لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە،
بە نزیکەیی ١٠٠.٨ ملیار
مرۆڤ ژیاون و مردوون،
ژمارەیەک کە ساڵانە بە ڕێژەی %٠.٨ی
ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاد دەکات.
چی بەسەر لاشەی ئەو هەموو خەڵکەدا
دێت دوای ئەوەی ئەمرن و
ئایا دەرئەنجام هەسارەکە شوێنی
مردوو ناشتنی لێدەبڕێت؟
کاتێک دڵی کەسێک لە لێدان دەکەوێت،
لاشەکە بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت
پێش ئەوەی دەست بکات بە شیبوونەوە.
لە ماوەی چەند خوولەکێکدا لە دوای مردن،
خوێن دەست دەکات بە پەنگ خواردن
لە خوارووترین بەشی لەشدا.
هەشت بۆ دوانزە کاتژمێر دواتر
پێستی ئەو شوێنانە ڕەنگی ئەگۆڕێت بەهۆی
پەنگخواردنی خوێنی دوای مردن، یان ڕەنگ گۆڕینی دوای مردن.
هەروەها لە ساتی مردندا ماسولکەکانی لەش
بە تەواوەتی خاو دەبنەوە
دۆخێک کە پێی دەوترێت بێ تینی سەرەتایی،
نزیکەی دوو بۆ شەش کاتژمێر دواتر گرژ دەبن
کە پێی دەوترێت گرژبوونی دوای مردن.
ئەم گرژبوونە بە ماسولکەکاندا بڵاودەبێتەوە،
بڵاوبوونەوەکەش بەپێی تەمەن، ڕەگەز، و
ژینگەی چواردەور دەگۆڕێت.
پلەی گەرمای لەشیش دەگۆڕێت،
زۆربەی کات سارد دەبێتەوە
بۆ پلەی گەرمی چواردەورەکەی.
دوای ئەوە شیبوونەوە دێت،
پرۆسەیەک کە تێیدا بەکتریا و مێرووەکان
لەش شی ئەکەنەوە.
چەندین هۆکار کاردەکەنە سەر
خێرایی شیبوونەوەکە.
بەڵام، لەگەڵ ئەمەشدا، ڕێبەرییەکی بنچینەیی
هەیە بۆ کاریگەری ژینگە لەسەر شیبوونەوە
پێی دەوترێت یاسای کاسپەر
دەڵێت ئەگەر هەموو کاریگەرییەکانی تر
وەک یەک بن،
لاشەیەک لە بەر هەوادا دوو هێندە خێراتر
شیدەبێتەوە وەک لە لاشەیەک کە لە ئاودا بێت
هەشت هێندەش خێراتر شی دەبێتەوە
وەک لاشەیەک کە لەژێر گڵدا بێت.
ترشەڵۆکی خۆڵیش زۆر کار دەکاتە سەر
مانەوەی ئێسک.
ترشەڵۆکی بەرزی خۆڵ بە پی ئێچی
کەمتر لە ٥.٣
بە خێرایی ئێسک شی دەکاتەوە،
لە کاتێکدا لە گڵێکی ئاسایی یان تفتدا
بە پی ئێچی ٧ یان زیاتر،
ئێسکەکە دەکرێت بۆ چەندین سەدە
لە دۆخێکی باشدا بمێنێتەوە.
بە درێژایی مێژوو کلتورە جیاوازەکان پەرەیان
بە شێوازی تایبەتی خۆیان یاوە بۆ ناشتی
دەگەڕێتەوە بۆ ناشتنی سەردەمی
یەکەمین نیاندەرتاڵەکان،
مردن چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی لەگەڵدا بووە،
وەک بار و ئاراستە، ڕەنگ کردن
یان ڕازاندنەوەی لاشەکان.
ناشتن لەسەر شێوازی مەسیحی باو ڕازادنەوەی
لاشەکەیە بە جلێک،
لە کاتێکدا لە شێوازی ئیسلامی باودا،
لاشەکە پارچە کووتاڵێکی خامی لێ دەپێچرێت
ڕووی دەم و چاوی مردووەکەش دەکرێتە مەککە.
ڕێوڕەسمی ناشتن لە ئایینی هیندوسیدا
لاشەکە دەسوتێنرێت،
زەردەشتییەکانیش، شوێنکەوتووانی یەکێک لە
کۆنترین ئایینە یەک خواپەرستییەکان،
بە شێوەیەکی باوی کۆن لاشەکان ئەخەنە سەر
لووتکەی قوولەیەک بۆ بەر خۆر و
باڵندە گەندەخۆرەکان.
پێش شۆڕشی پیشەسازی، ناشتن
سادە و بەردەست بوو.
لەم سەردەمەدا، بەهۆی کەمبوونەوەی شوێنی
ناشتنی شیاو لەو ناوچانەی دانیشتوانیان زۆرە،
دەکرێت دەستکەوتنی
شوێنی ناشتن گران بێت، و
زۆر کەسیش پارەی
ناشتنێکی ئاساییان پێنادرێت.
تەنانەت سووتاندنیش، کە دووەم باوترین
دابونەریتە لە جیهاندا
تێچوونەکەی زۆرە.
هەروەها بۆ پرسیاری نەمانی شوێنی گوونجاو
مەسەلەکە پەیوەندی نییە بە کۆی
ڕووبەری زەوییەکانی سەر زەوی
چوونکە زۆربەی زۆری دانیشتووانی
سەر زەویی لە شارەکاندا کۆبوونەتەوە.
زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان
لەوانەیە لە ماوەی سەدەیەکدا
شوێنی ناشتنی نەمێنێی.
بۆ لەندەن، تەنانەت زووتریش دەبێت.
لەوانەیە تا ساڵی ٢٠٣٥ ئەوە ڕووبدات.
کەواتە هیچ شوێنگرتنەوە
هەیە بۆ ناشتنە باوەکان
کە بتوانێت یارمەتیدەربێت
لەو مەسەلەی بۆشاییەدا؟
لە هەندێک وڵاتدا، گۆڕستانە باڵەخانە
بەرزەکان یارمەتیدەرن بۆ ناشتنی ستوونی.
هەندێک لە هەڵبژاردنەکان تیشک دەخەنە
سەر پەیوەندی لەش بە ژینگەوە.
پرۆمێشن، کە ناشتنێکی ژینگە دۆستانەیە، لاشەکە
وشکدەکاتەوە و دەیخاتە دۆخی بەستن و دەیهاڕێت.
تۆزێک درووست دەکات کە دەکرێت ببێت بە پەین
کاتێک لەگەڵ ئۆکسجین و ئاودا تێکەڵدەکرێت.
هەروەها ناشتنی سەوزیش هەیە
کە ماددەی تایبەت بەکاردەهێنێت،
وەک دارەمەیت کە بتوانرێت شیببێتەوە،
کووپە کە درەختی تێدا بڕوێت،
هەروەها قاتە بەرگی ناشتن
کە قارچکی لەسەر دەڕوێت.
گۆڕە هەمیشەییەکانی بنی دەریاکان ئەو
بیرە دەبات بۆ قوڵایی زەریا.
بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەکی خۆڵەمێش و چیمەنتۆ
ژینگەیەکی ئاوی دروستدەکرێت بۆ ژیانی دەریاکان.
مردن بەشێکی ڕێگەلێنەگیراوی ژیانی مرۆڤ.
بەڵام مامەڵەکردنمان لەگەل لاشەکان و
ناشتنەکان بەردەوام لە پەرەسەندندایە،
لەوانەیە هەر یەکێک لە
ئێمە بیرکردنەوەی ڕۆحی،
ئایینی،
یان پراکتیکی جیاوازمان هەبێت بۆ مردن،
بەڵام زۆربوونی بەردەوامی
پێویستی بۆ شوێنی ناشتن
لەوانەیە پاڵنەرێک بێت
بۆمان بۆ ئەوەی داهێنەر بین
لە بارەی ئەوەی لاشەکانمان بۆ کوێ بچێت
دوای قۆناغەکانی کۆتایی ژیانمان.