0:00:06.975,0:00:11.745 کەپڵە شاهانەکەی هایتی بە چەپڵەڕێزانەوە [br]بەرەو ئاهەنگی تاج لەسەردانان دەڕۆیشتن. 0:00:11.745,0:00:14.341 دوای ئەوەی تاجه ڕازاوەکە و گۆچانی پاشایی[br]وەردەگرێت، 0:00:14.341,0:00:19.401 هێنری کریستۆف چووە سەر تەختی پاشایی کە[br]٢٠ مەتر بەرز بوو. 0:00:19.401,0:00:23.249 بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم دەیانزانی[br]کە یەکەم پاشای هایتی 0:00:23.249,0:00:25.976 دەبێتە دوایەمن پاشای هایتی. 0:00:25.976,0:00:28.681 بە کۆیلەیی لە دورگەی گرینادا لە دایک بوو، 0:00:28.681,0:00:33.517 تەمەنی منداڵی بە گواستنەوە لە دورگەیەکەوە[br]بۆ دورگەیەکی تری کاریبی بەسەر بردووە. 0:00:33.517,0:00:36.239 له ساڵی ١٧٧٩ کە تەمەنی تەنها ١٢ ساڵ بوو، 0:00:36.239,0:00:39.828 یاوەری مامۆستاکەی خۆی کردووە بۆ [br]یارمەتیدانی شۆڕشگێڕە ئەمریکییەکان 0:00:39.828,0:00:41.677 له جەنگی ساڤانا. 0:00:41.677,0:00:47.837 بەردەوامی ئابڵوقەی شارەکە، یەکەم ڕووبەڕوو[br]بوونەوەی کریستۆفەر دەبێت لەگەڵ توندوتیژی. 0:00:47.837,0:00:49.897 چەند تۆمارێکی نووسراوی کەم هەیە 0:00:49.897,0:00:52.840 دەربارەی ژیانی (کریستۆف) لە دوای جەنگەکه. 0:00:52.840,0:00:53.920 بەدرێژایی سەدەی دواتر، 0:00:53.920,0:00:56.755 وەک وەستای بەرد و کارگوزار له هۆتێڵێك[br]کاری کردووە 0:00:56.755,0:01:00.732 لە سانت-دۆمانگ کە داگیرکراوی فەڕەنسا بوو،[br]و دواتر بە هایتی ناسرا. 0:01:00.732,0:01:05.076 له ساڵی ١٧٩١، کاتێک کۆیلەکان یاخی بوون، 0:01:05.076,0:01:08.841 کریستۆف هەلێکی تری بۆ ڕەخسا بۆ [br]شەڕکردن لە پێناو ئازادی. 0:01:08.841,0:01:13.111 یاخی بوونەکە بەسەرکردایەتی توسانت لۆڤەتوخ[br]بوو، کە دژی خاوەن کێڵگەکان دەجەنگان، 0:01:13.111,0:01:17.309 هەروەها هێزەکانی بەڕیتانیا و [br]ئیسپانیا هەوڵیاندا دوورگەکه داگیربکەن. 0:01:17.309,0:01:19.548 پلەکانی کریستۆف بەخێرایی بەرز بوەوە، 0:01:19.548,0:01:23.296 خۆی وەکو باشترینی ناو جەنەڕاڵەکانی تر[br]پیشان دەدا. 0:01:23.296,0:01:24.864 لە ساڵی ١٧٩٣، 0:01:24.864,0:01:29.354 لۆڤەتوخ بە سەرکەوتووی هەموو کۆیلەکانی [br]سانت-دۆمانگی ڕزگار کرد، 0:01:29.354,0:01:34.362 لە ساڵی ١٨٠١ دوورگەیەکی نیمچە سەربەخۆی[br]دامەزراند. 0:01:34.362,0:01:38.600 بەڵام لەو ماوەیەدا، ناپڵیۆن پۆناپارت[br]دەسەڵاتی خۆی له فەڕەنسا چەسپاند بوو، 0:01:38.600,0:01:42.313 و دەیویست کۆیلایەتی و دەسەڵات بگەڕێنێتەوە 0:01:42.313,0:01:44.453 له ڕێگەی ئیمپراتۆڕیەتەکەوە. 0:01:44.453,0:01:47.935 هەوڵی فەڕەنسا بۆ هێنانەوەی کۆیلایەتی [br]ڕووبەڕووی بەرگرییەکی تووند بووەوە، 0:01:47.935,0:01:50.754 لەگەڵ جەنەڕال کریستۆف، [br]تەنانەت پایەتەختی سوتاند 0:01:50.754,0:01:53.278 بۆ ڕێگریکردن له داگیرکردنی سەربازی. 0:01:53.278,0:01:56.530 له کۆتاییدا، ياخیگەران و بڵاوبوونەوەی [br]نەخۆشی تای زەرد 0:01:56.530,0:02:01.830 سەربازە فەڕەنسییەکانی ناچارکردن بکشێنەوه -[br]بەڵام شەڕەکه بەبێ زیانی گیانی نەبوو. 0:02:01.830,0:02:05.700 لۆڤەتوخ دەستگیرکرا و وازیان لێی هێنا،[br]له بەندینخانەیەکی فەڕەنسی بمرێت؛ 0:02:05.700,0:02:10.950 ئەمە ئەم چارەنووسەیە کە کوڕە نۆ ساڵانەکەی[br]کریستۆفیش بەسەری دێت. 0:02:10.950,0:02:12.386 دوابەدوای شۆڕشەکه، 0:02:12.386,0:02:16.706 کریستۆف و جەنەڕاڵەکانی جین- جاکوێس [br]دیسەڵین و ئەلیکساندرێ پێتن 0:02:16.706,0:02:19.604 پلەکانییان لە حکومەتی تازەدا بەرزکرایەوە. 0:02:19.604,0:02:24.424 له ساڵی ١٨٠٤، دیسەڵێنز خۆی وەکو [br]ئیمپڕاتۆڕی سەربەخۆی هایتی ڕاگەیاند. 0:02:24.424,0:02:29.328 بە خواستی بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوی، پشتیوانی [br]هاوڕێکانی لەدەست دا، 0:02:29.328,0:02:33.259 له کۆتاییدا، فەرمانڕەوایی دیسەلێنز[br]پیلانگێڕییەکی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا 0:02:33.259,0:02:36.585 که به کووشتنی له ساڵی ١٨٠٦ کۆتایی هات. 0:02:36.585,0:02:41.905 دەسەڵاتی دوای دیسەلێنز شەڕی ناوخۆی هێنایە[br]کایەوە کە لە ئەنجامدا وڵات بوو بە دوو بەش. 0:02:41.905,0:02:47.331 لە ساڵی ١٨٠٧، کریستۆف وەکوو سەرۆکی [br]باکوری کاپ-هەیتین فەرمانڕەوایی دەکرد، 0:02:47.331,0:02:50.616 و پێتن فەرمانڕەوایی باشووری [br]دەکرد له پۆرت-ئە-پرینس. 0:02:50.616,0:02:54.264 پێتن هەوڵیدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ [br]شۆڕشگێڕە دیموکراسییە بنەڕەتییەکان 0:02:54.264,0:02:57.248 به بنیاتنانی کۆمارەکەی وەکوو [br]ویلایەتە یەکگرتووەکان. 0:02:57.248,0:03:01.319 تەنانەت پشتگیری لە دژی داگیرکاری[br]نەتەوەکانی تریش کرد. 0:03:01.319,0:03:03.695 ئەم سیاسەتانە وای کرد [br]خۆشەویست بێت لای خەڵکەکەی، 0:03:03.695,0:03:07.076 بەڵام ئەوانه بازرگانی و [br]بەهێزبوونی ئابوورییان خاو کرد. 0:03:07.076,0:03:11.281 کریستۆف، بە پێچەوانەوه، پلانی دڕندەیی [br]زیاتری هەبوو بۆ هایتییەکی سەربەخۆ. 0:03:11.281,0:03:15.891 زەوییەکانی گەڕاندەوە بۆ خەڵک، لەکاتێکدا [br]کشتوکاڵ بەدەست حکومەت بوو. 0:03:15.891,0:03:18.583 هەروەها بازرگانی لەگەڵ چەندین [br]وڵاتی بیانی دامەزراند، 0:03:18.583,0:03:21.039 به بەڕیتانیای گەورە و [br]ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوه، 0:03:21.039,0:03:24.083 و بەڵێنی دا که دەست نەخاتە [br]سیاسەتە دەرەکییەکانیان. 0:03:24.083,0:03:28.733 تەنانەت قەڵایەکی گەورەی له ئەگەری هەوڵدانی[br]فەڕەنسییەکان بۆ داگیرکردنیان دروست کرد. 0:03:28.733,0:03:32.413 بۆ ئەوەی کارەکان وەکو خۆی بەڕێوەبچێت، [br]بە زۆر کاری بە خەڵک دەکرد، 0:03:32.413,0:03:37.263 و بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەهێزتر بکات، [br]لە ساڵی ١٨١١ خۆی وەکو پاشا ناساند. 0:03:37.263,0:03:41.282 لە ماوەی فەرمانڕەوایدا، له کۆشکێکی [br]جوان دەژیا بەناوی سانس سۆسی 0:03:41.282,0:03:44.667 لەگەڵ هاوژینەکەی و سێ منداڵ. 0:03:44.667,0:03:49.227 شانشینەکەی کریستۆف پێشکەوتنێکی بەرچاوی[br]بینی له ڕووی بازرگانی، شارستانی، ڕۆشنبیری، 0:03:49.227,0:03:50.605 و پەروەردە. 0:03:50.605,0:03:54.404 هونەرمەندی بەناوبانگی ئەوروپی هێنایە هایتی[br]بۆ ئەوەی دیمەنی کلتوری ببینن، 0:03:54.404,0:03:58.798 هەروەها مامۆستای ئەوروپیش بۆ دامەزراندنی[br]پەروەردە و خوێندنگەی حکومی. 0:03:58.798,0:04:01.942 لە کاتێکدا پاشا بەم شێوە سەرەکییە [br]بەناوبانگ بوو لەناو خەڵکەکەیدا، 0:04:01.942,0:04:04.632 ئەو کرێکارانەی به زۆر [br]ئیشیان پێ دەکرا نیشانەیەکی 0:04:04.632,0:04:07.625 بێزارکەری کۆیلایەتی خەڵکی هایتی بوو[br]کە جەنگان لە پێناو نەهێشتنی. 0:04:07.625,0:04:12.006 کات تێدەپەڕی، دەسەڵاتە بەهێزەکەی ئەویش[br]پشتگیرییەکانی لە دەست دەدا، 0:04:12.006,0:04:14.956 و ڕکابەرە باشورییەکانی [br]دەسەڵاتیان کەوتە دەست. 0:04:14.956,0:04:20.383 له ئۆکتۆبەری ساڵ ١٨٢٠، فەرمانڕەواییەکەی [br]به کۆتاییەکی تراژیدی گەیشت. 0:04:20.383,0:04:24.040 دوای چەند مانگێک جەڵدەی دڵ لێیدا و[br]نەیتوانی چیتر فەرمانڕەوایی بکات، 0:04:24.040,0:04:27.619 سەرکردە سەربازییەکانی لەگەڵ[br]هێزەکانی باشوور یەکیان گرت. 0:04:27.619,0:04:32.359 خیانەت لێکراو و نائومێد، پاشا خۆی کوشت. 0:04:32.359,0:04:35.767 ئەمڕۆ، شوێنەوارەکانی مێژووییە [br]ئاڵۆزەکەی کریستۆف 0:04:35.767,0:04:39.082 دەتوانرێت بدۆزرێنەوه له [br]کۆشکە وێرانبووەکەی، 0:04:39.082,0:04:44.718 و لە هەوڵی هایتی وەکو یەکەم نەتەوە[br]کە کۆیلایەتی قەدەغە کرد.