لە ساڵی، ١٩٠١دا داڤید هانیگ توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کەوا بۆ هەتاهەتایە تێگەیشتنی تام کردنمان گۆڕا. توێژینەوەکەی بووە هۆی ئەوەی ئێمە وەک نەخشی تام کردن دەیناسین: بریتییە لە ڕوونکردنەوەیەک کە زمانی بۆ چوار بەشە دابەش کردوە. بە گوێرەی ئەم نەخشەیە، پێشوازیکەرەکان لە سەری زمانمانن و دەستە بە سەر تامی شیرینی دادەگرن، تفتی لە بنچینەی زمانمان هەڵکەوتووە، و لە هەموو بەشەکان، پێشوازیکەرەکان دەست بەسەر هەستەکانی سوێری و ترشی دادەگرن. هەر لە سەرەتای داهێنانیەوە، نەخشەی تام کردن بڵاوکرایەوە لە پەرتووکەکان و ڕۆژنامەکان. تاکە گرفتی ئەم نەخشەیە هەڵەکەیەتی. لە ڕاستیدا، تەنانەت ئەو وتارە ڕاستەقینەیەش نییە کە هانیگ لە بنەڕەت دۆزیبیەوە. نەخشەی زمان هەڵە تێگەیشتنێکی باوە- شتێک بەربڵاوە بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر هەڵەیە. کەواتە ئەم هەڵە تێگەیشتنانە لە کوێوە هاتوون، و چی وادەکەت ڕاستیەکەی هەڵخەڵەتێنەر زۆر بە ئاسانی باوڕ پێ کراو بێت؟ ئەو ڕاستیە کە گەشتی نەخشەی زمان لەگەڵ داڤید هانیگ دەستی پێ کرد. وەک بەشیک لە دکتۆرنامەکەی لە زانکۆی لیپزیگ، هانیگ هەستەکانی تام کردنی شیکردەوە بۆ چوار تامی بنەڕەتی. شەکری قامیشی بۆ شیرین بەکارهێنا کبریتاتی تفتی بۆ تفتی بەکار هێنا، ترشی هایدرۆکلپریکی بۆ ترش و خوێ بۆ سوێری بەکار هێنا. هانیگ ئەم گیراوانەی بەکرداری ئەنجام دا تا بەراوردی جیاوازی تامە بنەڕەتیەکان بکات لەسەر هەموو بەشەکانی زمان. هیوای خواست تا باشتر لە میکانیزمە ڤیسۆلۆژیەکان تێ بگات کە کاریگەری دەکەنە سەر ئەم تامانە. داتاکەی پێشنیاری ئەوەی کرد کە هەستیاری بۆ هەر تامێک لە ڕاستیدا لە تەواوی زمان داییە. بەرزترین ئاستی هەست کردن بۆ شیرینیە شوێنەکەی دەکەوێتە سەری زمان: تامی تفتی لە دواوە بە هێزترینە سوێری لەم ناوچەیە بەهێزترینە، ترشییش لە ناوەڕاستی بەشی زمانە. بەڵام هانیگ بەوریایەوە تێبینی دەکرد کەوا هەموو هەستەکان دەتوانن لە تەواوی بەشەکانی زمان تام بکرێن، و ئەم ناوچانەنەی کە دیاری کردوون هەمە جۆری و خەستی بچووک زۆر بچووک لە بەش پێشکەش دەکەن. هەر وەکو زۆربەی هەڵە تێگەیشتنەکان، نەخشەی زمان شێواندانی سەرچاوە بنەڕەتیەکەی پیشان دەدات، سروشتی ئەم شێواندنە هەر چۆنێک بێت دەتوانێت کاریگەری هەبێت. هەندێک هەڵەتێگەیشتن پێکهاتەی زانیاری هەڵەییە- زانیاری هەڵە بە مەبەست نەخشە کراوە تا خەڵک بە لاڕێ ببەن. بەڵام زۆربەی هەڵە تێگەیشتنەکان، وەکو نەخشەی زمانیش، ناوەندی زانیاری هەڵەن- هەڵە یاخود بەلارێدابردنی زانیاری کە ئەنجامەکانیانن لە هەڵەی بەڕێکەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، زانیاری هەڵە زۆربەی جار بەهۆی هەڵکانەوە یان هەڵەی مرۆڤەکانەوە شێوە دەگرێت، بەڵام هەڵە دیاریکراوەکان کە بەروو هەڵە تێگەیشتنی ڕێنوێنی دەکان دەتوانن هەمەجۆری چاوەڕوان نەکراوبن. لە حاڵەتی نەخشەی زمان، دکتۆرنامەکەی هانیگ بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە، ئەوش واتا ئەوەی توێژینەوەکەی تەنها خوێنەری ئەڵمانی دەتوانن تێ بگەن و توێژنەوەکەی لە زاویەیەکی بچووکی ئەکادیمیایەکەی هانیگ هەڵگیراوە، ئەم دەستپێکی یاری تەلەفۆنیە کەو دووبارە توێژینەوەکەی هانیگ شێوە کردوە هەموو کات لەگەڵ لایەنە دەرەکیەکان هاوبەشیان دەکرد. کەمترە لە دەیەیەک دوای دکتۆرنامەکەی، ڕۆژنامەگەران بەهەڵە جەختیان دەکردوە کە تاقیکردنەوەکان دەتوانن بیسەلمێنن شیرینی هەستپێنەکراوە لە بەشی دواوەی زمان. دووەم کەمی زانیار لە پشت پەرش و بڵاوی نەخشەی زمان ئەو وێنانەی کە هانیگ لە کارەکەی سودی لێ وەرگرتن. لە ساڵی ١٩١٢ شێوازێکی نەخشەکە لە وتارێکی ڕۆژنامەیەک بەدەرکەووت کەوا بەوریایەوە وەسفی هەندێک شاراوەی دەکرد لە پشت توێژینەوەی تام کردن و بۆن کردن. پیشاندانی ئاماژە ڕوونەکان لە تەواوی زمان، ڕوونکردنەوەی وتارەکە هێڵکاریە ڕاسەنە ئاڵۆزەکانی هانیگ ئاسان و پاسان کرد. بە بەردەوامی ئاماژە بە هەمەجۆریەتی ئەم نەخشەیە کراوە، زۆربەی جار بەبێ متمانەیی یان ڕەچاوکردنی بنەڕەتی بۆ کارەکەی هانیگ. لە کۆتایی ئەم وێنەیە لە پەرتووک و پۆلەکانی خوێندن بڵاوبەوە وەکو ڕاستیەکی بەکەڵک کە چۆن تام کردن ئەزموون دەکەین. بەڵام لەوانەیە بەشێک کە زۆرترین جار لەم هەڵە تێگەیشتنە بەشداری کردوە ئەویش چیرۆکی سادە بوو. بە زۆر شێواز، نەخشەکە ئارەزوومان تەواو دەکات بۆ چیرۆکی ڕوون سەبارەت بە جیهانەکەمان- چۆنیەتی هەمیشە بەردەست نییە لە هەندێک حاڵەتی ناڕێکی بەشەکانی زانست. بۆ نموونە، تەنانەت ژمارەی ئەو تامانەی دەیکەین زۆر ئاڵۆزترە لە کارە پێشنیارکراوەکانی هانیگ. یومامی- هەروەها ناسراوە بە چێژدار ئێستا وەکو پێنچ هەستیە بنەڕەتیەکە سەیر دەکرێت، و خەڵکانێک هێشتا مشومڕ سەبارەت بە بوونی هەستی تام دەکەن وەکو چەوری، قڵیەیی، کانزایی و وەکو تامی ئاو. جارێک گوێمان لە چیرۆکێکی باش بوو، ئەستەمە چۆنیەتی زانیاری بینینمان بگۆڕین، تەنانەت ڕووبەڕوی بەڵگەی نوێش دەبینەوە. کەواتە، جاری داهاتوو خشتەی قایلکەر ببینە یاخود چیرۆکی کورتی نەستەقی بخوێنەوە، هەوڵ بدە ڕێبازی تەندروستی بەساغی بهێڵەوە- چونکە هەڵە تێگەیشتنەکان دەتوانن تام کردنی تفت لەسەر تەواوی بەشەکانی زمانت بەجێ بهێڵن.