0:00:00.597,0:00:02.338 یەکێک لە کۆنترین یادەوەرییەکانم 0:00:02.362,0:00:05.458 ئەوەبوو هەوڵبەم یەکێک لە[br]خزمەکانم هەستێنم و نەمتوانی. 0:00:05.482,0:00:08.435 ئەوکاتەش منداڵێکی بچووک بووم،[br]بۆیە بەڕاستی تێنەگەشتم بۆ، 0:00:08.459,0:00:09.769 بەڵام کە گەورەتر بووم، 0:00:09.793,0:00:11.936 درکم بەوە کرد کە ئالوودەبوونی[br]دەرمانمان هەیە لە خێزانەکەیا، 0:00:11.960,0:00:13.794 دواتر ئالوودەبوونی کۆکاینیش. 0:00:13.818,0:00:18.597 بەم دواییە زۆرم بیرلێکردەوە، بەشێکی[br]چونکە ١٠٠ ساڵ ئەبێت 0:00:18.621,0:00:21.667 ماددەی ئالودەکەر قەدەغەکراوە لە[br]ئەمریکا و بەریتانیا، و 0:00:21.691,0:00:24.206 ئینجا ئەوەمان بەسەر بەشەکانی[br]تری جیهانیشدا سەپاند. 0:00:24.230,0:00:27.726 سەدەیەک ئەبێت ئەم بڕیارە[br]چارەنووس سازەمان یاوە 0:00:27.750,0:00:31.803 ئالوودەبووەکان بگرین و سزایان بەین و[br]وایان لێبکەین بناڵێنن، 0:00:31.827,0:00:36.214 چونکە باوەڕمان وابووە ئەوە ئەیانگۆڕێت؛[br]ناچاریان ئەکات وازبێنن. و 0:00:36.238,0:00:41.207 چەند ساڵێک لەمەوبەر، سەیرێکی ئەو[br]ئالوودەبووانەی ژیانمم ئەکردەوە کە خۆشم ئەوێن، 0:00:41.231,0:00:44.620 ئەمویست بزانم هیچ ڕێگایەک هەیە[br]بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتیان بەم. و 0:00:44.644,0:00:47.894 درکم بەوە کرد چەندین[br]پرسیاری بنچینەیی هەیە 0:00:47.918,0:00:49.728 بەس نەم ئەزانی وەڵامەکانی چین 0:00:49.752,0:00:52.168 وەک، بەڕاستی هۆکاری ئالوودەبوونەکە چییە؟ 0:00:52.192,0:00:55.608 بۆچی بەم شێوەیە چارەسەری ئەکەین[br]کە لەوە ناچێت سوودی هەبێت، و 0:00:55.632,0:00:58.537 ڕێگایەکی باشتر هەیە کە بتوانین[br]تاقی بکەینەوە؟ 0:00:58.561,0:01:00.251 بۆیە زۆر شتم خوێندەوە لەبارەیەوە، و 0:01:00.275,0:01:02.942 بەڕاستی وەڵامەکەم نەدۆزییەوە[br]کە بۆی ئەگەڕام، 0:01:02.966,0:01:06.502 بۆیە بیرم کردەوە، و وتم باشە ئەڕۆم و[br]قسە لەگەڵ خەڵکی جیاجیا ئەکەم لە جیهاندا 0:01:06.526,0:01:08.190 کە لەمەیا ژیاون و گەڕاون لەسەری و 0:01:08.214,0:01:10.755 قسەیان لەگەڵکەم و سەیر ئەکەم بزانم[br]هیچ فێر ئەبم لێیانەوە. 0:01:10.779,0:01:14.256 یەکەم جار وامزانی لەوانە نییە[br]٣٠ هەزار میل زیاتر بڕۆم، 0:01:14.280,0:01:17.164 بەڵام دەرئەنجام چاوم بە چەندین[br]کەسی هەمەجۆر کەوت، 0:01:17.188,0:01:19.943 لە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەوە[br]کە ڕەگەزی گۆڕیبوو لە براوسڤیل، برۆکلین، 0:01:19.967,0:01:23.521 بۆ زانایەک کە زۆربەی کاتەکانی بەسەر ئەبرد[br]لە پێدانی هەلوەسەدروستکەر بە مۆنگوس 0:01:23.545,0:01:24.831 بۆ ئەوەی بزانیت حەزیان لێئەبێت -- 0:01:24.855,0:01:27.936 دەرچوو حەزیان لێیە، بەڵام[br]لە هەندێک کاتی دیاریکراودا -- 0:01:27.960,0:01:30.731 بۆ تەنیا وڵات کە سزای لابردووە لەسەر[br]هەموو ماددەیەکی ئالوودەکەر. 0:01:30.755,0:01:33.110 لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، پرتوگال. 0:01:33.134,0:01:35.711 ئەوەشی درکم پێکرد و[br]زۆر سەیر بوو بەلامەوە، 0:01:35.735,0:01:39.519 زۆربەی ئەوەی پێمان وایە ئەیزانین[br]لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە، 0:01:39.543,0:01:42.630 ئەگەر دەستکەین بە فێربوونی بەڵگە[br]نوێکان لەسەر ئالوودەبوون، 0:01:42.654,0:01:46.076 پێموابێت زۆر شتی تری یاساکانمان[br]لەسەر ماددە هۆشبەرەکان ئەگۆڕین. 0:01:46.100,0:01:49.501 بەڵام با بەوە دەستپێکەین کە پێمان وایە[br]ئەیزانین، ئەوەی وامانزانیوە ئەیزانین. 0:01:49.525,0:01:51.606 با بیر لەم هێڵەی ناوەڕاست بکەینەوە. 0:01:51.630,0:01:55.392 بیهێننە بەرچاوتان هەمووتان، بۆ ٢٠ ڕۆژ،[br]ڕۆژی سێ جار هیرۆین بەکاربێنن. 0:01:55.416,0:01:58.861 هەندێکتان لەوانەیە لەمبارەیەوە[br]زیاتر بەپەرۆش بن لەوانی تر. 0:01:58.885,0:01:59.885 (پێکەنین) 0:01:59.914,0:02:02.114 نیگەران مەبن، تەنیا[br]تاقیکردنەوەی هێنانە بەرچاوە. 0:02:02.180,0:02:04.219 هێناتانە بەرچاوتان واتان کردبێت؟ 0:02:04.243,0:02:05.393 چی ڕووئەیات؟ 0:02:05.428,0:02:09.221 ئێستا، چیرۆکێکمان هەیە دەربارەی ئەوەی[br]چی ڕووئەیات و سەدەیەکە پێمان ئەوترێت. 0:02:09.245,0:02:11.742 وا بیر ئەکەینەوە، چونکە[br]ماددەی ئالوودەکەر هەیە لە هیرۆینا، 0:02:11.766,0:02:13.529 کە بۆ ماوەیەک وەریئەگریت، 0:02:13.553,0:02:16.107 لەشت ئیتر پشت بەو[br]ماددانە ئەبەستێت، 0:02:16.131,0:02:17.895 ئەبن بە پێویستی جەستەیی، 0:02:17.919,0:02:21.243 لە کۆتایی ئەو ٢٠ ڕۆژەدا،[br]ئەبیت بە ئالوودەبوی هیرۆین، وانیە؟ 0:02:21.267,0:02:22.499 منیش وام بیرئەکردەوە. 0:02:22.523,0:02:26.381 یەکەم شت کە ئاگاداریکردمەوە لە ڕاستی[br]ئەوەی لەوانە نییە چیرۆکەکە ڕاستبێت 0:02:26.405,0:02:28.059 ئەوکاتە بوو کە ڕوونکرایەوە بۆم. 0:02:28.083,0:02:31.798 ئەگەر لەم وتاری تێدە بڕۆمە دەرەوە و[br]ئوتومبێلێک لێمبات و ڕانم بشکێت، 0:02:31.822,0:02:35.135 ئەبرێم بۆ نەخۆشخانە و لەوێ[br]بڕێکی زۆر دایامۆرفینم ئەدرێتێ. 0:02:35.159,0:02:36.721 دایامۆرفین هیرۆیینە. 0:02:36.745,0:02:40.179 ڕاستییەکەی هیرۆینێکی زۆر باشترە[br]لەوەی لەسەر شەقامەکان ئەیکڕن، 0:02:40.203,0:02:43.135 چونکە ئەوەی لە دەڵاڵەکان ئەیکڕن[br]هەمووی دەرمانی پیسبووە. 0:02:43.159,0:02:44.983 ڕاستییەکەی، بڕێکی زۆر کەمی هیرۆیینە، 0:02:45.007,0:02:47.823 لەکاتێکدا ئەوەی لە نەخۆشخانە [br]بۆت بەکاریەت ماددەیەکی پوختە. 0:02:47.847,0:02:50.419 بۆ ماوەیەکی درێژیش پێت ئەدرێت. 0:02:50.443,0:02:52.301 چەندین کەس لەم شوێنەیان، 0:02:52.325,0:02:55.286 لەوانەیە درکی پێنەکەن،[br]بڕێکی زۆر هیرۆینتان وەرگرتووە. 0:02:55.310,0:02:58.863 هەر کەسێکیش کە سەیری ئەمە ئەکات[br]لە هەر شوێنکەوە، ئەمە ڕووئەیات. 0:02:58.887,0:03:01.240 ئەگەر ئەوەشی باوەڕمان پێیەتی لەسەر[br]ئالوودەبوون ڕاستبێت -- 0:03:01.264,0:03:03.836 ئەو کەسانە ئەکەونە بەر ئەو هەموو[br]ماددە ئالوودەکەرانە -- 0:03:03.860,0:03:06.070 ئەبێ چی ڕووبات؟[br]ئەبێ ئالوودە بن پێی. 0:03:06.094,0:03:08.036 ئەمە بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە. 0:03:08.060,0:03:11.965 ڕوونایات؛ تێبینیتان کردووە ئەگەر[br]دایە گەورەتان گۆڕینی جومگەی سمتی بۆ کرابێت، 0:03:11.989,0:03:14.013 وەک ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر[br]لێی دەرنەچووە. 0:03:14.037,0:03:17.626 کە بەمەشم زانی،[br]سەیر بوو بەلامەوە، 0:03:17.650,0:03:21.156 بۆیە جیاواز لە هەموو ئەوەی [br]پێموتراوە، هەموو ئەوەی ئەمزانی، 0:03:21.180,0:03:24.971 بیرم کردەوە ناکرێت ڕاست بێت،[br]هەتا چاوم بە پیاوێک کەوت بەناوی بروس ئەلیکساندەر. 0:03:24.995,0:03:27.593 پرۆفیسۆری دەروون ناسییە[br]لە ڤانکوڤەر 0:03:27.617,0:03:29.532 کە تاقیکردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا 0:03:29.556,0:03:31.918 پێموابێت بەڕاستی یارمەتیمان[br]ئەیات لەم پرسە تێبگەین. 0:03:31.942,0:03:33.680 پرۆفیسۆر ئەلیکساندەر[br]بۆی ڕوونکردمەوە، 0:03:33.704,0:03:36.641 بیرۆکەی ئالوودەبوونەکەی چۆتە[br]ناو مێشکی هەموومانەوە، چیرۆکەکە، 0:03:36.665,0:03:38.692 بەشێکی لە زنجیرەیەک لە[br]تاقیکردنەوەکانەوە یەت 0:03:38.716,0:03:40.802 کە زووتر لە سەدەی[br]بیستەمدا کراوە. 0:03:40.826,0:03:42.132 بەڕاستی سادەن. 0:03:42.156,0:03:45.136 ئەتوانن لە ماڵەوە بیکەن ئەگەر کەمێک هەست[br]بە حەزی ئەشکەنجە بینین بکەن. 0:03:45.160,0:03:48.717 جرجێک بکڕن و بیخەنە قەفەسێکەوە، و[br]دوو بتڵ ئاوی ئەیەیتێ: 0:03:48.741,0:03:52.485 یەکەمیان تەنیا ئاو، و دووەمیشیان[br]ئاو کۆکاین یان هیرۆینی تیابێت. 0:03:52.509,0:03:55.517 ئەگەر ئەوە بکەیت، جرجەکە زۆربەی کات[br]ئاوە دەرماناوییەکەی ئەوێت و 0:03:55.541,0:03:57.679 زۆربەی جاریش یەکسەر زۆر[br]بەخێرایی خۆی ئەکوژێت. 0:03:57.703,0:04:00.180 پێتوایە وابێت، وانییە؟[br]پێتوایە وا کار بکات. 0:04:00.204,0:04:03.776 لە ٧٠کاندا، پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر[br]یەت و سەیری ئەم تاقیکردنەوەیە ئەکات و 0:04:03.800,0:04:05.056 تێبینی شتێک ئەکات. 0:04:05.080,0:04:07.559 وتی ئاه، جرجەکە ئەخەینە[br]ناو قەفەسێکی بەتاڵەوە. 0:04:07.583,0:04:09.816 هیچی نییە جگە لە لەکارهێنانی[br]ئەم دەرمانانە. 0:04:09.840,0:04:11.355 با شتێکی جیاواز تاقیکەینەوە. 0:04:11.379,0:04:14.307 پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر قەفەسێکی دروستکرد[br]کە پێی ئەوت "پارکی جرج،" 0:04:14.331,0:04:16.847 کە وەک بەهەشت وایە بۆ جرجەکان. 0:04:16.871,0:04:19.950 بڕێکی زۆر پەنیری تێدابێت،[br]بڕێکی زۆر تۆپی ڕەنگدار، 0:04:19.974,0:04:21.358 بڕێکی زۆر ڕاڕەو. 0:04:21.382,0:04:24.573 لەهەموی گرنگتر، چەندین هاوڕێ.[br]بتوانن جووتبوونی زۆر بکەن. 0:04:24.597,0:04:29.387 هەروەها بتڵە ئاوەکەشیان هەبێت،[br]ئاوا ئاساییەکە و ئاوا دەرماناوییەکە. 0:04:29.411,0:04:32.096 بەڵام بەشە سەرسوڕهێنەرەکە لێرەیایە: 0:04:32.120,0:04:35.578 لە پارکی جرجەکەیا، حەزیان لە[br]ئاوە دەرماناوییەکە نییە. 0:04:35.602,0:04:37.291 هەرگیز بەکاریناهێنن. 0:04:37.315,0:04:39.868 هیچ کامێکیان بە ویستی خۆیان[br]بەکاری ناهێنن. 0:04:39.892,0:04:41.293 هیچ کامێکیان زیاد لەپێویست[br]بەکاریناهێنن. 0:04:41.317,0:04:44.707 لە ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ زۆری بەکارهێنان[br]کاتێک جیا ئەکرێنەوە 0:04:44.731,0:04:47.957 ئەچیتە سەر لەسەدا سفر زۆر کاتێک[br]دڵخۆشن و پێکەوە ئەژین. 0:04:47.981,0:04:51.227 یەکەم جار کە ئەمەی بینی[br]پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر بیری کردەوە، 0:04:51.251,0:04:54.490 لەوانەیە ئەمە تەنیا لە جرجا بێت،[br]زۆر جیاوازن لە ئێمە. 0:04:54.514,0:04:56.991 لەوانەیە بەو شێوەیە جیاواز نا[br]کە حەز ئەکەین، بەڵام، ئەزانن -- 0:04:57.015,0:04:59.126 بەداخەوە، تاقیکردنەوەیەکی[br]مرۆیی کراوە 0:04:59.150,0:05:02.255 لەسەر هەمان بنەما کە ڕووی یاوە[br]ڕێک لە هەمان کاتدا. 0:05:02.279,0:05:04.257 پێی ئەوترا جەنگی ڤێتنام. 0:05:04.281,0:05:08.864 لە ڤێتنام، لەسەدا ٢٠ی هەموو سەربازە[br]ئەمریکییەکان هیرۆینێکی زۆریان بەکارئەهێنا، و 0:05:08.888,0:05:11.496 ئەگەر سەیری هەواڵەکانی[br]ئەو کاتە بکەیت، 0:05:11.520,0:05:15.178 زۆر نیگەران بوون، چونکە[br]ئەیانوت، ئای خوایە، ئیتر 0:05:15.202,0:05:18.402 سەدان هەزار ئالوودەبوومان ئەبێت[br]لەسەر شەقامەکانی ئەمریکا 0:05:18.426,0:05:20.342 دوای تەواوبوونی جەنگەکە؛[br]تەواو ڕێی تێئەچوو. 0:05:20.366,0:05:23.652 ئەو سەربازانەی بڕێکی زۆر هیرۆینیان[br]بەکارئەهێنا بەدواداچوونیان بۆ کرا. 0:05:23.676,0:05:26.630 تۆمارەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان[br]توێژینەوەیەکی وردی کرد، و 0:05:26.654,0:05:28.558 چیان بەسەر هات؟ 0:05:28.582,0:05:32.142 دەرچوو نەچوونە سەر ڕاهێنانەوە.[br]نیشانەی وازهێنانیان نەبوو. 0:05:32.166,0:05:35.452 لەسەدا ٩٥یان یەکسەر وازیانهێنا. 0:05:35.476,0:05:37.877 ئێستا، ئەگەر باوەڕ بە چیرۆکی[br]ماددەی هۆشبەر بکەن، 0:05:37.901,0:05:41.365 ئەوە هیچ ڕێی تێناچێت، بەڵام[br]پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر دەستیکرد بە بیرکردنەوە 0:05:41.389,0:05:43.696 کە لەوانەیە چیرۆکێکی تر هەبێت[br]دەربارەی ئالوودەبوون. 0:05:43.720,0:05:46.561 وتی، چی ئەبێت ئەگەر ئالوودەبوون[br]دەربارەی ماددە کیمیاییەکە نەبێت؟ 0:05:46.585,0:05:49.231 چی ئەبێت ئەگەر دەربارەی[br]ئەو قەفەسە بێت؟ 0:05:49.255,0:05:52.369 چی ئەبێت ئەگەر خۆگونجاندن بێت[br]بۆ ژینگەکەی خۆت؟ 0:05:52.393,0:05:53.543 بە سەیرکردنی ئەمە، 0:05:53.547,0:05:56.645 پرۆفیسۆرێکی تر هەبوو[br]بەناوی پیتەر کۆهێن لە هۆڵەندا 0:05:56.669,0:05:59.116 کە وتی، لەوانەیە باش نەبێت[br]هەر پێشی بڵێین ئالوودەبوون. 0:05:59.140,0:06:00.864 لەوانەیە باشتر بێت پێی بوترێت[br]پەیوەندی بەستن. 0:06:00.888,0:06:03.787 مرۆڤ پێویستییەکی سرووشتی و ناوەکی[br]هەیە بۆ پەیوەندی بەستن، و 0:06:03.811,0:06:07.365 کاتێک دڵخۆش و لەشساغ ئەبین،[br]پەیوەندی لەگەڵ یەکتر ئەبەستین، 0:06:07.389,0:06:10.019 بەڵام ئەگەر نەتوانیت ئەوە بکەیت، 0:06:10.043,0:06:13.843 لەبەر گرفتی دەروونی یان دابڕان یان[br]ماندوێتی بەدەست ژیانەوە، 0:06:13.867,0:06:17.166 پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت کە[br]هەستێکی بووژانەوەت ئەیاتێ. 0:06:17.190,0:06:19.762 لەوانەیە ئەوە قومارکردن بێت،[br]لەوانەیە ڤیدیۆی سێکسی بێت، 0:06:19.786,0:06:21.938 لەوانەیە کۆکاین بێت،[br]لەوانەیە حەشیش بێت، 0:06:21.962,0:06:25.592 بەڵام پەیوەندی لەگەڵ شتێکدا ئەبەستیت[br]چونکە ئەوە سرووشتی خۆمانە. 0:06:25.616,0:06:28.332 وەک مرۆڤ ئێمە ئەوەمان ئەوێت. 0:06:28.356,0:06:31.844 یەکەمجاریش، ئەمە قورس بوو بۆم[br]بیخەمە مێشکمەوە، 0:06:31.868,0:06:34.299 بەڵام ڕێگایەک یارمەتی یام[br]بیری لێبکەمەوە ئەوەبوو، 0:06:34.323,0:06:37.712 ئەبینم، بتڵێک ئاو لەسەر[br]جێگەکەمە، وانییە؟ 0:06:37.736,0:06:41.260 سەیری زۆرێکتان ئەکەم، و زۆرێک[br]لە ئێوەش بتڵە ئاوتان پێیە. 0:06:41.284,0:06:43.099 دەرمانەکان لەبیرکەن. جەنگی[br]دەرمانەکان لەبیرکەن. 0:06:43.123,0:06:47.766 تەواو یاساییە، هەموو ئەو بتڵە ئاوانە[br]ئەکرێ بتڵە ڤۆدگا بن، وانییە؟ 0:06:47.790,0:06:51.476 ئەکرێت هەموو مەست بین --[br]لەوانەیە من دوای ئەمە --(پێکەنین) 0:06:51.500,0:06:52.652 بەڵام مەست نابین. 0:06:52.676,0:06:56.153 لەبەر ئەوەی توانیوتانە ئەو بڕە[br]پارەیە دابین بکەن 0:06:56.177,0:06:59.558 کە پێویستە بۆ بینینی وتارەکانی تێد،[br]پێموابێت ئەشتوانن پارە دابینکەن 0:06:59.582,0:07:01.936 بۆ ئەوەی بۆ شەش مانگی[br]داهاتوو ڤۆدگا بخۆنەوە. 0:07:01.960,0:07:03.907 بێ ماڵ نامێننەوە. 0:07:03.931,0:07:07.532 خۆتان ئەوە ناکەن، و هۆکاری ئەوەی[br]کە ئەو کارە ناکەن 0:07:07.556,0:07:09.435 لەبەر ئەوە نییە کە کەسێک[br]ڕێگریتان لێئەکات. 0:07:09.459,0:07:11.652 لەبەر ئەوەیە کە پەیوەندی و[br]دۆستایەتیتان هەیە 0:07:11.676,0:07:13.200 کە ئەتانەوێت بمێنێتەوە. 0:07:13.224,0:07:15.701 کارێکتان هەیە حەزتان لێیەتی.[br]کەسانێکتان هەیە خۆشتان ئەوێن. 0:07:15.725,0:07:17.746 پەیوەندی تەندروستتان هەیە. 0:07:17.770,0:07:20.416 بەشێکی سەرەکی ئالوودەبوونیش، 0:07:20.440,0:07:22.917 گەشتمە ئەو بیرکردنەوەیە، و باوەڕم وایە[br]بەڵگەکە پێشنیار ئەکات، 0:07:22.941,0:07:26.755 هۆکارەکەیە بەرگەنەگرتنی[br]بوونتە لە ژیانا. 0:07:26.779,0:07:29.118 ئەمە زۆر شتی دیارمان[br]بۆ دەرئەخات. 0:07:29.142,0:07:32.276 ڕوونترینیان دەرئەنجامەکەیەتی لەسەر[br]جەنگی دژی ماددە ئالوودەکەرەکان. 0:07:32.300,0:07:35.836 لە ئەریزۆنا، لەگەڵ کۆمەڵێک[br]ژندا چوومە دەرەوە 0:07:35.860,0:07:39.694 تی شێرتیان لەبەرا بوو لەسەری نوسرابوو[br]"من ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر بووم،" و 0:07:39.718,0:07:44.471 بە زنجیرەوە ئەکرانە دەرەوە و گۆڕیان هەڵئەدایەوە[br]لەکاتێکدا خەڵک گاڵتەیان پێئەکردن، و 0:07:44.495,0:07:48.171 کاتێک ئەو ژنانە لە زیندان ئەهاتنە دەر،[br]تۆماری تاوانیان ئەبوو 0:07:48.195,0:07:50.815 واتە هەرگیز جارێکی تر ناتوانن[br]لە ئابوری یاساییدا کار بکەن. 0:07:50.839,0:07:54.536 ئەوە نموونەیەکی زۆر قورسە،[br]بێگومان، لە دۆسیەی بە کۆمەڵ زنجیرکراوا، 0:07:54.560,0:07:56.626 بەڵام بەنزیکەیی لەهەموو [br]شوێنێکی جیهاندا 0:07:56.650,0:07:58.650 ئاوا مامەڵە لەگەڵ[br]ئالوودەبووەکان ئەکەین. 0:07:58.674,0:08:01.532 سزایان ئەیەین، ئابڕوویان ئەبەین.[br]تۆماری تاوانیان ئەیەینێ. 0:08:01.556,0:08:04.291 بەربەست ئەخەینە بەردەم[br]پێکەوە بوونیان. 0:08:04.315,0:08:07.294 پزیشکێک هەبوو لە کەنەدا،[br]دکتۆر گابۆر ماتێ، پیاوێکی باش، 0:08:07.318,0:08:11.189 پێی وتم، ئەگەر ئەتەوێت سیستمێک دروستکەیت[br]کە ئالوودەبوون خراپتر بکەیت، 0:08:11.213,0:08:12.820 ئەو سیستمە درووست ئەکەیت. 0:08:12.844,0:08:15.700 ئێستا، شوێنێک هەیە بڕیاریدا[br]ڕێک پێچەوانەکەی بکات، و 0:08:15.724,0:08:17.557 چووم بۆ ئەوێ هەتا بزانم[br]چۆن کار ئەکات. 0:08:17.581,0:08:20.976 ساڵی ٢٠٠٠، پرتوگال یەکێک لە خراپترین[br]گرفتەکانی ماددە هۆشبەرەکانی هەبوو لە ئەوروپا. 0:08:21.000,0:08:24.975 لەسەدا یەکی خەڵکەکەی ئالوودەی هیرۆین[br]بوون، کە کەمێک تاسێنەرە، و 0:08:24.999,0:08:27.767 هەموو ساڵێک، زیاتر و زیاتر[br]شێوازی ئەمریکایان بەکارئەهێنا. 0:08:27.791,0:08:30.744 سزای خەڵکیان ئەدا و لەکەداریان ئەکردن و[br]زیاتر شەرمەزاریان ئەکردن، و 0:08:30.768,0:08:32.587 هەموو ساڵێک، کێشەکە گەورەتر ئەبوو. 0:08:32.611,0:08:36.322 ڕۆژێک، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی[br]ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە، و 0:08:36.346,0:08:38.325 وتیان، تەواو ناتوانین بەردەوام بین 0:08:38.349,0:08:41.878 لەگەڵ وڵاتێک کە هەتا یەت خەڵکی زیاتر[br]ئەبن بە ئالوودەبووی هیرۆین. 0:08:41.902,0:08:44.061 با سەکۆیەک دانێین بۆ زانایان و[br]پزیشکەکان 0:08:44.085,0:08:46.567 هەتا ڕێگایەکی ڕاستی بدۆزنەوە بۆ[br]چارەسەری کێشەکە. و 0:08:46.591,0:08:49.840 سەکۆیەکیان ڕێکخست بە سەرپەرشتی[br]پیاوێکی سەرسوڕهێنەر بەناوی دکتۆر جواو گواولاو 0:08:49.864,0:08:51.490 بۆ سەیرکردنی هەموو ئەم بەڵگە نوێیانە، و 0:08:51.514,0:08:53.086 گەڕانەوە و وتیان، 0:08:53.110,0:08:57.406 "سزا لابەرن لەسەر هەمووی[br]لە حەشیشەوە بۆ کۆکاین، بەڵام" 0:08:57.430,0:08:59.700 ئەمەش هەنگاوێکی هەستیارە -- 0:08:59.724,0:09:03.345 "ئەو پارەیەی بەکارمان ئەهێنا[br]بۆ نەهێشتنی ئالوودەبوون، 0:09:03.369,0:09:04.766 بۆ دابڕاندنیان لەیەکتر، و 0:09:04.790,0:09:08.430 لەجیاتی ئەوە بەکاریبێنن[br]لە بەستنەوەیان بە کۆمەڵگا." 0:09:08.454,0:09:13.026 ئەوەش بەڕاستی شێوازێک نییە[br]بیری لێبکەینەوە 0:09:13.050,0:09:14.908 لە ئەمریکا و بەریتانیا. 0:09:14.932,0:09:16.513 ژیانەوەیان بۆ دانیشتوانەکان کرد، 0:09:16.537,0:09:19.345 چارەسەری دەروونی،[br]کە هەندێک بەهای هەبێت. 0:09:19.369,0:09:22.752 بەڵام گەورەترین شت کە کردیان[br]ڕێک پێچەوانەی ئەوەی ئێمە: 0:09:22.776,0:09:25.270 پرۆگرامێکی فراوانی دۆزینەوەی کار[br]بۆ ئالوودەبووەکان و 0:09:25.294,0:09:27.890 قەرزی بچووک بۆ ئالوودەبووەکان[br]بۆ دەستپێکردنی کاری بچووک. 0:09:27.914,0:09:29.555 بۆ نموونە ئەگەر خۆت[br]میکانیکی بووبێتی. 0:09:29.579,0:09:32.376 کاتێک ئامادە ئەبیت، ئەچنە[br]گەراجێک، و ئەڵێن، 0:09:32.400,0:09:35.287 ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک ئەم پیاوە وەرگری،[br]نیوەی مووچەکەی ئەیەین. 0:09:35.311,0:09:38.044 ئامانجەکە ئەوەبوو دڵنیابن هەموو[br]ئالوودەبووێکی پورتوگال 0:09:38.068,0:09:40.449 بەیانیان شتێک هەبێت[br]بۆی هەستن. و 0:09:40.473,0:09:43.644 کاتێک چووم و چاوم بە[br]ئالوودەبووەکان کەوت، 0:09:43.668,0:09:45.922 ئەوەی وتیان، دوای ئەوەی[br]دووبارە ئامانجی ژیانیان دۆزییەوە، 0:09:45.946,0:09:49.051 پەیوەندییەکان و پێکەوە بەستنەکانیان[br]دۆزییەوە لە کۆمەڵگا فراوانەکە. 0:09:49.075,0:09:51.695 ماوەی ١٥ ساڵ ئەبێت ئەو کارە[br]بەڕێوە ئەچێت، و 0:09:51.719,0:09:53.362 بەپێی ئەنجامەکان: 0:09:53.386,0:09:55.244 بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کەمبۆتەوە، 0:09:55.268,0:09:57.859 بەپێی جۆرناڵی تاوانزانی بەریتانی، 0:09:57.883,0:10:00.446 بەڕێژەی لەسەدا پەنجا،[br]لەسەدا پێنج سفر. 0:10:00.470,0:10:04.146 زۆر بەکارهێنان زۆر کەمیکرد،[br]ئایدز لەناو ئالوودەبووان زۆر کەمیکرد. 0:10:04.170,0:10:06.521 ڕێژەی ئالوودەبوون لە هەموو[br]توێژینەوەکاندا کەمیکرد. 0:10:06.545,0:10:10.384 یەکێک لە ڕێگاکانی ئەوەی ئەزانیت هێندە[br]سوودی هەبووە ئەوەیە هیچ کەس لە پرتوگال 0:10:10.408,0:10:12.089 نایەوێت بگەڕێتەوە سەر سیستمە کۆنەکە. 0:10:12.113,0:10:13.977 ئەوە کاریگەری سیاسی هەیە 0:10:14.001,0:10:17.000 ڕاستییەکەی پێموایە چینێکی[br]کاریگەری بۆسەر 0:10:17.024,0:10:18.660 هەموو لایەنەکان هەیە. 0:10:18.684,0:10:21.946 لە کلتورێکا ئەژین خەڵک بەردەوام زیاتر[br]هەست بە مەترسی ئەکەن 0:10:21.970,0:10:24.926 بۆ هەموو جۆرەکانی ئالوودەبوون،[br]ئەگەر بۆ مۆبایلەکانیان بێت 0:10:24.950,0:10:26.284 یان بازاڕکردن یان خواردن. 0:10:26.308,0:10:28.615 پێش دەستپێکردنی ئەم وتارانە --[br]ئێوە ئەمە ئەزانن -- 0:10:28.639,0:10:31.479 پێمان وترا کە بۆمان نییە[br]مۆبایلەکانمان هەڵکەین، و 0:10:31.503,0:10:34.124 ئەبێت بڵێم، زۆرێک[br]لە ئێوە وەک ئەوە وابوون 0:10:34.148,0:10:37.133 ئالوودە بووی ماددەی هۆشبەربن و پێتان وترابێت[br]دەڵاڵەکەتان بەردەست نابێت 0:10:37.157,0:10:39.062 بۆ دوو کاتژمێری دواتر. 0:10:39.086,0:10:41.933 زۆرێکمان وا هەست ئەکەین، و[br]لەوانەیە وتنی لە سەیر بچێت، 0:10:41.957,0:10:45.350 باسی ئەوەم کرد چۆن لێک دابڕان[br]پاڵنەرێکی سەرەکی ئالوودەبوونە و 0:10:45.374,0:10:46.803 وتنی ئەوەی گەشە ئەکات سەیرە، 0:10:46.827,0:10:50.399 چونکە وا بیر ئەکەیتەوە پێکەوەگرێدراوترین[br]کۆمەڵگامان هەبێت کە هەبووبێت. 0:10:50.423,0:10:53.356 بەڵام هەتا یەت زیاتر بیر ئەکەمەوە[br]پێکەوە بەستنەکانی هەمانە 0:10:53.480,0:10:56.480 یان پێمان وایە هەمانە، هەمووی جۆرە[br]پەیوەندییەکی مرۆیی ساختەیە. 0:10:56.504,0:10:59.341 ئەگەر کێشەیەکت هەبێت لە ژیانتا،[br]تێبینی شتێک ئەکەیت. 0:10:59.365,0:11:02.275 شوێنکەوتووەکانی تویتەرت[br]نایەن بەدەمتەوە. 0:11:02.299,0:11:05.157 هاوڕێکانی فەیسبووکت نین[br]کە یەن یارمەتیت بەن. 0:11:05.181,0:11:08.324 هاوڕێ خوێنی و گۆشتییەکانت ئەبن[br]کە پەیوەندییەکی قوڵ و 0:11:08.348,0:11:10.590 درێژخایەن و ڕووبەڕووت هەبووە لەگەڵیان،[br]یەن بەدەمتەوە، 0:11:10.614,0:11:15.149 توێژینەوەیەک هەیە لەڕێگەی بیڵ ماکبینی[br]نوسەری بواری ژینگەیی، 0:11:15.173,0:11:17.356 کە پێموابێت زۆرمان پێئەڵێ لەسەر ئەمە. 0:11:17.380,0:11:20.754 سەیری ژمارەی هاوڕێ نزیکەکانی کرد[br]کە تێکڕای ئەمریکییەکان باوەڕیان وایە 0:11:20.778,0:11:22.705 ئەتوانن لەکاتی کێشەیا قسەیان لەگەڵکەن. 0:11:22.729,0:11:25.723 ئەو ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو[br]کەمیکردووە لە پەنجاکانەوە. 0:11:25.747,0:11:28.597 زەوی ژیانەکەش کە کەسەکە[br]هەیەتی لە ماڵەکەیا 0:11:28.621,0:11:30.664 بەردەوام لە زیادبوونایە، و 0:11:30.688,0:11:32.568 پێموابێت ئەوە وەک مێتافۆرێک وایە 0:11:32.592,0:11:34.450 بۆ هەڵبژاردنەکانمان وەک کلتورێک. 0:11:34.474,0:11:39.325 هاوڕێکانمان گۆڕیوەتەوە بە زەوی خانوو،[br]پەیوەندییەکانمان گۆڕیوەتەوە بە شتومەک، و 0:11:39.349,0:11:42.946 ئەنجامەکەشی بووین بە یەکێک لە[br]تەنیاترین کۆمەڵگاکان. و 0:11:42.970,0:11:46.137 بروس ئەلیکساندەر، ئەوەی تاقیکردنەوەی[br]پارکی جرجەکەی کردبوو، وتی، 0:11:46.161,0:11:49.708 لە ئالوودەبوونا هەمووکات باسی[br]چاکبوونەوەی کەسی ئەکەین و 0:11:49.732,0:11:51.635 ئاساییە باسی ئەوە بکرێت، 0:11:51.659,0:11:54.190 بەڵام پێویستە زیاتر باسی[br]چاکبونەوەی کۆمەڵایەتی بکرێت. 0:11:54.214,0:11:57.843 شتێکی هەڵە ڕووی یاوە لە ئێمەیا،[br]تەنیا وەک کەس نا بەڵکو وەک کۆمەڵیش، و 0:11:57.867,0:12:00.276 کۆمەڵگایەکمان درووستکردووە کە،[br]زۆرێک لە ئێمە، 0:12:00.300,0:12:02.761 ژیان زۆر زیاتر لەو[br]قەفەسە دابڕاوە ئەچێت و 0:12:02.785,0:12:04.832 کەمتر لەو پارکی جرجە ئەچێت. 0:12:04.856,0:12:07.888 ڕاستگۆ بم، لەبەر ئەمە نەبوو[br]لێکۆڵینەوەم لەسەرکرد. 0:12:07.912,0:12:11.218 بۆ ئەوە نەچووم لایەنە سیاسییەکە،[br]لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی بدۆزمەوە. 0:12:11.242,0:12:13.581 ویستم بزانم چۆن یارمەتی ئەو کەسانە بەم[br]کە خۆشم ئەوێن. و 0:12:13.605,0:12:16.844 کە لەم گەشتە درێژە گەڕامەوە و[br]فێری ئەم هەموو شتە بووم، 0:12:16.868,0:12:19.576 سەیری ئالوودەبووەکانی ناو ژیانی[br]خۆمم کرد، و 0:12:19.600,0:12:24.106 ئەگەر قسە لەڕوو بین،[br]قورسە ئالوودەبوێکت خۆش بوێت، 0:12:24.130,0:12:26.988 چەندین کەسیش لەم شوێنەیا[br]ئەوە ئەزانن. 0:12:27.012,0:12:29.236 زۆربەی کاتەکان تووڕە ئەبیت، و 0:12:29.260,0:12:33.261 پێموابێت هۆکاری ئەوەی بۆچی[br]ئەم مشتومڕە هێندە گۆڕاوە 0:12:33.285,0:12:36.085 ئەوەیە کە بەناو دڵی زۆرێک[br]لە ئێمەیا ئەڕوات، وانییە؟ 0:12:36.109,0:12:39.056 هەموومان لایەنێکمان هەیە کە [br]لەوە ئەچێت ئالوودەبوون بێت و وا بیر ئەکاتەوە، 0:12:39.080,0:12:40.831 هیوادارم کەسێک بتانوەستێنێت. 0:12:40.855,0:12:44.617 دەقەکەشی پێمان ئەدرێت لەسەر ئەوەی[br]چۆن مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکانی ژیانمان بکەین 0:12:44.641,0:12:45.813 پێموابێت جوان نیشان ئەدرێت 0:12:45.837,0:12:48.790 لە بەرنامەی ژیانی ڕاستی "دەستتێوەردان،"[br]ئەگەر بینیبێتتان. 0:12:48.814,0:12:51.488 پێموابێت هەموو شتێک لە ژیانمانا[br]ئەو بەرنامانا نیشانی ئەیات، 0:12:51.512,0:12:52.957 بەڵام ئەوە بۆ وتارێکی تری تێد. 0:12:52.981,0:12:55.169 ئەگەر ئەو بەرنامەیەتان دیبێت، 0:12:55.193,0:12:56.649 دەربڕینێکی سادەیە. 0:12:56.673,0:12:59.769 ئالوودەبوێک بێنە، هەموو کەسەکانی[br]ناو ژیانی، کۆیانکەرەوە، 0:12:59.793,0:13:03.425 باسی ئەوەیان بۆ بکە چی ئەکەن، و[br]ئینجا پێی ئەڵێن، ئەگەر باش نەبیت، 0:13:03.449,0:13:04.787 پەیوەندیت لەگەل ئەپچڕێنین. 0:13:04.811,0:13:07.526 کەواتە پەیوەندییەکەیان ئەخەنە[br]بەردەستی ئالوودەبووەکە، و 0:13:07.550,0:13:09.646 هەڕەشەی پچڕاندنی ئەکەن،[br]کتوپڕ ئەیخەنە بەردەستی 0:13:09.670,0:13:12.048 بەو شێوەیە بجوڵێتەوە کە ئەیانەوێت. 0:13:12.072,0:13:15.799 خەریکە بیر ئەکەمەوە، خەریکە ئەبینم[br]بۆچی ئەو شێوازە کارناکات، 0:13:15.823,0:13:20.373 خەریکە بیر ئەکەمەوە ئەوە زیاتر[br]هێنانی جەنگی ماددەی ئالوودەکەر بێت 0:13:20.397,0:13:22.254 بۆ ناو ژیانی کەسیمان. 0:13:22.278,0:13:25.946 بۆیە بیرم کردەوە من چۆن[br]بتوانم وەک پرتوگال بکەم؟ 0:13:25.970,0:13:29.475 ئەوەی هەوڵم یاوە بیکەم،[br]ناتوانم پێتان بڵێم بەردەوام بیکەن، 0:13:29.499,0:13:31.448 ناشتوانم بڵێم ئاسانە، 0:13:31.472,0:13:33.956 بە کەسە ئالوودەبووەکانم ئەڵێم 0:13:33.980,0:13:36.206 ئەمەوێ پەیوەندییەکەم قوڵکەمەوە لەگەڵیان، 0:13:36.230,0:13:39.900 پێیان بڵێم، خۆشم ئەوێن ئەگەر[br]بەکاری بێنن یان نا. 0:13:39.924,0:13:42.756 خۆشم ئەوێیت، لە هەر دۆخێکدا بیت، و 0:13:42.780,0:13:45.171 ئەگەر پێویستت پێمبوو،[br]یەم و دائەنیشم لەگەڵت 0:13:45.195,0:13:47.795 چونکە خۆشم ئەوێیت و نامەوێت[br]بەتەنیا بیت 0:13:47.819,0:13:49.815 یان هەست بە تەنیایی بکەیت. 0:13:49.839,0:13:51.881 پێموابێت کرۆکی ئەو پەیامەش -- 0:13:51.905,0:13:54.574 تۆ تەنیا نیت، خۆشمان ئەوێیت -- 0:13:54.598,0:13:57.663 پێویستە لە هەموو ئاستەکانی[br]بەدەمەوەچوونمان بێت بۆ ئالوودەبووەکان، 0:13:57.687,0:14:00.310 لەڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، و کەسییەوە. 0:14:00.334,0:14:04.582 ئەوە ١٠٠ ساڵ ئەبێت، گۆرانی[br]جەنگ ئەڵێینەوە لەسەر ئالوودەبووەکان. 0:14:04.606,0:14:08.506 پێموابێت ئەبوو لە سەرەتاوە گۆرانی[br]خۆشەویستییان بۆ بڵێینەوە، 0:14:08.530,0:14:12.778 چونکە پێچەوانەی ئالوودەبوون[br]وازهێنان نییە. 0:14:12.802,0:14:16.633 پێچەوانەکەی پەیوەندییە کەسییەکانە. 0:14:16.657,0:14:18.606 زۆر سوپاس 0:14:18.630,0:14:25.630 (چەپڵەلێدان)