1 00:00:06,794 --> 00:00:08,455 لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە، 2 00:00:08,455 --> 00:00:13,876 بە نزیکەیی ١٠٠.٨ ملیار مرۆڤ ژیاون و مردوون، 3 00:00:13,876 --> 00:00:19,236 ژمارەیەک کە ساڵانە بە ڕێژەی %٠.٨ی ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاد دەکات. 4 00:00:19,236 --> 00:00:22,456 چی بەسەر لاشەی ئەو هەموو خەڵکەدا دێت دوای ئەوەی ئەمرن و 5 00:00:22,456 --> 00:00:26,715 ئایا دەرئەنجام هەسارەکە شوێنی مردوو ناشتنی لێدەبڕێت؟ 6 00:00:26,715 --> 00:00:28,506 کاتێک دڵی کەسێک لە لێدان دەکەوێت، 7 00:00:28,506 --> 00:00:32,656 لاشەکە بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی دەست بکات بە شیبوونەوە. 8 00:00:32,656 --> 00:00:34,287 لە ماوەی چەند خوولەکێکدا لە دوای مردن، 9 00:00:34,287 --> 00:00:37,966 خوێن دەست دەکات بە پەنگ خواردن لە خوارووترین بەشی لەشدا. 10 00:00:37,966 --> 00:00:40,005 هەشت بۆ دوانزە کاتژمێر دواتر 11 00:00:40,005 --> 00:00:46,084 پێستی ئەو شوێنانە ڕەنگی ئەگۆڕێت بەهۆی پەنگخواردنی خوێنی دوای مردن، یان ڕەنگ گۆڕینی دوای مردن. 12 00:00:46,084 --> 00:00:49,896 هەروەها لە ساتی مردندا ماسولکەکانی لەش بە تەواوەتی خاو دەبنەوە 13 00:00:49,896 --> 00:00:52,677 دۆخێک کە پێی دەوترێت بێ تینی سەرەتایی، 14 00:00:52,677 --> 00:00:58,247 نزیکەی دوو بۆ شەش کاتژمێر دواتر گرژ دەبن کە پێی دەوترێت گرژبوونی دوای مردن. 15 00:00:58,247 --> 00:01:00,377 ئەم گرژبوونە بە ماسولکەکاندا بڵاودەبێتەوە، 16 00:01:00,377 --> 00:01:05,587 بڵاوبوونەوەکەش بەپێی تەمەن، ڕەگەز، و ژینگەی چواردەور دەگۆڕێت. 17 00:01:05,587 --> 00:01:07,588 پلەی گەرمای لەشیش دەگۆڕێت، 18 00:01:07,588 --> 00:01:10,897 زۆربەی کات سارد دەبێتەوە بۆ پلەی گەرمی چواردەورەکەی. 19 00:01:10,897 --> 00:01:13,055 دوای ئەوە شیبوونەوە دێت، 20 00:01:13,055 --> 00:01:17,238 پرۆسەیەک کە تێیدا بەکتریا و مێرووەکان لەش شی ئەکەنەوە. 21 00:01:17,238 --> 00:01:20,277 چەندین هۆکار کاردەکەنە سەر خێرایی شیبوونەوەکە. 22 00:01:20,277 --> 00:01:24,797 بەڵام، لەگەڵ ئەمەشدا، ڕێبەرییەکی بنچینەیی هەیە بۆ کاریگەری ژینگە لەسەر شیبوونەوە 23 00:01:24,797 --> 00:01:26,758 پێی دەوترێت یاسای کاسپەر 24 00:01:26,758 --> 00:01:28,967 دەڵێت ئەگەر هەموو کاریگەرییەکانی تر وەک یەک بن، 25 00:01:28,967 --> 00:01:35,198 لاشەیەک لە بەر هەوادا دوو هێندە خێراتر شیدەبێتەوە وەک لە لاشەیەک کە لە ئاودا بێت 26 00:01:35,198 --> 00:01:39,322 هەشت هێندەش خێراتر شی دەبێتەوە وەک لاشەیەک کە لەژێر گڵدا بێت. 27 00:01:39,322 --> 00:01:43,554 ترشەڵۆکی خۆڵیش زۆر کار دەکاتە سەر مانەوەی ئێسک. 28 00:01:43,554 --> 00:01:46,981 ترشەڵۆکی بەرزی خۆڵ بە پی ئێچی کەمتر لە ٥.٣ 29 00:01:46,981 --> 00:01:49,658 بە خێرایی ئێسک شی دەکاتەوە، 30 00:01:49,658 --> 00:01:54,739 لە کاتێکدا لە گڵێکی ئاسایی یان تفتدا بە پی ئێچی ٧ یان زیاتر، 31 00:01:54,739 --> 00:01:59,685 ئێسکەکە دەکرێت بۆ چەندین سەدە لە دۆخێکی باشدا بمێنێتەوە. 32 00:01:59,685 --> 00:02:04,088 بە درێژایی مێژوو کلتورە جیاوازەکان پەرەیان بە شێوازی تایبەتی خۆیان یاوە بۆ ناشتی 33 00:02:04,088 --> 00:02:06,720 دەگەڕێتەوە بۆ ناشتنی سەردەمی یەکەمین نیاندەرتاڵەکان، 34 00:02:06,720 --> 00:02:09,100 مردن چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی لەگەڵدا بووە، 35 00:02:09,100 --> 00:02:13,418 وەک بار و ئاراستە، ڕەنگ کردن یان ڕازاندنەوەی لاشەکان. 36 00:02:13,418 --> 00:02:17,002 ناشتن لەسەر شێوازی مەسیحی باو ڕازادنەوەی لاشەکەیە بە جلێک، 37 00:02:17,002 --> 00:02:18,460 لە کاتێکدا لە شێوازی ئیسلامی باودا، 38 00:02:18,460 --> 00:02:20,940 لاشەکە پارچە کووتاڵێکی خامی لێ دەپێچرێت 39 00:02:20,940 --> 00:02:24,059 ڕووی دەم و چاوی مردووەکەش دەکرێتە مەککە. 40 00:02:24,059 --> 00:02:27,023 ڕێوڕەسمی ناشتن لە ئایینی هیندوسیدا لاشەکە دەسوتێنرێت، 41 00:02:27,023 --> 00:02:31,270 زەردەشتییەکانیش، شوێنکەوتووانی یەکێک لە کۆنترین ئایینە یەک خواپەرستییەکان، 42 00:02:31,270 --> 00:02:35,643 بە شێوەیەکی باوی کۆن لاشەکان ئەخەنە سەر لووتکەی قوولەیەک بۆ بەر خۆر و 43 00:02:35,643 --> 00:02:38,004 باڵندە گەندەخۆرەکان. 44 00:02:38,004 --> 00:02:42,247 پێش شۆڕشی پیشەسازی، ناشتن سادە و بەردەست بوو. 45 00:02:42,247 --> 00:02:47,191 لەم سەردەمەدا، بەهۆی کەمبوونەوەی شوێنی ناشتنی شیاو لەو ناوچانەی دانیشتوانیان زۆرە، 46 00:02:47,191 --> 00:02:50,290 دەکرێت دەستکەوتنی شوێنی ناشتن گران بێت، و 47 00:02:50,290 --> 00:02:53,047 زۆر کەسیش پارەی ناشتنێکی ئاساییان پێنادرێت. 48 00:02:53,047 --> 00:02:56,862 تەنانەت سووتاندنیش، کە دووەم باوترین دابونەریتە لە جیهاندا 49 00:02:56,862 --> 00:02:59,209 تێچوونەکەی زۆرە. 50 00:02:59,209 --> 00:03:01,392 هەروەها بۆ پرسیاری نەمانی شوێنی گوونجاو 51 00:03:01,392 --> 00:03:04,302 مەسەلەکە پەیوەندی نییە بە کۆی ڕووبەری زەوییەکانی سەر زەوی 52 00:03:04,302 --> 00:03:08,788 چوونکە زۆربەی زۆری دانیشتووانی سەر زەویی لە شارەکاندا کۆبوونەتەوە. 53 00:03:08,788 --> 00:03:10,977 زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان 54 00:03:10,977 --> 00:03:14,570 لەوانەیە لە ماوەی سەدەیەکدا شوێنی ناشتنی نەمێنێی. 55 00:03:14,570 --> 00:03:16,390 بۆ لەندەن، تەنانەت زووتریش دەبێت. 56 00:03:16,390 --> 00:03:18,883 لەوانەیە تا ساڵی ٢٠٣٥ ئەوە ڕووبدات. 57 00:03:18,883 --> 00:03:21,842 کەواتە هیچ شوێنگرتنەوە هەیە بۆ ناشتنە باوەکان 58 00:03:21,842 --> 00:03:24,392 کە بتوانێت یارمەتیدەربێت لەو مەسەلەی بۆشاییەدا؟ 59 00:03:24,392 --> 00:03:29,341 لە هەندێک وڵاتدا، گۆڕستانە باڵەخانە بەرزەکان یارمەتیدەرن بۆ ناشتنی ستوونی. 60 00:03:29,341 --> 00:03:32,853 هەندێک لە هەڵبژاردنەکان تیشک دەخەنە سەر پەیوەندی لەش بە ژینگەوە. 61 00:03:32,853 --> 00:03:37,793 پرۆمێشن، کە ناشتنێکی ژینگە دۆستانەیە، لاشەکە وشکدەکاتەوە و دەیخاتە دۆخی بەستن و دەیهاڕێت. 62 00:03:37,793 --> 00:03:40,342 تۆزێک درووست دەکات کە دەکرێت ببێت بە پەین 63 00:03:40,342 --> 00:03:43,311 کاتێک لەگەڵ ئۆکسجین و ئاودا تێکەڵدەکرێت. 64 00:03:43,311 --> 00:03:46,458 هەروەها ناشتنی سەوزیش هەیە کە ماددەی تایبەت بەکاردەهێنێت، 65 00:03:46,458 --> 00:03:48,651 وەک دارەمەیت کە بتوانرێت شیببێتەوە، 66 00:03:48,651 --> 00:03:50,542 کووپە کە درەختی تێدا بڕوێت، 67 00:03:50,542 --> 00:03:53,802 هەروەها قاتە بەرگی ناشتن کە قارچکی لەسەر دەڕوێت. 68 00:03:53,802 --> 00:03:57,442 گۆڕە هەمیشەییەکانی بنی دەریاکان ئەو بیرە دەبات بۆ قوڵایی زەریا. 69 00:03:57,442 --> 00:04:03,433 بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەکی خۆڵەمێش و چیمەنتۆ ژینگەیەکی ئاوی دروستدەکرێت بۆ ژیانی دەریاکان. 70 00:04:03,433 --> 00:04:06,552 مردن بەشێکی ڕێگەلێنەگیراوی ژیانی مرۆڤ. 71 00:04:06,552 --> 00:04:10,483 بەڵام مامەڵەکردنمان لەگەل لاشەکان و ناشتنەکان بەردەوام لە پەرەسەندندایە، 72 00:04:10,483 --> 00:04:12,392 لەوانەیە هەر یەکێک لە ئێمە بیرکردنەوەی ڕۆحی، 73 00:04:12,392 --> 00:04:13,373 ئایینی، 74 00:04:13,373 --> 00:04:15,943 یان پراکتیکی جیاوازمان هەبێت بۆ مردن، 75 00:04:15,943 --> 00:04:18,533 بەڵام زۆربوونی بەردەوامی پێویستی بۆ شوێنی ناشتن 76 00:04:18,533 --> 00:04:20,692 لەوانەیە پاڵنەرێک بێت بۆمان بۆ ئەوەی داهێنەر بین 77 00:04:20,692 --> 00:04:24,663 لە بارەی ئەوەی لاشەکانمان بۆ کوێ بچێت دوای قۆناغەکانی کۆتایی ژیانمان.