تا ئێستا، قسەمان
کردووە سەبارەت بە
ھەموو ئەو سوودە گرنگەکانی
کە خەو دەستەبەری دەکات
بەڵام چەند خەو پێویستە ئێمە
بەدەستی بھێنین؟
[خەوتن لەگەڵ زانست]
(مۆسیقا)
بۆ تێکرای پێگەتشتوان،
ئەم پێشنیازەی ئێستا
بریتیە لە حەوت تا نۆ کاتژمێر
خەوتن لە شەوێکدا.
و ئەوەی ئێمە لە لێکۆلینەوەی
درمناسی گەورە دۆزیمانەتەوە
ئەوەیە کە، بەکارھێنانی ئەو خاڵە
سەرچاوەییەی حەوت بۆ نۆ کاتژمێرەیە،
کاتێک تۆ کەمتر لەم کاتە دەخەویت،
لەڕاستیدا مەترسی مردنت
دەست بە زیادبوون دەکات.
لەڕاستیدا، سەنتەری
کۆنترۆلکردنی نەخۆشی لە ئەمریکا،
ئەوان بەلایەنی کەمەوە حەوت کاتژمێر
خەو لە شەوێکدا بە مەرج دادەنێن
بۆ تێکرای پێگەیشتوون.
بە مانایەکی تر، تا کەمتر بخەویت
تەمەنت کورتر دەبێت.
بەڵام دەرکەوت کە پەیوەندیێکی زۆر باش
نییە وەک ئەوەی کە تۆ پێشبینی دەکەیت.
ئەوە وەک ئەوە نیە هەتا
زیاتر بخەویت
مەترسی مردنتى کەمتر بێتەوە.
لەڕاستیدا، شتێکی سەیر ڕوودەدات.
کاتێک نۆ کاتژمێر زیاتر دەخەویت،
تۆ لە ڕاستیدا دیسان مەترسی
مردن بەرز دەبێتەوە،
کە زۆر سەیر و نامۆ دیارە.
زاناکان لە ڕاستیدا بەرەو پێشەوەچوون
بەلایەنی کەمەوە لە دوو ڕونکردنەوەی جیاواز.
یەکەم شت ئەوەیە، کە
ئەگەر سەیری ئەو لێکۆلینەوانە بکەین،
لەوانەیە دەکەوێت ئەو کەسانە لەبەر
ئازار یان نەخۆشییەکی دیار ئازار دەچێژن.
کاتێک تووش بووین،
یان نەخۆشیمان هەیە،
عادەتەن، هەوڵ دەدەین زیاتر بخەوین،
و زیاتر لە جێگە دەمێنینەوە.
کەواتە بە وتەیەکی تر،
ئەو نەخۆشییە لەم لێکۆلینەوانە ڕوون نین
کە دەبنە هۆی ئەوەی ئەو کەسانە
زیاتر هەوڵ بدەن بخەون.
ئەمە یەکێک
لەو ڕونکردنەوانەیە.
دووەم ڕونکردنەوەی شیاو
چۆنیەتی خەوی خراپە،
چونکە ئێمە دەزانین کە چەندێتی خەو،
سەربەخۆ لە چەندێتی خەو،
هەروەها پەیوەندی بە مەترسی مردنەوە هەیە.
تاکەمتر بخەویت،
مەترسی مردنت زیاتر دەبێت.
ئەو کەسانەی کە خەوی خراپیان هەیە
عادەتەن هەوڵ دەدەن زیاتر بخەون،
ئەوان هەوڵ دەدەن زیاتر لە جێگەکەدا
بمێننەوە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو خەوە خراپە.
لەوانەیە خراپ خەوتن وەک
نوستنی زۆر هاوشێوە بێت
کە پەیوەندیەکی زیاتر بە
مەترسی مردن دەبێت،
وەک لە خەوێکی زۆر.
بەڵام ئەگەر هەنگاوێک بۆ دواوە بگەرێینەوە
و بیر لە کۆمەڵگە بە گشتی بکەینەوە،
پێم وایە هاوچەرخێتی
بەردەوام پاڵمان پێوەدەنێ بۆ
لەوانەیە، کاتژمێری زۆر کار بکەن
و خەومان فەرامۆش بکەین.
بەڵام ئەگەر بمانەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر بژین
بۆ بەدەست هێنانی ئەو هەموو ئیشە قورسە،
لەوانەیە بمانەوێت بیر بکەینەوە سەبارەت
بە پێشەنگییەکی گەروە لە خەوماندا.