --> 00:07:16.861 هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ. 00:07:17.961 --> 00:07:22.295 دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە 00:07:22.295 --> 00:07:25.704 لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت. 00:07:25.704 --> 00:07:28.858 با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە کە دەتەوێت وەری بگریت، 00:07:28.858 --> 00:07:31.317 بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت، 00:07:31.317 --> 00:07:33.106 تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە 00:07:33.106 --> 00:07:36.055 کە تۆ و هاوژینەکەت کات بەیەکەوە بەسەر بەرن. 00:07:36.055 --> 00:07:38.856 لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە، لەوانەیە بڵێیت، 00:07:38.856 --> 00:07:40.906 "تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم ئەم کارە بەدەست بهێنم، 00:07:40.906 --> 00:07:42.415 زۆر گرنگە بۆ من، 00:07:42.415 --> 00:07:45.716 بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە. 00:07:45.716 --> 00:07:48.657 ئەگەر من بەڵێن بدەم کە هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان، 00:07:48.657 --> 00:07:51.726 ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت من ئەم کارە وەربگرم؟" 00:07:51.726 --> 00:07:54.477 ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی. 00:07:55.459 --> 00:07:57.726 توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە. 00:07:57.726 --> 00:08:01.171 و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی رێکخستنی هەستەکانتە 00:08:01.171 --> 00:08:04.646 لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکەتدا. 00:08:05.366 --> 00:08:09.747 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ ئەتوانیت... 00:08:10.627 --> 00:08:12.359 هەستەکانت هێمن رابگریت و 00:08:12.359 --> 00:08:15.719 ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە لەبەرچاو بگریت. 00:08:16.659 --> 00:08:19.478 بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە. 00:08:19.478 --> 00:08:21.857 ئەمە کارەساتە! ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات! 00:08:21.857 --> 00:08:23.553 من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟" 00:08:24.253 --> 00:08:26.278 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە: 00:08:26.278 --> 00:08:28.569 "ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم. 00:08:28.569 --> 00:08:30.006 هەموو شتێک باش دەبێت. 00:08:30.006 --> 00:08:32.953 ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە. من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە. 00:08:32.953 --> 00:08:34.597 هەموو شتێک باش دەبێت." 00:08:35.297 --> 00:08:36.938 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 00:08:36.938 --> 00:08:40.304 تۆ دەتوانیت بەرگەی هەستە نائاسوودەکان بگریت 00:08:40.304 --> 00:08:42.593 و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە، 00:08:42.593 --> 00:08:46.131 بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە بڕیارەکەتدا بچیتەوە. 00:08:46.131 --> 00:08:49.007 با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە وەڵامی نامەکەت بداتەوە. 00:08:49.007 --> 00:08:51.550 نامەکە هەر نایەت؛ تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛ 00:08:51.550 --> 00:08:53.761 هەموو دوو خوولەکێک سەیری مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە. 00:08:53.761 --> 00:08:56.552 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت، 00:08:56.552 --> 00:08:58.252 "ئەزانیت چی؟ هێمن بەرەوە. 00:08:58.252 --> 00:08:59.648 نامەکە دەگات. 00:08:59.648 --> 00:09:02.199 پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک سەیری نامەکە بکەم؛ 00:09:02.199 --> 00:09:06.147 لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و 00:09:07.047 --> 00:09:08.846 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 00:09:08.846 --> 00:09:11.901 ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود لەگەڵ 00:09:11.901 --> 00:09:13.470 پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە ڕابرگیت، و 00:09:13.470 --> 00:09:16.237 تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا. 00:09:16.707 --> 00:09:18.372 با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە. 00:09:18.372 --> 00:09:22.574 تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛ تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت. 00:09:22.574 --> 00:09:23.727 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 00:09:23.727 --> 00:09:26.606 تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە ئەمە ئاساییە؛ 00:09:26.606 --> 00:09:28.800 کە، بەڵێ، تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت، 00:09:28.800 --> 00:09:31.272 بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت، و تێی دەپەڕێنیت. 00:09:31.272 --> 00:09:33.663 ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، 00:09:33.663 --> 00:09:35.757 تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە، 00:09:35.757 --> 00:09:37.956 و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت 00:09:37.956 --> 00:09:39.452 کە باش نەبوو بۆ تۆ 00:09:40.422 --> 00:09:44.302 بۆیە ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون. 00:09:44.302 --> 00:09:49.690 من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە 00:09:49.690 --> 00:09:52.721 کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت. 00:09:52.721 --> 00:09:55.751 بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات. 00:09:55.751 --> 00:09:58.380 ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد، و ئەویش وتی 00:09:58.380 --> 00:10:01.620 کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی، 00:10:01.620 --> 00:10:03.828 ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت. 00:10:03.828 --> 00:10:05.839 بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا. 00:10:05.839 --> 00:10:08.520 و زۆر توڕە بووە، و شەڕێکی گەورەیان کردووە. 00:10:09.000 --> 00:10:10.040 بۆچی؟ 00:10:10.040 --> 00:10:13.440 چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست، بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛ 00:10:13.440 --> 00:10:15.669 ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت. 00:10:15.669 --> 00:10:16.980 پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە. 00:10:16.980 --> 00:10:19.939 بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات. 00:10:19.939 --> 00:10:22.505 ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە، 00:10:22.505 --> 00:10:26.235 ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە 00:10:26.235 --> 00:10:28.070 کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست، 00:10:28.070 --> 00:10:30.756 و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە، توڕە دەبوو. 00:10:30.756 --> 00:10:34.920 ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە 00:10:34.920 --> 00:10:37.541 کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە. 00:10:38.591 --> 00:10:43.584 دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست، 00:10:43.584 --> 00:10:45.647 بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی. 00:10:46.050 --> 00:10:50.826 و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو 00:10:50.826 --> 00:10:53.164 کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە. 00:10:53.164 --> 00:10:55.117 بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت: 00:10:55.117 --> 00:10:58.023 ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟ 00:10:58.023 --> 00:11:00.045 یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە. 00:11:00.045 --> 00:11:02.016 ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە، 00:11:02.016 --> 00:11:06.244 و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک. 00:11:07.668 --> 00:11:10.927 ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە، دەیتوانی بڵێت، 00:11:10.927 --> 00:11:11.927 "دەزانیت چی؟ 00:11:11.927 --> 00:11:13.734 من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە، 00:11:13.734 --> 00:11:16.456 بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە کە ئەو ڕۆژە بینیمان، 00:11:16.456 --> 00:11:18.099 و ئەوەندەش گران نەبوو." 00:11:18.099 --> 00:11:20.048 هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد. 00:11:20.048 --> 00:11:22.558 ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و بەنرخ بێت. 00:11:22.558 --> 00:11:24.316 هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو. 00:11:24.316 --> 00:11:26.457 هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد. 00:11:26.457 --> 00:11:29.707 ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە دەکرا باش بڕوات، 00:11:29.707 --> 00:11:31.472 لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک 00:11:31.472 --> 00:11:33.557 کە بەڕاستی دەتوانێت ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات. 00:11:34.942 --> 00:11:37.266 ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو. 00:11:37.266 --> 00:11:39.834 ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات. 00:11:40.770 --> 00:11:43.062 من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند، 00:11:43.062 --> 00:11:47.118 توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون، 00:11:47.779 --> 00:11:49.457 لەناو کەسانی گەنجدا. 00:11:49.457 --> 00:11:50.555 لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا، 00:11:50.555 --> 00:11:54.486 سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد، کچانی هەرزەکار، 00:11:54.486 --> 00:11:59.279 و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە 00:11:59.609 --> 00:12:01.785 زیاتر هەستیان بە پارێزراوی دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا. 00:12:01.785 --> 00:12:03.846 هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد کە نزیک بوون لە کەسانی تر، 00:12:03.846 --> 00:12:07.845 دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن، نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە. 00:12:08.695 --> 00:12:12.384 ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە، 00:12:12.384 --> 00:12:14.220 تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە. 00:12:15.000 --> 00:12:17.329 و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون 00:12:17.329 --> 00:12:19.875 دەربارەی پێشبینییەکانیان دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛ 00:12:19.875 --> 00:12:22.778 زیاتر گەشبین بوون لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات. 00:12:23.348 --> 00:12:25.665 کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر 00:12:25.665 --> 00:12:30.645 زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون سەرەڕای تەمەنیان، 00:12:30.645 --> 00:12:34.854 ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون، وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن 00:12:34.854 --> 00:12:38.298 و ڕەوشتی دڵ نەرمی وەکو باوەش کردن و ماچ کردن. 00:12:38.928 --> 00:12:41.850 و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو NOTE Paragraph 00:12:41.850 --> 00:12:44.152 کەمتر تێکەڵی ... 00:12:45.312 --> 00:12:48.602 نائاسایی، چالاکی سێکسی، وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون 00:12:48.602 --> 00:12:52.703 کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ. 00:12:53.136 --> 00:12:56.904 بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی، ١٣ و ١٤ ساڵ، 00:12:56.904 --> 00:13:00.239 لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون، 00:13:00.239 --> 00:13:02.920 هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە، 00:13:03.630 --> 00:13:06.584 پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا، 00:13:06.584 --> 00:13:09.013 و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا. 00:13:09.513 --> 00:13:15.353 ئێمە هەمان شت دەبینین لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ: 00:13:15.353 --> 00:13:20.504 پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا. 00:13:21.384 --> 00:13:23.697 وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن، 00:13:23.697 --> 00:13:26.559 نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن کاتێک شتەکان باش نابن 00:13:26.559 --> 00:13:29.281 و بڕیاری هۆشیار دەدەن بە باوەڕەوە 00:13:30.205 --> 00:13:34.894 و هەروەها باشترن لە گەڕان و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان. 00:13:34.894 --> 00:13:37.813 بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی 00:13:37.813 --> 00:13:40.008 ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات. 00:13:40.008 --> 00:13:43.731 باشترن لە دەستەبەرکردنی پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و 00:13:43.731 --> 00:13:45.699 ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین، 00:13:45.699 --> 00:13:48.455 ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن لە تاقیگەکەماندا، 00:13:48.455 --> 00:13:53.116 کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان. 00:13:55.213 --> 00:13:57.874 ئەو گەنجانەی کە توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو 00:13:57.874 --> 00:14:00.616 هەروەها ئاسوودەتر بوون لە پەیوەندیەکەیاندا، 00:14:00.616 --> 00:14:02.279 دڵخۆشتربوون. 00:14:02.279 --> 00:14:05.210 و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا 00:14:05.210 --> 00:14:08.188 هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش. 00:14:08.188 --> 00:14:09.546 بۆیە بە گشتی، 00:14:10.621 --> 00:14:13.436 توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە 00:14:13.436 --> 00:14:18.296 هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی گونجاوی کارای گەورەتر و 00:14:18.296 --> 00:14:20.486 باشتر بوونی تاکەکەسی. و 00:14:21.191 --> 00:14:23.258 ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم 00:14:23.258 --> 00:14:27.765 کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 00:14:28.929 --> 00:14:30.866 بۆیە، وەکو پێشتر وتم، 00:14:31.276 --> 00:14:34.046 ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، 00:14:34.046 --> 00:14:36.590 بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و 00:14:36.590 --> 00:14:39.500 کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و 00:14:39.500 --> 00:14:41.328 ئەمە کێشەکەیە. 00:14:41.328 --> 00:14:47.081 ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا. 00:14:47.461 --> 00:14:49.950 پێویستە یارمەتییان بدەین هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن. 00:14:50.475 --> 00:14:52.877 پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و 00:14:52.877 --> 00:14:56.061 زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. 00:14:56.711 --> 00:15:00.329 پێویستە یارمەتییان بدەین توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە 00:15:00.329 --> 00:15:02.389 ڕاست بەکاریبهێنن 00:15:02.389 --> 00:15:05.787 بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی دەربارەی ئەمەیە. 00:15:06.528 --> 00:15:11.343 هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە. 00:15:11.343 --> 00:15:15.486 بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن، 00:15:15.486 --> 00:15:18.174 وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و 00:15:18.174 --> 00:15:21.514 نەیاری، و رەخنەگرتن، و ڕیسواکردن، و توندوتیژی. 00:15:21.984 --> 00:15:25.698 و دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات، 00:15:25.698 --> 00:15:30.111 وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و، پێکەوە قسەکردنێکی باش، و 00:15:30.111 --> 00:15:32.568 هەستی بەنرخ بوون. 00:15:33.028 --> 00:15:36.088 و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان سوود لەمە وەرناگرن؟ 00:15:36.088 --> 00:15:37.921 من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن. 00:15:37.921 --> 00:15:39.025 سوپاس. 00:15:39.025 --> 00:15:41.515 (چەپڵە)