ئایا بیرتان لەوە کردۆتەوە خێزان لە چی پێکدێت؟ (پێکەنین) خێزانی من، سارا دایکمە، گەیڤن باوکمە و ئێڤاش خوشکی بچووکمە. خێزانی من، جەستن باوکمە، لیندا زڕدایکمە، کێیتی خوشکمە، کریس برامە و لە ماڵەکەی ترم، پێنی جۆ دایکمە. جوانترین شتی خێزانه‌كه‌م دڵخۆشییه‌ چونکە ئاگایان لە من دەبێت و دڵخۆشم دەکەن. خۆشەویستی جوانترین شتی خێزانەکەمە، چاودێریم دەکەن و ئاگایان لێم دەبێت. خێزانەکەم کات لەگەڵ من بەسەر دەبەن. باوکم تۆپی پێم لەگەڵ دەکات، خوشکە بچووکەکەم، ئێڤا، بە یاری منداڵان یاریم لەگەڵ دەکات دایکیشم هەروا. باوکم تۆپی پێم لەگەڵ دەکات دایکیشم یاری هاری پۆتەرم لەسەر کۆمپیوتەر لەگەڵ دەکات چونکە ئەو هیچ یاریەکیتر نازانێت. (پێکەنین) ئایا لای تۆ خێزان چی دەگەیه‌نێت؟ سوپاس بۆ ئێوە.