0:00:00.262,0:00:01.712 دەمەوێت بۆ ساتێک 0:00:01.736,0:00:04.736 ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئێستا چیتان پۆشیووە. 0:00:05.675,0:00:08.547 پرسیارێکی فەلسەفی قوڵم هەیە. 0:00:09.079,0:00:11.761 بۆچی ئێستا ئێمە بیجامەیەکی[br]ئاسوودەمان لەبەرد انییە؟ 0:00:11.785,0:00:12.785 (پێکەنین) 0:00:12.809,0:00:15.347 باشە من دەرووناسێکم، [br]نەوەک خوێنەرەوەی هزر. 0:00:15.371,0:00:17.743 هەرچەندە زۆرکەس لایان وایە هەمانشتە. 0:00:18.069,0:00:21.736 دەتوانم گرەوبکەم کە وەڵامەکەتان[br]یەکێک لەمانەیە، 0:00:21.760,0:00:24.434 "پێشبینی لەبەرکردنی[br]بیجامە ناکەم لەناو خەڵکدا" 0:00:24.458,0:00:27.006 یاخود "نامەوێت خەڵکی[br]وەک تەمبەڵێک بمبینن." 0:00:27.665,0:00:31.716 هەرچۆنێک بێت ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە،[br]بێ مەبەست جلی كاركردن لەبەر دەکەین، 0:00:31.740,0:00:33.891 بە پێچەوانەی بیجامە دڵخوازەکەمان، 0:00:33.915,0:00:35.715 ئەمە ڕێکەوتێکی گەمژانە نیە. 0:00:36.311,0:00:40.208 لەبری ئەوە، ئەمە دوو [br]لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ دەردەخات. 0:00:40.704,0:00:44.299 یەکەمیان ئەوەیە کەوا ئێمە[br]دەزانین ئەوانیتر چی دەخەمڵێنن، 0:00:44.323,0:00:46.950 وەک چی پەسند دەکەن و چی پەسند ناکەن، 0:00:46.974,0:00:49.990 هەر وەک لەبەرنەکردنی بیجامە[br]بەهۆی ئەم چەند هۆکارەوە. 0:00:50.490,0:00:54.204 دوو، یەکسەر ئەم زانیارییە [br]بەکاردێنین بۆ ڕێبەریکردنی ڕەفتارەكانمان. 0:00:55.149,0:00:56.848 بە پێچەوانەی زۆرێک له جۆرەکانی تر، 0:00:56.872,0:01:00.912 مرۆڤەکان ڕەفتاری خۆیان دەگۆڕن، تا ببنە 0:01:00.936,0:01:02.315 جێگەی ڕەزامەندی ئەوانیتر. 0:01:02.766,0:01:05.084 ئێمە کاتی بەهادار لە ماکیاژ کردن، 0:01:05.108,0:01:08.012 لە هەڵبژاردنی وێنەی جوان و [br]فیلتەری ئینستاگرام، 0:01:08.036,0:01:10.798 لە ڕێکخستنی بیرۆکەکان بەفیڕۆ دەدەین[br]کە بێگومان جیهان دەگۆڕن 0:01:10.822,0:01:12.555 لە ١٤٠ کاراکتەر یاخود کەمتر. 0:01:13.561,0:01:16.585 بەڕوونی، پەرۆشیمان لەوەی[br]چۆن خەڵکانیتر هەڵمان دەسەنگێنن 0:01:16.609,0:01:18.542 بەشێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون. 0:01:19.530,0:01:22.220 سەرەڕای ئەوەی دەبێتە تایبەتمەندییەکی[br]گرنگی مرۆڤ، هەرچەندە 0:01:22.244,0:01:25.014 بە ڕێژەیەکی کەم دەزانین [br]دەربارەی چۆن و کەی، 0:01:25.038,0:01:27.268 گرنگی بە تێڕوانینی ئەوانیتر بدەین. 0:01:27.649,0:01:30.849 ئێستا ئەمە پرسیارێکی گرنگە[br]پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەیە. 0:01:31.269,0:01:33.570 بەڵام یەکەم هەنگاو [br]بۆ خستنەڕووی ئەم پرسیارە 0:01:33.594,0:01:35.769 بەدواداچوونە کاتێک لە گەشەکردندا 0:01:35.793,0:01:38.510 بۆ هەڵسەنگاندنەکانی[br]ئەوانیتر هەستیار دەبین. 0:01:39.245,0:01:42.125 چوار ساڵی ڕابردووم [br]لە زانکۆی ئێمۆری بەڕێکرد 0:01:42.149,0:01:44.236 لە لێکۆڵینەوە چۆن منداڵیکی ساوا، 0:01:44.260,0:01:48.546 کە هیچ کێشەیەکی نەبێ لە گەڕان بەناو [br]دوکانی میوەفرۆشیدا بە جلە خەوەکەیەوە، 0:01:48.570,0:01:51.421 کاتێک دەبێتە هەرزەکار[br]ترسی قسەکردن بۆ خەڵکی دروست دەبێت و 0:01:51.445,0:01:53.546 ترسی ئەوەی بە نەرێنی بڕیارت [br]لەسەربدەن. 0:01:54.472,0:01:56.109 (پێکەنین) 0:01:56.133,0:01:58.474 ئێستا، ئەمە هەمیشه خاڵێکە [br]كاتێك خەڵکی لێم دەپرسن، 0:01:58.498,0:02:01.077 بەتەواوی، تۆ چۆن بەدواداچون[br]بۆ ئەم کێشەیە دەکەیت؟ 0:02:01.101,0:02:02.901 منداڵی ساوا ناتوانن قسەبكەن، وایە؟ 0:02:03.530,0:02:05.680 باشە، ئەگەر ئێستا هاوسەرەکەم لێرە بوایە، 0:02:05.704,0:02:08.371 پێتانی دەگوت کە چاوپێکەوتنم [br]لەگەڵ منداڵاندا ئەنجامداوە، 0:02:08.395,0:02:12.827 چونکە ناڵێت هاوسەرەکەی تاقیكردنەوه [br]لەسەر منداڵی تەمەن ٤ بۆ٨ ساڵان دەکات. 0:02:12.851,0:02:15.403 (پێکەنین) 0:02:15.427,0:02:18.658 لەڕاستیدا، تاقیكردنەوەكانم بۆ منداڵان، 0:02:18.682,0:02:20.616 بە زۆری لەشێوەی یاری دیزاین دەکەم. 0:02:21.269,0:02:24.014 من و دەرووناسی گەشەیی د.فلیپ ڕۆچات، 0:02:24.038,0:02:27.149 دیزاینی "یاری"یەکمان کردووە[br]پێی دەگوترێت "کاری ڕۆبۆتی" 0:02:27.173,0:02:29.816 بۆ دەرخستنی ئەوەی [br]کەی منداڵان هەستیار دەبن، 0:02:29.840,0:02:31.707 بە هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر. 0:02:32.442,0:02:36.856 کاری ڕۆبۆتەکە تایبەته، چاودێریکردنە بەسەر[br]ئەو کاتەی منداڵان وەک تازە پێگەشتووان، 0:02:36.958,0:02:40.093 بە كارامەیی ڕەفتارەکانیان[br]دەگۆڕن که ئەوانیتر سەیریان دەکەن. 0:02:41.030,0:02:44.244 بۆ ئەنجامدانی ئەوە، ئێمە منداڵانی[br]تەمەن ١٤ بۆ ٢٤ مانگیمان فێرکردوون، 0:02:44.268,0:02:46.443 چۆن بوکەڵەیەکی ڕۆبۆتی چالاک بکەن، 0:02:46.467,0:02:48.950 و بە شێوەیەکی گرنگ لە[br]دیاریكردنی بەهایەکی ئەرێنی، 0:02:48.974,0:02:51.220 گوتنی "واو، ئەمە جوان نییە!" 0:02:51.244,0:02:53.918 یاخود گوتنی بەهایەکی نەرێنی[br]"ئۆو، ئۆو. ئوپس، ئۆو نەخێر،" 0:02:53.942,0:02:55.676 لە دوای داگرتنی کۆنترۆڵەکە. 0:02:56.220,0:02:57.797 لە دوای نمایشی بوکەڵەکە، 0:02:57.821,0:03:00.369 داوامان لە منداڵەكان کرد[br]یاری بە کۆنترۆڵەکە بکەن، 0:03:00.393,0:03:01.815 و دواتر یان سەیرمان دەکردن 0:03:01.839,0:03:04.656 یان دەسوڕاینەوە و وامان نیشان دەدا [br]کە گۆڤار دەخوێنینەوە. 0:03:05.212,0:03:07.641 بیرۆکەکە ئەوەبوو ئەگەر بە ٢٤ مانگ، 0:03:07.665,0:03:10.942 منداڵەكان بەڕاستی هەستیاربن [br]بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر، 0:03:10.966,0:03:13.641 ئەوا ڕەفتاری داگرتنی دووگمەکە [br]دەبێ کاریگەر بێت 0:03:13.665,0:03:16.046 نەوەک تەنها بەوەی ئەگەر[br]سەیربکرێن یاخود نا 0:03:16.070,0:03:18.760 بەڵکو لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی [br]کە تاقیكردنەوەكه خستنیەڕوو 0:03:18.784,0:03:20.409 دەربارەی داگرتنی کۆنتڕۆڵەکە. 0:03:21.173,0:03:22.379 کەوایە بۆ نموونە، 0:03:22.403,0:03:26.031 پێشبینیمان دەكرد منداڵەكان به گرنگییەوه[br]یاری به كۆنتڕۆڵی ئەرێنی دەکەن 0:03:26.055,0:03:27.420 ئەگەر چاودێری بکرێن 0:03:27.444,0:03:29.587 دواتر هەستان بە بەکارهێنانی[br]کۆنتڕۆڵەکەی تر 0:03:29.611,0:03:31.278 کاتێک کەس چاودێری نە دەکردن. 0:03:31.952,0:03:35.412 سێ توێژینەوەی جیاوازمان ئەنجامدا[br]بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ئەم دیاردەیەدا. 0:03:35.871,0:03:39.220 توێژینەوەی یەکەم، منداڵی ساوا چۆن[br]ڕەفتار لەگەڵ بوکەڵەیەکی نوێدا دەکات 0:03:39.244,0:03:41.847 ئەگەر هیچ بەهاو ڕێنماییەکی پێ نەدرابێت. 0:03:41.847,0:03:44.625 ئێمه بە ڕوونی منداڵەکانمان فێر[br]کرد چۆن بوکەڵە چالاک بکەن، 0:03:44.625,0:03:46.212 بەڵام هیچ بەهایەکمان دیاری نەكرد، 0:03:46.236,0:03:49.347 هەروەها پێشمان نەگوتن دەتوانن [br]یاری لەگەڵ کۆنترۆڵەکەدا بکەن، 0:03:49.371,0:03:51.934 دۆخێکی تەواو ناڕوونمان بۆیان دروست کرد. 0:03:51.958,0:03:53.141 لە توێژینەوەی دووەم، 0:03:53.165,0:03:57.760 هەردوو بەهاکانمان یەکخستن، [br]ئەرێنیەک و نەرێنیێک. 0:03:58.609,0:04:01.878 لە لێکۆڵینەوەی کۆتاییدا،[br]دوو تاقیكەرەوە و یەک کۆنترۆڵمان هەبوو. 0:04:02.196,0:04:05.625 یەکێک لە تاقیكەرەوەكان، بەهایەکی[br]نەرێنی دەرخست بە داگرتنی ڕیمۆتەکە، 0:04:05.649,0:04:07.156 گوتی،" قێزەونە،[br]بوكەڵەكه جوڵا،" 0:04:07.180,0:04:10.197 لە کاتێکدا توێژەرەکەیتر[br]بەهایەكی ئەرێنی خستەڕوو، گوتی، 0:04:10.221,0:04:11.621 "واو، بوکەڵەکە جوڵا." 0:04:11.927,0:04:15.458 كاردانەوەی منداڵەكان بۆ ئەو سێ[br]توێژینەوەیە جیاوازە ئاوا بوو. 0:04:15.482,0:04:18.322 لە توێژینەوەی یەکەمدا،[br]بارودۆخێکی ناڕوون، 0:04:18.346,0:04:20.757 من ئێستا سەیری منداڵەكه دەكەم. 0:04:20.781,0:04:23.780 وادەرناکەوێ کە زۆر حەزی بە کۆنتڕۆڵەکە بێت. 0:04:24.622,0:04:26.291 جارێک كه ئاوڕمدایەوە -- 0:04:27.061,0:04:28.672 ئێستا دەیەوێ یاری بکات. 0:04:28.696,0:04:29.846 (پێکەنین) 0:04:31.903,0:04:33.813 ئێستا، من سەیری منداڵەکە ناکەم. 0:04:33.837,0:04:34.988 بەتەواوی سەرنجی دابوو. 0:04:35.012,0:04:36.162 ئاوڕ دەدەمەوە. 0:04:37.588,0:04:38.620 (پێکەنین) 0:04:38.644,0:04:40.844 ئەو هیچی نەدەكرد، وایه؟ 0:04:43.596,0:04:45.347 لە توێژینەوەی دووەم، دوو كۆنتڕۆڵه، 0:04:45.371,0:04:47.918 یەكێكیان بۆ بەهای ئەرێنی و [br]ئەویتریان بۆ نەرێنیە. 0:04:47.942,0:04:49.609 من ڕاستەوخۆ چاودێری منداڵەکە دەکەم. 0:04:49.633,0:04:52.139 و کۆنتڕۆڵە پرتەقاڵیەکە نەرێنیەیە. 0:04:53.259,0:04:56.052 تەنیا سەیری من و دەوروبەری[br]دەکات، یاری دەکات. 0:04:56.494,0:04:57.761 لەوکاتەدا ئاوڕدەدەمەوە ... 0:05:00.081,0:05:01.231 (پێکەنین) 0:05:03.072,0:05:04.939 ئەمەش ئەوەبوو کە هەوڵی بۆ دەدا. 0:05:07.875,0:05:09.412 من سەیری منداڵەکە ناکەم. 0:05:09.436,0:05:11.680 دەیویست دایکەکە یاری لەگەڵ بکات، ڕاستە؟ 0:05:11.704,0:05:12.971 ڕێگەیەکی باشتر بەکاربهێنە. 0:05:13.736,0:05:14.886 من ئاوڕ دەدەمەوە ... 0:05:16.093,0:05:17.760 (پێکەنین) 0:05:17.784,0:05:19.984 هەروەها ئەویش هیچی نەدەکرد. 0:05:24.371,0:05:25.903 بەڵێ، هەست بە ئاسودەیی ناکات. 0:05:25.927,0:05:26.934 (پێکەنین) 0:05:26.958,0:05:29.077 هەموو کەسێک ئەو نیگایە دەناسێت، وایە؟ 0:05:29.807,0:05:32.268 تاقیکردنەوەی سێیەم، [br]دوو تاقیکارەکە، ویەک کۆنتڕۆڵ، 0:05:32.292,0:05:35.553 ئەو تاقیکارەی کاردانەوەی [br]نەرێنی هەبوو بەرامبەر داگرتنی کۆنترۆڵەکە 0:05:35.577,0:05:37.204 ئێستا سەیری منداڵەکە دەکات. 0:05:37.228,0:05:41.402 ئەو هەستێکی سەیری هەیە و نازانێ [br]چی بکات، پشتی بە دایکی بەستووە. 0:05:44.307,0:05:46.728 و دواتر، ئەو ئاوڕ دەداتەوە 0:05:46.752,0:05:50.219 ئەو تاقیکارەی بۆچوونی[br]ئەرێنی هەبوو سەیر دەکات. 0:05:52.109,0:05:54.339 دۆخەکە ئارامە- ئێستا ئامادەیە بۆ یاریکردن. 0:05:54.363,0:05:55.426 (پێکەنین) 0:05:55.450,0:05:57.355 کەواتە، هەر وەک داتاکە پێشنیاری دەکات، 0:05:57.379,0:05:59.806 ڕون بووەوە کە هەڵسوکەوتی[br]منداڵەکان لەسەر کۆنتڕۆڵەکە 0:05:59.806,0:06:04.545 لەڕاستیدا لەژێر کاریگەری بەها و [br]ڕێنماییەکانی تاقیکارەکە بوون. 0:06:04.934,0:06:07.475 چونکە لە تاقیکردنەوەی یەکەم، [br]منداڵەکان نەیاندەزانی 0:06:07.499,0:06:10.387 چی بە ئەرێنی یان نەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت، 0:06:10.411,0:06:12.355 دەیانویست سەلامەتترین ڕێگە هەڵبژێرن. 0:06:12.355,0:06:15.083 و چاوەڕێ بکەن تا من بسوڕێمەوە و [br]ئەو کات کۆنتڕۆڵەکە داگرن. 0:06:15.083,0:06:16.471 منداڵەکانی دووەم تاقیکردنەوە 0:06:16.495,0:06:20.297 بە شێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵە [br]ئەرێنییەکەیان داگرت کاتێک سەیرم دەکردن، 0:06:20.321,0:06:21.892 بەڵام هەر کە پشتم تێکردن، 0:06:21.916,0:06:25.339 دەستبەجێ کۆنترۆڵە نەرێنییەکەیان[br]هەڵگرت و یاریان پێدەکرد. 0:06:25.363,0:06:26.953 بە گرنگی، لە لێکۆڵینەوەکەدا، 0:06:26.977,0:06:29.918 کاتێک بەها جیاوازەکانی [br]کۆنتڕۆڵەکانمان لابرد -- 0:06:29.942,0:06:33.180 و لە دوای داگرتنی هەرکام لە [br]کۆنتڕۆڵەکان دەمان گوت "واو" -- 0:06:33.204,0:06:36.655 هەڵسوکەوتی منداڵەکان لە بارودۆخە[br]جیاجیاکاندا جیاوازی نەما، 0:06:36.679,0:06:40.410 ئەوەی دەرخست کە لە ڕاستییدا ئەو بەهایەنە[br]بوون کە خرابوونە سەر کۆنترۆڵەکان، 0:06:40.434,0:06:43.164 کە ببوونە ھۆی ئەو هەڵسوکەوتانە [br]لە توێژینەوەی پێشوودا. 0:06:43.188,0:06:44.356 گرنگترین و کۆتایی، 0:06:44.380,0:06:48.180 منداڵەکان لە توێژینەوەی سێیەمدا[br]بەشێوەیەکی زیاتر کۆنترۆڵەکەیان داگرت 0:06:48.204,0:06:51.514 کاتێک تاقیکارەکە بەهایەکی[br]ئەرێنی هەبوو سەیری دەکرد، 0:06:51.538,0:06:54.805 بە پێچەوانەی ئەو تاقیکارەی کە [br]بەهایەکی نەرێنی هەبوو. 0:06:55.553,0:06:56.831 ئەمە ڕێککەوت نییە، 0:06:56.855,0:07:00.498 هەروەها لەم تەمەنەدا منداڵان هەستی [br]بێزاربوون تیایاندا دەردەکەوێت 0:07:00.522,0:07:03.515 لە بارودۆخێکدا کە ڕەنگە تێڕوانینێکی [br]نەرێنیی لێبکەوێتەوە، 0:07:03.539,0:07:05.546 وەک سەیرکردنی خۆیان لە ئاوێنەدا 0:07:05.570,0:07:07.221 و بینینی پەڵەیەک لەسەر لوتیان. 0:07:07.245,0:07:10.055 کە هاوشێوەی دۆزینەوەی خواردنە [br]لە ددانەکاندا، لای گەورەکان. 0:07:10.079,0:07:11.253 (پێکەنین) 0:07:11.277,0:07:14.325 کەواتە دەتوانین چی بڵێین [br]بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە؟ 0:07:14.349,0:07:17.801 جگە لەو ڕاستییەی کە منداڵان [br]زۆر فێڵزان و بەدزیەوە کەتن دەکەن. 0:07:17.825,0:07:18.881 (پێکەنین) 0:07:18.905,0:07:22.198 هەر لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە، منداڵان،[br]هاوشێوەی گەورەکان، 0:07:22.222,0:07:25.949 هەستیارن بەرامبەر ئەو بەهایەنەی کە[br]دەخرێنە پاڵ هەڵسوکەوت و ئامرازەکان. 0:07:26.354,0:07:29.631 بەگرنگییەوە، دەرەنجامەکان[br]بەکاردێنن بۆ هەڵبژاردنی هەڵسوکەوتەکانیان. 0:07:30.425,0:07:32.132 ئاگادار بین یان نا، 0:07:32.156,0:07:35.166 ئێمە بەردەوام سیماکان ئاڵوگۆڕ[br]دەکەین لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرمان. 0:07:35.522,0:07:39.006 من لێرەدا مەبەستم سیمای وەک [br]"نەرمونیان بە" یان "دزی مەکە،" 0:07:39.030,0:07:41.141 هەرچەندە ئەمانە سیمای باشن. 0:07:41.450,0:07:45.053 مەبەستم ئەوەیە ئێمە هەمیشە نیشانی [br]ئەوانیتر و بەتایبەت منداڵەکانمانی دەدەین، 0:07:45.077,0:07:48.759 کە چی لای کەسانی تر پەسەندە،[br]و پێچەوانەکەشی. 0:07:49.307,0:07:50.483 و زۆربەی کات، 0:07:50.507,0:07:52.943 ئێمە ئەوە دەکەین بێ ئەوەی هەستی پێبکەین. 0:07:53.601,0:07:57.449 دەروونناسەکان لە ڕەفتار دەکۆڵنەوە[br]تا لە لایەنەکانی ئەقڵ تێبگەن، 0:07:57.473,0:08:00.403 ڕەفتاراکانمان ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕمانە، 0:08:00.427,0:08:02.812 و سیما و ئارەزووەکانمانن. 0:08:03.471,0:08:06.129 لێره لە ئەتلانتا، هەموومان[br]باوەڕمان بە هەمان شتە. 0:08:06.963,0:08:08.701 کە کۆکاکۆلا لە پێپسی باشترە. 0:08:08.725,0:08:10.519 (چەپڵە ) 0:08:10.543,0:08:15.283 ئێستا، ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە[br]یێت، کە کۆکاکۆلا لە ئەتلانتا دروستکراوە. 0:08:15.307,0:08:16.481 بەڵام سەرەڕای ئەوەش، 0:08:16.505,0:08:20.792 ئەم باوەڕە ئەو ڕاستییە دەردەخات [br]کە زۆربەی خەڵکی کۆکاکۆلا دەخۆنەوە. 0:08:21.323,0:08:22.695 بەهەمان شێوە، 0:08:22.719,0:08:24.587 ئێمە سیمای ئەوەمان هەیە 0:08:24.611,0:08:26.134 کە پیاهەڵدان بۆ کچان دەکەین 0:08:26.158,0:08:28.664 بۆ پرچی جوانیان یان[br]جلوبەرگی جوان، 0:08:28.688,0:08:31.077 بەڵام بۆ کوڕان، لەسەر زیرەکییان. 0:08:31.101,0:08:34.844 یاخود کاتێک شیرینیەک هەڵدەبژێرین،[br]لە بەرامبەر خواردنێکی سروشتی دا، 0:08:34.868,0:08:36.898 وەکو خەڵاتێک بەرامبەر هەڵسوکەوتی باش. 0:08:37.466,0:08:40.208 منداڵان و پێگەشتووان زۆر باشن 0:08:40.232,0:08:42.727 لە وەرگرتنی بایەخەکان [br]لەم هەڵسوکەوتە بچوکانەوە. 0:08:43.061,0:08:46.566 و کۆتاییان دێت بە نەخشاندنی[br]هەڵسوکەوتی خودی خۆیان. 0:08:47.196,0:08:49.434 ئەو توێژینەویەی ئەمڕۆ بە ئێوەم ئاشنا کرد 0:08:49.458,0:08:52.998 ئەوە دەردەخات کە ئەم توانستە هەر[br]لە قۆناغی سەرەتای گەشەسەندن دەستپێدەکات، 0:08:53.022,0:08:55.077 پێش ئەوەی بتوانین ڕستەیەکی تەواو دەربڕین 0:08:55.101,0:08:56.642 یان فێرببین چۆن بچینە سەرئاو. 0:08:57.014,0:09:00.299 و دەبێتە بەشێکی گرنگ لەوەی ببین بە کێ. 0:09:00.942,0:09:02.498 لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بڕۆم، 0:09:02.522,0:09:05.395 حەزدەکەم داواتان لێبکەم [br]بیر لەو بەهایانە بکەنەوە 0:09:05.419,0:09:07.819 کە لە بەرکەوتتەکانی ڕۆژانەدا دەریدەخەین، 0:09:08.125,0:09:11.753 و چۆن ئەم بەهایانە هەڵسوکەوتی [br]کەسانی دەوروبەری تۆ دەگۆڕن. 0:09:12.222,0:09:15.297 بۆ نموونە، چ بەهایەک نیشان دەدەرێ 0:09:15.321,0:09:18.064 کاتێک ئێمە بە دیار[br]مۆبایلەکانمانەوە زیاتر پێدەکەنین 0:09:18.088,0:09:19.744 لەوەی لەگەڵ کەسانی دیکە پێدەکەنین؟ 0:09:20.683,0:09:24.638 بەپێچەوانەوە سەیری ئەوە بکە چۆن هەڵسوکەوتت[br]گۆڕاوە بەهۆی کەسانی دەوروبەرت، 0:09:24.662,0:09:27.060 بەجۆرێک کە پێشتر تێبینیت نەکردووە. 0:09:27.543,0:09:29.630 با بگەڕێینەوە سەر ڕوونکردنەوە سادەکە، 0:09:29.654,0:09:32.026 بەڕاستی کۆکاکۆلات لاپەسند ترە لە پێپسی؟ 0:09:32.050,0:09:35.516 یان ئەم حەزەی تۆ بۆ یەکێکیان لەژێر[br]کاریگەری کەسانی دەوروبەرتە؟ 0:09:36.461,0:09:39.215 دایک، باوک و مامۆستایان مافی[br]ئەوەیان هەیە 0:09:39.239,0:09:41.173 هەڵسوکەوتی منداڵەکان بنەخشێنن. 0:09:41.977,0:09:44.168 بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت 0:09:44.192,0:09:48.451 لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی لە [br]بەریەککەوتنەکانی ڕۆژانە دەریدەبڕین، 0:09:48.475,0:09:51.879 هەموومان توانای ئەوەمان هەیە [br]هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەرمان بنەخشێنین. 0:09:52.451,0:09:53.602 سوپاس بۆ ئێوە. 0:09:53.626,0:09:57.841 (چەپڵە)