WEBVTT 00:00:00.597 --> 00:00:02.338 یەکێک لە کۆنترین یادەوەرییەکانم 00:00:02.362 --> 00:00:05.458 ئەوەبوو هەوڵبەم یەکێک لە خزمەکانم هەستێنم و نەمتوانی. 00:00:05.482 --> 00:00:08.435 ئەوکاتەش منداڵێکی بچووک بووم، بۆیە بەڕاستی تێنەگەشتم بۆ، 00:00:08.459 --> 00:00:09.769 بەڵام کە گەورەتر بووم، 00:00:09.793 --> 00:00:11.936 درکم بەوە کرد کە ئالوودەبوونی دەرمانمان هەیە لە خێزانەکەیا، 00:00:11.960 --> 00:00:13.794 دواتر ئالوودەبوونی کۆکاینیش. NOTE Paragraph 00:00:13.818 --> 00:00:18.597 بەم دواییە زۆرم بیرلێکردەوە، بەشێکی چونکە ١٠٠ ساڵ ئەبێت 00:00:18.621 --> 00:00:21.667 ماددەی ئالودەکەر قەدەغەکراوە لە ئەمریکا و بەریتانیا، و 00:00:21.691 --> 00:00:24.206 ئینجا ئەوەمان بەسەر بەشەکانی تری جیهانیشدا سەپاند. 00:00:24.230 --> 00:00:27.726 سەدەیەک ئەبێت ئەم بڕیارە چارەنووس سازەمان یاوە 00:00:27.750 --> 00:00:31.803 ئالوودەبووەکان بگرین و سزایان بەین و وایان لێبکەین بناڵێنن، 00:00:31.827 --> 00:00:36.214 چونکە باوەڕمان وابووە ئەوە ئەیانگۆڕێت؛ ناچاریان ئەکات وازبێنن. و NOTE Paragraph 00:00:36.238 --> 00:00:41.207 چەند ساڵێک لەمەوبەر، سەیرێکی ئەو ئالوودەبووانەی ژیانمم ئەکردەوە کە خۆشم ئەوێن، 00:00:41.231 --> 00:00:44.620 ئەمویست بزانم هیچ ڕێگایەک هەیە بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتیان بەم. و 00:00:44.644 --> 00:00:47.894 درکم بەوە کرد چەندین پرسیاری بنچینەیی هەیە 00:00:47.918 --> 00:00:49.728 بەس نەم ئەزانی وەڵامەکانی چین 00:00:49.752 --> 00:00:52.168 وەک، بەڕاستی هۆکاری ئالوودەبوونەکە چییە؟ 00:00:52.192 --> 00:00:55.608 بۆچی بەم شێوەیە چارەسەری ئەکەین کە لەوە ناچێت سوودی هەبێت، و 00:00:55.632 --> 00:00:58.537 ڕێگایەکی باشتر هەیە کە بتوانین تاقی بکەینەوە؟ NOTE Paragraph 00:00:58.561 --> 00:01:00.251 بۆیە زۆر شتم خوێندەوە لەبارەیەوە، و 00:01:00.275 --> 00:01:02.942 بەڕاستی وەڵامەکەم نەدۆزییەوە کە بۆی ئەگەڕام، 00:01:02.966 --> 00:01:06.502 بۆیە بیرم کردەوە، و وتم باشە ئەڕۆم و قسە لەگەڵ خەڵکی جیاجیا ئەکەم لە جیهاندا 00:01:06.526 --> 00:01:08.190 کە لەمەیا ژیاون و گەڕاون لەسەری و 00:01:08.214 --> 00:01:10.755 قسەیان لەگەڵکەم و سەیر ئەکەم بزانم هیچ فێر ئەبم لێیانەوە. 00:01:10.779 --> 00:01:14.256 یەکەم جار وامزانی لەوانە نییە ٣٠ هەزار میل زیاتر بڕۆم، 00:01:14.280 --> 00:01:17.164 بەڵام دەرئەنجام چاوم بە چەندین کەسی هەمەجۆر کەوت، 00:01:17.188 --> 00:01:19.943 لە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەوە کە ڕەگەزی گۆڕیبوو لە براوسڤیل، برۆکلین، 00:01:19.967 --> 00:01:23.521 بۆ زانایەک کە زۆربەی کاتەکانی بەسەر ئەبرد لە پێدانی هەلوەسەدروستکەر بە مۆنگوس 00:01:23.545 --> 00:01:24.831 بۆ ئەوەی بزانیت حەزیان لێئەبێت -- 00:01:24.855 --> 00:01:27.936 دەرچوو حەزیان لێیە، بەڵام لە هەندێک کاتی دیاریکراودا -- 00:01:27.960 --> 00:01:30.731 بۆ تەنیا وڵات کە سزای لابردووە لەسەر هەموو ماددەیەکی ئالوودەکەر. 00:01:30.755 --> 00:01:33.110 لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، پرتوگال. 00:01:33.134 --> 00:01:35.711 ئەوەشی درکم پێکرد و زۆر سەیر بوو بەلامەوە، 00:01:35.735 --> 00:01:39.519 زۆربەی ئەوەی پێمان وایە ئەیزانین لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە، 00:01:39.543 --> 00:01:42.630 ئەگەر دەستکەین بە فێربوونی بەڵگە نوێکان لەسەر ئالوودەبوون، 00:01:42.654 --> 00:01:46.076 پێموابێت زۆر شتی تری یاساکانمان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان ئەگۆڕین. NOTE Paragraph 00:01:46.100 --> 00:01:49.501 بەڵام با بەوە دەستپێکەین کە پێمان وایە ئەیزانین، ئەوەی وامانزانیوە ئەیزانین. 00:01:49.525 --> 00:01:51.606 با بیر لەم هێڵەی ناوەڕاست بکەینەوە. 00:01:51.630 --> 00:01:55.392 بیهێننە بەرچاوتان هەمووتان، بۆ ٢٠ ڕۆژ، ڕۆژی سێ جار هیرۆین بەکاربێنن. 00:01:55.416 --> 00:01:58.861 هەندێکتان لەوانەیە لەمبارەیەوە زیاتر بەپەرۆش بن لەوانی تر. 00:01:58.885 --> 00:01:59.885 (پێکەنین) 00:01:59.914 --> 00:02:02.114 نیگەران مەبن، تەنیا تاقیکردنەوەی هێنانە بەرچاوە. 00:02:02.180 --> 00:02:04.219 هێناتانە بەرچاوتان واتان کردبێت؟ 00:02:04.243 --> 00:02:05.393 چی ڕووئەیات؟ 00:02:05.428 --> 00:02:09.221 ئێستا، چیرۆکێکمان هەیە دەربارەی ئەوەی چی ڕووئەیات و سەدەیەکە پێمان ئەوترێت. 00:02:09.245 --> 00:02:11.742 وا بیر ئەکەینەوە، چونکە ماددەی ئالوودەکەر هەیە لە هیرۆینا، 00:02:11.766 --> 00:02:13.529 کە بۆ ماوەیەک وەریئەگریت، 00:02:13.553 --> 00:02:16.107 لەشت ئیتر پشت بەو ماددانە ئەبەستێت، 00:02:16.131 --> 00:02:17.895 ئەبن بە پێویستی جەستەیی، 00:02:17.919 --> 00:02:21.243 لە کۆتایی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا، ئەبیت بە ئالوودەبوی هیرۆین، وانیە؟ 00:02:21.267 --> 00:02:22.499 منیش وام بیرئەکردەوە. NOTE Paragraph 00:02:22.523 --> 00:02:26.381 یەکەم شت کە ئاگاداریکردمەوە لە ڕاستی ئەوەی لەوانە نییە چیرۆکەکە ڕاستبێت 00:02:26.405 --> 00:02:28.059 ئەوکاتە بوو کە ڕوونکرایەوە بۆم. 00:02:28.083 --> 00:02:31.798 ئەگەر لەم وتاری تێدە بڕۆمە دەرەوە و ئوتومبێلێک لێمبات و ڕانم بشکێت، 00:02:31.822 --> 00:02:35.135 ئەبرێم بۆ نەخۆشخانە و لەوێ بڕێکی زۆر دایامۆرفینم ئەدرێتێ. 00:02:35.159 --> 00:02:36.721 دایامۆرفین هیرۆیینە. 00:02:36.745 --> 00:02:40.179 ڕاستییەکەی هیرۆینێکی زۆر باشترە لەوەی لەسەر شەقامەکان ئەیکڕن، 00:02:40.203 --> 00:02:43.135 چونکە ئەوەی لە دەڵاڵەکان ئەیکڕن هەمووی دەرمانی پیسبووە. 00:02:43.159 --> 00:02:44.983 ڕاستییەکەی، بڕێکی زۆر کەمی هیرۆیینە، 00:02:45.007 --> 00:02:47.823 لەکاتێکدا ئەوەی لە نەخۆشخانە بۆت بەکاریەت ماددەیەکی پوختە. 00:02:47.847 --> 00:02:50.419 بۆ ماوەیەکی درێژیش پێت ئەدرێت. 00:02:50.443 --> 00:02:52.301 چەندین کەس لەم شوێنەیان، 00:02:52.325 --> 00:02:55.286 لەوانەیە درکی پێنەکەن، بڕێکی زۆر هیرۆینتان وەرگرتووە. 00:02:55.310 --> 00:02:58.863 هەر کەسێکیش کە سەیری ئەمە ئەکات لە هەر شوێنکەوە، ئەمە ڕووئەیات. 00:02:58.887 --> 00:03:01.240 ئەگەر ئەوەشی باوەڕمان پێیەتی لەسەر ئالوودەبوون ڕاستبێت -- 00:03:01.264 --> 00:03:03.836 ئەو کەسانە ئەکەونە بەر ئەو هەموو ماددە ئالوودەکەرانە -- 00:03:03.860 --> 00:03:06.070 ئەبێ چی ڕووبات؟ ئەبێ ئالوودە بن پێی. 00:03:06.094 --> 00:03:08.036 ئەمە بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە. 00:03:08.060 --> 00:03:11.965 ڕوونایات؛ تێبینیتان کردووە ئەگەر دایە گەورەتان گۆڕینی جومگەی سمتی بۆ کرابێت، 00:03:11.989 --> 00:03:14.013 وەک ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر لێی دەرنەچووە. NOTE Paragraph 00:03:14.037 --> 00:03:17.626 کە بەمەشم زانی، سەیر بوو بەلامەوە، 00:03:17.650 --> 00:03:21.156 بۆیە جیاواز لە هەموو ئەوەی پێموتراوە، هەموو ئەوەی ئەمزانی، 00:03:21.180 --> 00:03:24.971 بیرم کردەوە ناکرێت ڕاست بێت، هەتا چاوم بە پیاوێک کەوت بەناوی بروس ئەلیکساندەر. 00:03:24.995 --> 00:03:27.593 پرۆفیسۆری دەروون ناسییە لە ڤانکوڤەر 00:03:27.617 --> 00:03:29.532 کە تاقیکردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا 00:03:29.556 --> 00:03:31.918 پێموابێت بەڕاستی یارمەتیمان ئەیات لەم پرسە تێبگەین. 00:03:31.942 --> 00:03:33.680 پرۆفیسۆر ئەلیکساندەر بۆی ڕوونکردمەوە، 00:03:33.704 --> 00:03:36.641 بیرۆکەی ئالوودەبوونەکەی چۆتە ناو مێشکی هەموومانەوە، چیرۆکەکە، 00:03:36.665 --> 00:03:38.692 بەشێکی لە زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوەکانەوە یەت 00:03:38.716 --> 00:03:40.802 کە زووتر لە سەدەی بیستەمدا کراوە. 00:03:40.826 --> 00:03:42.132 بەڕاستی سادەن. 00:03:42.156 --> 00:03:45.136 ئەتوانن لە ماڵەوە بیکەن ئەگەر کەمێک هەست بە حەزی ئەشکەنجە بینین بکەن. 00:03:45.160 --> 00:03:48.717 جرجێک بکڕن و بیخەنە قەفەسێکەوە، و دوو بتڵ ئاوی ئەیەیتێ: 00:03:48.741 --> 00:03:52.485 یەکەمیان تەنیا ئاو، و دووەمیشیان ئاو کۆکاین یان هیرۆینی تیابێت. 00:03:52.509 --> 00:03:55.517 ئەگەر ئەوە بکەیت، جرجەکە زۆربەی کات ئاوە دەرماناوییەکەی ئەوێت و 00:03:55.541 --> 00:03:57.679 زۆربەی جاریش یەکسەر زۆر بەخێرایی خۆی ئەکوژێت. 00:03:57.703 --> 00:04:00.180 پێتوایە وابێت، وانییە؟ پێتوایە وا کار بکات. 00:04:00.204 --> 00:04:03.776 لە ٧٠کاندا، پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر یەت و سەیری ئەم تاقیکردنەوەیە ئەکات و 00:04:03.800 --> 00:04:05.056 تێبینی شتێک ئەکات. 00:04:05.080 --> 00:04:07.559 وتی ئاه، جرجەکە ئەخەینە ناو قەفەسێکی بەتاڵەوە. 00:04:07.583 --> 00:04:09.816 هیچی نییە جگە لە لەکارهێنانی ئەم دەرمانانە. 00:04:09.840 --> 00:04:11.355 با شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە. 00:04:11.379 --> 00:04:14.307 پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر قەفەسێکی دروستکرد کە پێی ئەوت "پارکی جرج،" 00:04:14.331 --> 00:04:16.847 کە وەک بەهەشت وایە بۆ جرجەکان. 00:04:16.871 --> 00:04:19.950 بڕێکی زۆر پەنیری تێدابێت، بڕێکی زۆر تۆپی ڕەنگدار، 00:04:19.974 --> 00:04:21.358 بڕێکی زۆر ڕاڕەو. 00:04:21.382 --> 00:04:24.573 لەهەموی گرنگتر، چەندین هاوڕێ. بتوانن جووتبوونی زۆر بکەن. 00:04:24.597 --> 00:04:29.387 هەروەها بتڵە ئاوەکەشیان هەبێت، ئاوا ئاساییەکە و ئاوا دەرماناوییەکە. 00:04:29.411 --> 00:04:32.096 بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە لێرەیایە: 00:04:32.120 --> 00:04:35.578 لە پارکی جرجەکەیا، حەزیان لە ئاوە دەرماناوییەکە نییە. 00:04:35.602 --> 00:04:37.291 هەرگیز بەکاریناهێنن. 00:04:37.315 --> 00:04:39.868 هیچ کامێکیان بە ویستی خۆیان بەکاری ناهێنن. 00:04:39.892 --> 00:04:41.293 هیچ کامێکیان زیاد لەپێویست بەکاریناهێنن. 00:04:41.317 --> 00:04:44.707 لە ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ زۆری بەکارهێنان کاتێک جیا ئەکرێنەوە 00:04:44.731 --> 00:04:47.957 ئەچیتە سەر لەسەدا سفر زۆر کاتێک دڵخۆشن و پێکەوە ئەژین. NOTE Paragraph 00:04:47.981 --> 00:04:51.227 یەکەم جار کە ئەمەی بینی پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر بیری کردەوە، 00:04:51.251 --> 00:04:54.490 لەوانەیە ئەمە تەنیا لە جرجا بێت، زۆر جیاوازن لە ئێمە. 00:04:54.514 --> 00:04:56.991 لەوانەیە بەو شێوەیە جیاواز نا کە حەز ئەکەین، بەڵام، ئەزانن -- 00:04:57.015 --> 00:04:59.126 بەداخەوە، تاقیکردنەوەیەکی مرۆیی کراوە 00:04:59.150 --> 00:05:02.255 لەسەر هەمان بنەما کە ڕووی یاوە ڕێک لە هەمان کاتدا. 00:05:02.279 --> 00:05:04.257 پێی ئەوترا جەنگی ڤێتنام. 00:05:04.281 --> 00:05:08.864 لە ڤێتنام، لەسەدا ٢٠ی هەموو سەربازە ئەمریکییەکان هیرۆینێکی زۆریان بەکارئەهێنا، و 00:05:08.888 --> 00:05:11.496 ئەگەر سەیری هەواڵەکانی ئەو کاتە بکەیت، 00:05:11.520 --> 00:05:15.178 زۆر نیگەران بوون، چونکە ئەیانوت، ئای خوایە، ئیتر 00:05:15.202 --> 00:05:18.402 سەدان هەزار ئالوودەبوومان ئەبێت لەسەر شەقامەکانی ئەمریکا 00:05:18.426 --> 00:05:20.342 دوای تەواوبوونی جەنگەکە؛ تەواو ڕێی تێئەچوو. 00:05:20.366 --> 00:05:23.652 ئەو سەربازانەی بڕێکی زۆر هیرۆینیان بەکارئەهێنا بەدواداچوونیان بۆ کرا. 00:05:23.676 --> 00:05:26.630 تۆمارەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان توێژینەوەیەکی وردی کرد، و 00:05:26.654 --> 00:05:28.558 چیان بەسەر هات؟ 00:05:28.582 --> 00:05:32.142 دەرچوو نەچوونە سەر ڕاهێنانەوە. نیشانەی وازهێنانیان نەبوو. 00:05:32.166 --> 00:05:35.452 لەسەدا ٩٥یان یەکسەر وازیانهێنا. 00:05:35.476 --> 00:05:37.877 ئێستا، ئەگەر باوەڕ بە چیرۆکی ماددەی هۆشبەر بکەن، 00:05:37.901 --> 00:05:41.365 ئەوە هیچ ڕێی تێناچێت، بەڵام پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر دەستیکرد بە بیرکردنەوە 00:05:41.389 --> 00:05:43.696 کە لەوانەیە چیرۆکێکی تر هەبێت دەربارەی ئالوودەبوون. 00:05:43.720 --> 00:05:46.561 وتی، چی ئەبێت ئەگەر ئالوودەبوون دەربارەی ماددە کیمیاییەکە نەبێت؟ 00:05:46.585 --> 00:05:49.231 چی ئەبێت ئەگەر دەربارەی ئەو قەفەسە بێت؟ 00:05:49.255 --> 00:05:52.369 چی ئەبێت ئەگەر خۆگونجاندن بێت بۆ ژینگەکەی خۆت؟ NOTE Paragraph 00:05:52.393 --> 00:05:53.543 بە سەیرکردنی ئەمە، 00:05:53.547 --> 00:05:56.645 پرۆفیسۆرێکی تر هەبوو بەناوی پیتەر کۆهێن لە هۆڵەندا 00:05:56.669 --> 00:05:59.116 کە وتی، لەوانەیە باش نەبێت هەر پێشی بڵێین ئالوودەبوون. 00:05:59.140 --> 00:06:00.864 لەوانەیە باشتر بێت پێی بوترێت پەیوەندی بەستن. 00:06:00.888 --> 00:06:03.787 مرۆڤ پێویستییەکی سرووشتی و ناوەکی هەیە بۆ پەیوەندی بەستن، و 00:06:03.811 --> 00:06:07.365 کاتێک دڵخۆش و لەشساغ ئەبین، پەیوەندی لەگەڵ یەکتر ئەبەستین، 00:06:07.389 --> 00:06:10.019 بەڵام ئەگەر نەتوانیت ئەوە بکەیت، 00:06:10.043 --> 00:06:13.843 لەبەر گرفتی دەروونی یان دابڕان یان ماندوێتی بەدەست ژیانەوە، 00:06:13.867 --> 00:06:17.166 پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت کە هەستێکی بووژانەوەت ئەیاتێ. 00:06:17.190 --> 00:06:19.762 لەوانەیە ئەوە قومارکردن بێت، لەوانەیە ڤیدیۆی سێکسی بێت، 00:06:19.786 --> 00:06:21.938 لەوانەیە کۆکاین بێت، لەوانەیە حەشیش بێت، 00:06:21.962 --> 00:06:25.592 بەڵام پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت چونکە ئەوە سرووشتی خۆمانە. 00:06:25.616 --> 00:06:28.332 وەک مرۆڤ ئێمە ئەوەمان ئەوێت. NOTE Paragraph 00:06:28.356 --> 00:06:31.844 یەکەمجاریش، ئەمە قورس بوو بۆم بیخەمە مێشکمەوە، 00:06:31.868 --> 00:06:34.299 بەڵام ڕێگایەک یارمەتی یام بیری لێبکەمەوە ئەوەبوو، 00:06:34.323 --> 00:06:37.712 ئەبینم، بتڵێک ئاو لەسەر جێگەکەمە، وانییە؟ 00:06:37.736 --> 00:06:41.260 سەیری زۆرێکتان ئەکەم، و زۆرێک لە ئێوەش بتڵە ئاوتان پێیە. 00:06:41.284 --> 00:06:43.099 دەرمانەکان لەبیرکەن. جەنگی دەرمانەکان لەبیرکەن. 00:06:43.123 --> 00:06:47.766 تەواو یاساییە، هەموو ئەو بتڵە ئاوانە ئەکرێ بتڵە ڤۆدگا بن، وانییە؟ 00:06:47.790 --> 00:06:51.476 ئەکرێت هەموو مەست بین -- لەوانەیە من دوای ئەمە --(پێکەنین) 00:06:51.500 --> 00:06:52.652 بەڵام مەست نابین. 00:06:52.676 --> 00:06:56.153 لەبەر ئەوەی توانیوتانە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن 00:06:56.177 --> 00:06:59.558 کە پێویستە بۆ بینینی وتارەکانی تێد، پێموابێت ئەشتوانن پارە دابینکەن 00:06:59.582 --> 00:07:01.936 بۆ ئەوەی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڤۆدگا بخۆنەوە. 00:07:01.960 --> 00:07:03.907 بێ ماڵ نامێننەوە. 00:07:03.931 --> 00:07:07.532 خۆتان ئەوە ناکەن، و هۆکاری ئەوەی کە ئەو کارە ناکەن 00:07:07.556 --> 00:07:09.435 لەبەر ئەوە نییە کە کەسێک ڕێگریتان لێئەکات. 00:07:09.459 --> 00:07:11.652 لەبەر ئەوەیە کە پەیوەندی و دۆستایەتیتان هەیە 00:07:11.676 --> 00:07:13.200 کە ئەتانەوێت بمێنێتەوە. 00:07:13.224 --> 00:07:15.701 کارێکتان هەیە حەزتان لێیەتی. کەسانێکتان هەیە خۆشتان ئەوێن. 00:07:15.725 --> 00:07:17.746 پەیوەندی تەندروستتان هەیە. 00:07:17.770 --> 00:07:20.416 بەشێکی سەرەکی ئالوودەبوونیش، 00:07:20.440 --> 00:07:22.917 گەشتمە ئەو بیرکردنەوەیە، و باوەڕم وایە بەڵگەکە پێشنیار ئەکات، 00:07:22.941 --> 00:07:26.755 هۆکارەکەیە بەرگەنەگرتنی بوونتە لە ژیانا. NOTE Paragraph 00:07:26.779 --> 00:07:29.118 ئەمە زۆر شتی دیارمان بۆ دەرئەخات. 00:07:29.142 --> 00:07:32.276 ڕوونترینیان دەرئەنجامەکەیەتی لەسەر جەنگی دژی ماددە ئالوودەکەرەکان. 00:07:32.300 --> 00:07:35.836 لە ئەریزۆنا، لەگەڵ کۆمەڵێک ژندا چوومە دەرەوە 00:07:35.860 --> 00:07:39.694 تی شێرتیان لەبەرا بوو لەسەری نوسرابوو "من ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر بووم،" و 00:07:39.718 --> 00:07:44.471 بە زنجیرەوە ئەکرانە دەرەوە و گۆڕیان هەڵئەدایەوە لەکاتێکدا خەڵک گاڵتەیان پێئەکردن، و 00:07:44.495 --> 00:07:48.171 کاتێک ئەو ژنانە لە زیندان ئەهاتنە دەر، تۆماری تاوانیان ئەبوو 00:07:48.195 --> 00:07:50.815 واتە هەرگیز جارێکی تر ناتوانن لە ئابوری یاساییدا کار بکەن. 00:07:50.839 --> 00:07:54.536 ئەوە نموونەیەکی زۆر قورسە، بێگومان، لە دۆسیەی بە کۆمەڵ زنجیرکراوا، 00:07:54.560 --> 00:07:56.626 بەڵام بەنزیکەیی لەهەموو شوێنێکی جیهاندا 00:07:56.650 --> 00:07:58.650 ئاوا مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکان ئەکەین. 00:07:58.674 --> 00:08:01.532 سزایان ئەیەین، ئابڕوویان ئەبەین. تۆماری تاوانیان ئەیەینێ. 00:08:01.556 --> 00:08:04.291 بەربەست ئەخەینە بەردەم پێکەوە بوونیان. 00:08:04.315 --> 00:08:07.294 پزیشکێک هەبوو لە کەنەدا، دکتۆر گابۆر ماتێ، پیاوێکی باش، 00:08:07.318 --> 00:08:11.189 پێی وتم، ئەگەر ئەتەوێت سیستمێک دروستکەیت کە ئالوودەبوون خراپتر بکەیت، 00:08:11.213 --> 00:08:12.820 ئەو سیستمە درووست ئەکەیت. NOTE Paragraph 00:08:12.844 --> 00:08:15.700 ئێستا، شوێنێک هەیە بڕیاریدا ڕێک پێچەوانەکەی بکات، و 00:08:15.724 --> 00:08:17.557 چووم بۆ ئەوێ هەتا بزانم چۆن کار ئەکات. 00:08:17.581 --> 00:08:20.976 ساڵی ٢٠٠٠، پرتوگال یەکێک لە خراپترین گرفتەکانی ماددە هۆشبەرەکانی هەبوو لە ئەوروپا. 00:08:21.000 --> 00:08:24.975 لەسەدا یەکی خەڵکەکەی ئالوودەی هیرۆین بوون، کە کەمێک تاسێنەرە، و 00:08:24.999 --> 00:08:27.767 هەموو ساڵێک، زیاتر و زیاتر شێوازی ئەمریکایان بەکارئەهێنا. 00:08:27.791 --> 00:08:30.744 سزای خەڵکیان ئەدا و لەکەداریان ئەکردن و زیاتر شەرمەزاریان ئەکردن، و 00:08:30.768 --> 00:08:32.587 هەموو ساڵێک، کێشەکە گەورەتر ئەبوو. 00:08:32.611 --> 00:08:36.322 ڕۆژێک، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە، و 00:08:36.346 --> 00:08:38.325 وتیان، تەواو ناتوانین بەردەوام بین 00:08:38.349 --> 00:08:41.878 لەگەڵ وڵاتێک کە هەتا یەت خەڵکی زیاتر ئەبن بە ئالوودەبووی هیرۆین. 00:08:41.902 --> 00:08:44.061 با سەکۆیەک دانێین بۆ زانایان و پزیشکەکان 00:08:44.085 --> 00:08:46.567 هەتا ڕێگایەکی ڕاستی بدۆزنەوە بۆ چارەسەری کێشەکە. و 00:08:46.591 --> 00:08:49.840 سەکۆیەکیان ڕێکخست بە سەرپەرشتی پیاوێکی سەرسوڕهێنەر بەناوی دکتۆر جواو گواولاو 00:08:49.864 --> 00:08:51.490 بۆ سەیرکردنی هەموو ئەم بەڵگە نوێیانە، و 00:08:51.514 --> 00:08:53.086 گەڕانەوە و وتیان، 00:08:53.110 --> 00:08:57.406 "سزا لابەرن لەسەر هەمووی لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، بەڵام" 00:08:57.430 --> 00:08:59.700 ئەمەش هەنگاوێکی هەستیارە -- 00:08:59.724 --> 00:09:03.345 "ئەو پارەیەی بەکارمان ئەهێنا بۆ نەهێشتنی ئالوودەبوون، 00:09:03.369 --> 00:09:04.766 بۆ دابڕاندنیان لەیەکتر، و 00:09:04.790 --> 00:09:08.430 لەجیاتی ئەوە بەکاریبێنن لە بەستنەوەیان بە کۆمەڵگا." 00:09:08.454 --> 00:09:13.026 ئەوەش بەڕاستی شێوازێک نییە بیری لێبکەینەوە 00:09:13.050 --> 00:09:14.908 لە ئەمریکا و بەریتانیا. 00:09:14.932 --> 00:09:16.513 ژیانەوەیان بۆ دانیشتوانەکان کرد، 00:09:16.537 --> 00:09:19.345 چارەسەری دەروونی، کە هەندێک بەهای هەبێت. 00:09:19.369 --> 00:09:22.752 بەڵام گەورەترین شت کە کردیان ڕێک پێچەوانەی ئەوەی ئێمە: 00:09:22.776 --> 00:09:25.270 پرۆگرامێکی فراوانی دۆزینەوەی کار بۆ ئالوودەبووەکان و 00:09:25.294 --> 00:09:27.890 قەرزی بچووک بۆ ئالوودەبووەکان بۆ دەستپێکردنی کاری بچووک. 00:09:27.914 --> 00:09:29.555 بۆ نموونە ئەگەر خۆت میکانیکی بووبێتی. 00:09:29.579 --> 00:09:32.376 کاتێک ئامادە ئەبیت، ئەچنە گەراجێک، و ئەڵێن، 00:09:32.400 --> 00:09:35.287 ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک ئەم پیاوە وەرگری، نیوەی مووچەکەی ئەیەین. 00:09:35.311 --> 00:09:38.044 ئامانجەکە ئەوەبوو دڵنیابن هەموو ئالوودەبووێکی پورتوگال 00:09:38.068 --> 00:09:40.449 بەیانیان شتێک هەبێت بۆی هەستن. و 00:09:40.473 --> 00:09:43.644 کاتێک چووم و چاوم بە ئالوودەبووەکان کەوت، 00:09:43.668 --> 00:09:45.922 ئەوەی وتیان، دوای ئەوەی دووبارە ئامانجی ژیانیان دۆزییەوە، 00:09:45.946 --> 00:09:49.051 پەیوەندییەکان و پێکەوە بەستنەکانیان دۆزییەوە لە کۆمەڵگا فراوانەکە. NOTE Paragraph 00:09:49.075 --> 00:09:51.695 ماوەی ١٥ ساڵ ئەبێت ئەو کارە بەڕێوە ئەچێت، و 00:09:51.719 --> 00:09:53.362 بەپێی ئەنجامەکان: 00:09:53.386 --> 00:09:55.244 بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کەمبۆتەوە، 00:09:55.268 --> 00:09:57.859 بەپێی جۆرناڵی تاوانزانی بەریتانی، 00:09:57.883 --> 00:10:00.446 بەڕێژەی لەسەدا پەنجا، لەسەدا پێنج سفر. 00:10:00.470 --> 00:10:04.146 زۆر بەکارهێنان زۆر کەمیکرد، ئایدز لەناو ئالوودەبووان زۆر کەمیکرد. 00:10:04.170 --> 00:10:06.521 ڕێژەی ئالوودەبوون لە هەموو توێژینەوەکاندا کەمیکرد. 00:10:06.545 --> 00:10:10.384 یەکێک لە ڕێگاکانی ئەوەی ئەزانیت هێندە سوودی هەبووە ئەوەیە هیچ کەس لە پرتوگال 00:10:10.408 --> 00:10:12.089 نایەوێت بگەڕێتەوە سەر سیستمە کۆنەکە. NOTE Paragraph 00:10:12.113 --> 00:10:13.977 ئەوە کاریگەری سیاسی هەیە 00:10:14.001 --> 00:10:17.000 ڕاستییەکەی پێموایە چینێکی کاریگەری بۆسەر 00:10:17.024 --> 00:10:18.660 هەموو لایەنەکان هەیە. 00:10:18.684 --> 00:10:21.946 لە کلتورێکا ئەژین خەڵک بەردەوام زیاتر هەست بە مەترسی ئەکەن 00:10:21.970 --> 00:10:24.926 بۆ هەموو جۆرەکانی ئالوودەبوون، ئەگەر بۆ مۆبایلەکانیان بێت 00:10:24.950 --> 00:10:26.284 یان بازاڕکردن یان خواردن. 00:10:26.308 --> 00:10:28.615 پێش دەستپێکردنی ئەم وتارانە -- ئێوە ئەمە ئەزانن -- 00:10:28.639 --> 00:10:31.479 پێمان وترا کە بۆمان نییە مۆبایلەکانمان هەڵکەین، و 00:10:31.503 --> 00:10:34.124 ئەبێت بڵێم، زۆرێک لە ئێوە وەک ئەوە وابوون 00:10:34.148 --> 00:10:37.133 ئالوودە بووی ماددەی هۆشبەربن و پێتان وترابێت دەڵاڵەکەتان بەردەست نابێت 00:10:37.157 --> 00:10:39.062 بۆ دوو کاتژمێری دواتر. 00:10:39.086 --> 00:10:41.933 زۆرێکمان وا هەست ئەکەین، و لەوانەیە وتنی لە سەیر بچێت، 00:10:41.957 --> 00:10:45.350 باسی ئەوەم کرد چۆن لێک دابڕان پاڵنەرێکی سەرەکی ئالوودەبوونە و 00:10:45.374 --> 00:10:46.803 وتنی ئەوەی گەشە ئەکات سەیرە، 00:10:46.827 --> 00:10:50.399 چونکە وا بیر ئەکەیتەوە پێکەوەگرێدراوترین کۆمەڵگامان هەبێت کە هەبووبێت. 00:10:50.423 --> 00:10:53.356 بەڵام هەتا یەت زیاتر بیر ئەکەمەوە پێکەوە بەستنەکانی هەمانە 00:10:53.480 --> 00:10:56.480 یان پێمان وایە هەمانە، هەمووی جۆرە پەیوەندییەکی مرۆیی ساختەیە. 00:10:56.504 --> 00:10:59.341 ئەگەر کێشەیەکت هەبێت لە ژیانتا، تێبینی شتێک ئەکەیت. 00:10:59.365 --> 00:11:02.275 شوێنکەوتووەکانی تویتەرت نایەن بەدەمتەوە. 00:11:02.299 --> 00:11:05.157 هاوڕێکانی فەیسبووکت نین کە یەن یارمەتیت بەن. 00:11:05.181 --> 00:11:08.324 هاوڕێ خوێنی و گۆشتییەکانت ئەبن کە پەیوەندییەکی قوڵ و 00:11:08.348 --> 00:11:10.590 درێژخایەن و ڕووبەڕووت هەبووە لەگەڵیان، یەن بەدەمتەوە، 00:11:10.614 --> 00:11:15.149 توێژینەوەیەک هەیە لەڕێگەی بیڵ ماکبینی نوسەری بواری ژینگەیی، 00:11:15.173 --> 00:11:17.356 کە پێموابێت زۆرمان پێئەڵێ لەسەر ئەمە. 00:11:17.380 --> 00:11:20.754 سەیری ژمارەی هاوڕێ نزیکەکانی کرد کە تێکڕای ئەمریکییەکان باوەڕیان وایە 00:11:20.778 --> 00:11:22.705 ئەتوانن لەکاتی کێشەیا قسەیان لەگەڵکەن. 00:11:22.729 --> 00:11:25.723 ئەو ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لە پەنجاکانەوە. 00:11:25.747 --> 00:11:28.597 زەوی ژیانەکەش کە کەسەکە هەیەتی لە ماڵەکەیا 00:11:28.621 --> 00:11:30.664 بەردەوام لە زیادبوونایە، و 00:11:30.688 --> 00:11:32.568 پێموابێت ئەوە وەک مێتافۆرێک وایە 00:11:32.592 --> 00:11:34.450 بۆ هەڵبژاردنەکانمان وەک کلتورێک. 00:11:34.474 --> 00:11:39.325 هاوڕێکانمان گۆڕیوەتەوە بە زەوی خانوو، پەیوەندییەکانمان گۆڕیوەتەوە بە شتومەک، و 00:11:39.349 --> 00:11:42.946 ئەنجامەکەشی بووین بە یەکێک لە تەنیاترین کۆمەڵگاکان. و 00:11:42.970 --> 00:11:46.137 بروس ئەلیکساندەر، ئەوەی تاقیکردنەوەی پارکی جرجەکەی کردبوو، وتی، 00:11:46.161 --> 00:11:49.708 لە ئالوودەبوونا هەمووکات باسی چاکبوونەوەی کەسی ئەکەین و 00:11:49.732 --> 00:11:51.635 ئاساییە باسی ئەوە بکرێت، 00:11:51.659 --> 00:11:54.190 بەڵام پێویستە زیاتر باسی چاکبونەوەی کۆمەڵایەتی بکرێت. 00:11:54.214 --> 00:11:57.843 شتێکی هەڵە ڕووی یاوە لە ئێمەیا، تەنیا وەک کەس نا بەڵکو وەک کۆمەڵیش، و 00:11:57.867 --> 00:12:00.276 کۆمەڵگایەکمان درووستکردووە کە، زۆرێک لە ئێمە، 00:12:00.300 --> 00:12:02.761 ژیان زۆر زیاتر لەو قەفەسە دابڕاوە ئەچێت و 00:12:02.785 --> 00:12:04.832 کەمتر لەو پارکی جرجە ئەچێت. NOTE Paragraph 00:12:04.856 --> 00:12:07.888 ڕاستگۆ بم، لەبەر ئەمە نەبوو لێکۆڵینەوەم لەسەرکرد. 00:12:07.912 --> 00:12:11.218 بۆ ئەوە نەچووم لایەنە سیاسییەکە، لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی بدۆزمەوە. 00:12:11.242 --> 00:12:13.581 ویستم بزانم چۆن یارمەتی ئەو کەسانە بەم کە خۆشم ئەوێن. و 00:12:13.605 --> 00:12:16.844 کە لەم گەشتە درێژە گەڕامەوە و فێری ئەم هەموو شتە بووم، 00:12:16.868 --> 00:12:19.576 سەیری ئالوودەبووەکانی ناو ژیانی خۆمم کرد، و 00:12:19.600 --> 00:12:24.106 ئەگەر قسە لەڕوو بین، قورسە ئالوودەبوێکت خۆش بوێت، 00:12:24.130 --> 00:12:26.988 چەندین کەسیش لەم شوێنەیا ئەوە ئەزانن. 00:12:27.012 --> 00:12:29.236 زۆربەی کاتەکان تووڕە ئەبیت، و 00:12:29.260 --> 00:12:33.261 پێموابێت هۆکاری ئەوەی بۆچی ئەم مشتومڕە هێندە گۆڕاوە 00:12:33.285 --> 00:12:36.085 ئەوەیە کە بەناو دڵی زۆرێک لە ئێمەیا ئەڕوات، وانییە؟ 00:12:36.109 --> 00:12:39.056 هەموومان لایەنێکمان هەیە کە لەوە ئەچێت ئالوودەبوون بێت و وا بیر ئەکاتەوە، 00:12:39.080 --> 00:12:40.831 هیوادارم کەسێک بتانوەستێنێت. 00:12:40.855 --> 00:12:44.617 دەقەکەشی پێمان ئەدرێت لەسەر ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکانی ژیانمان بکەین 00:12:44.641 --> 00:12:45.813 پێموابێت جوان نیشان ئەدرێت 00:12:45.837 --> 00:12:48.790 لە بەرنامەی ژیانی ڕاستی "دەستتێوەردان،" ئەگەر بینیبێتتان. 00:12:48.814 --> 00:12:51.488 پێموابێت هەموو شتێک لە ژیانمانا ئەو بەرنامانا نیشانی ئەیات، 00:12:51.512 --> 00:12:52.957 بەڵام ئەوە بۆ وتارێکی تری تێد. 00:12:52.981 --> 00:12:55.169 ئەگەر ئەو بەرنامەیەتان دیبێت، 00:12:55.193 --> 00:12:56.649 دەربڕینێکی سادەیە. 00:12:56.673 --> 00:12:59.769 ئالوودەبوێک بێنە، هەموو کەسەکانی ناو ژیانی، کۆیانکەرەوە، 00:12:59.793 --> 00:13:03.425 باسی ئەوەیان بۆ بکە چی ئەکەن، و ئینجا پێی ئەڵێن، ئەگەر باش نەبیت، 00:13:03.449 --> 00:13:04.787 پەیوەندیت لەگەل ئەپچڕێنین. 00:13:04.811 --> 00:13:07.526 کەواتە پەیوەندییەکەیان ئەخەنە بەردەستی ئالوودەبووەکە، و 00:13:07.550 --> 00:13:09.646 هەڕەشەی پچڕاندنی ئەکەن، کتوپڕ ئەیخەنە بەردەستی 00:13:09.670 --> 00:13:12.048 بەو شێوەیە بجوڵێتەوە کە ئەیانەوێت. 00:13:12.072 --> 00:13:15.799 خەریکە بیر ئەکەمەوە، خەریکە ئەبینم بۆچی ئەو شێوازە کارناکات، 00:13:15.823 --> 00:13:20.373 خەریکە بیر ئەکەمەوە ئەوە زیاتر هێنانی جەنگی ماددەی ئالوودەکەر بێت 00:13:20.397 --> 00:13:22.254 بۆ ناو ژیانی کەسیمان. NOTE Paragraph 00:13:22.278 --> 00:13:25.946 بۆیە بیرم کردەوە من چۆن بتوانم وەک پرتوگال بکەم؟ 00:13:25.970 --> 00:13:29.475 ئەوەی هەوڵم یاوە بیکەم، ناتوانم پێتان بڵێم بەردەوام بیکەن، 00:13:29.499 --> 00:13:31.448 ناشتوانم بڵێم ئاسانە، 00:13:31.472 --> 00:13:33.956 بە کەسە ئالوودەبووەکانم ئەڵێم 00:13:33.980 --> 00:13:36.206 ئەمەوێ پەیوەندییەکەم قوڵکەمەوە لەگەڵیان، 00:13:36.230 --> 00:13:39.900 پێیان بڵێم، خۆشم ئەوێن ئەگەر بەکاری بێنن یان نا. 00:13:39.924 --> 00:13:42.756 خۆشم ئەوێیت، لە هەر دۆخێکدا بیت، و 00:13:42.780 --> 00:13:45.171 ئەگەر پێویستت پێمبوو، یەم و دائەنیشم لەگەڵت 00:13:45.195 --> 00:13:47.795 چونکە خۆشم ئەوێیت و نامەوێت بەتەنیا بیت 00:13:47.819 --> 00:13:49.815 یان هەست بە تەنیایی بکەیت. NOTE Paragraph 00:13:49.839 --> 00:13:51.881 پێموابێت کرۆکی ئەو پەیامەش -- 00:13:51.905 --> 00:13:54.574 تۆ تەنیا نیت، خۆشمان ئەوێیت -- 00:13:54.598 --> 00:13:57.663 پێویستە لە هەموو ئاستەکانی بەدەمەوەچوونمان بێت بۆ ئالوودەبووەکان، 00:13:57.687 --> 00:14:00.310 لەڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، و کەسییەوە. 00:14:00.334 --> 00:14:04.582 ئەوە ١٠٠ ساڵ ئەبێت، گۆرانی جەنگ ئەڵێینەوە لەسەر ئالوودەبووەکان. 00:14:04.606 --> 00:14:08.506 پێموابێت ئەبوو لە سەرەتاوە گۆرانی خۆشەویستییان بۆ بڵێینەوە، 00:14:08.530 --> 00:14:12.778 چونکە پێچەوانەی ئالوودەبوون وازهێنان نییە. 00:14:12.802 --> 00:14:16.633 پێچەوانەکەی پەیوەندییە کەسییەکانە. NOTE Paragraph 00:14:16.657 --> 00:14:18.606 زۆر سوپاس NOTE Paragraph 00:14:18.630 --> 00:14:25.630 (چەپڵەلێدان)