ساردترین ماددەکان لە جیهاندا
لە ئەنتارەکتیکا نییە.
لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێست نیین و
لە سەهۆڵ بەندانیشدا نەنێژراون.
بەڵکو لە تاقیگەکانی فیزیادان:
ئاوێتە گازییەکان تەنها شکانی پلە هەڵدەگرێت
لەسەروو سفری تەواو.
٣٩٥ ملیۆن جار ساردترە
،لە بەفرگرەکەت
١٠٠ ملیۆن جار ساردترە لە نایترۆجینی شل،
و ٤ ملیۆن جار ساردترە
لە بۆشایی دەرەکی ئاسمان.
ئەو پلە گەرمییە کەمە دەروازەیەکی بەخشیوە
بە زاناکان لە کارە ناوەکییەکان لە ماددەدا،
و ڕێگە دەدات بە ئەندازیارەکان بۆ
بنیاتنانی ئامێری خەیاڵبڕی هەستیار
کە هەموو شتێکمان زیاتر پێ دەڵێت
هەر لە دەربارەی هەسەرەکەمانەوە
تاکو ئەوەی چی ڕوو دەدات لە
دوورترین شوێنەکانی گەردون.
ئێمە چۆن ئەم پلە گەرمییە بەرزەمان
دروست کرد؟
بە کورتی، بە هێواش کردنەوەی
جوڵەی گەردیلەکان.
کاتێك ئێمە دەربارەی پلەی گەرمی دەدوێین،
لە ڕاستیدا ئەوەی باسی دەکەین، جوڵەیە.
ئەو گەردیلانەی کە تەنە ڕەقەکان و
شلەکان و
و گازی دروست دەکەن
هەموو کات دەجوڵێن.
کاتێك گەردیلەکان خێراتر دەجوڵێن،
ئێمە هەست بە گەرمی ماددەکە دەکەین.
کاتێك هێواشتر دەجوڵێن،
ئێمە هەست بە ساردی ماددەکە دەکەین.
بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا
شتێکی گەرم یان گاز سارد بکەین
لە ژینگەیەکی ساردتردا دایدەنێین،
وەکو بەفرگر.
هەندێك جوڵەی گەردیلە لە شتە گەرمەکەدا
دەگوازرێتەوە بۆ دەورو بەر،
و سارد دەبێتەوە.
بەڵام سنورێك بە ئەمە هەیە:
لەبەرئەوەی بۆشایی دەرەکی ئاسمان زۆر گەرمە
بۆ دروست کردنی پلەی گەرمی زۆر نزم.
لەبری ئەوە، زاناکان ڕێگایەکی ڕاستەوخۆیان
دۆزییەوە بۆ کەم کردنەوەی جوڵەی گەردیلەکان
بەهۆی تیشکی لێزەر.
لە زۆربەی بارودۆخەکاندا،
وزەی تیشکی لێزەرشتەکان گەرم ئەکات.
بەڵام بە ڕێگەیەکی زۆر تایبەت بەکارهێنرا،
تەوژمی تیشکەکە توانی جوڵەی گەردیلەکان
بوەستێنێت، و ساردیان بکاتەوە.
هەر ئەمەیە کە ڕوودەدات لەو ئامێرەی
پێی دەڵێن تیشکگری موگناتیسی.
گەردیلەکان دەخرێنە کەمۆڵەیەکی بەتاڵەوە،
و مەودا موگناتیسییەکە
ڕایان دەکێشێت بەرەو ناوەڕاست.
تیشکی لێزەرەکە کە لە
ناوەڕاستی کەمۆڵەکە دەدات
تەنها بۆ دووبارەبوونەوەی ڕاست ڕێکخراوە
کە گەردیلەیەك بەرەو ڕووی دەجوڵێت فۆتۆنێک
لە تیشکی لێزەرەکە هەڵدەمژێت و هێواش دەبێت.
ئەنجامی هێواش بوونەوەکە لە
گواستنەوەی تەوژمەکەوە دێت
لە نێوان گەردیلە و فۆتۆن.
،سەرجەمی شەش تیشکەکە
،لە ڕیزکردنێکی ستوونی
دڵنیایی دەدات کە کۆسپ لەبەردەم گەردیلە
گواستراوەکان هەیە لە هەموو ئاڕاستەکانەوە.
لە ناوەڕاستدا،
لەو شوێنەی کە تیشکەکان یەکدەبڕن،
گەردیلەکان بە تەمبەڵی دەجوڵێن،
وەك ئەوەی کەوتبێتنە ناو شلەیەکی خەستەوە —
ئەو ئەنجامەی توێژەرەان دەستیان خست
بە "دۆشاوی تیشکی" ناسرا.
تیشکگری موگناتیسی وەکو ئەوە
دەتوانێت گەردیلەکان سارد بکاتەوە
بۆ تەنها ژمارەیەکی کەمی مایکرۆ کێلڤن -
بۆ نزیکەی ٢٧٣- پلەی سیلیزی.
ئەم تەکنیکە لە ساڵی ١٩٨٠کان پەرەی پێدرا،
و ئەو زانایەنەشی کە بەشداریان تێدا کرد
لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی نۆبڵیان لە فیزیادا
وەرگرت.
لەو کاتەوە، لێزەری ساردکردنەوە گەشەی
پێدراوە بۆ گەشتن بە پلەی گەرمی کەمتریش.
بەڵام بۆچی دەتەوێت گەردیلەکان
بەو ڕادەیە سارد بکەیت؟
سەرەتا، گەردیلە ساردەکان دەتوانن
پشکنەری زۆر باش دروست بکەن.
بە وزەیەکی زۆر کەم،
بڕوا پێنەکراوانە هەستیارن
بۆ لەرینەوەکان لەناو ژینگەدا.
ئینجا بەکارهاتوون لەو ئامێرانەدا کە نەوت
و کانزا نیشتووەکانی ژێر زەوی دەدۆزنەوە.
هەروەها کاتژمێری گەردیلەیی
زۆر تەواو دروست دەکەن،
وەکو ئەوانەی کە بەکارهاتوون لە ماگە
دەستکردە جیهانیەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن.
دووەم، گەردیلە ساردەکان
ئەگەرە قەبەکان لەخۆ دەگرن
بۆ پشکنینی سنوورەکان لە فیزیادا.
ئەو پەڕی هەسیاری ئەمانە وایان لێ دەکات
پاڵێوراو بن
بۆ ئەوەی بەکاربێن لە توێژینەوەی شەپۆلەکانی
کێشکردن لە پشکنەری بۆشایی ئاسمانی داهاتوو
هەروەها بەسوودن بۆ خوێندن دەربارەی
دیاردە گەردیلەییەکان و ناگەردیلەییەکان،
کە پێویستی بە پێوانەکردنی لەرینەوە
زۆر بچوکەکانە لە وزەی گەردیلەکان.
ئەوانە لە پلەی گەرمی ئاساییدا نوقم دەبن،
کاتێك خێرایی گەردیلەکان نزیکی
سەدان مەترن لە چرکەیەکدا.
لێزەری ساردکردنەوە دەتوانێت گەردیلەکان
هێواش بکاتەوە بۆ چەند سانتیمەترێك/چرکەدا -
ئەمەش بەسە بۆ جوڵە کە هۆکارەکەی کاریگەری
بڕی گەردیلەییە بۆ ئەوەی ڕوون بێت.
گەردیلە سەروو ساردیەکان ڕێگەیان
بۆ زاناکان کردۆتەوە بۆ خوێندنی دیاردەکان
وەکو خەستی بوز- ئەنیشتاین،
کە تیایدا گەردیلەکان ساردکران
بۆ نزیکی سفری تەواو
و دەبێت بە بارێکی نوێی
دەگمەن لە ماددەکەدا.
کەواتە تاکو توێژەران بەردەوام بن لە
گەڕانەکەیان بۆ تێگەشتن لە یاساکانی فیزیا
و ڕوون کردنەوەی ئاڵۆزیەکانی گەردوون،
گەردیلە هەرە ساردەکان یارمەتیان دەدەن
بۆ سەرکەوتن.