تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز، پەیوەندی قسەکردنی باش، هەستی بە نرخ بوون. ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست. ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی تەندروستی دیاری کردووە و ئەو لیستەی من دابینم کردووە پێکهاتووە لە زۆربەیان ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست دروست دەکات- شتی وەکو ئەوەی هەمیشە شەڕکردن و نەگەیشتن بە ئەنجام؛ و نەتوانیت بچیت بۆلای هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە بە سوک سەیرکردن، رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی. کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا، ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە. ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی پەیوەندی و لێک جیابوونەوە، و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی. لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. بەڵام کێشەیەک هەیە: چەنێک کەس ئەزانن، مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن پێویستە ڕۆژانە چیبکەن، بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟ مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین. پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن. ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟ دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت. پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین. من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم، و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت. بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن. زۆر درەنگ ئەبێت. ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟ رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن. پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری. و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە: خەڵک فێربکەیت کە چۆن پەیوەندیەکی باشیان هەبێت کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن. ئەتوانێت سەر بگرێت. بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە. بۆچی؟ چونکە کەسەکان تازە هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ ئەو کەسەی کە دەیانەوێ هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن. ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟ هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات. بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت دیاریکراون، چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی سێ شتی گرنگ؛ بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت، هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو، و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان لە سەرەتاوە. مەبەستم لە سەرەتای هەموو پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە. مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە، زووترین کات کە دەشێت. پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین، بە تایبەتی گەنجەکان، کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە، من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی کە ئێمە پێمان وایە ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا- وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون- کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس. توانستی ڕۆمانس توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی پڕۆسەی پەیوەندییەکە، لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە، بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو، بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست، و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن. خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم لەبارەی ئەو توانایانەوە، بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە. ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە. تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان و دۆزراوەی توێژینەوەکان لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست. لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن، ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن بە هەموو بەشە جیاوازەکانی پڕۆسەی پەیوەندی، و بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە - ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا. بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم. یەکەمیان ڕوون ناسییە. ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە. بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە، چیت ئەوێت، بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت. با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت لەگەڵ هاوژینەکەت. لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی یان هەست بکەیت کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات، بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە. ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە کەمێک بحەسێیتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە ناو پەیوەندیەکەت. ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت باشتر بناسیت. با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ دەردەکەوێت بۆ ژوانێک. لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ. بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت. نە لەبارەی تۆوەیە نە پەیوەندییەکە. هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە. لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان. بۆ نموونە، ئەزانیت ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت، شتەکان بە باشی ناڕۆن. لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت. لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو. بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە - تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و دواتر شتەکان باش نابن. بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت، "باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە." و لەگەڵ ڕوونناسی، تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ لە پەیوەندییەکدا. لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت کە بەڕاستی پێویستی بە پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە. تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت کەسانی تر ببینێت. یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە، کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت، و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە. کەواتە ئەوە ڕوونناسییە. توانای دووەم دوولایەنییە. دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن. لەگەڵ دوولایەنی تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە وایان لێبکەیت بەدیبێن. با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت. لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت: "تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر پڕ سترێس ئەبێت بۆم. زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛ کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم. هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟" لەگەڵ دوولایەنی، تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت. با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی یەکەم شت لە بەیانیاندا، وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات بۆ تەواوی رۆژەکە. دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا، هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ. دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت. با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە کە دەتەوێت وەری بگریت، بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت، تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە کە تۆ و هاوژینەکەت کات بەیەکەوە بەسەر بەرن. لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە، لەوانەیە بڵێیت، "تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم ئەم کارە بەدەست بهێنم، زۆر گرنگە بۆ من، بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە. ئەگەر من بەڵێن بدەم کە هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان، ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت من ئەم کارە وەربگرم؟" ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی. توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە. و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی رێکخستنی هەستەکانتە لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکەتدا. لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ ئەتوانیت... هەستەکانت هێمن رابگریت و ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە لەبەرچاو بگریت. بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە. ئەمە کارەساتە! ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات! من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟" لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە: "ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم. هەموو شتێک باش دەبێت. ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە. من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە. هەموو شتێک باش دەبێت." لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ دەتوانیت بەرگەی هەستە نائاسوودەکان بگریت و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە، بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە بڕیارەکەتدا بچیتەوە. با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە وەڵامی نامەکەت بداتەوە. نامەکە هەر نایەت؛ تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛ هەموو دوو خوولەکێک سەیری مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە. لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت، "ئەزانیت چی؟ هێمن بەرەوە. نامەکە دەگات. پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک سەیری نامەکە بکەم؛ لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود لەگەڵ پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە ڕابرگیت، و تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا. با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە. تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛ تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت. لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە ئەمە ئاساییە؛ کە، بەڵێ، تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت، بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت، و تێی دەپەڕێنیت. ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە، و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت کە باش نەبوو بۆ تۆ بۆیە ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون. من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت. بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات. ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد، و ئەویش وتی کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی، ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت. بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا. و زۆر توڕە بووە، و شەڕێکی گەورەیان کردووە. بۆچی؟ چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست، بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛ ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت. پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە. بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات. ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە، ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست، و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە، توڕە دەبوو. ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە. دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست، بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی. و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە. بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت: ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟ یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە. ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە، و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک. ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە، دەیتوانی بڵێت، "دەزانیت چی؟ من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە، بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە کە ئەو ڕۆژە بینیمان، و ئەوەندەش گران نەبوو." هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد. ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و بەنرخ بێت. هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو. هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد. ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە دەکرا باش بڕوات، لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک کە بەڕاستی دەتوانێت ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات. ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو. ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات. من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند، توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون، لەناو کەسانی گەنجدا. لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا، سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد، کچانی هەرزەکار، و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە زیاتر هەستیان بە پارێزراوی دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا. هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد کە نزیک بوون لە کەسانی تر، دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن، نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە. ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە، تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە. و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون دەربارەی پێشبینییەکانیان دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛ زیاتر گەشبین بوون لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات. کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون سەرەڕای تەمەنیان، ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون، وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن و ڕەوشتی دڵ نەرمی وەکو باوەش کردن و ماچ کردن. و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو کەمتر تێکەڵی ... نائاسایی، چالاکی سێکسی، وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ. بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی، ١٣ و ١٤ ساڵ، لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون، هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە، پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا، و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا. ئێمە هەمان شت دەبینین لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ: پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا. وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن، نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن کاتێک شتەکان باش نابن و بڕیاری هۆشیار دەدەن بە باوەڕەوە و هەروەها باشترن لە گەڕان و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان. بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات. باشترن لە دەستەبەرکردنی پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین، ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن لە تاقیگەکەماندا، کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان. ئەو گەنجانەی کە توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو هەروەها ئاسوودەتر بوون لە پەیوەندیەکەیاندا، دڵخۆشتربوون. و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش. بۆیە بە گشتی، توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی گونجاوی کارای گەورەتر و باشتر بوونی تاکەکەسی. و ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. بۆیە، وەکو پێشتر وتم، ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و ئەمە کێشەکەیە. ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا. پێویستە یارمەتییان بدەین هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن. پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. پێویستە یارمەتییان بدەین توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە ڕاست بەکاریبهێنن بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی دەربارەی ئەمەیە. هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە. بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن، وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و نەیاری، و رەخنەگرتن، و ڕیسواکردن، و توندوتیژی. و دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات، وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و، پێکەوە قسەکردنێکی باش، و هەستی بەنرخ بوون. و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان سوود لەمە وەرناگرن؟ من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن. سوپاس. (چەپڵە)