چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا گوێم له پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی سه‌یر بوو وادیاربو سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی خۆراكی ئاژه‌ڵان ده‌چێته كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان به خواردنی قوتوبه‌ندی سه‌گ وه خواردنی ناو قوتوهكه ده‌خوات ئه‌مه ڕێگایه‌ك بوو بۆ قایل كردنی ئه‌وان كه خواردنه‌كه بۆ ئه‌ویش ده‌شێ زۆرباشه بۆ ئاژه‌ڵه ماڵیه كانیان ئه‌م ستراتیژیه ناسراوه به دۆگ فودینگ ئه‌مه ستراتیژیه‌كی باوه له جیهانی بزنس مانای ئه‌مه نیه هه‌موان بڕۆن و خۆراكی سه‌گ بخۆن به‌ڵام كه‌سانی بزنسمان به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌كاردهێنن بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ن كه هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان ئێستا ئه‌مه كردارێكی باوه به‌ڵام ئه‌و كاته سهرنجراكێشه كه تۆ ڕیزپه‌ر ده‌بینیه‌وه بۆئه‌م یاسایه كاتێ كه‌یسی بزنس یان كه‌سانی ناو بزنس ده‌بینی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌كارناهێنن وادیاره ئه‌مه ته‌نها له یه‌ك جۆری پیشه‌سازی ئه‌مه ڕوده‌دات، به ڕێگایه‌كی ڕێك وپێك ئه‌م پیشه‌سازیه به‌نده له‌سه ته‌كنه‌لۆژیای سكرین. له 2010 كاتێ ستیڤ جۆبس ده‌ركرد iPad وه‌سفی كرد وه‌كو ئامێرێكی "نائاسایی" باشترین ئه‌زمونی لێگەریان ؛تاوه‌كو ئێستا بەکاریهاتووە زۆر باشتره له لاپ‌تۆپ وه زۆریش باشتره له مۆبایلی زیره‌ك. "ئه‌زمونێكی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یه چه‌ند مانگێگ دواتر ڕۆژنامه‌نوسێك لێی نزیك بۆوه له نیۆرك تایمزه‌وه په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنی درێژیان ئه‌نجامدا له‌كۆتایی په‌یوه‌ندیه‌كه ڕۆژنامهنوسكه پرسیارێكی لێ‌كرد كه له جۆرێك سۆفت بۆل ده‌چوو پێ ووت "ده‌بێت منداڵه‌كانت "ئايپادیان خۆش بوێت ئه‌مه وه‌ڵامێكی ئاشكرای هه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامی جۆبس سه‌ری ڕۆژنامهنوسهكهی سوڕماند. زۆر سه‌رسام بوو، چونكه جۆبس گوتی "تائێستا به‌كاریان نه‌هێناوه. به‌كارهێنانی تهكنهلۆژیامان سنوردار كردووه له ماڵه‌وه". ئه‌مه شتێكی زۆرباوه له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا دا. له‌ڕاستیدا قوتابخانه‌یه‌ك هه‌یه له‌نزیك سیلیكۆن ڤالێ پێی ده‌گوترێت قوتابخانه‌ی وۆڵدۆرف له پێنیسوله كه قوتابیه‌كان ئاشنا ناكرێن به سكرین تاوه‌كو پۆلی ٨. ئه‌وه‌ی خۆشه ده‌رباره‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه سه‌دا ٧٥ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌وێ ده‌خوێنن باوانیان له چاودێره گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سیلیكۆن ڤالێین كاتێ گوێم لێ‌بوو زۆر پێی سه‌رسام بووم وا لێكردم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه سكرین چی له من و خێزانه‌كه‌م و كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانم، وە لە خه‌ڵكێكی زۆر كردیه. له ماوه‌ی پینج ساڵی رابردوو، وه‌كو پرۆفیسۆرێكی بزنس و ده‌رونزانی، له كاریگه‌ریه‌كانی سكرین له‌سه‌ر ژیانمان ده‌كۆڵمه‌وه. ده‌مه‌وێ ده‌ست پێبكه‌م به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاته‌ی لێمان ده‌روات، ئیجا قسه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كاته‌كانمان به‌بێ ئه‌وه. من لێره پیشانتان ده‌ده‌م تێكرای كاركردنی ٢٤ سه‌عاتی له سێ خاڵی جیای مێژوو دا: ده ساڵ به‌ر له ئێستا 2007 2015 ئه‌و داتایانه‌ی كۆم كردونه‌ته‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو زۆربه‌ی شته‌كان نه‌گۆڕاون به‌و ڕاده‌یه. به گشتی حه‌فت سه‌عات و نیو تا هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌وین: هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌ڵێن كه‌م بۆته‌وه به‌ڵام زۆر نه‌گۆڕاوه. هه‌شت سه‌عات و نیو تا ده سه‌عات كار ده‌كه‌ین. خه‌ریكی هه‌ندێ چاڵاكی ده‌بین ئه‌و شتانه‌ی وه‌كو خواردن و خۆشوشتن و چاوه‌دێری منداڵ نزیكه‌ی سێ سه‌عات. لێره بۆشا یه‌كی سپی هه‌یه. كه كاتی تایبه‌ت به خۆمانه. ئه‌م بۆشایه زۆر گرنگه بۆمان. ئه‌و بۆشایانه‌ی وامان لێده‌كات ته‌نیا بین. له‌وێ خولیاكانمان ڕووده‌ده‌ن له‌وێ په‌یوه‌ندیه نزیكه‌كانمان، له‌وێ بیرلهژیانمان ده‌كه‌ینه‌وه داهێنانهكانمان وه‌رده‌گرین، له‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌رێینه‌وه دواوه ده‌مانه‌وێ بزانین ژیانمان ماناداربووه. ههندێكشتمان له كاریش ده‌ست ده‌كه‌وێ، به‌ڵام كه مرۆڤ سه‌یری دواوه ده‌كات وە ده‌یه‌وێ بزانێ ژیانی چۆن بووه له كۆتای ژیانیان، سه‌یری دواهه‌مین شت ده‌كه‌یت كه ده‌یڵێن هه‌موو قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ساتانه‌ی كه له بۆشایه سپیه‌كه ڕوده‌ده‌ن. زۆر پیرۆز و گرنگه بۆمان. ئێستا من پێتا پیشان ده‌ده‌م چه‌نده سكرین ئه‌م بۆشایه‌ی كاتمانی بردووه. له 2007 ئه‌وه نده. له‌و ساڵه‌ی كه ئه‌پڵ یه‌كه‌م ئايفۆنى ناساند. هه‌شت ساڵ دوای ئه‌وه، ئه‌وه‌نده. ئێستاش ئه‌وه‌نده. ئه‌وه ئه‌م كاته‌یه كهبهسهری ده‌به‌ین له به‌رامبه‌ر شاشهكانمان. به‌شه زه‌رده‌كه خۆلهمێشیه، ئه‌وشوێنه‌ی جادوهكهی تێدا ڕوده‌دا. ئه‌م جێیه‌ی مرۆڤایه‌تی تێدا ده‌ژی. له ئێستادا، لهبۆكسێكی زۆر بچوكه. ئینجا چی بكه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌مه؟ باشه یه‌كه‌م پرسیار: بۆشایه سوره‌كه له چی ده‌چێت؟ ئێستا شاشه‌كان موعجیزه ئاسان، له زۆر لایه‌نه‌وه. من له نیۆرك ده‌ژیم، زۆربه‌ی خێزانه‌كه‌م له ئوسترالیا ده‌ژین، وه من كچێكی یه‌ك ساڵم هه‌یه. له ڕێگای سكرینه‌وه ئه‌وانم پێناساندوه. نه‌مده‌توانی ئه‌وه‌بكه‌م 15- 20 ساڵ له‌وه‌و پێش له هه‌مان ڕێگاوه. زۆر شتی باشیان لێوه وه‌رده‌گرین. یه‌ك شت ده‌توانی پرسیار له خۆت بكه‌ی: چی ڕووده‌دات له‌م كاتانه‌دا؟ چه‌نده به‌سودن ئه‌م ئاپانه‌ی به‌كاری دێنین؟ هه‌ندێكیان لە ڕاستیدا ده‌وڵه‌مه‌ندن. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان بوهستێی و لێیان بپرسی بلێ هه‌ست به" "چیده‌كه‌یت ئێستا ده‌ڵێن خۆش حالن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاپانه ئه‌وانه‌ی جه‌خت له‌سه ڕاهێنان، ئارامی،كه‌ش وهه‌وا وخوێندنه‌وه و پەروەردە و ته‌ندروستی ده‌كه‌ن. به تێكرای نۆ خولهك به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه. لەلای ترەوە ئهوئاپانهی كه بێتاقه‌تیان ده‌كه‌ن نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵك كه لێیان ده‌پرسی "هه‌ست به چی ده‌كه‌ی؟" ده‌ڵێن هه‌ست بەخۆشی ناكه‌ن كهبهكاریان دێنن ئه‌وه سه‌رنج ڕاكێشه ده‌باره‌ی ژوان، تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یاری، ڕابوارن وهه‌واڵ و تۆرگەرەکان خه‌ڵك ڕۆژانه 27 دقیقه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. سێ ئه‌وه‌نده كاتمان به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ ئهوئاپانهی دڵخۆشمان ناكه‌ن. ئه‌مه زۆر ئاقڵانه دیار نیه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و كاته زۆره به‌كارهێنانی ئاپانەی کە دڵته‌نگمان ده‌كه‌ن ناچارمان ده‌كا بجوڵێین و ڕانەوەستین. ده‌گوترێ له هه‌مووشوێنێ نيشانەى وەستان لە سەدەی 20 دا هەبوو. لەناو هەموو شتێك کە ئێمە كردمان هەبوو نيشانەى وەستان لە ناکاودا نیشانەیەکە بو ئەوەی بەرەو پیش بڕوین، شتێكی نوێ بكه‌ی، شتێكی جیاواز بكه‌ی. وه بیر له ڕۆژنامه بكه‌وه ده‌گه‌یه كۆتایه‌كه‌ی، ڕۆژنامه‌كه لول ده‌ده‌یت و ده‌یخه‌یته لایه‌ك. هه‌مان شێوە لەگەل گۆڤار و كتێب ده‌گه‌یه دواین به‌شی، هانت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت. سه‌یری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌ی وده‌گاته كۆتای، وه هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕوات تا به‌رنامه‌یه‌كی دیكه دەربکەوێت. نيشانەى وەستان له هه‌موو شوێنێكه. به‌ڵام به‌و جۆره‌ی میدیا هه‌یه له ئێستادا هیچ وه‌ستانێك نیه. هه‌واڵه‌كان هه‌میشه نوێده‌بنه‌وه، هه‌موویان بێ کوتایین: تویته‌ر، فه‌یسبوك، ئینسته‌گرام ئیمهیل، نامه و هه‌واڵه‌كان. كاتێ هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه چێك ده‌كه‌ی، هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بی له‌سه‌ری. ده‌توانین چاوه‌ڕوانی چی بكه‌ین له ئه‌وڕوپای ڕۆژئاوا، له‌كاتێكا ژماره‌یه‌كی زۆری بیرۆكه‌ی باش هه‌یه له شوێنی ئیشكردن. یه‌كێك له‌وانه دیزاینی كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندیه. ئه‌وان هه‌ڵساون بهبهستانهوهی مێزه‌كان به بنمیچه‌كه. وه هه‌موو ڕۆژێ سه‌عات 6 گرنگ نیه ئیمهیل بۆكێ ده‌كه‌ی وه چی ده‌كه‌یت مێزه‌كان به‌رزده‌بنه‌وه بۆسهقفهكه. (پێكه‌نین) (چه‌پڵه‌لێدان) چوار ڕۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌م شوێنه ده‌بێته ستۆدیۆی یۆگا، یه‌ك ڕۆژیش یانه‌ی سه‌ما. ئه‌مه به‌نده له‌سه‌ر تۆ كامیان هه‌ڵده‌بژێری. به‌ڵام یاسایه‌كی زۆر نایابه. چونكه مانای وایه له كۆتای ڕۆژدا، هه‌موو شتێ ده‌وه‌ستێ هیچ كار نیه. لهدهیملهركۆمپانیایهكی ئۆتۆمبیلی ئه‌ڵمانی ستراتیژیه‌كی گرنگیان هه‌یه كه ده‌چیت بۆ پشوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن "ئه‌م كه‌سه له پشووه" "دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه" ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه له پشووه، ئیمه‌یله" كه ڕه‌ش كراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه هه‌رگیز ئیمهلهكه "نابینێت كه ناردووته (پێكه‌نین) ده‌توانی ئیمهیل بنێریەوە چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر" یان ئیمهیل بۆ كه‌سه‌كی تر بنێرە." (پێكه‌نین) وه، (چه‌پڵه‌لێدان) ده‌توانی خه‌یاڵ بكه‌ی ئه‌مه چۆنه. ده‌چیته پشوو و به‌ڕاستی له پشووی. ئه‌و كه‌سانه‌ی لهوكۆمپانیانه كارده‌كه‌ن پشوویه‌ك له ئیش كردن وه‌رده‌گرن. به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه زۆرمان پێناڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكه‌ین له ماڵه‌وه، ده‌مه‌وێت چه‌ند پێشنیارێك بكه‌م. ئاسانه بڵێی له نێوان 5 بۆ 6 ئێواره مۆبایله‌كه‌م به‌كار ناهێنم. كێشه‌كه ئه‌ویه 5 و 6 هه‌موو ڕۆژێك وه‌ك و یه‌ك نیه. باوه‌ڕم وایه ستراتیژیه‌كی باشتره بڵێین هه‌موو ڕۆژێ هەندێ شتی دیاری کراو ده‌كه‌م، هه‌لی دیاری كراوههیه هه‌موو ڕۆژێك ڕووده‌ده‌ن وه‌كو نان خواردنی ئێواره هه‌ندێك جار ته‌نیا ده‌بم هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، هه‌ندێ جارله چێشتخانه، هه‌ندێ جار لە ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ی به‌كاری ده‌ھێنم: هه‌رگیز مۆبایله‌كه‌م لەسەر مێزی خواردن به‌كارناهێنم. له دووره‌وه‌یه. هێنده‌ی گونجاوه دووره لێم. چونكه زۆر به ئاسانی، فریوو ده‌خۆین به‌ڵام كه پلانمان هه‌یه هه‌مووكاتێ نانی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات مۆبایله‌كه‌م دووردادهنێم. له فریوخواردن دوور ده‌كه‌ویته‌وه. له‌سه‌ره‌تادا ئازار به‌خشه. فۆمۆ یه‌كی به‌هێزم هه‌یه. (پێكه‌نین) له ململانێدا بووم به‌ڵام ڕادێی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات زاڵ ده‌بی بهسهرئاستهنگ وه‌كو ئه‌وه‌ی ههبووبهرامبهر بێهۆشكه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات ژیانت ڕه‌نگاوڕه‌نگتر وده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كات زۆر سه‌رنج ڕاكێشتر گفتوگۆی باشترت ده‌بێت په‌یوه‌ندیت باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ورت پێم وایه ستراتیژیه‌كی زۆر جوانه دزانین كاریگه‌ر ده‌بێت كه خه‌ڵك ئه‌مه ده‌كه‌ن من زۆر كه‌س ده‌ناسم هه‌وڵی ئه‌مه‌یان داوه زیاتریش ده‌بن زۆر هه‌ست به باشی ده‌كه‌ن ده‌ستیان پێكرد به سه‌عاته‌كانی به‌یانیان مۆبایله‌كانیان كرده مۆدی فڕن له كۆتای هه‌فته به‌م شێوه‌یه مۆبایله‌كه‌ت كامێرای هه‌یه به‌ڵام مۆبایل نیه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێزه ده‌زانین خه‌ڵك چه‌نده باشترن كه ئه‌مه ده‌كه‌ن چ داهاتێك ده‌به‌یته‌وه ماڵه‌وه؟ هه‌روه‌ك گوتم شاشه‌كان ناوازه‌ن، وه هه‌ست ده‌كه‌م ڕاسته. به‌ڵام به‌م شێوازه‌ی به‌كاری ده‌هێنین له خواره‌وه‌ی ڕێگایه‌كی زۆر درێژ و خێرا، له ئۆتۆمبیلهكی كه پایدهرهكهی تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ ئه‌رزه‌كه، زه‌حمه‌ته بگه‌یته پایده‌ری برێكه‌كه. ههلبژاردهیهكت هه‌یه. یان ده‌توانی بڕۆی بابڵێین لەبردەم دیمه‌نه‌كانی زه‌ریای جوانه‌كه هه‌ندێ وێنه بگری-- ئه‌مه شتێكی ئاسانه یان ده‌توانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌لایه‌ك ڕابگری و بیكوژێنیته‌وه، پاڵ بهپایدهری برێكه‌كه بنێ، بۆ ده‌رچوون، گۆره‌وی و پێڵاوه‌كانت داكهنی، چه‌ند هه‌نگاوێك بڕۆوه ناو لم، هه‌ست به لمه‌كه بكه‌ی له ژێر پێت، به‌ره‌و زهربا ده‌ڕۆی لێگه‌رێ زه‌ریا باوه‌ش به گۆزینگهكانت بكات ژیانت ده‌وڵه‌مه‌ندتر و مانادارتر ده‌بێت چونكه له ناو ئه‌م ئه‌زمونه هه‌ناسه ده‌ده‌ی، وە چونكه مۆبایله‌كه‌ت لهناوئۆتۆمبیلهكه جێهێشتووه. سوپاس (چه‌پڵه لێدان)