ئایا بیرتان کردۆتەوە خێزان لە چی پێک دێت؟ (پێکەنین) خێزانی من، سارا دایکمە، گەیڤن باوکمە و ئێڤاش دادەیە. خێزانی من، جەستن باوکمە، لیندا زڕدایکمە، کێیتی خوشکمە، کریس برامە و لە ماڵەکەیترم، پێنی جۆ دایکمە. جوانترین شتی خێزانه‌كه‌م دڵخۆشییه‌ ئاگایان لە من دەبێت و دڵخۆشم دەکەن. خۆشەویستی جوانترین شتی خێزانەکەمە، چاودێریم دەکەن و ئاگایان لێم دەبێت. خێزانەکەم کات لەگەڵ من بەسەر دەبەن. باوکم تۆپی پێم لەگەڵ دەکات، دادەکە، ئێڤا، بە یاری منداڵان یاریم لەگەڵ دەکات دایکیشم هەروا. باوکم تۆپی پێم لەگەڵ دەکات دایکیشم یاری هاری پۆتەرم لەسەر کۆمپیوتەر لەگەڵ دەکات چونکە ئەو هیچ یاریەکیتر نازانێت. (پێکەنین) ئایا لای تۆ خێزان چی دەگەیه‌نێت؟ سوپاس بۆ ئێوە.