1 00:00:00,262 --> 00:00:01,712 دەمەوێت بۆ ساتێک 2 00:00:01,736 --> 00:00:04,736 ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئێستا چیتان پۆشیوە. 3 00:00:05,675 --> 00:00:08,547 پرسیارێکی فەلسەفی قوڵم هەیە. 4 00:00:09,079 --> 00:00:11,761 بۆچی ئێستا ئێمە بیجامەیەکی ئاسوودەمان لەبەرد انییە؟ 5 00:00:11,785 --> 00:00:12,785 (پێکەنین) 6 00:00:12,809 --> 00:00:15,347 باشە من دەرووناسێکم، نەوەک خوێنەرەوەی هزر. 7 00:00:15,371 --> 00:00:17,743 هەرچەندە زۆرکەس لایان وایە هەمانشتە. 8 00:00:18,069 --> 00:00:21,736 دەتوانم گرەوبکەم کە وەڵامەکەتان یەکێک لەمانەیە، 9 00:00:21,760 --> 00:00:24,434 پێشبینی لەبەرکردنی" "بیجامە ناکەم لەناو خەڵکدا 10 00:00:24,458 --> 00:00:27,006 یاخود " نامەوێت خەڵکی "وەک تەمبەڵێک بمبینن. 11 00:00:27,665 --> 00:00:31,716 هەرچۆنێک بێت ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە، بێ مەبەست جلی كاركردن لەبەر دەکەین، 12 00:00:31,740 --> 00:00:33,891 بە پێچەوانەی بیجامە دڵخوازەکەمان، 13 00:00:33,915 --> 00:00:35,715 ئەمە ڕێکەوتێکی گەمژانە نییە. 14 00:00:36,311 --> 00:00:40,208 لەبری ئەوە، ئەمە دوو لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ دەردەخات. 15 00:00:40,704 --> 00:00:44,299 یەکەمیان ئەوەیە کەوا ئێمە دەزانین ئەوانیتر چی دەخەمڵێنن، 16 00:00:44,323 --> 00:00:46,950 وەک چی پەسند دەکەن و چی پەسند ناکەن، 17 00:00:46,974 --> 00:00:49,990 هەر وەک لەبەرنەکردنی بیجامە بەهۆی ئەم چەند هۆکارەوە. 18 00:00:50,490 --> 00:00:54,204 دوو، یەکسەر ئەم زانیارییە بەکاردێنین بۆ ڕێبەریکردنی ڕەفتارەكانمان، 19 00:00:55,149 --> 00:00:56,848 بە پێچەوانەی زۆرێک له جۆرەکانی تر، 20 00:00:56,872 --> 00:01:00,912 مرۆڤەکان ڕەفتاری خۆیان دەگۆڕن، تا ببنە 21 00:01:00,936 --> 00:01:02,315 جێگەی ڕەزامەندی ئەوانیتر. 22 00:01:02,766 --> 00:01:05,084 ئێمە کاتی بەهادار لە ماکیاژ کردن، 23 00:01:05,108 --> 00:01:08,012 لە هەڵبژاردنی وێنەی جوان و فیلتەری ئینستاگرام، 24 00:01:08,036 --> 00:01:10,798 لە ڕێکخستنی بیرۆکەکان بەفیڕۆدەدەین کە بێگومان جیهان دەگۆڕن 25 00:01:10,822 --> 00:01:12,555 لە ١٤٠ کاراکتەر یاخود کەمتر. 26 00:01:13,561 --> 00:01:16,585 بەڕوونی، پەرۆشیمان لەوەی کە چۆن خەڵکانیتر هەڵمان دەسەنگێنن 27 00:01:16,609 --> 00:01:18,542 بەشێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون. 28 00:01:19,530 --> 00:01:22,220 سەرەڕای ئەوەی دەبێتە تایبەتمەندییەکی گرنگی مرۆڤ، هەرچەندە 29 00:01:22,244 --> 00:01:25,014 بە ڕێژەیەکی کەم دەزانین دەربارەی چۆن و کەی، 30 00:01:25,038 --> 00:01:27,268 گرنگی بە تێڕوانینی ئەوانیتر بدەین. 31 00:01:27,649 --> 00:01:30,849 ئێستا ئەمە پرسیارێکی گرنگە، کە پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەیە. 32 00:01:31,269 --> 00:01:33,570 بەڵام یەکەم هەنگاو بۆ خستنەڕووی ئەم پرسیارە 33 00:01:33,594 --> 00:01:35,769 بەدواداچوونە کاتێک لە گەشەکردندا 34 00:01:35,793 --> 00:01:38,510 بۆهەڵسەنگاندنەکانی ئەوانیتر هەستیاردەبین. 35 00:01:39,245 --> 00:01:42,125 چوار ساڵی ڕابردووم لە زانکۆی ئێمۆری بەڕێکرد 36 00:01:42,149 --> 00:01:44,236 لە لێکۆڵینەوە کە چۆن منداڵی ساوا، 37 00:01:44,260 --> 00:01:48,546 کە هیچ کێشەیەکی نەبێ لە گەڕان بەناو دوکانی میوەفرۆشیدا بە جلە خەوەکەیەوە، 38 00:01:48,570 --> 00:01:51,421 کاتێک دەبێتە هەرزەکار، ترسی قسەکردن بۆ خەڵکی دروست دەبێت و 39 00:01:51,445 --> 00:01:53,546 ترسی ئەوەی بە نەرێنی بڕیارت لەسەربدەن. 40 00:01:54,472 --> 00:01:56,109 (پێکەنین) 41 00:01:56,133 --> 00:01:58,474 ئێستا، ئەمە هەمیشه خاڵێکە كاتێك خاڵکی لێم دەپرسن، 42 00:01:58,498 --> 00:02:01,077 بەتەواوی، تۆ چۆن بەدواداچون بۆ ئەم کێشەیە دەکەیت؟ 43 00:02:01,101 --> 00:02:02,901 منداڵی ساوا ناتوانن قسەبكەن، وایە؟ 44 00:02:03,530 --> 00:02:05,680 باشە، ئەگەر ئێستا هاوسەرەکەم لێرە بوایە، 45 00:02:05,704 --> 00:02:08,371 پێتانی دەگوت کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ منداڵاندا ئەنجامداوە، 46 00:02:08,395 --> 00:02:12,827 چونکە ناڵێت هاوسەرەکەی تاقیكردنەوه لەسەر منداڵی تەمەن ٤ بۆ٨ ساڵان دەکات. 47 00:02:12,851 --> 00:02:15,403 (پێکەنین) 48 00:02:15,427 --> 00:02:18,658 لەڕاستیدا تاقیكردنەوەكانم بۆ منداڵان، 49 00:02:18,682 --> 00:02:20,616 بە زۆری لەشێوەی یاری دیزاین دەکەم. 50 00:02:21,269 --> 00:02:24,014 من و دەرووناسی گەشەیی د.فلیپ ڕۆچات، 51 00:02:24,038 --> 00:02:27,149 دیزاینی یارییەکمان کردووە پێی دەگوترێت کاری ڕۆبۆتی، 52 00:02:27,173 --> 00:02:29,816 بۆ دەرخستنی ئەوەی کەی منداڵان هەستیار دەبن، 53 00:02:29,840 --> 00:02:31,707 بە هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر. 54 00:02:32,442 --> 00:02:36,856 کاری ڕۆبۆتەکە تایبەته، چاودێریکردنە بەسەر ئەو کاتەی منداڵان وەک تازە پێگەشتوان، 55 00:02:36,958 --> 00:02:40,093 بە كارامەیی ڕەفتارەکانیان دەگۆڕن که ئەوانیتر سەیریان دەکەن. 56 00:02:41,030 --> 00:02:44,244 بۆ ئەنجامدانی ئەوە، ئێمە منداڵانی تەمەن١٤ بۆ ٢٤ مانگیمان فێرکردوون، 57 00:02:44,268 --> 00:02:46,443 چۆن بوکەڵەیەکی ڕۆبۆتی چالاک بکەن، 58 00:02:46,467 --> 00:02:48,950 و بەشێوەیەکی گرنگ لە دیاریكردنی بەهایەکی ئەرێنی، 59 00:02:48,974 --> 00:02:51,220 "!گوتنی "واو، ئەمە جوان نییە 60 00:02:51,244 --> 00:02:53,918 یاخود گوتنی بەهایەکی نەرێنی "ئۆو، ئۆو، ئوپس، ئۆو نەخێر" 61 00:02:53,942 --> 00:02:55,676 لە دوای داگرتنی کۆنترۆڵەکە. 62 00:02:56,220 --> 00:02:57,797 لە دوای نمایشی بوکەڵەکە، 63 00:02:57,821 --> 00:03:00,369 داوامان لە منداڵەكان کرد یاری بە کۆنترۆڵەکە بکەن، 64 00:03:00,393 --> 00:03:01,815 و دواتر یان سەیرمان دەکردن 65 00:03:01,839 --> 00:03:04,656 یانیش دەسوڕاینەوە و وامان نیشان دەدا کە گۆڤار دەخوێنینەوە. 66 00:03:05,212 --> 00:03:07,641 بیرۆکەکە ئەوەبوو ئەگەر بە ٢٤ مانگ، 67 00:03:07,665 --> 00:03:10,942 منداڵەكان بەڕاستی هەستیاربن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر، 68 00:03:10,966 --> 00:03:13,641 ئەوا ڕەفتاری داگرتنی دووگمەکە دەبێ کاریگەربێت 69 00:03:13,665 --> 00:03:16,046 نەوەک تەنها بەوەی ئەگەر سەیربکرێن یاخود نا 70 00:03:16,070 --> 00:03:18,760 بەڵکو لەڕێگەی ئەو بەهایانەی کە تاقیكردنەوەكه خستنیەڕوو 71 00:03:18,784 --> 00:03:20,409 دەربارەی داگرتنی کۆنتڕۆڵەکە. 72 00:03:21,173 --> 00:03:22,379 کەوایە بۆ نموونە، 73 00:03:22,403 --> 00:03:26,031 پێشبینیمان دەكرد منداڵەكان به گرنگییەوه یاری به كۆنتڕۆڵی ئەرێنی دەکەن 74 00:03:26,055 --> 00:03:27,420 ئەگەر چاودێری بکرێن 75 00:03:27,444 --> 00:03:29,587 دواتر هەستان بە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکەی تر 76 00:03:29,611 --> 00:03:31,278 کاتێک کەس چاودێری نە دەکردن. 77 00:03:31,952 --> 00:03:35,412 ٣ توێژینەوەی جیاوازمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ئەم دیاردەیەدا. 78 00:03:35,871 --> 00:03:39,220 توێژینەوەی یەکەم، منداڵی ساوا چۆن ڕەفتار دەکات لەگەڵ بوکەڵەیەکی نوێدا، 79 00:03:39,244 --> 00:03:41,847 ئەگەر هیچ بەهاو ڕێنماییەکی پێ نەدرابێت. 80 00:03:41,847 --> 00:03:44,625 ئێمه بە ڕوونی منداڵەکانمان فێر کرد کە چۆن بوکەڵە چالاک بکەن 81 00:03:44,625 --> 00:03:46,212 بەڵام هیچ بەهایەکمان دیاری نەكرد، 82 00:03:46,236 --> 00:03:49,347 هەروەها پێشمان نەگوتن کە دەتوانن یاری لەگەڵ کۆنترۆڵەکەدا بکەن، 83 00:03:49,371 --> 00:03:51,934 دۆخێکی تەواو ناڕوونمان بۆیان دروست کرد. 84 00:03:51,958 --> 00:03:53,141 توێژینەوەی دووەم، 85 00:03:53,165 --> 00:03:57,760 هەردوو بەهاکانمان یەکخستن، ئەرێنیەک و نەرێنیێک. 86 00:03:58,609 --> 00:04:01,878 لە لێکۆڵینەوەی کۆتاییدا، دوو تاقیكەرەوە و یەک کۆنترۆڵمان هەبوو. 87 00:04:02,196 --> 00:04:05,625 یەکێک لە تاقیكەرەوەكان، بەهایەکی نەرێنی دەرخست بە داگرتنی ڕیمۆتەکە، 88 00:04:05,649 --> 00:04:07,156 "،گوتی،" قێزەونە، بوكەڵەكه جوڵا 89 00:04:07,180 --> 00:04:10,197 لە کاتێکدا توێژەرەکەیتر، بەهایەكی ئەرێنی خستەڕوو گوتی، 90 00:04:10,221 --> 00:04:11,621 ".واو، بوکەڵەکە جوڵا" 91 00:04:11,927 --> 00:04:15,458 كاردانەوەی منداڵەكان بۆ ئەو سێ توێژینەوەیە جیاوازە ئاوا بوو، 92 00:04:15,482 --> 00:04:18,322 لە توێژینەوەی یەکەمدا، بارودۆخێکی ناڕوون، 93 00:04:18,346 --> 00:04:20,757 من ئێستا سەیری منداڵەكه دەكەم. 94 00:04:20,781 --> 00:04:23,780 وادەرناکەوێ کە زۆر حەزی بە کۆنتڕۆڵەکە بێت. 95 00:04:24,622 --> 00:04:26,291 جارێک كه ئاوڕمدایەوە -- 96 00:04:27,061 --> 00:04:28,672 ئێستا دەیەوێ یاری بکات. 97 00:04:28,696 --> 00:04:29,846 (پێکەنین) 98 00:04:31,903 --> 00:04:33,813 ئێستا من سەیری منداڵەکە ناکەم. 99 00:04:33,837 --> 00:04:34,988 بەتەواوی سەرنجی دابوو. 100 00:04:35,012 --> 00:04:36,162 ئاوڕ دەدەمەوە. 101 00:04:37,588 --> 00:04:38,620 (پێکەنین) 102 00:04:38,644 --> 00:04:40,844 ئەو هیچی نەدەكرد، وایه؟ 103 00:04:43,596 --> 00:04:45,347 لە توێژینەوەی دووەم: دوو كۆنتڕۆڵه، 104 00:04:45,371 --> 00:04:47,918 یەكێكیان بۆ بەهای ئەرێنی و ئەویتریان بۆ نەرێنیە. 105 00:04:47,942 --> 00:04:49,609 من ڕاستەوخۆ چاودێری منداڵەکە دەکەم. 106 00:04:49,633 --> 00:04:52,139 و کۆنتڕۆڵە پرتەقاڵیەکە، نەرێنیەکەیە. 107 00:04:53,259 --> 00:04:56,052 تەنیا سەیری من و دەوروبەری دەکات و یاری دەکات. 108 00:04:56,494 --> 00:04:57,761 لەوکاتەدا ئاوڕدەدەمەوە ... 109 00:05:00,081 --> 00:05:01,231 (پێکەنین) 110 00:05:03,072 --> 00:05:04,939 ئەمەش ئەوەبوو کە هەوڵی بۆ دەدا. 111 00:05:07,875 --> 00:05:09,412 من سەیری منداڵەکە ناکەم. 112 00:05:09,436 --> 00:05:11,680 دەیویست دایکەکە یاری لەگەڵ بکات، ڕاستە؟ 113 00:05:11,704 --> 00:05:12,971 ڕێگەیەکی باشتر بەکاربهێنە. 114 00:05:13,736 --> 00:05:14,886 من ئاوڕ دەدەمەوە ... 115 00:05:16,093 --> 00:05:17,760 (پێکەنین) 116 00:05:17,784 --> 00:05:19,984 هەروەها ئەویش هیچی نەدەکرد. 117 00:05:24,371 --> 00:05:25,903 بەڵێ، هەست بە ئاسودەیی ناکات. 118 00:05:25,927 --> 00:05:26,934 (پێکەنین) 119 00:05:26,958 --> 00:05:29,077 هەموو کەسێک ئەو نیگایە دەناسێت، وایە؟ 120 00:05:29,807 --> 00:05:32,268 تاقیکردنەوەی سێیەم: دوو تاقیکارەکە و یەک کۆنتڕۆڵ، 121 00:05:32,292 --> 00:05:35,553 ئەو تاقیکارەی کاردانەوەی نەرێنی هەبوو بەرامبەر داگرتنی کۆنترۆڵەکە، 122 00:05:35,577 --> 00:05:37,204 ئێستا سەیری منداڵەکە دەکات. 123 00:05:37,228 --> 00:05:41,402 ئەو هەستێکی سەیری هەیە و نازانێ چی بکات، پشتی بە دایکی بەستووە. 124 00:05:44,307 --> 00:05:46,728 و دواتر، ئەو ئاوڕ دەداتەوە 125 00:05:46,752 --> 00:05:50,219 ئەو تاقیکارەی بۆچوونی ئەرێنی هەبوو سەیر دەکات. 126 00:05:52,109 --> 00:05:54,339 دۆخەکە ئارامە- ئێستا ئامادەیە بۆ یاریکردن. 127 00:05:54,363 --> 00:05:55,426 (پێکەنین) 128 00:05:55,450 --> 00:05:57,355 کەواتە، هەر وەک داتاکە پێشنیاری دەکات، 129 00:05:57,379 --> 00:05:59,806 ڕون بووەوە کە هەڵسوکەوتی منداڵەکان لەسەر کۆنتڕۆڵەکە 130 00:05:59,806 --> 00:06:04,545 لەڕاستیدا لەژێر کاریگەری بەها و ڕێنماییەکانی تاقیکارەکە بوون. 131 00:06:04,934 --> 00:06:07,475 چونکە لە تاقیکردنەوەی یەکەم، منداڵەکان نەیاندەزانی 132 00:06:07,499 --> 00:06:10,387 چی بە ئەرێنی یان نەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت، 133 00:06:10,411 --> 00:06:12,355 دەیانویست سەلامەتترین ڕێگە هەڵبژێرن. 134 00:06:12,355 --> 00:06:15,083 و چاوەڕێ بکەن تا من بسوڕێمەوە و ئەو کات کۆنتڕۆڵەکە داگرن. 135 00:06:15,083 --> 00:06:16,471 منداڵەکانی دووەم تاقیکردنەوە 136 00:06:16,495 --> 00:06:20,297 بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵە ئەرێنییەکەیان داگرت کاتێک سەیرم دەکردن، 137 00:06:20,321 --> 00:06:21,892 بەڵام هەر کە پشتم تێکردن، 138 00:06:21,916 --> 00:06:25,339 دەستبەجێ کۆنترۆڵە نەرێنییەکەیان هەڵگرت و یاریان پێدەکرد. 139 00:06:25,363 --> 00:06:26,953 بە گرنگی، لە لێکۆڵینەوەکەدا، 140 00:06:26,977 --> 00:06:29,918 کاتێک بەها جیاوازەکانی کۆنتڕۆڵەکانمان لابرد -- 141 00:06:29,942 --> 00:06:33,180 و لە دوای داگرتنی هەرکام لە "کۆنتڕۆڵەکان دەمان گوت "واو -- 142 00:06:33,204 --> 00:06:36,655 هەڵسوکەوتی منداڵەکان، جیاوازی نەما لە بارودۆخە جیاجیاکاندا، 143 00:06:36,679 --> 00:06:40,410 ئەوەی دەرخست کە لەڕاستیدا ئەو بەهایەنە بوون کە خرابوونە سەر کۆنترۆڵەکان، 144 00:06:40,434 --> 00:06:43,164 کە ببوونە ھۆی ئەو هەڵسوکەوتانە لە توێژینەوەی پێشوودا. 145 00:06:43,188 --> 00:06:44,356 گرنگترین و کۆتایی، 146 00:06:44,380 --> 00:06:48,180 منداڵەکان لە توێژینەوەی سێیەمدا بەشێوەیەکی زیاتر کۆنترۆڵەکەیان داگرت، 147 00:06:48,204 --> 00:06:51,514 کاتێک تاقیکارەکە بەهایەکی ئەرێنی هەبوو سەیری دەکرد، 148 00:06:51,538 --> 00:06:54,805 بەپێچەوانەی ئەو تاقیکارەی کە بەهایەکی نەرێنی هەبوو. 149 00:06:55,553 --> 00:06:56,831 ئەمە ڕێککەوت نییە، 150 00:06:56,855 --> 00:07:00,498 هەروەها لەم تەمەنەدا، منداڵان هەستی بێزاربوون تیایاندا دەردەکەوێت 151 00:07:00,522 --> 00:07:03,515 لە بارودۆخێکدا کە ڕەنگە تێڕوانینێکی نەرێنیی لێبکەوێتەوە، 152 00:07:03,539 --> 00:07:05,546 وەک سەیرکردنی خۆیان لە ئاوێنەدا 153 00:07:05,570 --> 00:07:07,221 و بینینی پەڵەیەک لەسەر لوتیان. 154 00:07:07,245 --> 00:07:10,055 کە هاوشێوەی دۆزینەوەی خواردنە لە ددانەکاندا لای گەورەکان. 155 00:07:10,079 --> 00:07:11,253 (پێکەنین) 156 00:07:11,277 --> 00:07:14,325 کەواتە دەتوانین چی بڵێین بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە؟ 157 00:07:14,349 --> 00:07:17,801 جگە لەو ڕاستیەی کە منداڵان زۆر فێڵزان و بەدزیەوە کەتن دەکەن. 158 00:07:17,825 --> 00:07:18,881 (پێکەنین) 159 00:07:18,905 --> 00:07:22,198 هەر لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە منداڵان، هاوشێوەی گەورەکان، 160 00:07:22,222 --> 00:07:25,949 هەستیارن بەرامبەر ئەو بەهایەنەی کە دەخرێنە پاڵ هەڵسوکەوت و ئامرازەکان. 161 00:07:26,354 --> 00:07:29,631 بەگرنگییەوە، دەرەنجامەکان بەکاردێنن بۆ هەڵبژاردنی هەڵسوکەوتەکانیان. 162 00:07:30,425 --> 00:07:32,132 ئاگادار بین یان نا، 163 00:07:32,156 --> 00:07:35,166 ئێمە بەردەوام سیماکان ئاڵوگۆڕ دەکەین لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرمان. 164 00:07:35,522 --> 00:07:39,006 من لێرەدا مەبەستم سیمای وەک "نەرمونیان بە" یان "دزی مەکە"، 165 00:07:39,030 --> 00:07:41,141 هەرچەندە ئەمانە سیمای باشن. 166 00:07:41,450 --> 00:07:45,053 مەبەستم ئەوەیە ئێمە هەمیشە نیشانی ئەوانیتر و بەتایبەت منداڵەکانمانی دەدەین، 167 00:07:45,077 --> 00:07:48,759 کە چی لای کەسانی تر پەسەندە و پێچەوانەکەشی. 168 00:07:49,307 --> 00:07:50,483 و زۆربەی کات، 169 00:07:50,507 --> 00:07:52,943 ئێمە ئەوە دەکەین بێ ئەوەی هەستی پێبکەین. 170 00:07:53,601 --> 00:07:57,449 دەروونناسەکان لە ڕەفتار دەکۆڵنەوە تا لە لایەنەکانی ئەقڵ تێبگەن، 171 00:07:57,473 --> 00:08:00,403 ڕەفتاراکانمان ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕمانە، 172 00:08:00,427 --> 00:08:02,812 و سیما و ئارەزووەکانمانن. 173 00:08:03,471 --> 00:08:06,129 لێره لە ئەتلانتا، هەموومان باوەڕمان بە هەمان شتە. 174 00:08:06,963 --> 00:08:08,701 کە کۆکاکۆلا لە پێپسی باشترە. 175 00:08:08,725 --> 00:08:10,519 (چەپڵە ) 176 00:08:10,543 --> 00:08:15,283 ئێستا، ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە یێت، کە کۆکاکۆلا لە ئەتلانتا دروستکراوە. 177 00:08:15,307 --> 00:08:16,481 بەڵام سەرەڕای ئەوەش، 178 00:08:16,505 --> 00:08:20,792 ئەم باوەڕە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە زۆربەی خەڵکی کۆکاکۆلا دەخۆنەوە. 179 00:08:21,323 --> 00:08:22,695 بەهەمان شێوە، 180 00:08:22,719 --> 00:08:24,587 ئێمە سیمای ئەوەمان هەیە 181 00:08:24,611 --> 00:08:26,134 کە پیاهەڵدان بۆ کچان دەکەین 182 00:08:26,158 --> 00:08:28,664 بۆ پرچی جوانیان یان جلوبەرگی جوان، 183 00:08:28,688 --> 00:08:31,077 بەڵام بۆ کوڕان ، لەسەر زیرەکییان. 184 00:08:31,101 --> 00:08:34,844 یاخود کاتێک شیرینیەک هەڵدەبژێرین، لە بەرامبەر خواردنێکی سروشتی دا، 185 00:08:34,868 --> 00:08:36,898 وەکو خەڵاتێک بەرامبەر هەڵسوکەوتی باش. 186 00:08:37,466 --> 00:08:40,208 منداڵان و پێگەشتوان زۆر باشن 187 00:08:40,232 --> 00:08:42,727 لە وەرگرتنی بایەخەکان لەم هەڵسوکەوتە بچوکانەوە. 188 00:08:43,061 --> 00:08:46,566 و کۆتاییاندێت بە نەخشاندنی هەڵسوکەوتی خودی خۆیان. 189 00:08:47,196 --> 00:08:49,434 ئەو توێژینەویەی ئەمڕۆ بە ئێوەم ئاشنا کرد 190 00:08:49,458 --> 00:08:52,998 ئەوە دەردەخات کە ئەم توانستە هەر لە قۆناغی سەرەتای گەشەسەندن دەستپێدەکات، 191 00:08:53,022 --> 00:08:55,077 پێش ئەوەی بتوانین ڕستەیەکی تەواو دەربڕین 192 00:08:55,101 --> 00:08:56,642 یان فێرببین چۆن بچینە سەرئاو. 193 00:08:57,014 --> 00:09:00,299 و دەبێتە بەشێکی گرنگ لەوەی ببین بە کێ. 194 00:09:00,942 --> 00:09:02,498 لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بڕۆم، 195 00:09:02,522 --> 00:09:05,395 حەزدەکەم داواتان لێبکەم کە بیر لەو بەهایانە بکەنەوە 196 00:09:05,419 --> 00:09:07,819 کە لە بەرکەوتتەکانی ڕۆژانەدا دەریدەخەین، 197 00:09:08,125 --> 00:09:11,753 و چۆن ئەم بەهایانە هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەری تۆ دەگۆڕن. 198 00:09:12,222 --> 00:09:15,297 بۆ نموونە، چ بەهایەک نیشاندەدەرێ 199 00:09:15,321 --> 00:09:18,064 کاتێک ئێمە زیاتر پێدەکەنین بە دیار مۆبایلەکانمانەوە 200 00:09:18,088 --> 00:09:19,744 لەوەی لەگەڵ کەسانی دیکە پێدەکەنین؟ 201 00:09:20,683 --> 00:09:24,638 بەپێچەوانەوە سەیری ئەوە بکە چۆن هەڵسوکەوتت گۆڕاوە بەهۆی کەسانی دەوروبەرت، 202 00:09:24,662 --> 00:09:27,060 بەجۆرێک کە پێشتر تێبینیت نەکردووە. 203 00:09:27,543 --> 00:09:29,630 با بگەڕێینەوە سەر ڕوونکردنەوە سادەکە، 204 00:09:29,654 --> 00:09:32,026 بەڕاستی کۆکاکۆلات لاپەسند ترە لە پێپسی؟ 205 00:09:32,050 --> 00:09:35,516 یان ئەم حەزەی تۆ بۆ یەکێکیان لەژێر کاریگەری کەسانی دەوروبەرتە؟ 206 00:09:36,461 --> 00:09:39,215 دایک، باوک و مامۆستایان مافی ئەوەیان هەیە 207 00:09:39,239 --> 00:09:41,173 کە هەڵسوکەوتی منداڵەکان بنەخشێنن. 208 00:09:41,977 --> 00:09:44,168 بەڵام گرنگە کە لەبیرمان بێت 209 00:09:44,192 --> 00:09:48,451 لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی لە بەریەککەوتنەکانی ڕۆژانە دەریدەبڕین، 210 00:09:48,475 --> 00:09:51,879 هەموومان توانای ئەوەمان هەیە هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەرمان بنەخشێنین. 211 00:09:52,451 --> 00:09:53,602 سوپاس بۆ ئێوە. 212 00:09:53,626 --> 00:09:57,841 (چەپڵە)