هەندێك خەڵك خویان بە شەڕابی فەڕەنسی گرتووە. هەندێكى تر حەز به يارى گۆڵف دەكەن يان تينونی ئەدەبن. يەكێك لەو شتانەى زۆر دڵخۆشم دەكەن، دەبێت دانی پێدا بنێم، كەمێك جياوازه، ناتوانم دڵخۆشی خۆم پێناسە بکەم کاتێک سەیری شارەکان لە ئاسمانەوە یان له پەنجەررى فڕۆكەيەكەوه دەکەم. هەندێك له شارەكان به هێمنى پيشەسازين. وەك دوسێڵدۆرف يان لويسڤيڵ. هەندێكى تريان وزەيەكى زۆريان هەيه به ئەستەم دەتوانن بيگرنه خۆيان، وەك نيويۆرك يان هۆنگ كۆنگ. پاشان پاريسمان هەيه يان ئيستەنبوڵ، كه بەرگێكى پڕ له مێژوويان هەیە. من شارەكان وەك بوونەوەرێکی زيندوو دەبينم. ئينجا له بەرزايى ئاسمانەوه سەيريان دەكەم، حەزدەكەم شەقام و ڕێگا سەرەكييەكانى بدۆزمەوه كه بۆشايى شارەكان پێكدێنن. به تايبەتى له شەواندا، كاتێك ئۆتۆمبێلەكان وا دەكەن به ڕەنگى سوور و ئاڵتونى دەركەون: دەمارەكانى شارەكه ڕاستەوخۆ له پێش چاوەكانتدا خەريكى كاره سەرەكييەكەيانن. بەڵام کاتێک هەموو ڕۆژێك له ناو ئوتومبێلەكەم دادەنيشم پاش يەك کاتژمێر و نيو هاتووچۆ كردن، ڕاستييەكان زۆر جياوازتر دەردەكەون. (پێكەنين) هيچ شتێک نە ڕادێۆ، نە بەرنامە دەنگييەكانى ئينتەرنێت (پێكەنين) (تەنانەت كۆڕەكانى تێڕوانينيش (یۆگا ناتوانێت وا بكات ئەم ساتە بەکەڵکی ژيان بێت. (پێكەنين) ئایا ئەمە گاڵتەجاڕى نييه ئۆتۆمبيلمان دروست كردووه خێراييەكەى دەگاتە ١٣٠ ميل له كاژێرێكدا بەڵام ئێستا به هەمان خێرايى ئەسپ و گاليسكەكانى سەدەى 19 لێيان دەخوڕين؟ (پێكەنين) به تەنها له ئەمريكادا، تەنها له ساڵى ٢٠١٤ دا ٢٩.٦ مليار كاژێرمان له هاتووچۆدا به فيڕۆداوە. بەو کات کەمییەش، ميسڕييه كۆنەكان دەيانتوانی ٢٦ هەڕەمی ديكه بنيادبنێن. (پێكەنين) ئەمە له تەنها ساڵێكدا دەکەین. به فيڕۆدانێكى زۆرى كات، و ووزه و تواناى مرۆيی. بۆ دەيان ساڵ، چارەسەرمان بۆ قەرەباڵغى شەقامەكان بۆ نموونە: دروست کردنی شەقامى نوێ يان گەوره كردنى شەقامەكان كۆنەكان سادە بوون. ئەمە سەركەوتوو بوو. بۆ پاريس به شێوەيەكى ديار سەركەوتوو بوو، كاتێك شارەكه سەدان باڵەخانەى شوێنەواريى بۆ دروستكردنى ٨٥ ميل شەقام بۆ هاتووچۆ كردن و گواستنەوە ڕووخاند. هەتا ئەمڕۆش له شاره تازەكاندا كه بەخێرايى سەرکەوتووە. بەڵام له ناوەندى شاره هاوچەرخه دامەزراوەكاندا، فراوان كردنى شەقامەكان به شێوەيەكى بەرچاو كارێكى ئەستەمە: شوێنەكه زۆر چڕە، نرخى خاوەندارێتييەكان، زۆر گرانه داهاته گشتييەكانيش، زۆر هەستيارە. سيستەمى دەماريى شارەكانمان خەريكه تووشى گيران دەبێت و نەخۆش دەكەوێت، دەبێت ئاگاداری ئەمە بين. ئەمە شێوەى بيركردنەوەى ئێستامان سەركەوتوو نييە. بۆ ئەوەى هاتووچۆمان له جووڵه كردن بەردەوام، بێت سەرچاوەيەكى نوێى بيركردنەوەمان پێویستە. بۆيه پاش ١٦ ساڵ کاركردن له بوارى گواستنهوە کاتی گفتوگۆم لەگەڵ بەكارهێنەرێكى زينده-تەكنەلۆجيا توشی سەرسوورمان بووم. ئەو بۆى باسكردم چۆن چارەسەرەكەى هەندێك تايبەتمەندى ديارى كراوى دەمارە سیستەمان چارەسەر دەکات. واو" بيرمكردەوه " دەماره سيستەمى ئێمه" ئەو هەموو خوێنبەر و خوێن هێنەرانە له لەشماندا هەموو ڕۆژێک بە گواستنەوەی پێداویستیەکانی لەش موعجیزە دروست دەکەن." ئەمە ئەو ساتەیە کە بۆ ڕوون بۆتەوە زيندەزانى بە ملیاران ساڵ له ناو كارى گواستنەوه دا بووە. چەندين ڕێگە چارەى ،بۆ گواستنەوەى خۆراك، گازەكان و پڕۆتينەكان تاقی کردووەتەوە. بەڕاستى ئەمە ئاڵۆزترين تاقيگەى گواستنەوەيه له جيهاندا. كەوابێ، چۆنه ئەگەر چارەسەرى كێشەكانى هاتووچۆ لەناو خۆماندا بێت؟ دەمويست بزانم: بۆچى خوێن له دەمارەكانماندا له زۆربەى تەمەنماندا هاتووچۆ دەكات، له كاتێكدا شاره گەورەكانمان ڕۆژانه کۆسپ دێتە بەردەمیان؟ ڕاستييەكە ئەمەيه كه سەيرى دوو تۆڕى زۆر جياواز دەكەيت. نازانم ئەگەر بزانيت، بەڵام هەريەك له ئێمه ٦٠,٠٠٠ ميل -- دەمارى خوێن له لەشماندا هەيه ٦٠,٠٠٠ ميل. ئەوه يەكسانه به دوو-ئەوهەنده- و-نيوى چێوەى زەوی، له ناو لەشى تۆدا. ئەمه واتا دەمارى خوێن نەك تەنها له ژێر ڕووى، پێستماندا بەڵکو لە هەموو شوێنێكى لەشماندا هەيە. بەڵام ئەگەر له شارەكانمان بڕوانيت، بەڵێ، ئێمه هەندێك سيستەمى شەقامى ژێر زەمينيمان لەگەڵ هەندێك پرد و تونێلدا، هەروەها هەليكۆپتەر له ئاسماندا هەیە. بەڵام زۆربەى هەره زۆرى هاتووچۆكانمان لەسەر زەوييە، لەسەر ڕووى زەوی. به واتايەكى دیکە، كاتێكدا دەماره سيستەمى ئێمه هەر سێ دوورييەكانى ناو لەشمان بەكاردەهێنێت، بەڵام هاتووچۆى شارەكانى خۆمان زياتر دوو-دوورييە. بۆيه پێويستیمان به ئەوەيه كار لەسەر ڕەهەندى ستوونى بكەين. ئەگەر ڕووى سەرەوه تێر بووە، باشه، با هاتووچۆكەمان بەرزبكەينەوە. ئەم بيرۆكه چينييەى لەبارەی پاسێك تواناى تێپەربوونی لە قەرەباڵغی هاتووچۆدا هەیە ئەمه چاو كرانەوەيەك بوو لە شێوازی نوێ بۆ بيركردنەوه لەبارەى بۆشايى و هاتووچۆ لەناو شارەكانماندا. دەتوانين بەرزتر بڕۆين، شەقام و هاتووچۆكانمان وەك هێڵى كارەباكەمان هەڵبواسين. تەل ئەبيب و ئەبو زەبى ئێستا باس له تاقيكردنەوەى ئەم تۆڕى پارچه موگناتیسیانه هەڵواسراوانەى داهاتوو دەكەن. ئێمه دەتوانين بەردەوام سەربكەوين، و بفڕين. کۆمپانيايەكى وەك ئەيەر بەس له ئيستادا كار لەسەر توانای فڕیین تەکسی دەکات شتێكمان پێدەڵێت. له كۆتاييدا ئوتومبێلى فڕيوو خەريكه له خەياڵى-زانستييەوه دەچێته بوارێكى سەرنجڕاكێشى بازرگانی. ئەمەش ساتێكى خۆشە. بۆيه بنيادنانى ئەم سيستەمه سێ-دوورييەى هاتووچۆ ڕێگایەکە دەتوانين كێشەكانى هاتووچۆى پێ كەم بكەينەوه و چارەسەريان بكەين. بەڵام ئەمە تاكه ڕێگاش نییە. ئێمه دەبێ بپرسين هەڵبژارده بنەڕەتىەکانی تری وەك ئەو ئۆتۆمبيلانەى بەكاريان دێنين، دروستمان كردوون. تەنها بير له ديمەنێكى ئاشنا بكەرەوە. ماوەى ٤٢خولەكه تۆ شۆفێرى دەكەیت. ئەو دوو منداڵەى دواوەت خەريكه ماندوو دەبن. درەنگيش كەوتوويت. ئەو ئۆتۆمبيله خاوه دەبينيت له پێشتەوەيه؟ هەمیشە کە تۆ درەنگ دەكەويت پەيدا دەبێت، وايه؟ (پێكەنين) ئەم شۆفێره بۆ شوێنى وەستان دەگەڕێت. شوێنى وەستانی ئۆتۆمبیل لەم ناوچەيەدا نییە، بەس ئەم شوفێرە چۆن بزانێت؟ مەزەندەكراوه كه نزيكەى ٣٠ لە سەدی جەنجاڵی شارەكان ئەو شوفێرانەن کە بۆ شوێنی وەستان دەگەڕێن. ئەو ١٠٠ ئوتومبێله له چواردەورت دەبينى؟ لەمانه ٨٥ يان تەنها يەك سەرنشينى تێدايە. ئەم ٨٥ شۆفێره له يەكێك له پاسه سوورەكانى لەندەندا شوێنيان دەبێتەوە. بۆيه پرسيارەكه ئەمەیە: بۆچى ئێمه بۆشاييەكى زۆر بەفيڕۆ دەدەين کە زۆرترين پێويستيمان پێى هەيه؟ بۆچى ئێمه ئەوها به خۆمان دەكەين؟ زيندەزانى هەرگيز ئەوهاى نەدەكرد. بۆشايى ناو دەمارەكانمان بەتەواوەتى بەكارهێنراوە. له هەر لێدانێكى دڵدا، پەستانێكى بەهێزترى خوێن مليۆنان خڕۆكەى سوور ڕێك دەخات دەيانكات به تەوژمی گەورەی ئۆكسجين بەخێرايى بەنێو جەستەماندا تێپەر دەبێت. تەنانەت، بۆشاييه زۆر بچووکەکەی نێو خڕۆكه سوورەكانيشمان بەفيڕۆ نەدراوە. له كاتى تەندروستيیدا، زياد لە ٩٥ لە سەدى تواناى هەڵگرتنى ئۆكسجينيان بەكاردههێنرێت. دەتوانن بیربکەنەوە ئەگەر ئەم ئوتومبێلانه له شارەكانماندا بەكاريان دێنين له سەدا ٩٥ پڕ بووینایە، ئەو هەموو بۆشاييەى زيادەى دەمايەوه پياسه بكەيت، پاسكيل سوارى بكەيت و دڵيشمان به شارەكانمان خۆشبێت؟ هۆكارى ئەوەى كه خوێن زۆر به توانايه ئەوەيه كه خڕۆكه سوورەكانمان نەبەخشراوه به ئەندام يان شانەى دياريكراو، ئەگەرنا، لەناو دەمارەكانماندا ئەستەمى هاتووچۆ ڕووى دەدا. نەخێر، ئەوان هاوبەشن. ئەوان لە لایەن هەموو خانەكانى لەشمانەوە هاوبەش کراون. جا لەبەر ئەوەى تۆڕەكەى خۆمان زۆر بڵاوبووەتەوە، هەر يەك لەو ٣٧ تريليۆن خانەمان ئۆكسجينى تايبەت به خۆيى پێدەگات هەركاتێك پێويستى بێت. خوێن هەردوو جۆرى گوێزەرەوەی تاك و كۆیه له هەمان كاتدا. بەڵام سەبارەت به شارەكانمان، ئێمه گيرمان خواردووە. گیرمان لە مشتومڕيكى بێ كۆتادا لە نێوان دروستکردنی كۆمەڵگەيەك پشت به ئۆتۆمبێل دەبەستێت و سيستەمى گواستنەوەى گشتی. پێم وايه دەبێ ئەمە تێپەڕێنين. پێم وايه كه دەبێ شتێكى وەها درووست بكەين كه گونجاوی ئوتومبێلەكان و چوستی پاس وشەمەندەفەرەكانيش تيادا بوونى هەبێت. تەنها بيربكەرەوە. تۆ له شەمەندەفەرێكى خێرا و به توانادا به ئارامى، لەگەڵ ١٢٠٠ سەرنيشينى ديكە دانیشتوویت. كێشەى شەمەندەفەرەكانى ناو شار ئەوەیە هەندێك كات دەبێت پێنج، ده، پانزه جار پێش گەشتن به شوێنى مەبەست بوەستيت. چى ئەگەر لەم شەمەندەفەرەدا پێويست نەكات بوەستيت؟ ئەگەر لەم شەمەندەفەرەدا، فارگۆكانى شەمەندەفەرەكه بتوانن خۆيان جياببنەوه له كاتێكدا تۆ دەجوڵێيت ئينجا ببن به پاسى خێراى بێ شۆفێر لەسەر تۆڕێكى شەقامى لاوەكى هاتووچۆ دەكات. بەم شێوەيه و بەبێ هيچ وەستانێک، بێ گواستنەوەيەكى دوور و درێژ، تۆ ئێستا له پاسێكدا دانيشتوويت بەرەو ناوچەكەى تۆ دەڕوات. کاتێک نزيك دەبيتەوە، ئەو بەشەى تۆ تێيدا دانيشتوويت جيا دەبێتەوه و بەشێوەيەكى خود-ڕەوى دەتگەيەنێته بەردەم دەرگاكەت. ئەمە گشتييه و تاكه كەسيشه له هەمان كاتدا. له داهاتوودا دەكرێ ئەمە يەكێك له هۆكاره گشتييەكانى گواستنەوه بێت. ... ئێستا وەك ئەوەى پياسه كردن به ناو شارێك كه جمەى دێ له فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان، تەكسى فڕيوو، پاسى پێشکەوتوو و پارچەى موگناتيسى هەڵواسراو هێنده سەرنجڕاكێش نەبێت، هەست دەكەم هێزێكى ترى كارا هەيه وادەكات هاتووچۆى شارەكان سەرنجڕاكێش بێت. ئەگەر بيرى لێ بكەيتەوە، نەوەى ئێستاى ئوتومبێلى بێ شۆفێر تەنها له هەوڵى كردنەوەى ڕێگاكەيەتى بۆ ناو تۆڕێكى هاتووچۆ که مرۆڤ خۆى بۆ خۆيى بنيادناوە. ئروان هەوڵى فێربوونى ياساكانى هاتووچۆ دەدەن، كه به شێوەيەكى ڕێژەيى سادەيە، و خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانه هەرەمیەکانی هەڵسوکەوتی مڕۆڤ كارێكى زۆر گرانە. بەڵام چى دەبوو کاتێک تەواوى ئوتومبێلى شارەكان ببوایە به بێ شۆفێر؟ ئايا پێويستمان به ترافيك دەبوو؟ پێويستمان به ئاڕاستەكانى هاتووچۆ دەبوو؟ ئەى چى سەبارەت به خێرايى دياريكراو؟ خڕۆكه سوورەكان بەسەر ئاڕاستەكانى هاتووچۆدا تێپەڕ نابن. هەرگيز له ڕەنگى سوورى ترافيكدا ناوەستن. له يەكەم شارى ئوتومبێله بێ شۆفێرەكاندا، هيچ ترافيك و ئاڕاستەيەكى هاتووچۆت نابێت. و كاتێك هەموو ئۆتۆمبێلەكان بێ شۆفێرن و پەيوەنديان بەيەكەوه هەيە، هەموو شتێك پێشبينی كراوه ماوەى پەرچەكرداريش، كەمترينە. دەتوانن خێراتر شۆفێرى بكەن و دەتوانن هەر پێشنيارێكى بەسوود بتوانێت خێرايى خۆيان يان ئوتومبێلەكانى چواردەوريان زياد بكات وەربگرن. بۆيه لەبرى ياسا قورسەكانى هاتووچۆ، هاتووچۆكردن ڕێكخراو دەبێت لەلايەن تۆڕێكى لۆگاريتمى دايناميكييەوه كه بەردەوام له خۆپێشخستن دايە. ئەنجامەكەى: هاتووچۆيەكى نامۆ كه تێكەڵەيەك دەێت له خێرايى و سانايى ئۆتۆبانه ئەڵمانييەكان و چالاكيى داهێنەرانه يەكتربڕەكانى مۆمباى. (پێكەنين) هاتووچۆ بەشێوەيەكى كارا بەردەوام دەبێت. وەك خوێنمان له دۆخى شليدا دەبێت. به شێوەيەكى دژيەكى نامۆ، هەتا تۆڕى هاتووچۆى ئێمه زياتر خودكار بێت، ئەوا جووڵەكەى سروشتيتر و زيندەتر دەبێت. بۆيه بەڵێ، زيندەزانى ئەمڕۆ هەموو تايبەتمەنديیە بليمەتەکانی گواستنەوەى هەيه. بەڵام ئەم پڕۆسەيه ملياران ساڵى پێچووە، و به هەموو جۆرەكانى دووبارەبوونەوه و بازداندا تێپەڕبووە. ئێمه ناتوانين مليارەها ساڵ بۆ پێشخستنى سيستەمى هاتووچۆمان چاوەڕوانبين. له ئێستادا ئێمه خەون، بيرۆكەكان و تەكنەلۆژياشمان بۆ دروستكردن تۆڕى گواستنەوهى سێ-ڕهههندی، داهێنانى ئوتومبێلى نوێ و گۆڕينى جووڵه له شارەكانماندا هەیە. با ئەم كاره بكەين. سوپاس. (چهپڵەڕێزان)