1 00:00:08,159 --> 00:00:13,699 خواوەندی مەزن شیڤا، بکوژی خراپەکاران و سەربڕی ئەهریمەنەکان، 2 00:00:13,699 --> 00:00:17,209 پارێزەر و چاودێریکاری سەرەکی گەردوون، 3 00:00:17,209 --> 00:00:19,969 دەیویست ئارامی خێزانەکەی تاقی دەکردەوە. 4 00:00:19,969 --> 00:00:25,284 لە ڕووی مێژووییەوە، بەیەک گەیشتنی شیڤا و پارڤاتی بە یەکگرتنێکی بەهێز دادەنرێت. 5 00:00:25,284 --> 00:00:29,004 توانیان پارسەنگی نێوان بیر و ئیش ڕابگرن 6 00:00:29,004 --> 00:00:31,865 کە کۆڵەکەی سەرەکی پشت وەستانی باشیی گەردوونە. 7 00:00:31,865 --> 00:00:37,525 بەبێ پارڤاتی کە بەرپرسی وزە، گەشە و گۆڕانکارییەکانی زەوییە، 8 00:00:37,525 --> 00:00:42,914 شیڤا بۆ هەمیشە گۆشەگیر دەبێت، و گەردوونیش خامۆش دەبێت. 9 00:00:42,914 --> 00:00:48,092 بەڵام بەیەکەوە، یەکگرتووییەکی خواوەندیان پێکهێنا کە ناوی ئەردهاناریشڤارا بوو. 10 00:00:48,092 --> 00:00:49,842 یەکگرتنێکی پیرۆز بوو 11 00:00:49,842 --> 00:00:54,121 کە خێرو بێری و پەیوەستبوونی بۆ خەڵک بەدی هێنا. 12 00:00:54,121 --> 00:00:57,781 بەهۆی ئەم هۆکارانە، پارڤاتی لە هەموو شوێنێک کوڕنۆشی بۆ دەبرا 13 00:00:57,781 --> 00:00:59,992 وەک دایکی سروشتی جیهان 14 00:00:59,992 --> 00:01:04,768 و تەواوکاری گرنگی توانای دروست کردنی شیڤا. 15 00:01:04,768 --> 00:01:07,948 پارڤاتی گرنگی بە دابینکردنی پێداویستی خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەکرد: 16 00:01:07,948 --> 00:01:12,176 و ئەرکی درووستکردنی و پاراستنی پەیوەندی باش لە نێوان دانیشتوانی زەوی لە ڕووی 17 00:01:12,176 --> 00:01:15,682 جەستیەی، هەست و روحەوە گرتبووە ئەستۆ. 18 00:01:15,682 --> 00:01:19,886 کەلێنێک لە نێوان ئەم دووهێزە مەزنە درووست بوو بوو. 19 00:01:19,886 --> 00:01:24,497 لە کاتێکدا پارڤاتی گرنگی بە پێداویستییەکانی ژیانی سەر زەوی دەدا، 20 00:01:24,497 --> 00:01:28,497 شیڤا لە گرنگی ئیشەکانی پارڤاتی کەم دەکردەوە 21 00:01:28,497 --> 00:01:32,497 و سوڕ بوو لەسەر درووستکردنی مشومڕ سەبارەت بە ڕۆڵی هەر یەکێکیان لە گەردوون. 22 00:01:32,497 --> 00:01:35,417 شیڤا پێی وابوو براهاما، خوڵقێنەری جیهان، 23 00:01:35,417 --> 00:01:40,106 جیهانی ماددەی لە خەیاڵدانی خۆی ئافراندبوو. 24 00:01:40,106 --> 00:01:44,766 بۆیە هەموو جۆرەکانی ماددە دەبنە هۆی سەرلێشێوان کە پێی دەوترێت مایا 25 00:01:44,766 --> 00:01:47,416 جگە لە خەیاڵێکی پووچ هیچیتر نییە. 26 00:01:47,416 --> 00:01:51,076 بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پارڤاتی بە پێکەنینەوە وەڵامی دەدایەوە هەر چەندە 27 00:01:51,076 --> 00:01:54,196 دەیزانی شیڤا هەموو کارەکانی ئەوی لەناو دەبرد. 28 00:01:54,196 --> 00:01:56,186 بەڵام لە کۆتا سەرکۆنەی شیڤا، 29 00:01:56,186 --> 00:01:59,660 پارڤاتی هەستی کرد کە پێویست دەکات گرنگی کارەکانی بۆ یەکجار و هەمیشە 30 00:01:59,660 --> 00:02:01,051 بخاتە ڕوو. 31 00:02:01,051 --> 00:02:03,281 بەسەر زەویدا فڕی، 32 00:02:03,281 --> 00:02:07,537 نیوەی وزەی خۆی، کە زەوی بە ئیش دەخست، کێشایەوە. 33 00:02:07,537 --> 00:02:13,177 دوای ئەوەی وون بوو، قات و قڕییەکی لە ناکاوی کەمەرشکێن سەری هەڵدا 34 00:02:13,177 --> 00:02:16,238 جیهانیش کەوتە بارێکی خامۆشی ترسهێنەر. 35 00:02:16,238 --> 00:02:19,798 بەبێ پارڤاتی، وشکەساڵی و بێپیتبوون ڕووی لە زەوی کرد. 36 00:02:19,798 --> 00:02:22,720 ڕووبارەکان وشک بوون و دانەوێڵە لە کێلگەکان تێکشکان. 37 00:02:22,720 --> 00:02:25,160 برسێتی باڵی بەسەر مرۆڤایەتیدا کێشا. 38 00:02:25,161 --> 00:02:28,261 دایک و باوکان نەیاندەتوانی برسیبوونی منداڵەکانیان چارەسەر بکەن 39 00:02:28,261 --> 00:02:30,171 لە کاتێکدا گەدەی خۆیان خاڵی بوو. 40 00:02:30,171 --> 00:02:34,498 بەهۆی ئەوەی هیچ شتێک نەبوو بیخۆن، خەڵک چیتر لە دەوری چەڵتوک کۆنەدەبوونەوە 41 00:02:34,498 --> 00:02:37,808 بەڵکو کشانەوە و وردە وردە چونە قوڵایی جیهانی تاریک و خامۆش. 42 00:02:37,808 --> 00:02:39,538 هەر چەندە چاوەڕوانی وانەبوو، 43 00:02:39,538 --> 00:02:44,746 شیڤا هەستی بە خاڵی بوون دەکرد بە هۆی دیارنەمانی خێزانەکەی. 44 00:02:44,746 --> 00:02:46,896 سەڕەڕایی هێزە مەزنەکەی، شیڤا 45 00:02:46,896 --> 00:02:51,183 بۆی دەرکەوت ئەویش لەم کاوڵکاریە پارێزراو نییە و پێویستی بە بەردەوامیبوون هەیە، 46 00:02:51,183 --> 00:02:54,924 پەشیمانبوونەوەکەی بێ سوود و بێنرخ دەهاتە بەرچاو. 47 00:02:54,924 --> 00:02:57,804 دوای ئەوەی شیڤا لە زەوی بێهیوا بوو، 48 00:02:57,804 --> 00:03:00,184 گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیهانی ماددە 49 00:03:00,184 --> 00:03:03,294 بە ئاسانی لەناو نابرێت. 50 00:03:03,294 --> 00:03:05,063 دوای پەنجە گەستنی مێردەکەی، 51 00:03:05,063 --> 00:03:08,262 پارڤاتی میهرەبان چیتر نەیتوانی لە دوورەوە بوەستێت 52 00:03:08,262 --> 00:03:11,122 چاودێری لە ناوچونی ئەزیزانی بکات. 53 00:03:11,122 --> 00:03:13,702 بۆ ئەوەی بە ناویان بگەرێت و هێزیان بۆ بگێرێتەوە، 54 00:03:13,702 --> 00:03:16,432 شێوەی خواوەندێکی دیکەی وەرگرت، 55 00:03:16,432 --> 00:03:22,155 قاپێکی لە زێر دروستکراوی پر شلە و کەوگیرێکی دروستکراوی لە گەوهەر پێ بوو. 56 00:03:22,155 --> 00:03:24,905 دوای ئەوەی هەواڵی گەیشتنی خواوەند بڵاوبوویەوە، 57 00:03:24,905 --> 00:03:29,189 وەک ئاناپورانە کوڕنۆشی بۆ دەبرا وەک خواوەندی خۆراک. 58 00:03:29,189 --> 00:03:33,610 بەگەیشتنی ئاناپۆرانا، جیهان دووبارە گەشایەوە. 59 00:03:33,610 --> 00:03:39,000 خەڵک بە بەروبووم و خۆراک شادبوونەوە، کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی سوپاسگوزاری. 60 00:03:39,000 --> 00:03:43,629 هەندێک پێیان وابوو ئاناپۆرانا سەرەتا لە شاری پیرۆزی کاشی دەرکەوت، 61 00:03:43,629 --> 00:03:46,729 یان کۆشکی ئازادی لە سەر ڕۆخی ڕوباری گانگز، 62 00:03:46,729 --> 00:03:50,034 کە چێشتخانەیەک کردبووەوە بۆ تێرکردنی سکی خەڵک 63 00:03:50,034 --> 00:03:52,124 تا ئەو کاتەی کە هیچیان بۆ ناخورێت. 64 00:03:52,124 --> 00:03:56,124 تەنها مرۆڤ لەم خوانە خواردنیان پێ نەبەخشرا. 65 00:03:56,124 --> 00:04:00,733 بەهۆی شادومانی زەوی و گەشەی دەوروبەری شیڤا شەرمەزار دەبێت، 66 00:04:00,733 --> 00:04:04,733 خۆی بە قاپێکی خاڵییەوە دەچێتە لای ئاناپۆرانا 67 00:04:04,733 --> 00:04:07,393 دوای لێخۆشبوون و خۆراک دەکات. 68 00:04:07,393 --> 00:04:12,013 بەهۆی ئەم بەسەرهاتەوە، خوداوەندی مەزن وەک هەژارێکی سواڵکەر وێنا دەکرێت 69 00:04:12,013 --> 00:04:14,143 لە ژێر لێبوردەیی ئاناپۆرانا: 70 00:04:14,143 --> 00:04:19,406 لە دەستە چەپیدا، قاپێکی زێرینی لە دەستە، دەستە ڕاستیشی لە شێوەی ئابهایا مودرایە، 71 00:04:19,406 --> 00:04:22,296 هێما بۆ ئارامی و سەلامەتی. 72 00:04:22,296 --> 00:04:26,180 بەهۆی ئەم هێمایانەوە، خواوەندی بەهێز جەخت لەسەر 73 00:04:26,180 --> 00:04:29,830 ئەوە دەکاتەوە کە جیهانی ماددە هەموو شتێکە جگە لە خەیاڵێکی پووچ. 74 00:04:29,830 --> 00:04:33,010 بەڵکو خولی ژیانە و پێویستی بە بەردەوامی دان هەیە 75 00:04:33,010 --> 00:04:36,320 لە پێدانی خوارد و تێرکردنی سکە برسیەکان، 76 00:04:36,320 --> 00:04:39,520 تا دەگاتە ڕاگرتنی پارسەنگی زەوی.