قەت سەرەنجت داوە چۆن مانگی پڕ گەورەتر دیارە کاتێک نزیک لە ئاسۆیە وەک لەو کاتانەی لەسەر سەرمانەوە؟ گەر وایە، تۆ بەتەنها نیت. هەر لە کۆنەوە خەڵکی هەمیشە واقیان وڕماوە لەم کاریگەرە سەیرە، و بەسەرسوڕمانەوە، هێشتاکە ڕوونکرنەوەیەکی ڕوونمان نییە، بەڵام ئەمە بەهۆی نەبوونی هەولدانەوە نییە. هەندێک لە بیرمەندە گەورەکانی مێژوو- ئەرستۆ، تۆلیمی، داڤێنشی، دیکارت -گشتیان لەگەڵ ئەو کێشەیەدا جەنگاون و ئەوان شکستیان هێنا لە پێدانی ڕوونکردنەوەی پێویست. لە یەکەمین بیرۆکەکان کە پێشنیاز کرا ئەوەیە کە وێنەی مانگ لە ئاسماندا بەڕاستی لە نزیک ئاسۆ گەورەترە. لەوانەیە بەرگە هەوای زەوی وەکو هاوێنەیەکی مەزن بێت، لە کاتی هەڵهاتن و ئاوابوونیدا مانگ گەورە دەکات. بەڵام ئەو ڕوون کردنەوەیە کۆتایی پێناهێنێت. لە ڕاستیدا، شکاندنەوەی ڕووناکی لە بەرگە هەوا مانگ کەمێک بە بچوکتر نێشان دەدات. لەگەڵ ئەوەش، ئەگەر تۆ بەڕاستی قەبارەی دیاری مانگ بپێویت لە شوێنی جیاوازەوە، قەت ناگۆڕێت. بەڵام ئەی، بۆچی هێشتا گەورەتر دیارە کاتێک هەڵ دێت؟ لەوانەیە ئەوە جۆرێکی فێڵی بینایی بێت. پرسیارەکە ئەوەیە، کامیان؟ یەکێک لە لێکدانەوەکان بریتییە لە ساوێری ئێبیناگوس، کە دوو شتی هاوشیوە بە جیاواز دێنە بەر چاو لەبەر قەبارەی ڕێژەیی تەنەکانی چواردەوریان. ئەوە دوو بازنەی ناوەوەن کە لەڕاستیدا هەمان قەبارەن. ڕەنگە لە نزیک ئاسۆ مانگ گەورەتر دەربکەوێت بەهۆی ئەوەی لە تەنیشت دارە بچوکەکانە، خانوەکان، و تاوەرەکان لە دوور. بەڵام کاتێک مانگ بڵند ترە، بە شاڵاوی تاریکی ئاسمانی شەو دەورەدراوە و بە بەراورد کاریانە بچوکتر دەردەکەوێت. ئەگەرێکی دیکە بریتییە لە ساوێری پۆنزۆ. گەر هەرگیز هەوڵتدابێت وێنە بکێشیت، ئەوا دەزانیت تا شتێک نزیکتر بێت لە ئاسۆوە، دەبێت بچوکتر بکێشرێت. مێشکی ئێمە خۆکردانە ئەو شتە ئەنجام دەدات لە ڕێگەی بینینی تەنەکانی نزیک لە ئاسۆ بە گەورەتر وەک لەوەی بەڕاستی دەردەکەون. دوو هێڵە زەردەکەی ئەو وێنەیە هەمان قەبارەیان هەیە، بەڵام ئەوەی سەرەوە گەورەتر دیارە لەبەر ئەوەی ئێمە وا لێکی دەدەینەوە دوورتر لە ناوەوەی ئاسۆ جوڵە دەکات. کەواتە، لە نێوان پۆنزۆ و ئێبینگاوس، وا دیارە ئێمە نهێنیەکەی ساوێری مانگمان شیکار کردووە، بەڵام، بەداخەوە، هەندێک وەردەکاری هەن کە شتەکان ئاڵۆز دەکەن. لەبەر شتێک، ئەگەر ئەوە تەنها کاریگەری ساوێری ئێبینگاوس بێت، دەبێت پێشبینی ئەوە بکەین ساوێری مانگ ون ببێت و ڕوونەدات بۆ فڕۆکەوانەکان کە لەسەرو هەورەکانەوە دەفڕن لەوکاتەوەی هیچ تەنێکی دیکەی بچووکتر نییە نزیک لە ئاسۆ. بەڵام لە ڕاستیدا، فڕۆکەوانەکان و کەشتیوانەکانی زەریا هێشتا دەڵێن کە ساوێری مانگ دەبینن. لە لایەکی تر، ئەگەر ئەوە تەنها خود دەستکاری مێشکمان بێت بۆ قەبارەی تەنەکانی نزیک لە ئاسۆ، کەواتە دەبێت پێشبینی بکەین ساوێری مانگ لە ناوەوەی ئاسمان نوماوە دیار بێت، کە هەموو ئاسمان، بە ئاسۆشەوە، پێشان دەدرێن لەسەر گومەزێکی خڕی بەرز. توێژینەوەکان پیشانیان داوە، ھەرچەندە، ئەوە بەو شێوەیە نییە. کە شتەکان خراپتر بکرێن، وا دیارە کە ساوێری مانگ بە تەواوی وون دەبێ ئەگەر تۆ تەنها دابمێنی و لە نێوان ڕانەکانتەوە تەماشای مانگ بکەیت. ئێستا، ئەوە تەنها گاڵتەجاڕانەتر دەبێت! یەکێک لە باشترین لێکدانەوەکانی ئەمڕۆ ناسراوە بە مایکرۆپسیای نزیکبوون. مێشکمان بڕیار لەسەر دووری تەنەکان و قەبارەی دیاریان دەدات لە ڕێگەی سەرنجی چاوەکانمان. کاتێک تەماشای ئاسۆ دەکرێت، چاوەکانت سەرنج دەخەنە سەر مەودایەکی دوور بۆیە مێشکت دەزانێت کە تۆ دوور دەڕوانیت. مانگ بە قەبارەیەک دەردەکەوێت. مێشکت وا بیر دەکاتەوە کە ئەو دوورە، کە وایە، بۆیە تۆ سرووشتیانە دەگەیتە ئەو ئەنجامەی مانگ دەبێت گەورە بێت. بەڵام کاتێک لە شەودا سەیری ئاسمان دەکەیت، هیچ شتێک نییە تاوەکو چاوت سەرنجی بخاتە سەر، بۆیە توانای سەرنجی چاو لەسەر، خاڵێکە تەنها چەند مەترێک دوورە. ئێستا مێشکت وا دەزانێت مانگ زۆر نزیکترە لەوەی ڕاستیەکەی خۆی چۆنە، بۆیە زۆرجار دەگەیتە ئەو دەرئەنجامەی مانگ بەو گەورییە نییە کە وات دەزانی وایە. لەباتی لێکدانەوەی ئەوەی بۆچی مانگ لە نزیک ئاسۆوە زۆر گەورە دەردەکەوێت، مایکرۆپسیای نزیکبوو ڕوونیدەکاتەوە کە بۆچی مانگ زۆر بچووک دەردەکەوێت کاتێک بڵندە. هێشتاکە ئاسوودە نیت؟ خۆی، لەڕاستیدا، زۆرێک لە زاناکانیش ڕازی نین، کەواتە هێشتاکە مشتومڕی ساوێری مانگ بەردەوامە و لەوانەیە بەردەوام بێت هەتا وەکو لەبەر چاوماندا بێت لە ئاسمانی شەو.