1 00:00:10,942 --> 00:00:14,063 تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز، 2 00:00:14,063 --> 00:00:17,412 پەیوەندی قسەکردنی باش، هەستی بە نرخ بوون. 3 00:00:17,412 --> 00:00:20,235 ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری 4 00:00:20,235 --> 00:00:22,490 بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست. 5 00:00:22,490 --> 00:00:24,426 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری 6 00:00:24,426 --> 00:00:27,654 بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی 7 00:00:27,654 --> 00:00:30,879 کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی تەندروستی دیاری کردووە 8 00:00:30,879 --> 00:00:34,400 و ئەو لیستەی من دابینم کردووە پێکهاتووە لە زۆربەیان 9 00:00:34,400 --> 00:00:35,710 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان 10 00:00:35,710 --> 00:00:38,630 لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست دروست دەکات- 11 00:00:38,630 --> 00:00:42,630 شتی وەکو ئەوەی هەمیشە شەڕکردن و نەگەیشتن بە ئەنجام؛ 12 00:00:42,630 --> 00:00:46,121 و نەتوانیت بچیت بۆلای هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە 13 00:00:46,121 --> 00:00:49,891 بە سوک سەیرکردن، رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی. 14 00:00:49,891 --> 00:00:52,833 کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا، 15 00:00:52,833 --> 00:00:55,604 ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە. 16 00:00:55,604 --> 00:00:58,962 ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی پەیوەندی و لێک جیابوونەوە، 17 00:00:58,962 --> 00:01:03,696 و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی. 18 00:01:03,696 --> 00:01:08,206 لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 19 00:01:08,206 --> 00:01:09,575 بەڵام کێشەیەک هەیە: 20 00:01:10,595 --> 00:01:12,125 چەنێک کەس ئەزانن، 21 00:01:12,125 --> 00:01:16,255 مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن پێویستە ڕۆژانە چیبکەن، 22 00:01:16,255 --> 00:01:18,945 بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟ 23 00:01:20,362 --> 00:01:24,441 مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، 24 00:01:24,441 --> 00:01:27,411 بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، 25 00:01:27,411 --> 00:01:29,975 و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین. 26 00:01:29,975 --> 00:01:34,066 پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن. 27 00:01:34,874 --> 00:01:38,477 ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟ دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت. 28 00:01:38,477 --> 00:01:41,027 پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین. 29 00:01:41,027 --> 00:01:43,773 من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم، و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت. 30 00:01:43,773 --> 00:01:45,742 بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین 31 00:01:45,742 --> 00:01:51,279 بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن. 32 00:01:52,269 --> 00:01:53,549 زۆر درەنگ ئەبێت. 33 00:01:54,459 --> 00:01:58,070 ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟ 34 00:01:58,070 --> 00:02:00,002 رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن. 35 00:02:00,002 --> 00:02:02,234 پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری. 36 00:02:03,134 --> 00:02:04,679 و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە: 37 00:02:04,679 --> 00:02:07,281 خەڵک فێربکەیت کە چۆن پەیوەندیەکی باشیان هەبێت 38 00:02:07,281 --> 00:02:09,901 کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن. 39 00:02:09,901 --> 00:02:11,170 ئەتوانێت سەر بگرێت. 40 00:02:11,170 --> 00:02:13,428 بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە. 41 00:02:14,268 --> 00:02:15,268 بۆچی؟ 42 00:02:15,688 --> 00:02:17,563 چونکە کەسەکان تازە هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ 43 00:02:17,563 --> 00:02:20,176 ئەو کەسەی کە دەیانەوێ هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن. 44 00:02:20,756 --> 00:02:23,279 ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟ 45 00:02:23,279 --> 00:02:28,857 هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات. 46 00:02:31,265 --> 00:02:35,505 بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت 47 00:02:35,505 --> 00:02:37,006 دیاریکراون، 48 00:02:37,006 --> 00:02:40,286 چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی سێ شتی گرنگ؛ 49 00:02:41,227 --> 00:02:45,684 بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت، 50 00:02:45,684 --> 00:02:48,037 هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو، 51 00:02:48,037 --> 00:02:51,933 و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان لە سەرەتاوە. 52 00:02:51,933 --> 00:02:55,126 مەبەستم لە سەرەتای هەموو پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە. 53 00:02:55,126 --> 00:02:58,215 مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە، زووترین کات کە دەشێت. 54 00:02:58,615 --> 00:03:02,382 پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین، بە تایبەتی گەنجەکان، 55 00:03:02,382 --> 00:03:04,794 کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 56 00:03:05,414 --> 00:03:09,015 ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە، من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە 57 00:03:09,015 --> 00:03:12,040 نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی 58 00:03:12,040 --> 00:03:14,468 کە ئێمە پێمان وایە ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات 59 00:03:14,468 --> 00:03:17,384 بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن 60 00:03:17,384 --> 00:03:21,179 و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن 61 00:03:21,179 --> 00:03:23,639 ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا- 62 00:03:23,639 --> 00:03:27,393 وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون- 63 00:03:27,393 --> 00:03:31,863 کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس. 64 00:03:31,863 --> 00:03:35,989 توانستی ڕۆمانس توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن 65 00:03:35,989 --> 00:03:40,904 بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی پڕۆسەی پەیوەندییەکە، 66 00:03:40,904 --> 00:03:43,190 لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە، 67 00:03:43,190 --> 00:03:47,172 بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو، بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست، 68 00:03:47,172 --> 00:03:51,257 و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن. 69 00:03:51,257 --> 00:03:53,469 خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم لەبارەی ئەو توانایانەوە، 70 00:03:53,469 --> 00:03:56,999 بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە. 71 00:03:56,999 --> 00:03:58,748 ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە 72 00:03:58,748 --> 00:04:02,389 بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە. 73 00:04:02,389 --> 00:04:05,868 تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن 74 00:04:05,868 --> 00:04:08,839 لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان و دۆزراوەی توێژینەوەکان 75 00:04:08,839 --> 00:04:10,370 لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست. 76 00:04:11,230 --> 00:04:13,759 لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە هاوبەشەکان نیشان ئەیەن، 77 00:04:13,759 --> 00:04:16,197 ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن 78 00:04:16,197 --> 00:04:19,910 بە هەموو بەشە جیاوازەکانی پڕۆسەی پەیوەندی، و 79 00:04:19,910 --> 00:04:24,508 بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە - ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا. 80 00:04:25,433 --> 00:04:27,279 بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم. 81 00:04:27,889 --> 00:04:29,909 یەکەمیان ڕوون ناسییە. 82 00:04:29,909 --> 00:04:35,129 ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە. 83 00:04:35,129 --> 00:04:41,290 بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە، 84 00:04:41,290 --> 00:04:43,800 چیت ئەوێت، بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 85 00:04:43,800 --> 00:04:47,250 با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت لەگەڵ هاوژینەکەت. 86 00:04:47,250 --> 00:04:50,049 لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی یان هەست بکەیت 87 00:04:50,049 --> 00:04:52,561 کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات، 88 00:04:52,561 --> 00:04:54,809 بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە. 89 00:04:54,819 --> 00:04:57,208 ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە کەمێک بحەسێیتەوە، 90 00:04:57,208 --> 00:04:59,790 بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە ناو پەیوەندیەکەت. 91 00:05:00,720 --> 00:05:03,879 ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت باشتر بناسیت. 92 00:05:03,879 --> 00:05:06,160 با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ دەردەکەوێت بۆ ژوانێک. 93 00:05:06,160 --> 00:05:08,710 لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ. 94 00:05:08,710 --> 00:05:11,499 بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت. 95 00:05:11,499 --> 00:05:13,829 نە لەبارەی تۆوەیە نە پەیوەندییەکە. 96 00:05:13,829 --> 00:05:15,719 هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە. 97 00:05:16,479 --> 00:05:18,736 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت 98 00:05:18,736 --> 00:05:22,288 مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان. 99 00:05:23,208 --> 00:05:26,731 بۆ نموونە، ئەزانیت ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت، 100 00:05:26,731 --> 00:05:28,520 شتەکان بە باشی ناڕۆن. 101 00:05:28,520 --> 00:05:31,016 لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت. 102 00:05:32,226 --> 00:05:35,075 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت 103 00:05:35,075 --> 00:05:38,781 بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو. 104 00:05:38,781 --> 00:05:41,431 بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت 105 00:05:41,431 --> 00:05:43,461 کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە - 106 00:05:43,461 --> 00:05:46,040 تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و 107 00:05:46,040 --> 00:05:48,331 دواتر شتەکان باش نابن. 108 00:05:48,331 --> 00:05:49,689 بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت، 109 00:05:49,689 --> 00:05:51,310 "باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو 110 00:05:51,310 --> 00:05:54,033 بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم 111 00:05:54,033 --> 00:05:56,371 و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە." 112 00:05:57,460 --> 00:05:59,930 و لەگەڵ ڕوونناسی، تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت 113 00:05:59,930 --> 00:06:03,560 دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ لە پەیوەندییەکدا. 114 00:06:03,560 --> 00:06:05,070 لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت 115 00:06:05,070 --> 00:06:07,222 کە بەڕاستی پێویستی بە پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە. 116 00:06:07,222 --> 00:06:10,951 تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت کەسانی تر ببینێت. 117 00:06:10,951 --> 00:06:13,691 یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە، 118 00:06:13,691 --> 00:06:15,482 کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت، 119 00:06:15,482 --> 00:06:18,101 و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە. 120 00:06:18,101 --> 00:06:19,553 کەواتە ئەوە ڕوونناسییە. 121 00:06:20,413 --> 00:06:22,611 توانای دووەم دوولایەنییە. 122 00:06:22,611 --> 00:06:26,421 دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و 123 00:06:26,421 --> 00:06:29,502 کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن. 124 00:06:29,502 --> 00:06:30,621 لەگەڵ دوولایەنی 125 00:06:30,621 --> 00:06:35,312 تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون 126 00:06:35,312 --> 00:06:38,322 ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە وایان لێبکەیت بەدیبێن. 127 00:06:38,322 --> 00:06:41,134 با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و 128 00:06:41,134 --> 00:06:43,427 تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت. 129 00:06:43,427 --> 00:06:45,053 لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت: 130 00:06:45,053 --> 00:06:47,265 "تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر پڕ سترێس ئەبێت بۆم. 131 00:06:47,265 --> 00:06:49,045 زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛ 132 00:06:49,045 --> 00:06:51,030 کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم. 133 00:06:51,030 --> 00:06:54,256 هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟" 134 00:06:55,222 --> 00:06:57,214 لەگەڵ دوولایەنی، 135 00:06:57,214 --> 00:07:01,035 تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت. 136 00:07:01,384 --> 00:07:04,576 با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی 137 00:07:04,576 --> 00:07:05,927 یەکەم شت لە بەیانیاندا، 138 00:07:05,927 --> 00:07:08,522 وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات بۆ تەواوی رۆژەکە. 139 00:07:08,522 --> 00:07:12,912 دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا، 140 00:07:12,912 --> 00:07:16,861 هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ. 141 00:07:17,961 --> 00:07:22,295 دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە 142 00:07:22,295 --> 00:07:25,704 لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت. 143 00:07:25,704 --> 00:07:28,858 با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە کە دەتەوێت وەری بگریت، 144 00:07:28,858 --> 00:07:31,317 بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت، 145 00:07:31,317 --> 00:07:33,106 تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە 146 00:07:33,106 --> 00:07:36,055 کە تۆ و هاوژینەکەت کات بەیەکەوە بەسەر بەرن. 147 00:07:36,055 --> 00:07:38,856 لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە، لەوانەیە بڵێیت، 148 00:07:38,856 --> 00:07:40,906 "تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم ئەم کارە بەدەست بهێنم، 149 00:07:40,906 --> 00:07:42,415 زۆر گرنگە بۆ من، 150 00:07:42,415 --> 00:07:45,716 بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە. 151 00:07:45,716 --> 00:07:48,657 ئەگەر من بەڵێن بدەم کە هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان، 152 00:07:48,657 --> 00:07:51,726 ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت من ئەم کارە وەربگرم؟" 153 00:07:51,726 --> 00:07:54,477 ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی. 154 00:07:55,459 --> 00:07:57,726 توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە. 155 00:07:57,726 --> 00:08:01,171 و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی رێکخستنی هەستەکانتە 156 00:08:01,171 --> 00:08:04,646 لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکەتدا. 157 00:08:05,366 --> 00:08:09,747 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ ئەتوانیت... 158 00:08:10,627 --> 00:08:12,359 هەستەکانت هێمن رابگریت و 159 00:08:12,359 --> 00:08:15,719 ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە لەبەرچاو بگریت. 160 00:08:16,659 --> 00:08:19,478 بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە. 161 00:08:19,478 --> 00:08:21,857 ئەمە کارەساتە! ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات! 162 00:08:21,857 --> 00:08:23,553 من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟" 163 00:08:24,253 --> 00:08:26,278 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە: 164 00:08:26,278 --> 00:08:28,569 "ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم. 165 00:08:28,569 --> 00:08:30,006 هەموو شتێک باش دەبێت. 166 00:08:30,006 --> 00:08:32,953 ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە. من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە. 167 00:08:32,953 --> 00:08:34,597 هەموو شتێک باش دەبێت." 168 00:08:35,297 --> 00:08:36,938 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 169 00:08:36,938 --> 00:08:40,304 تۆ دەتوانیت بەرگەی هەستە نائاسوودەکان بگریت 170 00:08:40,304 --> 00:08:42,593 و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە، 171 00:08:42,593 --> 00:08:46,131 بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە بڕیارەکەتدا بچیتەوە. 172 00:08:46,131 --> 00:08:49,007 با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە وەڵامی نامەکەت بداتەوە. 173 00:08:49,007 --> 00:08:51,550 نامەکە هەر نایەت؛ تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛ 174 00:08:51,550 --> 00:08:53,761 هەموو دوو خوولەکێک سەیری مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە. 175 00:08:53,761 --> 00:08:56,552 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت، 176 00:08:56,552 --> 00:08:58,252 "ئەزانیت چی؟ هێمن بەرەوە. 177 00:08:58,252 --> 00:08:59,648 نامەکە دەگات. 178 00:08:59,648 --> 00:09:02,199 پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک سەیری نامەکە بکەم؛ 179 00:09:02,199 --> 00:09:06,147 لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و 180 00:09:07,047 --> 00:09:08,846 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 181 00:09:08,846 --> 00:09:11,901 ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود لەگەڵ 182 00:09:11,901 --> 00:09:13,470 پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە ڕابرگیت، و 183 00:09:13,470 --> 00:09:16,237 تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا. 184 00:09:16,707 --> 00:09:18,372 با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە. 185 00:09:18,372 --> 00:09:22,574 تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛ تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت. 186 00:09:22,574 --> 00:09:23,727 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 187 00:09:23,727 --> 00:09:26,606 تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە ئەمە ئاساییە؛ 188 00:09:26,606 --> 00:09:28,800 کە، بەڵێ، تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت، 189 00:09:28,800 --> 00:09:31,272 بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت، و تێی دەپەڕێنیت. 190 00:09:31,272 --> 00:09:33,663 ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، 191 00:09:33,663 --> 00:09:35,757 تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە، 192 00:09:35,757 --> 00:09:37,956 و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت 193 00:09:37,956 --> 00:09:39,452 کە باش نەبوو بۆ تۆ 194 00:09:40,422 --> 00:09:44,302 بۆیە ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون. 195 00:09:44,302 --> 00:09:49,690 من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە 196 00:09:49,690 --> 00:09:52,721 کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت. 197 00:09:52,721 --> 00:09:55,751 بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات. 198 00:09:55,751 --> 00:09:58,380 ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد، و ئەویش وتی 199 00:09:58,380 --> 00:10:01,620 کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی، 200 00:10:01,620 --> 00:10:03,828 ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت. 201 00:10:03,828 --> 00:10:05,839 بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا. 202 00:10:05,839 --> 00:10:08,520 و زۆر توڕە بووە، و شەڕێکی گەورەیان کردووە. 203 00:10:09,000 --> 00:10:10,040 بۆچی؟ 204 00:10:10,040 --> 00:10:13,440 چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست، بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛ 205 00:10:13,440 --> 00:10:15,669 ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت. 206 00:10:15,669 --> 00:10:16,980 پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە. 207 00:10:16,980 --> 00:10:19,939 بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات. 208 00:10:19,939 --> 00:10:22,505 ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە، 209 00:10:22,505 --> 00:10:26,235 ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە 210 00:10:26,235 --> 00:10:28,070 کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست، 211 00:10:28,070 --> 00:10:30,756 و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە، توڕە دەبوو. 212 00:10:30,756 --> 00:10:34,920 ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە 213 00:10:34,920 --> 00:10:37,541 کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە. 214 00:10:38,591 --> 00:10:43,584 دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست، 215 00:10:43,584 --> 00:10:45,647 بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی. 216 00:10:46,050 --> 00:10:50,826 و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو 217 00:10:50,826 --> 00:10:53,164 کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە. 218 00:10:53,164 --> 00:10:55,117 بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت: 219 00:10:55,117 --> 00:10:58,023 ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟ 220 00:10:58,023 --> 00:11:00,045 یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە. 221 00:11:00,045 --> 00:11:02,016 ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە، 222 00:11:02,016 --> 00:11:06,244 و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک. 223 00:11:07,668 --> 00:11:10,927 ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە، دەیتوانی بڵێت، 224 00:11:10,927 --> 00:11:11,927 "دەزانیت چی؟ 225 00:11:11,927 --> 00:11:13,734 من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە، 226 00:11:13,734 --> 00:11:16,456 بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە کە ئەو ڕۆژە بینیمان، 227 00:11:16,456 --> 00:11:18,099 و ئەوەندەش گران نەبوو." 228 00:11:18,099 --> 00:11:20,048 هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد. 229 00:11:20,048 --> 00:11:22,558 ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و بەنرخ بێت. 230 00:11:22,558 --> 00:11:24,316 هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو. 231 00:11:24,316 --> 00:11:26,457 هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد. 232 00:11:26,457 --> 00:11:29,707 ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە دەکرا باش بڕوات، 233 00:11:29,707 --> 00:11:31,472 لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک 234 00:11:31,472 --> 00:11:33,557 کە بەڕاستی دەتوانێت ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات. 235 00:11:34,942 --> 00:11:37,266 ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو. 236 00:11:37,266 --> 00:11:39,834 ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات. 237 00:11:40,770 --> 00:11:43,062 من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند، 238 00:11:43,062 --> 00:11:47,118 توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون، 239 00:11:47,779 --> 00:11:49,457 لەناو کەسانی گەنجدا. 240 00:11:49,457 --> 00:11:50,555 لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا، 241 00:11:50,555 --> 00:11:54,486 سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد، کچانی هەرزەکار، 242 00:11:54,486 --> 00:11:59,279 و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە 243 00:11:59,609 --> 00:12:01,785 زیاتر هەستیان بە پارێزراوی دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا. 244 00:12:01,785 --> 00:12:03,846 هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد کە نزیک بوون لە کەسانی تر، 245 00:12:03,846 --> 00:12:07,845 دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن، نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە. 246 00:12:08,695 --> 00:12:12,384 ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە، 247 00:12:12,384 --> 00:12:14,220 تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە. 248 00:12:15,000 --> 00:12:17,329 و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون 249 00:12:17,329 --> 00:12:19,875 دەربارەی پێشبینییەکانیان دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛ 250 00:12:19,875 --> 00:12:22,778 زیاتر گەشبین بوون لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات. 251 00:12:23,348 --> 00:12:25,665 کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر 252 00:12:25,665 --> 00:12:30,645 زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون سەرەڕای تەمەنیان، 253 00:12:30,645 --> 00:12:34,854 ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون، وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن 254 00:12:34,854 --> 00:12:38,298 و ڕەوشتی دڵ نەرمی وەکو باوەش کردن و ماچ کردن. 255 00:12:38,928 --> 00:12:41,850 و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو 256 00:12:41,850 --> 00:12:44,152 کەمتر تێکەڵی ... 257 00:12:45,312 --> 00:12:48,602 نائاسایی، چالاکی سێکسی، وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون 258 00:12:48,602 --> 00:12:52,703 کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ. 259 00:12:53,136 --> 00:12:56,904 بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی، ١٣ و ١٤ ساڵ، 260 00:12:56,904 --> 00:13:00,239 لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون، 261 00:13:00,239 --> 00:13:02,920 هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە، 262 00:13:03,630 --> 00:13:06,584 پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا، 263 00:13:06,584 --> 00:13:09,013 و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا. 264 00:13:09,513 --> 00:13:15,353 ئێمە هەمان شت دەبینین لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ: 265 00:13:15,353 --> 00:13:20,504 پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا. 266 00:13:21,384 --> 00:13:23,697 وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن، 267 00:13:23,697 --> 00:13:26,559 نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن کاتێک شتەکان باش نابن 268 00:13:26,559 --> 00:13:29,281 و بڕیاری هۆشیار دەدەن بە باوەڕەوە 269 00:13:30,205 --> 00:13:34,894 و هەروەها باشترن لە گەڕان و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان. 270 00:13:34,894 --> 00:13:37,813 بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی 271 00:13:37,813 --> 00:13:40,008 ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات. 272 00:13:40,008 --> 00:13:43,731 باشترن لە دەستەبەرکردنی پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و 273 00:13:43,731 --> 00:13:45,699 ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین، 274 00:13:45,699 --> 00:13:48,455 ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن لە تاقیگەکەماندا، 275 00:13:48,455 --> 00:13:53,116 کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان. 276 00:13:55,213 --> 00:13:57,874 ئەو گەنجانەی کە توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو 277 00:13:57,874 --> 00:14:00,616 هەروەها ئاسوودەتر بوون لە پەیوەندیەکەیاندا، 278 00:14:00,616 --> 00:14:02,279 دڵخۆشتربوون. 279 00:14:02,279 --> 00:14:05,210 و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا 280 00:14:05,210 --> 00:14:08,188 هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش. 281 00:14:08,188 --> 00:14:09,546 بۆیە بە گشتی، 282 00:14:10,621 --> 00:14:13,436 توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە 283 00:14:13,436 --> 00:14:18,296 هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی گونجاوی کارای گەورەتر و 284 00:14:18,296 --> 00:14:20,486 باشتر بوونی تاکەکەسی. و 285 00:14:21,191 --> 00:14:23,258 ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم 286 00:14:23,258 --> 00:14:27,765 کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 287 00:14:28,929 --> 00:14:30,866 بۆیە، وەکو پێشتر وتم، 288 00:14:31,276 --> 00:14:34,046 ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، 289 00:14:34,046 --> 00:14:36,590 بەڵام زۆربەی کەسەکان نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و 290 00:14:36,590 --> 00:14:39,500 کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و 291 00:14:39,500 --> 00:14:41,328 ئەمە کێشەکەیە. 292 00:14:41,328 --> 00:14:47,081 ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا. 293 00:14:47,461 --> 00:14:49,950 پێویستە یارمەتییان بدەین هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن. 294 00:14:50,475 --> 00:14:52,877 پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و 295 00:14:52,877 --> 00:14:56,061 زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. 296 00:14:56,711 --> 00:15:00,329 پێویستە یارمەتییان بدەین توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە 297 00:15:00,329 --> 00:15:02,389 ڕاست بەکاریبهێنن 298 00:15:02,389 --> 00:15:05,787 بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی دەربارەی ئەمەیە. 299 00:15:06,528 --> 00:15:11,343 هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی، دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە. 300 00:15:11,343 --> 00:15:15,486 بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن، 301 00:15:15,486 --> 00:15:18,174 وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و 302 00:15:18,174 --> 00:15:21,514 نەیاری، و رەخنەگرتن، و ڕیسواکردن، و توندوتیژی. 303 00:15:21,984 --> 00:15:25,698 و دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات، 304 00:15:25,698 --> 00:15:30,111 وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و، پێکەوە قسەکردنێکی باش، و 305 00:15:30,111 --> 00:15:32,568 هەستی بەنرخ بوون. 306 00:15:33,028 --> 00:15:36,088 و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان سوود لەمە وەرناگرن؟ 307 00:15:36,088 --> 00:15:37,921 من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن. 308 00:15:37,921 --> 00:15:39,025 سوپاس. 309 00:15:39,025 --> 00:15:41,515 (چەپڵە)