WEBVTT 00:00:00.262 --> 00:00:01.712 دەمەوێت بۆ ساتێک 00:00:01.736 --> 00:00:04.736 ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئێستا چیتان پۆشیووە. 00:00:05.675 --> 00:00:08.547 پرسیارێکی فەلسەفی قوڵم هەیە. 00:00:09.079 --> 00:00:11.761 بۆچی ئێستا ئێمە بیجامەیەکی ئاسوودەمان لەبەرد انییە؟ 00:00:11.785 --> 00:00:12.785 (پێکەنین) 00:00:12.809 --> 00:00:15.347 باشە من دەرووناسێکم، نەوەک خوێنەرەوەی هزر. 00:00:15.371 --> 00:00:17.743 هەرچەندە زۆرکەس لایان وایە هەمانشتە. 00:00:18.069 --> 00:00:21.736 دەتوانم گرەوبکەم کە وەڵامەکەتان یەکێک لەمانەیە، 00:00:21.760 --> 00:00:24.434 "پێشبینی لەبەرکردنی بیجامە ناکەم لەناو خەڵکدا" 00:00:24.458 --> 00:00:27.006 یاخود "نامەوێت خەڵکی وەک تەمبەڵێک بمبینن." 00:00:27.665 --> 00:00:31.716 هەرچۆنێک بێت ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە، بێ مەبەست جلی كاركردن لەبەر دەکەین، 00:00:31.740 --> 00:00:33.891 بە پێچەوانەی بیجامە دڵخوازەکەمان، 00:00:33.915 --> 00:00:35.715 ئەمە ڕێکەوتێکی گەمژانە نیە. 00:00:36.311 --> 00:00:40.208 لەبری ئەوە، ئەمە دوو لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ دەردەخات. 00:00:40.704 --> 00:00:44.299 یەکەمیان ئەوەیە کەوا ئێمە دەزانین ئەوانیتر چی دەخەمڵێنن، 00:00:44.323 --> 00:00:46.950 وەک چی پەسند دەکەن و چی پەسند ناکەن، 00:00:46.974 --> 00:00:49.990 هەر وەک لەبەرنەکردنی بیجامە بەهۆی ئەم چەند هۆکارەوە. 00:00:50.490 --> 00:00:54.204 دوو، یەکسەر ئەم زانیارییە بەکاردێنین بۆ ڕێبەریکردنی ڕەفتارەكانمان. 00:00:55.149 --> 00:00:56.848 بە پێچەوانەی زۆرێک له جۆرەکانی تر، 00:00:56.872 --> 00:01:00.912 مرۆڤەکان ڕەفتاری خۆیان دەگۆڕن، تا ببنە 00:01:00.936 --> 00:01:02.315 جێگەی ڕەزامەندی ئەوانیتر. 00:01:02.766 --> 00:01:05.084 ئێمە کاتی بەهادار لە ماکیاژ کردن، 00:01:05.108 --> 00:01:08.012 لە هەڵبژاردنی وێنەی جوان و فیلتەری ئینستاگرام، 00:01:08.036 --> 00:01:10.798 لە ڕێکخستنی بیرۆکەکان بەفیڕۆ دەدەین کە بێگومان جیهان دەگۆڕن 00:01:10.822 --> 00:01:12.555 لە ١٤٠ کاراکتەر یاخود کەمتر. 00:01:13.561 --> 00:01:16.585 بەڕوونی، پەرۆشیمان لەوەی چۆن خەڵکانیتر هەڵمان دەسەنگێنن 00:01:16.609 --> 00:01:18.542 بەشێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون. 00:01:19.530 --> 00:01:22.220 سەرەڕای ئەوەی دەبێتە تایبەتمەندییەکی گرنگی مرۆڤ، هەرچەندە 00:01:22.244 --> 00:01:25.014 بە ڕێژەیەکی کەم دەزانین دەربارەی چۆن و کەی، 00:01:25.038 --> 00:01:27.268 گرنگی بە تێڕوانینی ئەوانیتر بدەین. 00:01:27.649 --> 00:01:30.849 ئێستا ئەمە پرسیارێکی گرنگە پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەیە. 00:01:31.269 --> 00:01:33.570 بەڵام یەکەم هەنگاو بۆ خستنەڕووی ئەم پرسیارە 00:01:33.594 --> 00:01:35.769 بەدواداچوونە کاتێک لە گەشەکردندا 00:01:35.793 --> 00:01:38.510 بۆ هەڵسەنگاندنەکانی ئەوانیتر هەستیار دەبین. 00:01:39.245 --> 00:01:42.125 چوار ساڵی ڕابردووم لە زانکۆی ئێمۆری بەڕێکرد 00:01:42.149 --> 00:01:44.236 لە لێکۆڵینەوە چۆن منداڵیکی ساوا، 00:01:44.260 --> 00:01:48.546 کە هیچ کێشەیەکی نەبێ لە گەڕان بەناو دوکانی میوەفرۆشیدا بە جلە خەوەکەیەوە، 00:01:48.570 --> 00:01:51.421 کاتێک دەبێتە هەرزەکار ترسی قسەکردن بۆ خەڵکی دروست دەبێت و 00:01:51.445 --> 00:01:53.546 ترسی ئەوەی بە نەرێنی بڕیارت لەسەربدەن. 00:01:54.472 --> 00:01:56.109 (پێکەنین) 00:01:56.133 --> 00:01:58.474 ئێستا، ئەمە هەمیشه خاڵێکە كاتێك خەڵکی لێم دەپرسن، 00:01:58.498 --> 00:02:01.077 بەتەواوی، تۆ چۆن بەدواداچون بۆ ئەم کێشەیە دەکەیت؟ 00:02:01.101 --> 00:02:02.901 منداڵی ساوا ناتوانن قسەبكەن، وایە؟ 00:02:03.530 --> 00:02:05.680 باشە، ئەگەر ئێستا هاوسەرەکەم لێرە بوایە، 00:02:05.704 --> 00:02:08.371 پێتانی دەگوت کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ منداڵاندا ئەنجامداوە، 00:02:08.395 --> 00:02:12.827 چونکە ناڵێت هاوسەرەکەی تاقیكردنەوه لەسەر منداڵی تەمەن ٤ بۆ٨ ساڵان دەکات. 00:02:12.851 --> 00:02:15.403 (پێکەنین) 00:02:15.427 --> 00:02:18.658 لەڕاستیدا، تاقیكردنەوەكانم بۆ منداڵان، 00:02:18.682 --> 00:02:20.616 بە زۆری لەشێوەی یاری دیزاین دەکەم. 00:02:21.269 --> 00:02:24.014 من و دەرووناسی گەشەیی د.فلیپ ڕۆچات، 00:02:24.038 --> 00:02:27.149 دیزاینی "یاری"یەکمان کردووە پێی دەگوترێت "کاری ڕۆبۆتی" 00:02:27.173 --> 00:02:29.816 بۆ دەرخستنی ئەوەی کەی منداڵان هەستیار دەبن، 00:02:29.840 --> 00:02:31.707 بە هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر. 00:02:32.442 --> 00:02:36.856 کاری ڕۆبۆتەکە تایبەته، چاودێریکردنە بەسەر ئەو کاتەی منداڵان وەک تازە پێگەشتووان، 00:02:36.958 --> 00:02:40.093 بە كارامەیی ڕەفتارەکانیان دەگۆڕن که ئەوانیتر سەیریان دەکەن. 00:02:41.030 --> 00:02:44.244 بۆ ئەنجامدانی ئەوە، ئێمە منداڵانی تەمەن ١٤ بۆ ٢٤ مانگیمان فێرکردوون، 00:02:44.268 --> 00:02:46.443 چۆن بوکەڵەیەکی ڕۆبۆتی چالاک بکەن، 00:02:46.467 --> 00:02:48.950 و بە شێوەیەکی گرنگ لە دیاریكردنی بەهایەکی ئەرێنی، 00:02:48.974 --> 00:02:51.220 گوتنی "واو، ئەمە جوان نییە!" 00:02:51.244 --> 00:02:53.918 یاخود گوتنی بەهایەکی نەرێنی "ئۆو، ئۆو. ئوپس، ئۆو نەخێر،" 00:02:53.942 --> 00:02:55.676 لە دوای داگرتنی کۆنترۆڵەکە. 00:02:56.220 --> 00:02:57.797 لە دوای نمایشی بوکەڵەکە، 00:02:57.821 --> 00:03:00.369 داوامان لە منداڵەكان کرد یاری بە کۆنترۆڵەکە بکەن، 00:03:00.393 --> 00:03:01.815 و دواتر یان سەیرمان دەکردن 00:03:01.839 --> 00:03:04.656 یان دەسوڕاینەوە و وامان نیشان دەدا کە گۆڤار دەخوێنینەوە. 00:03:05.212 --> 00:03:07.641 بیرۆکەکە ئەوەبوو ئەگەر بە ٢٤ مانگ، 00:03:07.665 --> 00:03:10.942 منداڵەكان بەڕاستی هەستیاربن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر، 00:03:10.966 --> 00:03:13.641 ئەوا ڕەفتاری داگرتنی دووگمەکە دەبێ کاریگەر بێت 00:03:13.665 --> 00:03:16.046 نەوەک تەنها بەوەی ئەگەر سەیربکرێن یاخود نا 00:03:16.070 --> 00:03:18.760 بەڵکو لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی کە تاقیكردنەوەكه خستنیەڕوو 00:03:18.784 --> 00:03:20.409 دەربارەی داگرتنی کۆنتڕۆڵەکە. 00:03:21.173 --> 00:03:22.379 کەوایە بۆ نموونە، 00:03:22.403 --> 00:03:26.031 پێشبینیمان دەكرد منداڵەكان به گرنگییەوه یاری به كۆنتڕۆڵی ئەرێنی دەکەن 00:03:26.055 --> 00:03:27.420 ئەگەر چاودێری بکرێن 00:03:27.444 --> 00:03:29.587 دواتر هەستان بە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکەی تر 00:03:29.611 --> 00:03:31.278 کاتێک کەس چاودێری نە دەکردن. 00:03:31.952 --> 00:03:35.412 سێ توێژینەوەی جیاوازمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ئەم دیاردەیەدا. 00:03:35.871 --> 00:03:39.220 توێژینەوەی یەکەم، منداڵی ساوا چۆن ڕەفتار لەگەڵ بوکەڵەیەکی نوێدا دەکات 00:03:39.244 --> 00:03:41.847 ئەگەر هیچ بەهاو ڕێنماییەکی پێ نەدرابێت. 00:03:41.847 --> 00:03:44.625 ئێمه بە ڕوونی منداڵەکانمان فێر کرد چۆن بوکەڵە چالاک بکەن، 00:03:44.625 --> 00:03:46.212 بەڵام هیچ بەهایەکمان دیاری نەكرد، 00:03:46.236 --> 00:03:49.347 هەروەها پێشمان نەگوتن دەتوانن یاری لەگەڵ کۆنترۆڵەکەدا بکەن، 00:03:49.371 --> 00:03:51.934 دۆخێکی تەواو ناڕوونمان بۆیان دروست کرد. 00:03:51.958 --> 00:03:53.141 لە توێژینەوەی دووەم، 00:03:53.165 --> 00:03:57.760 هەردوو بەهاکانمان یەکخستن، ئەرێنیەک و نەرێنیێک. 00:03:58.609 --> 00:04:01.878 لە لێکۆڵینەوەی کۆتاییدا، دوو تاقیكەرەوە و یەک کۆنترۆڵمان هەبوو. 00:04:02.196 --> 00:04:05.625 یەکێک لە تاقیكەرەوەكان، بەهایەکی نەرێنی دەرخست بە داگرتنی ڕیمۆتەکە، 00:04:05.649 --> 00:04:07.156 گوتی،" قێزەونە، بوكەڵەكه جوڵا،" 00:04:07.180 --> 00:04:10.197 لە کاتێکدا توێژەرەکەیتر بەهایەكی ئەرێنی خستەڕوو، گوتی، 00:04:10.221 --> 00:04:11.621 "واو، بوکەڵەکە جوڵا." 00:04:11.927 --> 00:04:15.458 كاردانەوەی منداڵەكان بۆ ئەو سێ توێژینەوەیە جیاوازە ئاوا بوو. 00:04:15.482 --> 00:04:18.322 لە توێژینەوەی یەکەمدا، بارودۆخێکی ناڕوون، 00:04:18.346 --> 00:04:20.757 من ئێستا سەیری منداڵەكه دەكەم. 00:04:20.781 --> 00:04:23.780 وادەرناکەوێ کە زۆر حەزی بە کۆنتڕۆڵەکە بێت. 00:04:24.622 --> 00:04:26.291 جارێک كه ئاوڕمدایەوە -- 00:04:27.061 --> 00:04:28.672 ئێستا دەیەوێ یاری بکات. 00:04:28.696 --> 00:04:29.846 (پێکەنین) 00:04:31.903 --> 00:04:33.813 ئێستا، من سەیری منداڵەکە ناکەم. 00:04:33.837 --> 00:04:34.988 بەتەواوی سەرنجی دابوو. 00:04:35.012 --> 00:04:36.162 ئاوڕ دەدەمەوە. 00:04:37.588 --> 00:04:38.620 (پێکەنین) 00:04:38.644 --> 00:04:40.844 ئەو هیچی نەدەكرد، وایه؟ 00:04:43.596 --> 00:04:45.347 لە توێژینەوەی دووەم، دوو كۆنتڕۆڵه، 00:04:45.371 --> 00:04:47.918 یەكێكیان بۆ بەهای ئەرێنی و ئەویتریان بۆ نەرێنیە. 00:04:47.942 --> 00:04:49.609 من ڕاستەوخۆ چاودێری منداڵەکە دەکەم. 00:04:49.633 --> 00:04:52.139 و کۆنتڕۆڵە پرتەقاڵیەکە نەرێنیەیە. 00:04:53.259 --> 00:04:56.052 تەنیا سەیری من و دەوروبەری دەکات، یاری دەکات. 00:04:56.494 --> 00:04:57.761 لەوکاتەدا ئاوڕدەدەمەوە ... 00:05:00.081 --> 00:05:01.231 (پێکەنین) 00:05:03.072 --> 00:05:04.939 ئەمەش ئەوەبوو کە هەوڵی بۆ دەدا. 00:05:07.875 --> 00:05:09.412 من سەیری منداڵەکە ناکەم. 00:05:09.436 --> 00:05:11.680 دەیویست دایکەکە یاری لەگەڵ بکات، ڕاستە؟ 00:05:11.704 --> 00:05:12.971 ڕێگەیەکی باشتر بەکاربهێنە. 00:05:13.736 --> 00:05:14.886 من ئاوڕ دەدەمەوە ... 00:05:16.093 --> 00:05:17.760 (پێکەنین) 00:05:17.784 --> 00:05:19.984 هەروەها ئەویش هیچی نەدەکرد. 00:05:24.371 --> 00:05:25.903 بەڵێ، هەست بە ئاسودەیی ناکات. 00:05:25.927 --> 00:05:26.934 (پێکەنین) 00:05:26.958 --> 00:05:29.077 هەموو کەسێک ئەو نیگایە دەناسێت، وایە؟ 00:05:29.807 --> 00:05:32.268 تاقیکردنەوەی سێیەم، دوو تاقیکارەکە، ویەک کۆنتڕۆڵ، 00:05:32.292 --> 00:05:35.553 ئەو تاقیکارەی کاردانەوەی نەرێنی هەبوو بەرامبەر داگرتنی کۆنترۆڵەکە 00:05:35.577 --> 00:05:37.204 ئێستا سەیری منداڵەکە دەکات. 00:05:37.228 --> 00:05:41.402 ئەو هەستێکی سەیری هەیە و نازانێ چی بکات، پشتی بە دایکی بەستووە. 00:05:44.307 --> 00:05:46.728 و دواتر، ئەو ئاوڕ دەداتەوە 00:05:46.752 --> 00:05:50.219 ئەو تاقیکارەی بۆچوونی ئەرێنی هەبوو سەیر دەکات. 00:05:52.109 --> 00:05:54.339 دۆخەکە ئارامە- ئێستا ئامادەیە بۆ یاریکردن. 00:05:54.363 --> 00:05:55.426 (پێکەنین) 00:05:55.450 --> 00:05:57.355 کەواتە، هەر وەک داتاکە پێشنیاری دەکات، 00:05:57.379 --> 00:05:59.806 ڕون بووەوە کە هەڵسوکەوتی منداڵەکان لەسەر کۆنتڕۆڵەکە 00:05:59.806 --> 00:06:04.545 لەڕاستیدا لەژێر کاریگەری بەها و ڕێنماییەکانی تاقیکارەکە بوون. 00:06:04.934 --> 00:06:07.475 چونکە لە تاقیکردنەوەی یەکەم، منداڵەکان نەیاندەزانی 00:06:07.499 --> 00:06:10.387 چی بە ئەرێنی یان نەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت، 00:06:10.411 --> 00:06:12.355 دەیانویست سەلامەتترین ڕێگە هەڵبژێرن. 00:06:12.355 --> 00:06:15.083 و چاوەڕێ بکەن تا من بسوڕێمەوە و ئەو کات کۆنتڕۆڵەکە داگرن. 00:06:15.083 --> 00:06:16.471 منداڵەکانی دووەم تاقیکردنەوە 00:06:16.495 --> 00:06:20.297 بە شێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵە ئەرێنییەکەیان داگرت کاتێک سەیرم دەکردن، 00:06:20.321 --> 00:06:21.892 بەڵام هەر کە پشتم تێکردن، 00:06:21.916 --> 00:06:25.339 دەستبەجێ کۆنترۆڵە نەرێنییەکەیان هەڵگرت و یاریان پێدەکرد. 00:06:25.363 --> 00:06:26.953 بە گرنگی، لە لێکۆڵینەوەکەدا، 00:06:26.977 --> 00:06:29.918 کاتێک بەها جیاوازەکانی کۆنتڕۆڵەکانمان لابرد -- 00:06:29.942 --> 00:06:33.180 و لە دوای داگرتنی هەرکام لە کۆنتڕۆڵەکان دەمان گوت "واو" -- 00:06:33.204 --> 00:06:36.655 هەڵسوکەوتی منداڵەکان لە بارودۆخە جیاجیاکاندا جیاوازی نەما، 00:06:36.679 --> 00:06:40.410 ئەوەی دەرخست کە لە ڕاستییدا ئەو بەهایەنە بوون کە خرابوونە سەر کۆنترۆڵەکان، 00:06:40.434 --> 00:06:43.164 کە ببوونە ھۆی ئەو هەڵسوکەوتانە لە توێژینەوەی پێشوودا. 00:06:43.188 --> 00:06:44.356 گرنگترین و کۆتایی، 00:06:44.380 --> 00:06:48.180 منداڵەکان لە توێژینەوەی سێیەمدا بەشێوەیەکی زیاتر کۆنترۆڵەکەیان داگرت 00:06:48.204 --> 00:06:51.514 کاتێک تاقیکارەکە بەهایەکی ئەرێنی هەبوو سەیری دەکرد، 00:06:51.538 --> 00:06:54.805 بە پێچەوانەی ئەو تاقیکارەی کە بەهایەکی نەرێنی هەبوو. 00:06:55.553 --> 00:06:56.831 ئەمە ڕێککەوت نییە، 00:06:56.855 --> 00:07:00.498 هەروەها لەم تەمەنەدا منداڵان هەستی بێزاربوون تیایاندا دەردەکەوێت 00:07:00.522 --> 00:07:03.515 لە بارودۆخێکدا کە ڕەنگە تێڕوانینێکی نەرێنیی لێبکەوێتەوە، 00:07:03.539 --> 00:07:05.546 وەک سەیرکردنی خۆیان لە ئاوێنەدا 00:07:05.570 --> 00:07:07.221 و بینینی پەڵەیەک لەسەر لوتیان. 00:07:07.245 --> 00:07:10.055 کە هاوشێوەی دۆزینەوەی خواردنە لە ددانەکاندا، لای گەورەکان. 00:07:10.079 --> 00:07:11.253 (پێکەنین) 00:07:11.277 --> 00:07:14.325 کەواتە دەتوانین چی بڵێین بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە؟ 00:07:14.349 --> 00:07:17.801 جگە لەو ڕاستییەی کە منداڵان زۆر فێڵزان و بەدزیەوە کەتن دەکەن. 00:07:17.825 --> 00:07:18.881 (پێکەنین) 00:07:18.905 --> 00:07:22.198 هەر لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە، منداڵان، هاوشێوەی گەورەکان، 00:07:22.222 --> 00:07:25.949 هەستیارن بەرامبەر ئەو بەهایەنەی کە دەخرێنە پاڵ هەڵسوکەوت و ئامرازەکان. 00:07:26.354 --> 00:07:29.631 بەگرنگییەوە، دەرەنجامەکان بەکاردێنن بۆ هەڵبژاردنی هەڵسوکەوتەکانیان. 00:07:30.425 --> 00:07:32.132 ئاگادار بین یان نا، 00:07:32.156 --> 00:07:35.166 ئێمە بەردەوام سیماکان ئاڵوگۆڕ دەکەین لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرمان. 00:07:35.522 --> 00:07:39.006 من لێرەدا مەبەستم سیمای وەک "نەرمونیان بە" یان "دزی مەکە،" 00:07:39.030 --> 00:07:41.141 هەرچەندە ئەمانە سیمای باشن. 00:07:41.450 --> 00:07:45.053 مەبەستم ئەوەیە ئێمە هەمیشە نیشانی ئەوانیتر و بەتایبەت منداڵەکانمانی دەدەین، 00:07:45.077 --> 00:07:48.759 کە چی لای کەسانی تر پەسەندە، و پێچەوانەکەشی. 00:07:49.307 --> 00:07:50.483 و زۆربەی کات، 00:07:50.507 --> 00:07:52.943 ئێمە ئەوە دەکەین بێ ئەوەی هەستی پێبکەین. 00:07:53.601 --> 00:07:57.449 دەروونناسەکان لە ڕەفتار دەکۆڵنەوە تا لە لایەنەکانی ئەقڵ تێبگەن، 00:07:57.473 --> 00:08:00.403 ڕەفتاراکانمان ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕمانە، 00:08:00.427 --> 00:08:02.812 و سیما و ئارەزووەکانمانن. 00:08:03.471 --> 00:08:06.129 لێره لە ئەتلانتا، هەموومان باوەڕمان بە هەمان شتە. 00:08:06.963 --> 00:08:08.701 کە کۆکاکۆلا لە پێپسی باشترە. 00:08:08.725 --> 00:08:10.519 (چەپڵە ) 00:08:10.543 --> 00:08:15.283 ئێستا، ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە یێت، کە کۆکاکۆلا لە ئەتلانتا دروستکراوە. 00:08:15.307 --> 00:08:16.481 بەڵام سەرەڕای ئەوەش، 00:08:16.505 --> 00:08:20.792 ئەم باوەڕە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە زۆربەی خەڵکی کۆکاکۆلا دەخۆنەوە. 00:08:21.323 --> 00:08:22.695 بەهەمان شێوە، 00:08:22.719 --> 00:08:24.587 ئێمە سیمای ئەوەمان هەیە 00:08:24.611 --> 00:08:26.134 کە پیاهەڵدان بۆ کچان دەکەین 00:08:26.158 --> 00:08:28.664 بۆ پرچی جوانیان یان جلوبەرگی جوان، 00:08:28.688 --> 00:08:31.077 بەڵام بۆ کوڕان، لەسەر زیرەکییان. 00:08:31.101 --> 00:08:34.844 یاخود کاتێک شیرینیەک هەڵدەبژێرین، لە بەرامبەر خواردنێکی سروشتی دا، 00:08:34.868 --> 00:08:36.898 وەکو خەڵاتێک بەرامبەر هەڵسوکەوتی باش. 00:08:37.466 --> 00:08:40.208 منداڵان و پێگەشتووان زۆر باشن 00:08:40.232 --> 00:08:42.727 لە وەرگرتنی بایەخەکان لەم هەڵسوکەوتە بچوکانەوە. 00:08:43.061 --> 00:08:46.566 و کۆتاییان دێت بە نەخشاندنی هەڵسوکەوتی خودی خۆیان. 00:08:47.196 --> 00:08:49.434 ئەو توێژینەویەی ئەمڕۆ بە ئێوەم ئاشنا کرد 00:08:49.458 --> 00:08:52.998 ئەوە دەردەخات کە ئەم توانستە هەر لە قۆناغی سەرەتای گەشەسەندن دەستپێدەکات، 00:08:53.022 --> 00:08:55.077 پێش ئەوەی بتوانین ڕستەیەکی تەواو دەربڕین 00:08:55.101 --> 00:08:56.642 یان فێرببین چۆن بچینە سەرئاو. 00:08:57.014 --> 00:09:00.299 و دەبێتە بەشێکی گرنگ لەوەی ببین بە کێ. 00:09:00.942 --> 00:09:02.498 لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بڕۆم، 00:09:02.522 --> 00:09:05.395 حەزدەکەم داواتان لێبکەم بیر لەو بەهایانە بکەنەوە 00:09:05.419 --> 00:09:07.819 کە لە بەرکەوتتەکانی ڕۆژانەدا دەریدەخەین، 00:09:08.125 --> 00:09:11.753 و چۆن ئەم بەهایانە هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەری تۆ دەگۆڕن. 00:09:12.222 --> 00:09:15.297 بۆ نموونە، چ بەهایەک نیشان دەدەرێ 00:09:15.321 --> 00:09:18.064 کاتێک ئێمە بە دیار مۆبایلەکانمانەوە زیاتر پێدەکەنین 00:09:18.088 --> 00:09:19.744 لەوەی لەگەڵ کەسانی دیکە پێدەکەنین؟ 00:09:20.683 --> 00:09:24.638 بەپێچەوانەوە سەیری ئەوە بکە چۆن هەڵسوکەوتت گۆڕاوە بەهۆی کەسانی دەوروبەرت، 00:09:24.662 --> 00:09:27.060 بەجۆرێک کە پێشتر تێبینیت نەکردووە. 00:09:27.543 --> 00:09:29.630 با بگەڕێینەوە سەر ڕوونکردنەوە سادەکە، 00:09:29.654 --> 00:09:32.026 بەڕاستی کۆکاکۆلات لاپەسند ترە لە پێپسی؟ 00:09:32.050 --> 00:09:35.516 یان ئەم حەزەی تۆ بۆ یەکێکیان لەژێر کاریگەری کەسانی دەوروبەرتە؟ 00:09:36.461 --> 00:09:39.215 دایک، باوک و مامۆستایان مافی ئەوەیان هەیە 00:09:39.239 --> 00:09:41.173 هەڵسوکەوتی منداڵەکان بنەخشێنن. 00:09:41.977 --> 00:09:44.168 بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت 00:09:44.192 --> 00:09:48.451 لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی لە بەریەککەوتنەکانی ڕۆژانە دەریدەبڕین، 00:09:48.475 --> 00:09:51.879 هەموومان توانای ئەوەمان هەیە هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەرمان بنەخشێنین. 00:09:52.451 --> 00:09:53.602 سوپاس بۆ ئێوە. 00:09:53.626 --> 00:09:57.841 (چەپڵە)